riklam

وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا نەکەوتنی گشتی راده‌گه‌یه‌نێت

عیراق 04:45 PM - 2025-09-07
خوێندکارانی زانکۆیەکی عیراق میدیاکان

خوێندکارانی زانکۆیەکی عیراق

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی عیراق بڕیاریدا کە سەرجەم خوێندکاران لە تەواوی قۆناغەکان  بۆ ساڵی 2024-2025بە نەکەوتوو ئەژمار بکرێن و چەند حاڵەتێکیش لە بڕیارەکە بەدەر دەکات.

بەپێی نوسراوی ژمارە 10379 کە بە ئیمزای نەعیم عەبودی وەزیری خوێندنی باڵا لە رۆژی 7ی9ی2025 دەرکراوە، تێیدا بڕیاردراوە، سەرجەم خوێندکاران بۆ ساڵی 2024-2025 وەک نەکەوتوو ئەژمار بکرێن و ئەو ساڵە بکرێتە ساڵی نەکەوتن بۆ خوێندکاران

بڕیارەکە ئەو خوێندکارانە ناگرێتەوە کە لە دواین قۆناغی خوێندندان یان لەخوێندن دەرکراون- ترقین قید-، یان بەهۆی قۆپی کردنەوە لە وانەیەکدا کەوتوون.

PUKMEDIA


ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket