هورمز، شه‌ڕ له‌سه‌ر گه‌رووی ئابوری جیهان
جیهان 06:40 PM - 2025-06-23
ئاژانسەکان
گه‌رووی هورمز
هێرشه‌كانی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر بنكه ئه‌تۆمییه‌كانی ئێران، مه‌ترسییه‌كانی داخستنی گه‌رووی هورمزی له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه زیاتر كرد،ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی زۆری نرخی نه‌وت و سوته‌مه‌نی، ئێران دوای یه‌ك رۆژ له‌هێرشه‌كه‌ی ئه‌مریكا ده‌ستی بۆ كارتی فشاری داخستنی گه‌رووه‌كه بردووه‌و په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته‌ش ره‌زامه‌ندی نیشانداوه به‌داخستنی گه‌رووه‌كه، داخستنیشی لێكه‌وته‌ی ئابوری و سیاسی و كاردانه‌وه‌ی جیهانی لێده‌كه‌وێته‌وه، دۆخه‌كه به‌ره‌و ناسه‌قامگیری ئابوری زیاتر ده‌بات.
ئێران له‌كاردانه‌وه‌ی هێرشه‌كه‌ی ئه‌مریكا، دوو رێگای وه‌ڵامدانه‌وه‌ی له‌به‌رده‌ستدا، یه‌كه‌میان به ئامانجگرتنی بنكه‌ی سوپای ئه‌مریكا له‌ناوچه‌كه، دووه‌میان كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی جیهانی، كه به داخستنی گه‌رووی هورمز ده‌بێت، ئێران هێشتا رێگای یه‌كه‌می نه‌گرتۆته‌به‌رو ده‌ستی بۆ كارتی دووه‌می بردووه، په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته‌ش داخستنی گه‌روه‌كه په‌سه‌ند ده‌كات، به‌ڵام به وته‌ی ئیسماعیل كه‌وسه‌ری ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ئاسایشی نیشتمانی و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مانی ئێران :" بڕ‌یاری كۆتایی ده‌بێت له لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئێرانه‌وه په‌سه‌ند بكرێت."
لە گەرووی هورمز نزیكه‌ی 21 ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی جیهان هه‌نارده ده‌كرێت
پێگه‌ی گه‌رووی هورمز
گه‌رووی هورمز به‌و ته‌نگه‌به‌رییه ئاوییه ده‌وترێت كه ده‌كه‌وێته نێوان ئێران و عومانه‌وه له‌سه‌ر كه‌نداو، كه ئێران تێیدا ده‌بێته دراوسێی كوه‌یت و سعودییه‌و ئیمارات و عومان و عیراق و له‌وێشه‌وه توانای په‌یوه‌ندی به‌جیهانی ده‌ره‌وه‌ی پێبه‌خشیووه، له‌ئێستادا رۆژانە نزیكه‌ی 21 ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی جیهان له‌و گه‌رووه‌وه هه‌نارده ده‌كرێت، كه ده‌كاته19% پێویستی نه‌وتی جیهانی ، هه‌روه‌ها 11.1% بازرگانی ده‌ریایی جیهانی هه‌ر لێره‌وه تێده‌په‌ڕ‌ێت، بۆیه گه‌رووی هورموز به شاده‌ماری به‌ستنه‌وه‌ی كه‌نداوی عه‌ره‌بی و گواستنه‌وه‌ی نه‌وته‌كه‌ی داده‌نرێت به‌ڕ‌ووی جیهاندا.
به‌زمانی فارسی به‌م گه‌رووه ده‌ڵێن (تنگه هرمز) سه‌ره‌ڕ‌ای بچووكی ڕ‌ووبه‌ره‌كه‌ی، ئه‌م گه‌رووه به یه‌كێك له‌گرنگترین ڕ‌ێڕ‌ه‌وه‌كانی كه‌شتی داده‌نرێت له‌جیهاندا، كه درێژیه‌كه‌ی نزیكه‌ی 153.6 كیلۆمه‌تر دووجایه، هه‌روه‌ها پانیه‌كه‌ی له ته‌سكترین شوێندا ده‌گاته 33.6كم ، قوڵیه‌كه‌شی ده‌گاته 80 مه‌تر، سه‌ره‌ڕ‌ای ته‌سكی ڕ‌ووبه‌ره‌كه‌ی، ڕ‌ێگه‌ی گه‌شتیگه‌لی ئێجگار گه‌وره‌ی هه‌یه له رێڕ‌ه‌وی چوون و هاتندا، ئه‌م گه‌رووه قووڵایه‌كی ته‌واوی هه‌یه كه گه‌وره‌ترین كه‌شتی نه‌وت هه‌ڵگری جیهان ده‌توانێت هاتووچۆی تێدابكات، ئه‌مه‌ش له‌لایه‌ن وڵاتانی به‌رهه‌مهێنی نه‌وت به‌تایبه‌تی وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئێران پشتی پێده‌به‌ستن بۆ به‌بازاركردنی نه‌وته‌كه‌یان.
بە داخستنی گەرووی هورمز نرخی یەک بەرمیل نەوت دەگاتە زیاتر لە 150 دۆلار
داخستنی هورمز نرخی نه‌وت به‌رزده‌كاته‌وه
ئه‌گه‌ر ئێران هه‌ڕ‌ه‌شه‌كه‌ی جێبه‌جێ بكات و گه‌رووی هورمز دابخات، ئه‌وا زنجیره‌یه‌ك قه‌یرانی ئابوری یه‌ك له‌دوای یه‌ك روو له‌جیهان ده‌كات، له‌سه‌ره‌تادا ئاڵۆزیی و ناسه‌قامگیری ئابوری روو له بازاڕ‌ه‌كان ده‌كه‌ن و نرخی نه‌وت به‌شێوه‌یه‌كی زۆر به‌رزده‌بێته‌وه.
هه‌روه‌ها به‌داخستنی گه‌روه‌كه، شاره‌زایان پێشبینی ده‌كه‌ن نرخی نه‌وتی برێنت به‌خێرایی بگاته 150دۆلار و ئه‌گه‌ر دۆخه‌كه چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك به‌رده‌وامبێت دوورنییه بگاته 200 دۆلار و زیاتریش، به‌مه‌ش كاریگه‌ریی ده‌كاته سه‌ر ژیانی ڕ‌ۆژانه‌ی هاووڵاتییان، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا نرخی به‌نزین له وێستگه‌كان، تێچووی گه‌رمكردنه‌وه‌ی ماڵان و نرخی بلیتی گه‌شته ئاسمانییه‌كان بۆ ئاستێكی پێوانه‌یی به‌رز ده‌بنه‌وه.
به‌رزبوونه‌وه‌ی سوته‌مه‌نی واته به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی گواستنه‌وه‌ی كاڵا‌و ئۆتۆمبێل و پێداویستییه‌كانی دیكه، كه ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی كاڵاكان به‌هۆی به‌رزی نرخی گواستنه‌وه‌یان، كه له ئه‌نجامدا هه‌ڵئاوسان روو له بازاڕ‌ه‌كانی جیهان ده‌كات.
بۆچوونێكی دیكه له‌سه‌ر گه‌رووی هورمز
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، بانكی گۆڵدمان ساكس له‌و باوه‌ڕ‌ه‌دایه ئێران له‌ماوه‌ی ساڵی 2025دا 52% گه‌رووه‌كه دابخات، واته هه‌نارده‌ی نه‌وت له ڕ‌ێگه‌ی گه‌رووی هورمز بۆ نیوه كه‌م ده‌كرێته‌وه، له‌و كاته‌شدا نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی برێنت ده‌گاته 110 دۆلار.
بانكه‌كه ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه، "دوای به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت، ده‌كرێت نرخی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی خاو له‌چاره‌كی چواره‌می ساڵی 2025دا به تێكڕ‌ا، 95 دۆلار سه‌قامگیر بێت."
داخستنی گەرووی هورمز هەڵەیەکی گەورەیە
كاردانه‌وه‌كانی داخستنی گه‌رووی هورمز
ماركۆ ڕ‌ۆبیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، هۆشداریی دا له‌داخستنی گه‌رووی هورمز له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه‌و پێیوایه، "خۆكوشتنی ئابووری" ده‌بێت و داوای له‌چین كرد فشار بخاته سه‌ر تاران بۆ ئه‌وه‌ی ڕ‌ێگری له‌و هه‌نگاوه بكات كه وه‌ك وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌ك بۆ هێرشی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر بنكه ئه‌تۆمییه‌كانی ئێران چاوه‌ڕ‌وان ده‌كرێت.
رۆبیۆ له‌چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی فۆكس نیوز رایگه‌یاند: "داوا له‌حكومه‌تی چین ده‌كه‌م له‌مباره‌یه‌وه په‌یوه‌ندی به تارانه‌وه بكات، چونكه چین بۆ دابینكردنی نه‌وته‌كه‌ی، به ڕ‌اده‌یه‌كی زۆر پشت به گه‌رووی هورمز ده‌به‌ستێت."
هاوكات، كۆشكی سپی رایگه‌یاندوه:" له‌نزیكه‌وه ئاگاداری بڕ‌یاری داخستنی گه‌رووی هورمزن و ئێران گه‌مژه‌یی ده‌كات بڕ‌یارێكی له‌وشێوه‌یه ده‌ربكات".
هه‌روه‌ها ئه‌نتۆنیۆ تایانی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیتاڵیا له‌و باوه‌ڕ‌ه‌دایه داخستنی گه‌رووی هورمز له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه "هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌یه."
ده‌شڵێت:" داخستنی ئه‌و گه‌رووه ستراتیژییه، جگه له‌وه‌ی بۆ ئابووریی ئێران زۆر مه‌ترسیداره، زیان به ئابووریی ژماره‌یه‌كی زۆری وڵاتانی دیكه و چینیش ده‌گه‌یه‌نێت".
لای خۆشییه‌وه، كیرێل دیمیتریڤ، سه‌رۆكی سندووقی وه‌به‌رهێنانی ڕ‌ووسیا رایگه‌یاند:" ئه‌گه‌ر ئێران گه‌رووی هورمز دابخات، ئه‌مریكا تووشی كه‌می به‌رچاوی به‌نزین ده‌بێته‌وه".
وتیشی: "هیچ وڵاتێك له‌و زیانه‌ی نه‌وتی جیهان سه‌لامه‌ت نابێت و نرخی به‌نزینیش به‌رزده‌بێته‌وه".
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی په‌رله‌مانی ئێران بڕیاریدا كه گه‌رووه‌كه دابخات، به‌ڵام تائێستا حكومه‌تی ئێران بڕیاره‌كه‌ی جێبه‌جێ نه‌كردوه، له‌ئه‌گه‌ری جێبه‌جێكردنیشدا زیانێكی زۆر به وڵاتانی ئه‌وروپا و ته‌نانه‌ت چین و رووسیاش ده‌كه‌وێت و نرخی نه‌وت به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزده‌بێته‌وه‌و ئه‌مه‌ش ناسه‌قامگیری ئابوری له‌جیهان دروست ده‌كات.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
بەریتانیا چەند بڕیارێک دژی پەنابەران دەردەکات
11:27 AM - 2025-11-17 -
پلەکانی گەرما نزمتر دەبنەوە
10:32 AM - 2025-11-17 -
عیراق توانای بەرگری خۆی بەهێز دەكات
08:09 PM - 2025-11-16 -
هەزاران حەبی هۆشبەر دەستی بەسەرداگیرا
11:02 AM - 2025-11-16
ئەمانەش ببینە
كاره‌بای سلێمانی: بەشێکی زۆر لەخاوەن موەلیدەکان گرێبەستیان لەگەڵ کردوین
10:20 AM - 2025-11-17
150هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
09:15 AM - 2025-11-17
سەرۆك بافڵ سەرەخۆشی لە سەرۆككۆمار دەكات
07:54 PM - 2025-11-16
بڕیار لەسەر خەرجكردنی مووچەی مانگی 9ی هەرێم دەدرێت
07:22 PM - 2025-11-16
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆك بافڵ سەرەخۆشی لە سەرۆككۆمار دەكات
عیراق 07:54 PM - 2025-11-16 -
بڕیار لەسەر خەرجكردنی مووچەی مانگی 9ی هەرێم دەدرێت
کوردستان 07:22 PM - 2025-11-16 -
قائیمقامی کۆیە: ته‌واوكردنی پڕۆژه‌كان له‌سه‌ر ئه‌ركی ئیداره‌ی گشتی یه‌كێتی به‌رده‌وامه
کوردستان 03:06 PM - 2025-11-16 -
وتەبێژی كۆمسیۆن بۆ PUKMEDIA: ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردن رادەگەیەنین
کوردستان 11:47 AM - 2025-11-16 -
هەزاران حەبی هۆشبەر دەستی بەسەرداگیرا
عیراق 11:02 AM - 2025-11-16 -
مووچه‌خۆرانی هه‌رێم مه‌ترسی دووباره‌بوونه‌وه‌ی سیناریۆكانی ساڵی رابردوویان هه‌یه
کوردستان 10:17 AM - 2025-11-16 -
سەرکەوتنی پەرلەمانی و ئەرکی نیشتیمانی
بیروڕا 10:15 AM - 2025-11-16 -
تیروپشکی 89 هەزار کەس بۆ فەریزەی حەج بەڕێوەدەچێت
کوردستان 10:05 AM - 2025-11-16







دابەزێنە

