یه‌كێتییه‌كان پشتیوانی گۆڕ‌انكارییه ناوخۆییه‌كانن و به‌ده‌ستكه‌وتی ده‌زانن
ڕیپۆرتاژ 09:04 AM - 2025-08-14
ئەرشیفی PUKMEDIA
پێنجەمین كۆنگرەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان گۆڕ‌انكارییه نوێیه‌كان ده‌گه‌یه‌نێت به قۆناغی جێبه‌جێكردنی كۆتایی و ئۆرگان و كادرانیش له‌پرۆسه‌ی خۆڕ‌ێكخستنه‌وه‌ی نوێ‌دا بوژانه‌وه‌یه‌كی چۆنایه‌تی به فۆڕ‌می كاركردنی داهاتوویان ده‌به‌خشن، ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تیش دوپاتیده‌كاته‌وه كه یه‌كێتییه‌كان بۆ گۆڕ‌انكارییكردن ئازان و خۆیان له‌گه‌ڵ شێوه‌ی نوێی كاركردن ده‌گونجێنن.
یه‌كێتی له‌گۆڕ‌انكاری ناترسێت
خدر مسته‌فا ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی، به وێبسایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاند: له‌ئێستادا به‌سه‌رۆكایه‌تی بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان گۆڕ‌انكارییه‌كانی به‌رده‌وامن و پێمانوایه هه‌موو گۆڕ‌انكاری و نوێبوونه‌وه‌یه‌ك هێز و توانای زیاتر ده‌داته‌وه به ئۆرگان و حزبه‌كه‌ش، هه‌ربۆیه یه‌كێتی هیچ كاتێك له‌گۆڕ‌انكاری نه‌ترساوه و به‌رده‌وامیش ده‌بێت.
ئاماژه به‌وه‌شده‌كات، كه یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ئه‌نجامی به‌ستنی كۆنگره و دیدار و به‌ستنی كۆنفرانس پلانێكی بۆ گۆڕ‌انكاری له ئۆرگانه‌كانیدا داڕ‌شتووه، به‌ئامانجی نوێبوونه‌وه‌ی یه‌كێتی و گه‌شه‌كردنی زیاتر و سه‌رجه‌م كادرانی حزبه‌كه‌ش پشتگیری له‌و گۆڕ‌انكارییانه ده‌كه‌ن له‌پێناو هه‌نگاونانی باشتر و گونجاندنی زیاتر له‌گه‌ڵ قۆناغ به قۆناغی كۆمه‌ڵگه‌دا.
یه‌كێتی خۆی له‌گه‌ڵ گۆڕ‌انكارییه‌كانی سه‌رده‌مدا ده‌گونجێنێت
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، خۆی له‌گه‌ڵ گۆڕ‌انكارییه‌كاندا ده‌گونجێنێت و هه‌ر ئه‌مه‌ش وایكردووه حزبه‌كه به‌ره‌و پێشكه‌وتن و نوێبوونه‌وه‌ی زیاتر هه‌نگاو بنێت.
رابیحه حه‌مه‌د ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی، به وێبسایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاند: یه‌كێتی گۆڕ‌انكاری له‌ناوخۆیدا به‌پێویست ده‌زانێت و ئه‌مه‌ش سه‌لمێنه‌ری ئه‌و راستییه‌یه كه ئه‌م حزبه زیندووه و توانای خۆگونجاندنی له‌گه‌ڵ گۆڕ‌انكارییه‌كانی سه‌رده‌مدا هه‌یه، به‌شێوه‌یه‌ك ئه‌و گۆڕ‌انكاریانه‌ی یه‌كێتی ده‌ستیان بۆ ده‌بات له‌توانای هیچ حزبێكی دیكه‌دا نییه، چونكه یه‌كێتی له گۆڕ‌انكاری ناترسێت و ترسی له ئه‌نجامدانی كۆنگره‌و ئه‌نجامه‌كانی نییه، هه‌ربۆیه له‌ناو هه‌زاران ئه‌ندام و كادر و لایه‌نگریدا په‌یڕ‌ه‌و و پڕ‌ۆگرامی حزبه‌كه‌ی به ده‌نگدان په‌سند ده‌كات.
ده‌شڵێت: گۆڕ‌انكاری بۆ نوێكردنه‌وه‌و رێكخستنه‌وه و پله‌به‌ندی و شێوازی كاركردنی ئۆرگانه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان گرنگه، چونكه حزبه‌كه به‌ره‌و پێشكه‌وتن و نوێبوونه‌وه ده‌بات، هه‌روه‌ك له‌كۆبوونه‌وه‌ی بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌گه‌ڵ ئۆرگانه جیاوازه‌كانی یه‌كێتیدا ئاماژه‌ی پێداو رایگه‌یاند، "ئه‌م گۆڕ‌انكاریانه له به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كێتیدایه".
یه‌كێتی تاكه حزبه به‌پێشنیاری كادره‌كانی گۆڕ‌انكاری ده‌كات
هه‌میشه یه‌كێتی خۆی به به‌دیهێنه‌ر و پارێزه‌ری مافی خه‌ڵك زانیوه، هاوكات تاكه حزبیشه به پێشنیاری كادرانی خۆی و خه‌ڵك گۆڕ‌انكاری له كاره‌كانیدا ده‌كات بۆ خزمه‌تكردنی زیاتری خه‌ڵكی كوردستان.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: له‌كۆنگره‌ی چواره‌می یه‌كێتیدا بڕ‌یاردرا كه دوو ساڵ جارێك به به‌شداری هه‌زاران كادری یه‌كێتی له سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی كوردستان، دیدار ئه‌نجامبدرێت و تائێستاش دوو دیدار ئه‌نجامدراون، هه‌ربۆیه یه‌كێتی تاكه حزبه به‌پێشنیاری كادرانی خۆی گۆڕ‌انكاری له‌كاره‌كانیدا ده‌كات.
رابیحه حه‌مه‌د وتیشی: یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌سه‌ره‌تای دروستبوونییه‌وه خۆی به به‌دیهێنه‌رو پارێزه‌ری مافی خه‌ڵك زانیوه و هه‌موو تێكۆشانێكیشی بۆ ئه‌و ئامانجه‌ی بووه، هه‌ربۆیه له چوارچێوه‌ی گۆڕ‌انكارییه‌كانیدا، باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی حزبه‌كه‌ی برده به‌غدا، چونكه پێوایه كه به‌غدا گۆڕ‌ه‌پانی سیاسییه و ده‌توانێت له‌وێوه باشتر به‌رگری له‌ماف و شایسته‌ی خه‌ڵكی كوردستان بكات".
یه‌كێتيی نیشتمانیی كوردستان، جیاواز له‌حزبه‌كانی دیكه له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوودا چه‌ند دیدار و كۆنگره و كۆنفرانسێكی ئه‌نجامداوه و ئه‌مه‌ش گۆڕ‌انكاری گه‌وره و نوێی له‌حزبه‌كه‌دا دروستكردووه، به‌جۆرێك گۆڕ‌انكارییه‌كان به‌كردار له‌ناو حزبه‌كه و ئۆرگانه‌كانیشیدا ره‌نگیداوه‌ته‌وه.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
دۆناڵد ترەمپ: ناتۆ ترسنۆکە و پڵنگی سەر کاغەزە
07:57 PM - 2026-03-20 -
خاتوو شاناز: جەژنی نەورۆز ببێتە کۆتایی نەهامەتییەکان
03:32 PM - 2026-03-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا پیرۆزبایی جەژن لە موسڵمانان دەکات
07:25 PM - 2026-03-19 -
کۆسرەت رەسوڵ عەلی: گەلەکەمان پارێزراو بێ لە ئاڵۆزی و گرژییەکان
07:09 PM - 2026-03-19
ئەمانەش ببینە
مەکتەبی سیاسی: دەبێت ئامانجە نەمرەکانی نەورۆز و راپەڕین بەشکۆداری بهێڵینەوە
04:18 PM - 2026-03-20
سەرۆک بافڵ: ئەرکی هەموو لایەکمانە بە گیانی پێکەوەیی و نیشتمانییەوە کاربکەین
06:48 PM - 2026-03-19
ڕفعەت عەبدوڵڵا: یەکێتی وەک هەمیشە پارێزەری دەسکەوتەکانی گەلەکەمانە
04:46 PM - 2026-03-19
پنتاگۆن داوای بودجەی زیاتر بۆ جەنگ دەکات
01:45 PM - 2026-03-19
زۆرترین خوێنراو
-
دۆناڵد ترەمپ: ناتۆ ترسنۆکە و پڵنگی سەر کاغەزە
جیهان 07:57 PM - 2026-03-20 -
سەرۆک بافڵ: نەورۆزی کوردان لە کوردستانیان پیرۆزبێت
کوردستان 06:50 PM - 2026-03-20 -
مەکتەبی سیاسی: دەبێت ئامانجە نەمرەکانی نەورۆز و راپەڕین بەشکۆداری بهێڵینەوە
کوردستان 04:18 PM - 2026-03-20 -
خاتوو شاناز: جەژنی نەورۆز ببێتە کۆتایی نەهامەتییەکان
کوردستان 03:32 PM - 2026-03-20





.jpg)
.jpg)
دابەزێنە

