سەرۆککۆمار جەخت لەسەر بەهێزکردنی سێکتەری وزە دەکاتەوە
عیراق 08:59 PM - 2025-09-06
نوسینگەى راگەیاندنى سەرۆککۆمار
وێنەیەکى کۆبونەوەکە
سەرۆککۆمار د.لەتیف جەمال رەشید، ئەمڕۆ شەممە 6ی ئەیلوولی 2025، لە کۆشکی سەلام لە بەغدا پێشوازیکرد لەژمارەیەک لە بەشداربووانی یەکەمین کۆڕبەندی نێودەوڵەتی وزەی بەغدا، کە پێکهاتبوون لە ئەمینداری گشتی رێکخراوی ئۆپێک هەیسەم فەیسەڵ ڕاشد و وەزیری نەوت و گاز لە حکومەتی یەکێتی نیشتمانی لیبیا خەلیفە رەجەب محەمەد عەبدولسادق و بریکاری یەکەمی وەزارەتی بەرهەمهێنان - وەزارەتی نەوتی میسر ئیهاب رەجایی و جێگری وەزیری وزە و سەرچاوە سروشتییەکانی تورکیا ئەحمەد پرات چونکار بە ئامادەبونی جێگری سەرۆک وەزیران بۆ کاروباری وزە و وەزیری نەوت، حەیان عەبدولغەنی.
لە سەرەتای دیدارەکەدا، سەرۆککۆمار بەخێرهاتنی وەفدەکەی کرد و ئاماژەی بە پەرۆشی عیراق کرد بۆ پێشخستنی کەرتی وزەی نیشتمانی و هەوڵەکانی بۆ بەهێزکردنی رێگا هاوبەشە بنیاتنەرەکان لەگەڵ دەوروبەری و ناوچەکە و نێودەوڵەتی بە شێوەیەک کە خزمەت بە خواستەکانی گەلان بکات بۆ پێشکەوتن و سەقامگیری.
سەرۆککۆمار روونی کردەوە، کە عیراق بە پشتبەستن بە پێگەی ستراتیژی و سامانە هەمەچەشنەکانی، توانای وەبەرهێنانی لە سەرچاوە سروشتییە بەردەستەکان و پەسەندکردنی چارەسەری بەردەوام هەیە، جگە لە رۆڵی وەک هاوبەشێکی سەرەکی لە پرۆسەی گۆڕانکاری بەرەو ئابووری سەوز، و ئاڕاستەکردن بەرەو بەکارهێنانی وزەی نوێبووەوە، و پەرەپێدانی کەرتی کارەبا و کرانەوە بە تەکنەلۆژیای نوێ لەگەڵ پاراستنی رۆڵی هەمیشەی خۆی وەک یەکێک لە دیارترین بەرهەمهێنەرانی نەوت لە ناوچەکە.
سەرۆککۆمار جەختی لەوە کردەوە، کە بەڕێوەچوونی ئەم کۆڕبەندە هەنگاوێکی ئومێدبەخشە بۆ دەرخستنی رۆڵی پێشەنگی عیراق لە کەرتی وزە و ئاماژەی بەوەدا کە سەرکەوتن لەم بوارەدا یارمەتیدەر دەبێت لە داڕشتنی دیدگای نوێ بۆ سیاسەتەکانی وزە، و ئاسۆی هاوکاری لەگەڵ کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکان بۆ وەبەرهێنان لە بازاڕی عیراق فراوانتر دەکات، هیوای سەرکەوتنی بۆ کۆڕبەندی بەغدا و سەرکەوتنی بۆ بەشداربووان خواست لە گەیشتن بە بڕیارنامەکان کە خزمەت بە پەرەپێدانی کەرتی وزە و بەدیهێنانی بەرژەوەندییە نیشتمانییەکان بکات و ئاواتەکانی گەلان بەدی بهێنێت.
لە بەرامبەردا، ئەندامانی وەفدەکە سوپاس و پێزانینی خۆیان بۆ سەرۆککۆمار و رێزگرتنیان بۆ دیدگا بەنرخەکانی دەربڕی و ئارەزووی خۆیان بۆ قووڵکردنەوەی پەیوەندییە ئەرێنییەکان لەگەڵ عیراق لە هەموو سێکتەرەکان دوپاتکردەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی: ئەركی حكومەتی داهاتووی عیراقە بودجەو موچەی هەرێم دابینبكات
10:34 PM - 2025-12-07 -
سێ بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیر دەكرێن
09:46 PM - 2025-12-07 -
قوباد تاڵەبانی سەردانی بەغداد دەکات
05:04 PM - 2025-12-07 -
وەرگرتنی خوێندکاران لە نێوان زانکۆکانی ناوەند و هەرێم رادەگەیەنرێت
04:42 PM - 2025-12-07
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: بودجە مافی خەڵكەو نابێت بخرێتە چوارچێوەی ململانێ سیاسییەكانەوە
08:23 PM - 2025-12-07
ئەنجامی هەڵبژاردنی نوێنەران دەنێردرێت بۆ دادگای فیدراڵی
03:09 PM - 2025-12-07
لیستی مووچەی مانگی 11 رادەستی بەغداد کرا
12:59 PM - 2025-12-07
دەقی پەیامی سەرۆك بافڵ لەكۆنفرانسی نێودەوڵەتیی ئاشتی و كۆمەڵگەی دیموكراسی
11:06 AM - 2025-12-07
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی سەردانی بەغداد دەکات
کوردستان 05:04 PM - 2025-12-07 -
وەرگرتنی خوێندکاران لە نێوان زانکۆکانی ناوەند و هەرێم رادەگەیەنرێت
کوردستان 04:42 PM - 2025-12-07 -
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆ کۆچی دوایی مامۆستا مەلا عەبدول جەبار زراری
پرسەنامە 04:12 PM - 2025-12-07 -
ئەنجامی هەڵبژاردنی نوێنەران دەنێردرێت بۆ دادگای فیدراڵی
کوردستان 03:09 PM - 2025-12-07 -
لیستی مووچەی مانگی 11 رادەستی بەغداد کرا
کوردستان 12:59 PM - 2025-12-07 -
وەزارەتی دارایی سەرجەم خەرجییەكانی راگرت
کوردستان 12:08 PM - 2025-12-07 -
پێشێلکاری بەرامبەر ژنانی رۆژنامەنوس لەدۆخێکی مەترسیداردایە
کوردستان 12:06 PM - 2025-12-07 -
دەقی پەیامی سەرۆك بافڵ لەكۆنفرانسی نێودەوڵەتیی ئاشتی و كۆمەڵگەی دیموكراسی
کوردستان 11:06 AM - 2025-12-07







دابەزێنە

