riklam

ئەپڵ ئایفۆن 17 و چەند بەرهەمێکی دیکەی نمایش کرد

جیهان 10:16 PM - 2025-09-09
بەرهەمە نوێیەکانی کۆمپانیای ئەپڵ کوردسات نیوز

بەرهەمە نوێیەکانی کۆمپانیای ئەپڵ

کۆمپانیای ئەپڵ لە رێوڕەسمی ساڵانەی خۆیدا پەردەی لەسەر بەرهەمە نوێیەکانی لادا؛ یەکێک لە بەرهەمەکان "ئێر پۆدی پرۆ 3"یە کە بەشێوەی راستەوخۆ لە زمانە جیاوازەکانەوە وەرگێڕان دەکات و وەک نەریتێکی ساڵانەش نوێترین مۆبایلی خۆی بەناوی ئایفۆن 17 و جۆرەکانی نمایش کرد.

لە رێوڕەسمەکەدا ئایفۆن 17 و جۆرەکانی ئاشکرا کران، کە بەپێی تایبەتمەندییە پێشکەوتووەکانی، چیپی A19ـی تێدا بەکارهێنراوە، وەک دەوترێت بەراورد بە چیپە کۆنەکە، بە رێژەی 15-20% کارایی خێراترە و کاریگەریشی لەسەر تەمەنی پاترییەکە نییە.
هەروەها "Iphone Air" یەکێکی دیکەیە لە بەرهەمە نوێیەکان و بە تەنکترین ئایفۆن دادەنرێت لە مێژووی مۆبایلە زیرەکەکانی کۆمپانیاکەدا، کە پانییەکەی تەنیا 5.5 ملیمە، هاوکات کامێرایەکی پێشکەوتووی لەسەرە و 48 مێگا پیکسڵە.

جۆری ئایفۆن 17ـی پرۆ و پرۆ ماکس، 3 کامێرایان هەیە و جۆری پرۆ ماکسەکەی لە توانایدایە ڤیدیۆی 8K بە هەردوو کامێرای پێش و دوا تۆمار بکات، جگە لەوەش، پاتری جۆری پرۆماکسەکەی 5 هەزار میلی ئەمپێرە کە ئەمەش بەهێزترین پاتریی مۆبایلە لە مێژووی بەرهەمەکانی کۆمپانیای ئەپڵدا، لە بەرامبەردا جۆری "ئایفۆن17 ئێر" قەبارەکەی بچووکترە و بەهێزیی پاترییەکەی 2800 میلی ئەمپێرە.

جگە لەم تایبەتمەندییانە، بۆ یەکەمین جار، کۆمپانیای ئەپڵ سیرامیکی لە بەشی دواوە و پێشەوەی ئایفۆن بەکارهێناوە، ئەمەش وادەکات بەهێزتر بێت و زیاتر بەرگەی زەبر و کەوتن بگرێت.

ئێرپۆدی پڕۆ 3 یەکێکی دیکەیە لە بەرهەمە نوێیەکان، کۆمپانیای ئەپڵ ئاماژەی بەوە کردووە، ئەم جۆرە نوێیە بە شێوەیەک دیزاین کراوە، کە بۆ 10 هەزار جۆری گوێچکە گونجاو بێت، هەروەها تەکنەلۆجیای پێشکەوتووی تێدا بەکارهاتووە و لە توانایدایە بە شێوەی راستەوخۆ لە زمانە جیاوازەکانەوە وەرگێڕان بکات.

لەبارەی بەرهەمی Apple watch 11، کۆمپانیا ئەمریکییەکە رایگەیاندووە، کاتژمێرەکە بە شێوەی "چات" وەرگێڕان دەکات، هەروەها سەرەڕای ئەوەی قەبارەکەی لە 10% لە جۆرەکانی پێش خۆی تەنکتر و سووکترە، بەڵام بەهێزترە و شووشەکەی زیاتر بەرگەی شکان دەگرێت.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket