riklam

تۆڕی پەیوەندی Skype ماڵئاوایی لە بەکارهێنەرانی دەکات

جیهان 11:45 AM - 2025-05-05
ئەپلیکەیشنی سکایپ Global News

ئەپلیکەیشنی سکایپ

کۆمپانیای مایکرۆسۆفت کە خاوەنی سکایپە، دوای 22 ساڵ بڕیاڕیدا ئەمڕۆ 5-5-2025 بەیەکجاری تۆڕی کۆمەڵایەتی سکایپ دابخات و بە ئەپێکی تر شوێنی بگرێتەوە بە ناوی Microsoft Teamsکە تایبەتە بە پەیوەندی و کۆبوونەوەی ئۆنڵاین ، هەروەها کۆمپانیاکە ئاگاداری بەکارهێنەران دەکاتەوە کە دەتوانن بەهەمان ناو  وشەی نهێنی ئەکاونتی سکایپەکەیانەوە بەشداری لە بەرنامە نوێکەدا بکەن، بەبێ ئەوەی هیچ زانیاری و نامەیەکی ناو سکایپەکەیان بسڕێتەوە بۆ بەرنامە تازەکە دەگوازرێتەوە.

دواجار، جێف تێپر سەرۆکی (Microsoft 365) رایگەیاند:"زۆر شت لە سکایپەوە فێربووین، بەڵام ماوەی حەوت بۆهەشت ساڵە پەرەمان بە تیمز داوە و بەوجۆرە دەتوانین خێراتر و داهێنانی زیاتر پێشكەش بکەین".

سکایپ بەرنامەیەکی بواری پەیوەندی دەنگ و ڤیدیۆییە، کە ماوەی ٢٢ ساڵە خزمەت بەبەکارهێنانی دەکات، تا ساڵی 2005 ژمارەی بەکارهێنەرانی گەیشتە 50 ملیۆن کەس و لە سەرانسەری جیهانەوە بەکاردەهێنرا، لەساڵی 2011 کۆمپانیای مایکرۆسۆفت سکایپی کڕییەوە.

ئەمەش لەکاتێکدایە دوای بەرفراوانبوونی بەکارهێنانی مۆبایل، سکایپ نەیتوانی وەک پێویست رکابەرایەتی ئەپە هاوشێوەکانی خۆی بکات وەک یەکەمین خزمەتگوزاری بواری پەیوەندیی ئۆنڵاین پێگەی خۆی لەدەستدا. 

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket