ترەمپ و پۆتین لە ئالاسکاوە هەوڵی وەستانی جەنگی ئۆکراین دەدەن
جیهان 11:07 AM - 2025-08-15
AFP
ترەمپ و پۆتین
بریارە ئەمڕۆ 15ی8ی2025،
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا و ڤلادیمیر پۆتین سەرۆکی روسیا لە ئالاسکا کۆببنەوە تیایدا
تاوتوێی وەستانی جەنگی روسیا - ئۆکراین و پەیوەندیی بازرگانی نێوانیان و ئاسایشی نێودەوڵەتی
بکەن.
پەیوەندی ئابوری و ئاسایشی نێودەوڵەتییش تەوەری کۆبوونەوەکەن
کۆشکی کرملین لە راگەیەندراوێکیدا
ئاماژەی بەوەکردووە: سەرۆکی روسیا لەگەڵ هاوتا ئەمریکییەکەی باس لە کۆتایی هێنانی
جەنگی ئۆکراین و روسیا دەکات ،ئەمە جگە لەوەی گفتوگۆ لەسەر پەیوەندیی ئابوریی نێوانیان
و ئاسایشی نێودەوڵەتی دەکەن.
دەشڵێت: دوای کۆتایی
هاتنی کۆبوونەوەکە، هەردوو سەرۆک کۆنگرەی رۆژنامەنوسی دەبەستن و ئەنجامی کۆبوونەوەکەیان
دەخەنە روو.
روسیا جەنگ رانەگرێت باجی قورس دەدات
لەلایەکی دیکەوە، ماڵپەری
ئەکسیۆس لە بەرپرسێکی ئەمریکییەوە گواستییەوە، کە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لەهەر
کاتێکی دیکە جدیترە بۆ وەستانی جەنگ.
بەرپرسە ئەمریکیەکە
ئاماژەی بەوەشکردووە: پێویستە سەرۆکی روسیا بە کۆتاییهاتنی جەنگ رازی ببێت، ئەگەر
نا باجێکی قورس دەدات.
ئەگەری شکستی کۆبوونەوەکە کەمە
هەر لەسەر کۆبوونەوەکە،
دۆناڵد ترەمپ بە رۆژنامەنوسانی راگەیاند: "ئەگەر کۆبوونەوەی یەکەم ئەنجامێکی
باشی نەبوو، ئەوە کۆبوونەوەی دووەم ئەنجام نادرێت، ئەگەر بەپێچەوانەشەوە بوو، کۆبوونەوەی
دووەم بەبەشداری ڤلادێمیر پۆتین و ڤلۆدیمێر زیلینیسکی سەرۆکی ئۆکراین بەخێرایی
ئەنجام دەدرێت".
راشیگەیاند:" ئەم کۆبوونەوەیە، دەبێتە ئامادەکارییەک
بۆ کۆبوونەوەی دووەم، بەڵام 25٪ ئەگەری ئەوە هەیە کۆبوونەوەکە سەرکەوتوو نەبێت".
ئۆکراینیەکان خاکەکەیان نادەنە روسیا
سەرۆکی ئۆکراین نیگەرانە و لە راگەیەندراوەکەدا
کە لە تێلیگرام بڵاویکردووەتەوە، رایگەیاندووە، یەکپارچەیی خاکی ئۆکراین، کە لە
دەستووردا جێگیرکراوە، نابێت گفتوگۆی لەسەر بکرێت و جەختی لەوەشکردەوە کە
ئاشتییەکی بەردەوام دەبێت دەنگی ئۆکراین لەسەر مێزی گفتوگۆکان لەخۆبگرێت. زێلێنسکی
وتی: "ئۆکراین هیچ خەڵاتێک نادات بە روسیا بۆ ئەوەی کە کردوویەتی" و
"ئۆکراینیەکان خاکەکەیان نادەنە داگیرکەر."
سەبارەت بە نیگەرانییەکانی کیێڤ لەوەی کە
کۆبوونەوەیەکی راستەوخۆی نێوان ترەمپ و پوتین ببێتە هۆی پەراوێزخستنی
بەرژەوەندییەکانی ئۆکراین و ئەوروپا، زێلێنسکی وتی: "هەر بڕیارێک کە بەبێ
ئۆکراین بدرێت، لە هەمان کاتدا بڕیارێکە دژی ئاشتی. ئەوانە هیچ شتێک ناهێننە
ئاراوە. ئەمانە بڕیاری مردوون و هەرگیز کار ناکەن."
بەڵام لەگەڵ
نیگەرانییەکانی سەرۆکی ئۆکراین هیوای خواست کۆبوونەوەکە ببێتە مایەی وەستانی
جەنگ، دووپاتیشی کردەوە خاکی زیاتر بە روسیا نادەن، کە بەهۆی جەنگەوە روسیا تاوەکو
ئێستا 20%ی خاکی ئۆکراینی کۆنترۆڵ کردووە.
لە جەنگدا زیانەکانی روسیا زیاترن
جەنگی ئۆکراین- روسیا
لە 24ی2ی2022 دەستیپێکردووە و چەندین هەوڵیش بۆ وەستانی جەنگ دراوە و بەڵام ئەنجامی
نەبووە، بەپێی راپۆرتی میدیاکان کوژرانی روسیا لەجەنگەکە لە نێوان 189
هەزار بۆ 273 هەزار سەربازدایە،زیانە گیانییەکانی ئۆکراینیش تا سەرەتای ساڵی 2025نزیکەی 45 هەزار و 100
سەربازی ئۆکراینی کوژراون و 390 هەزاری دیکەش برینداربوون.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی: ئەركی حكومەتی داهاتووی عیراقە بودجەو موچەی هەرێم دابینبكات
10:34 PM - 2025-12-07 -
سێ بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیر دەكرێن
09:46 PM - 2025-12-07 -
قوباد تاڵەبانی سەردانی بەغداد دەکات
05:04 PM - 2025-12-07 -
وەرگرتنی خوێندکاران لە نێوان زانکۆکانی ناوەند و هەرێم رادەگەیەنرێت
04:42 PM - 2025-12-07
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: بودجە مافی خەڵكەو نابێت بخرێتە چوارچێوەی ململانێ سیاسییەكانەوە
08:23 PM - 2025-12-07
ئەنجامی هەڵبژاردنی نوێنەران دەنێردرێت بۆ دادگای فیدراڵی
03:09 PM - 2025-12-07
لیستی مووچەی مانگی 11 رادەستی بەغداد کرا
12:59 PM - 2025-12-07
دەقی پەیامی سەرۆك بافڵ لەكۆنفرانسی نێودەوڵەتیی ئاشتی و كۆمەڵگەی دیموكراسی
11:06 AM - 2025-12-07
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی سەردانی بەغداد دەکات
کوردستان 05:04 PM - 2025-12-07 -
وەرگرتنی خوێندکاران لە نێوان زانکۆکانی ناوەند و هەرێم رادەگەیەنرێت
کوردستان 04:42 PM - 2025-12-07 -
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆ کۆچی دوایی مامۆستا مەلا عەبدول جەبار زراری
پرسەنامە 04:12 PM - 2025-12-07 -
ئەنجامی هەڵبژاردنی نوێنەران دەنێردرێت بۆ دادگای فیدراڵی
کوردستان 03:09 PM - 2025-12-07 -
لیستی مووچەی مانگی 11 رادەستی بەغداد کرا
کوردستان 12:59 PM - 2025-12-07 -
وەزارەتی دارایی سەرجەم خەرجییەكانی راگرت
کوردستان 12:08 PM - 2025-12-07 -
پێشێلکاری بەرامبەر ژنانی رۆژنامەنوس لەدۆخێکی مەترسیداردایە
کوردستان 12:06 PM - 2025-12-07 -
دەقی پەیامی سەرۆك بافڵ لەكۆنفرانسی نێودەوڵەتیی ئاشتی و كۆمەڵگەی دیموكراسی
کوردستان 11:06 AM - 2025-12-07







دابەزێنە

