وه‌ڵامی سه‌رۆك بافڵ له‌دیدارێكی بێ فلته‌ردا
چاوپێکەوتن 01:10 PM - 2025-04-29
کوردسات نیوز
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رۆژی 19-4-2025 له‌كه‌ناڵی كوردسات چاوپێكه‌وتنی ئه‌نجامدا كه زۆر راشكاوانه باسی له بارودۆخه ناوخۆییه‌كانی ناو حزب و هه‌رێمی كوردستان و عیراق و ناوچه‌كه كرد‌و تیشكی خسته‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ناوخۆو ده‌ره‌وه.
ده‌قی چاوپێكه‌وتنه‌كه:
*بۆچی
بڕیارتدا له‌شاشه‌ی كوردساته‌وه چاوپێكه‌وتنێكی بێ فلته‌ر ئه‌نجامبده‌یت؟
-سه‌رۆك بافڵ: له‌به‌ر چه‌ند هۆكارێك، ئاشكرایه
كوردسات چ مانایه‌كی هه‌یه بۆ ئێمه و چه‌ند خۆشه‌ویسته لای ئێمه، بینیویشمه
ئه‌م چه‌ند مانگه كوردسات باشتر بووه‌و بینه‌ره‌كانی زیاد ده‌كه‌ن و پرۆگرامه‌كانی
زۆر باشترن، حه‌زیشمه‌كردن دانیشتنێك له‌گه‌ڵ جه‌نابتان بكه‌م وه‌ك سوپاسێك.
*كه‌واته
له كوردسات رازیت؟
-
سه‌رۆك بافڵ: زۆر رازیم به‌ڵام ئاگاتان له‌خۆتان بێت، متابه‌عه‌تان ده‌كه‌ین.
*كه
سه‌ره‌تا هاتیته ژوره‌وه چاوه‌ڕێم ده‌كرد جلێكی كه‌ژوه‌ڵت له‌به‌ردابێت، هه‌روه‌ك
ئه‌وه‌ی به به‌رده‌وامی به‌وشێوه‌یه ده‌تبینین، به‌ڵام كه هاتی به‌جلێكی ره‌سمییه‌وه
بینیمانی بۆ؟
- سه‌رۆك بافڵ: من قات و شتی جوانم هه‌یه، ئه‌گه‌ر
پێویست بكات ئه‌وه له‌به‌ر ئه‌كه‌م، ئه‌م گفتوگۆیه شتی تۆزێ جددی تێدا ده‌بێت،
په‌یام ئه‌نێرم بۆ زۆر شوێن و گفتوگۆكه‌مان له‌چه‌ند مه‌رحه‌له‌یه‌كیدا تۆزێك پرۆتۆكۆڵی
ده‌بێت، منیش پێم باش بوو قاتێك له‌به‌ر بكه‌م.
*كه
هاتیته ژوره‌وه یه‌كسه‌ر ئه‌و په‌یكه‌ره‌ت له‌گه‌ڵ خۆت هێنا، ئه‌و په‌یكه‌ره چییه؟
-
سه‌رۆك بافڵ: ئه‌وه منم، ره‌فیقێكی ئه‌جنه‌بی زۆر خۆشه‌ویست لای من ئه‌وه‌ی دا به‌من،
ئه‌وه له‌مێتۆلۆجی یۆنان‌دا هی كۆن سێسیفسه، سێسیفس پیاوێك بوو كه دوو جار یان سێ
جار به فێڵ خۆی له مردن رزگار كرد، هه‌یدیس عقوبه‌ی دا، چۆن؟ ئه‌و به‌رده‌ی دا پێی
كه بیباته سه‌ر شاخه‌كه، هه‌ر به‌رده‌كه‌ی ئه‌برد و هه‌ر ئه‌هاته‌وه خوارێ، تا
رۆژی قیامه‌ت ئه‌و پیاوه ئه‌و كاره‌ی ده‌كرد، ره‌فیقه‌كه‌م وتی ئه‌وه تۆیت، ئه‌و
به‌رده هه‌ر پاڵه‌نێی بۆ سه‌ره‌وه‌و هه‌ر یه‌ته خوارێ و كۆڵناده‌یت، بۆیه زۆر
به‌دڵمه زۆر شتێكی شه‌خسییه زۆر خۆشه‌ویسته لام، ئه‌و كه‌سی كه پێشی یام زۆر خۆشه‌ویسته
لای من بۆیه حه‌زمكرد له‌ویا بێت.
*كاك
بافڵ پێت وانییه ئه‌و به‌رده یه‌كێتی بێت و به‌هه‌موو هێزی خۆت به‌ره‌و لوتكه بیبه‌یت؟
- سه‌رۆك بافڵ: ئه‌و به‌رده خزمه‌تی ئێمه‌یه بۆ
میلله‌تی كورد، قورسه هه‌ر ده‌بێت بیبه‌یت و هه‌ندێك جار ئه‌كه‌وێته خوارێ و هه‌ر
ئه‌بێ بیبه‌یت و نابێ واز بێنیت و كۆڵبده‌یت، هه‌ره‌سهێنان و كۆڵدانیش من نازانم چین.
*حه‌تمه‌ن
له دواتردا باسی ئه‌وه ده‌كه‌ین یه‌كێتی به به‌رزو نزمییه‌كی زۆردا رۆیشتووه ئێستا‌و
ئه‌م رۆژانه له‌سایه‌ی تۆوه به‌سه‌نگینی ماوه‌ته‌وه؟
- سه‌رۆك
بافڵ: نزم نه‌ما هه‌ر به‌رز ئه‌بێت و به‌رز ئه‌بێت و به‌رزتر ئه‌بێت.
*كه‌واته
با من یه‌ك ده‌سته‌واژه‌ی خۆت كه له‌هه‌ڵبژاردنه‌كاندا به‌كارتده‌هێنا هه‌میشه
ده‌توت ئه‌وه‌ی ده‌یڵێم ده‌یكه‌م بیربهێنمه‌وه؟
-سه‌رۆك بافڵ: به‌ڵێ وایه.
*پێت
وانییه بۆ ئه‌م په‌یكه‌ره‌ش هه‌مان شته؟
- سه‌رۆك بافڵ: به‌ڵێ وایه، من ئه‌وه‌ی ده‌یڵێم
ده‌یكه‌م، یان نایڵێم بۆ خه‌ڵك شتێك بڵێت كه نایكات، یان هه‌وڵێكی جددی بۆ نادات،
من قه‌نه‌عه‌تم به‌وه نییه سیاسیه‌ت به‌و شێوازی كلاسیكییه‌كه بكه‌م، ناشیكه‌م.
*
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی سیاسییت و سه‌رۆكی حزبێكیت، هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا باوكێكی باشیت،
ئه‌وه‌ی كه ئێمه ده‌یبینین به‌ڕاستی باوكێكی دڵسۆزیت، هاوشێوه‌ی هه‌ر باوكێكی
ئاسایی ئێمه تۆ ده‌بینین له‌كۆبوونه‌وه‌ی خوێندنگه‌ی منداڵه‌كه‌تدا داده‌نیشیت؟
-سه‌رۆك
بافڵ: من زۆرجار ده‌چم، ئه‌و شتانه گرنگن.
*چۆن
توانیوته هاوسه‌نگی ئه‌وه بكه‌یت؟، به‌ڕاستی تۆ رۆژێكی قه‌ره‌باڵغت هه‌یه و ئێمه
ئه‌مڕۆ شاهیدی ئه‌وه‌ین كه رۆژه‌كانی تۆ چۆنه؟
-سه‌رۆك
بافڵ: وایه، به‌س من باوكم، مر‌ۆڤم، خۆشبه‌ختانه ستافه‌كه‌م زۆر باشن زۆر یارمه‌تیم
ده‌ده‌ن، كه شتێكی گرنگ هه‌بێت بۆ منداڵه‌كان حه‌زده‌كه‌م بیكه‌م، دوێنێ بۆ نمونه
كۆبوونه‌وه‌مان نه‌بوو، كۆبان فوتبۆڵی هه‌بوو چوین بۆ فوتبۆڵ زۆر زووش بوو، شه‌ممه
بوو حه‌زم ده‌كرد تۆزێك ئیسراحه‌ت بكه‌م، به‌ڵام چوین فوتبۆڵه‌كه‌مان بینی، له‌وێوه
سێته‌رێك (شانۆیی منداڵان) هه‌بوو ئه‌یویست بچین، چوون سێته‌ره‌كه‌شمان بینی زۆریش
خۆش‌بوو، من هه‌وڵی خۆم ده‌ده‌م له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانم، منداڵه‌كان گرنگن، هه‌رچه‌نده
تۆزێك توندم له‌گه‌ڵیان به‌س پێم وایه كه باشم.
*تاكوێ
توندی له‌گه‌ڵیان؟
-سه‌رۆك
بافڵ: من و كاك قوبادی برام ژیانمان له‌به‌ریتانیا له‌هه‌موو روویه‌كه‌وه قورس
بوو له‌دایك و باوكمان دوور بووین، مامۆستا برایم وه‌زعی زۆر باش نه‌بوو، له 14
ساڵییه‌وه هه‌ردووكمان ئیشمان ده‌كرد، ئه‌و هه‌وڵه گرانه ئێمه‌ی كرد به ئه‌مه،
با لێره‌وه بێفلته‌ر بڵێم هه‌ندێكجار باسده‌كرێت كوڕه مه‌سول و فشه‌كه‌ر و ئه‌م
شتانه، كوڕی من قه‌ت وانابێت، بۆ نمونه هه‌ندێكجار بۆ عیدمیلاده‌كه‌ی ده‌ڵێت
پاسكیلێكم ده‌وێت، ئه‌ڵێم به‌سه‌رچاو بڕۆ ئیشی بۆ بكه، ده‌بێت زبڵ بباته ده‌رێ و
وه‌رشه‌كه‌م بۆ پاك بكاته‌وه، كه براده‌ران ته‌قه ده‌كه‌ن قه‌وانی فیشه‌كه‌كان
كۆبكاته‌وه، عیدمیلادی یه‌ت پاسكیله‌كه‌ی بۆ ناكڕم، زۆر كوڕێكی ئاقڵه قسه ناكات
شتیكی تری ده‌یه‌مێ، دواتر دێت ئه‌ڵێ بابه من ئیشه‌كه‌م كرد زۆر ماندوو بووم، ئه‌ڵێم
وایه، ئه‌ڵێ كوا پاسكیله‌كه‌م، ئه‌ڵێم زۆرجار له‌ژیانا خه‌ڵك ئیش ده‌كات بۆ شتێك
زۆر ماندووش ده‌بێت، به‌س نایه‌ته ده‌ستی فیربه، دوای دوو سێ مانگ به نه‌وعێكی
تر شتێكی تری پێ ده‌كه‌م و بۆی ئه‌كڕم، به‌ڵام ئه‌م شتانه ده‌بێ فێربێت، قورسه بۆ
ئێمه ئه‌و باڵانسه راگرین.
*له‌قسه‌كانتدا
باسی ئه‌وه‌تكرد، وتت منیش و كاك قوبادیش له‌به‌ریتانیا ئیشمان كردووه، ئیشی چیتان
كردووه؟
-سه‌رۆك
بافڵ: به‌ڵێ به‌هه‌موو شێوازێك ئیشم كردووه، له‌میكانیكی ماتۆر سكیل بووم له مه‌تعه‌م
ئیشم كردووه له‌باڕ ئیشم كردووه سكوێریتی بووم چه‌ندین جۆر ئیشم كردووه، جا ده‌یانوت
باسی مه‌كه عه‌یبه، من وتم نه‌خێر باسی ده‌كه‌م عه‌یب نییه، عه‌یب ئه‌وه‌یه له
ماڵه‌وه دانیشم و سۆشیال وه‌رگرم، كاك قوباد له من زیاتریش ئیشی كردووه، ته‌نانه‌ت
پاره‌ی كاره‌بای مه‌ڵه‌كه كاك قوباد ده‌یدا، ده‌ستی قه‌ت پاك نه‌ئه‌بووه‌وه، گه‌لاویژ
خان زۆر پێی ناخۆش بوو، ژێر نینۆكی هه‌ر ره‌ش بوو، جارێك گه‌لاوێژ خان به كاك له‌تیفی
وت بافڵ ئیش ده‌كات زۆر منداڵه بڕۆ قه‌ناعه‌تی پێبكه ئیش نه‌كات، كاك له‌تیف منی
بانگ كرد وتی گه‌لاوێژ خان وای پێ وتووم به‌س من وات پێ ناڵێم، من ده‌ستخۆشیت لێده‌كه‌م
تۆ پیاویت ده‌عوه‌تیشی كردم وتی بۆ كوێ ده‌ته‌وێت ده‌عوه‌تت ئه‌كه‌م، وتم بۆ ماگدۆناڵد،
بردمی بۆ ئه‌وێ و ماگدۆناڵدێكی زۆر باشیشی بۆ كڕیم.
*ئێستا
ده‌ته‌وێت كۆبانی كوڕت له‌سه‌ر پێیه‌كانی خۆی گه‌وره ببێت؟
- سه‌رۆك بافڵ: به‌ڵێ.
*به‌و
ته‌ریقه‌یه‌ی كه خۆت ده‌ته‌وێت، یان به‌و ته‌ریقه‌یه‌ی كه ئه‌و ئه‌یه‌وێت؟
-سه‌رۆك
بافڵ: نا به‌و ته‌ریقه‌یه‌ی كه من ده‌مه‌وێت، من باوكیم.
*تۆ
دیوێكت هه‌یه ئه‌وه‌ی كه خه‌ڵك ده‌یبینێ و خه‌ڵك ئه‌یڵێ، پێیان وایه بافڵ جه‌لال
تاڵه‌بانی سه‌رۆكێكی تونده، سه‌رۆكێكه ره‌نگه مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵیدا قورس بێت،
به‌ڵام به‌راستی ئێمه ئه‌م ڕۆژانه ده‌یبینین كه زۆر زۆر هاوڕێیانه مامه‌ڵه‌ده‌كه‌یت؟
-سه‌رۆك
بافڵ: ئه‌زانی چۆنه ئێره سویسرا نییه ئه‌مه كوردستانه، ببینه كوردستان له‌كوێیه
ده‌وروبه‌رمان چییه، چی ده‌گوزه‌رێت، بڕۆ له‌سویسرا وابكه وانه‌بیت ئه‌تخۆن، به‌ڵام
ئێستا كه‌س من ناخوا و كه‌س یه‌كێتی ناخواو كه‌س میلله‌تی كورد ناخوا.
* من پێم خۆشه تۆزێك له‌سه‌ر بابه‌ته شه‌خسییه‌كان
بمێنمه‌وه، ناوی منداڵه‌كانت زۆر خۆشن، كۆبان ناوێكی زۆر جوانه، ئێمه ده‌زانین
له‌كاتی داگیركردنی كۆبانێ-یا ناوت نا كۆبان، بۆچی ناوت نا كۆبان؟
-سه‌رۆك
بافڵ: شه‌ڕه‌كه‌ی كۆبانێ بوو، له‌به‌ر دوو سێ شت بوو، ناوی من بافڵ-ه بافڵه‌كه‌ی
چه‌می رێزانه، مقه‌ره‌كه‌ی مام جه‌لاله، حه‌زم ئه‌كرد ناوه‌كه‌ی كۆبان مانایه‌كی
وای هه‌بێت، ئه‌و شه‌ڕه‌ی كۆبانێ ئه‌وه‌ی كه هه‌ڤاڵان كردیان شتێكی عه‌جیب بوو،
قه‌ت به‌قه‌د ئه‌و شه‌ڕه كۆبان گه‌وره نابێت، بۆیه ناوێكی وام داپێی كه هه‌رچه‌ند
خۆی ماندوو بكات هه‌رچه‌ند هه‌وڵبدات خۆی بۆ پێشه‌وه ببات قورسه بگاته قورسی ئه‌و
ناوه.
*كچه‌كه‌ت
دوو ناوی هه‌یه، ناوه ره‌سمییه‌كه‌ی چییه؟
-سه‌رۆك
بافڵ: خۆی ناوی هێرۆ له‌یلایه، حه‌زم ئه‌كرد ناوی دایكمی هه‌بێت و ناوێكیشی هه‌بێت
كه‌ڕه‌نگه بۆ شوێنی تر ئاسانتر بێت وتنی و ته‌فسیركردنی، هه‌ردووكیشیان خۆشبوون
ئه‌و ناوانه و من و لاڤه نه‌مانتوانی یه‌كێكیان هه‌ڵبژێرین، بۆیه هه‌ردووكیانمان
هه‌ڵبژارد.
*بیرۆكه‌یه‌كی
خراپ نییه، باشت كردووه.
-سه‌رۆك
بافڵ: بۆ وه‌ك و خه‌ڵكی تر بكه‌ین بۆ هه‌موو شتێك.
*كاك
بافڵ بابه‌تێكی هه‌یه به‌ڕاستی زۆر خه‌ڵك رۆژانه لێره و له‌وی ده‌یڵێن، ئه‌ویش
جیابوونه‌وه‌ی تۆیه له‌خاتوو لاڤه، زۆر باسی ئه‌وه ده‌كه‌ن و خه‌ڵك ده‌یه‌وێت بیزانێت؟
-سه‌رۆك
بافڵ: بۆ باسی ئه‌وه ده‌كه‌ن.
*به‌ڕاستی
بابه‌تێكی گرنگه بۆ خه‌ڵك له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه سه‌رۆكێكی گه‌نجیت؟
-سه‌رۆك
بافڵ: دیاره خه‌ڵكی فه‌قیر زۆر بێ ئیش و كاره ئه‌وه موهیم بێت له‌لای، ئه‌و هه‌موو
شتانه ده‌گوزه‌رێت له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و كوردستان گرنگ نییه لایان.
*جیابوونه‌ته‌وه
یان نا؟
-سەرۆک بافڵ: به‌ڵێ،
به‌ڵێ جیابووینه‌ته‌وه.
*به‌ڵام
ده‌یبینین زۆر پشتیوان و سه‌پۆرتت ده‌كات؟
-سەرۆک بافڵ:
به‌ڵێ منیش سه‌پۆرتی ده‌كه‌م، دوو منداڵمان هه‌یه به‌یه‌كه‌وه حه‌ز بكه‌ین حه‌زنه‌كه‌ین
كه خۆشبه‌ختانه حه‌زده‌كه‌ین تا ماوین له‌ژیاندا په‌یوه‌ندیمان هه‌یه به‌یه‌كه‌وه،
لاڤه 20 ساڵه هاوڕێمه، ئه‌وه جارێكی تر من داوای لێبوردن لێده‌كه‌م من راسته‌كه‌م
خه‌ڵك غه‌ڵه‌تن، خه‌ڵك ده‌بینی له كوردستان من له مه‌كته‌ب بینیومه چووم منداڵه‌كه‌م
بهێنمه‌وه، دایك و باوكێك له‌وێ توشی هه‌زار و یه‌ك موشكیله‌بوون جیابوونه‌ته‌وه
له‌یه‌ك، ئێمه له‌یه‌كتری جیابووینه‌ته‌وه له منداڵه‌كان جیانه‌بووینه‌ته‌وه،
له‌لای ئێمه ئه‌مه شتێكی زۆر سه‌یره له‌كورد دا به عام له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیش
ئه‌م عه‌قڵیه‌ته ئه‌بێ بگۆڕێت، منداڵه‌كان موهیمن، موهیم نییه من له‌گه‌ڵ كێ
عاجزم كێ له‌گه‌ڵ من عاجزه من چیم كردووه ئه‌و چی كردووه، ئه‌و منداڵانه كه
درووستت كرد واجبته گه‌وره‌ی بكه‌یت، منیش وا ئه‌كه‌م خۆشبه‌ختانه لاڤه تێئه‌گات،
له من زۆر زیره‌كتره بۆ ئه‌و شتانه، زۆر هاوكارمه منیش زۆر هاوكاریم، به‌س لاڤه
مرۆڤێكی زۆر تایبه‌ته كه‌م كه‌سی وه‌ك لاڤه دروستكراوه له دنیا، ئیشی خۆی ده‌كات
و سه‌ركه‌وتووه من پشتیوانیم و منداڵمان هه‌یه و وه‌ك وتم 20 ساڵه هاوڕێمه و ئیشه‌ڵڵا
20 ساڵی تریش هاوڕێم ده‌بێت، نه‌مزانی ئه‌مه هه‌ر مه‌وزوعه.
*من ناوه‌كه‌ی تۆ به غه‌ڵه‌ت ناڵێم، بافڵ-ه ته‌واوه؟
چونكه تۆ پێت خۆشنییه ناوه‌كه‌ت وه‌ك خۆی نه‌وترێت؟
- سه‌رۆك بافڵ: ناوی جه‌نابت هێڤییه، خۆشه پێت
بڵێم سه‌باح، ئێ بۆ به‌من ئه‌ڵێن پاڤڵ یان باڤێڵ، به‌س كاك دلێر بۆی هه‌یه وام پێ
بڵێت، ئه‌ڵێم كاك دلێر كه‌س له من نزیكتر نییه له‌جه‌نابت ئه‌ڵێ وایه، ئه‌ڵێم بۆ
ئه‌ڵێی باڤێڵ، ئه‌ڵێ تا با‌نگم كردی بزانیت منم، ئاسانیشه ناوه‌كه‌م زۆر ئاسانه
بافڵ، پاڤڵ و پاڤێڵ قورسترن.
*به‌ڵام
ره‌نگه كاك بافڵ خه‌ڵك هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه به‌غه‌ڵه‌ت به‌ر گوێیان كه‌وتبێت.
-سه‌رۆك
بافڵ: ئیتر ته‌واو فیر بووین.
*كاك
بافڵ رۆژانه به‌ده‌ر له‌كاری سیاسی خه‌ریكی چیت؟
-
سه‌رۆك بافڵ: ئیشوكار كۆبوونه‌وه‌و دانیشتن
و ئه‌م شتانه، به‌وانه‌وه مه‌شغوڵم.
*پلانه‌كانت
باش رێكخستووه به‌و پێیه‌ی كه فریای منداڵه‌كانیشت ده‌كه‌ویت؟
-سه‌رۆك
بافڵ: فریای منداڵه‌كان ده‌كه‌وم و ئه‌و شتانه‌ی كه هیوایه‌تمه.
*چۆن
چۆنی وه‌رزشت جێ كردووه‌ته‌وه له پلانه‌كانتدا، یاخود پلانه‌كانت رێكخستووه له‌گه‌ڵ
وه‌رزشه‌كه‌تدا؟
-سەرۆک بافڵ: وه‌رزش
قه‌ت وازلێناهێنم، رۆژێك وه‌رزش بێت وه‌رزش ئه‌كه‌م هه‌ركاتێك، ئه‌گه‌ر له‌به‌رنامه‌كه‌مدا
رۆژی وه‌رزش بێت 2ی به‌یانیش بێت وه‌رزشی خۆم ئه‌كه‌م، خه‌ڵك زۆر خراپ له وه‌رزش
تێگه‌یشتووه، وه‌رزش به‌شێكی ئه‌ساسی سه‌حه‌تی خه‌ڵكه نه‌ك هه‌ر له‌شت به‌ڵكو مێشكت
چۆن ئیش ده‌كات، تۆ سێری كلتوره كۆنه‌كان بكه له رۆما له سپارتا له هه‌موو ئه‌و
شوێنانه‌ی كه سه‌ركه‌وتوو بوون، یه‌ك شت بوو تازه جیاكراوه‌ته‌وه، له‌شت و مێشكت
یه‌ك شته، ئه‌وێ وابوو هه‌موو سیاسه‌تمه‌نده سه‌ركه‌وتووه‌كانیان عه‌سكه‌ر بوون یان
ریاچی بوون، تازه وایلێهاتووه كه ئه‌م شتانه جیائه‌كرێنه‌وه و تۆ پیاوێكی سیاسیت
بۆ وا ئه‌كه‌یت، وا ئه‌كه‌م تا پیاوێكی سیاسی باشتر بم، تۆ هیلاك ئه‌بیت دوای 4 سه‌عات
من هیلاك نابم، من ئاماده‌م 12 سه‌عات له‌گه‌ڵ خه‌ڵك دانیشم هه‌م زیاتریش له‌وه بۆ
نمونه له‌گه‌ڵ ته‌له‌به‌كان دانیشتووم، من به‌هێز نه‌بم چۆن ده‌توانم ئه‌وه بكه‌م،
بۆ ناتوانی شتی خۆت بكه‌یت سه‌یركه یه‌ن و ئه‌ڕۆن یه‌كێك جانتای بۆ هه‌ڵگرتووه و
یه‌كێك ده‌رگای بۆ ئه‌كاته‌وه، وازبێنه خۆم ئه‌زانم جانتا هه‌ڵگرم و ده‌رگا بكه‌مه‌وه،
من جانتای تۆ هه‌ڵه‌گرم من زیاترم پێهه‌ڵگیرێت له‌تۆ.
*واته
تۆ ئیشه‌كانی خۆت، خۆت ده‌یكه‌یت؟
-سه‌رۆك
بافڵ: به‌ڵێ، حه‌زه‌كه‌م ئیشه‌كانی خۆم، خۆم بیكه‌م.
ئه‌گه‌ر سه‌رۆكی یه‌كێتی نه‌بوومایه، رێكخراوێكی خێریم دروست ده‌كرد
*ئه‌گه‌ر
سه‌رۆكی یه‌كێتی نه‌بوویتایه حه‌زت ئه‌كرد چیت بكردایه؟
-سه‌رۆك
بافڵ: ئه‌گه‌ر سه‌رۆكی یه‌كێتی نه‌بوومایه و له‌كوردستان بوومایه، رێكخراوێكی خێریم
دروست ده‌كرد و ئه‌و عیلاقاتانه‌ی كه هه‌مه به‌كارم ئه‌هێنا تا ئیش بكه‌م له‌ناو
ئه‌و رێكخراوه‌دا شتێكم ئه‌كرد تا ئاگامان له منداڵی بێ سه‌رپه‌رشت و منداڵانی ئۆتیزم
بێت، ئه‌گه‌ر له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵاتیش بوومایه ئیشی ترم ئه‌كرد.
*هیرۆ
خان‌یش خاوه‌نی منداڵپارێزه دڵنیام ده‌ستت پێوه‌یه‌تی ئاگات لێیانه؟
-سه‌رۆك
بافڵ: ئاگام لێیانه به‌س ده‌ستم پێوه‌ی نییه، شتێكی سه‌ربه‌خۆیه و ئیشی خۆی ده‌كات،
به‌س زۆر ئاگام لێیه‌تی رازیشم لێیان.
*جیاوازی
ده‌ره‌وه‌و ئێره چییه، ژیانی ئێره یان ئه‌وێ؟
-سه‌رۆك
بافڵ: ژیانی ئێره زۆر خۆشتره، له‌ناو میلله‌تی خۆتیت و كاری خۆت ئه‌كه‌یت، ئه‌گه‌ر
تێبینی بكه‌یت ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی دوایی هه‌ر سه‌فه‌ر ناكه‌م، سه‌فه‌ر ئه‌كه‌م ئه‌گه‌ر
ئیشێكیشم هه‌بێت، بۆ نمونه ئه‌چم بۆ ئه‌مریكا دوو رۆژ كات ده‌دۆزمه‌وه له‌كۆتایی
سه‌فه‌ره‌كه‌م هاوڕێكانم ئه‌بینم هه‌ر ئه‌وه‌نه، ده‌چین ره‌فیقه كۆنه عه‌سكه‌رییه‌كانمان
ده‌بینین و ئه‌چینه ماڵیان ژن و منداڵه‌كانیان ئه‌بینین و ئه‌گه‌ڕێینه‌وه، من حه‌زم
لێره‌یه لێره‌ش زیاتر ئیسراحه‌ت ئه‌كه‌م، ئێستا ئه‌م جه‌ژنه زۆر عتیادی به ته‌نیا
وابزانم به‌س من له كوردستان بووم، هه‌موو كه‌سێكیش له‌ده‌ره‌وه بوو زۆر با
ئاسانی ئه‌متوانی ئینقلاب بكه‌م، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه عیلاقاته‌كانمان له‌گه‌ڵ
حزبه‌كانی تر بۆ پێشه‌وه ئه‌ڕوا و هیچ پێویستی به ئینقلاب نییه.
*ئه‌وه‌نده‌ی
سه‌رنجی قسه‌كانتم یابێت تۆ حه‌زت له بۆنه ئاینی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانیشه؟
-سه‌رۆك
بافڵ: به‌ڵێ وایه.
-سه‌رۆك
بافڵ: سه‌باره‌ت به‌پرسیاره‌كه‌ی پێشووت ئه‌گه‌ر له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات بوومایه چیم
ئه‌كرد هه‌ر بیری لێئه‌كه‌مه‌وه پرسیارێكی زۆر جوانه، ئه‌گه‌ر له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات
بوومایه حه‌زم ئه‌كرد له كارگه‌یه‌كی چه‌ك ئیش بكه‌م، له‌شوێنێك ئه‌گه‌ر ئیشێكم
به‌نێ یان شوێنێك كه شتی تایبه‌ت دروست ده‌كه‌ن دڵم زۆر خۆشئه‌بوو به‌وه.
*په‌یوه‌ندی
به‌وه‌وه هه‌یه خۆت كه‌سێكی سه‌ربازیت؟ چونكه ئێره‌ش ده‌بینین چه‌كی جۆراوجۆر و
جیاوازت هه‌ڵواسیوه.
-سه‌رۆك
بافڵ: ئه‌مانه زۆربه‌ی دیارین كه خه‌ڵك بۆیان هێناوم، شوێنێكم دۆزیوه‌ته‌وه
بتوانم لێی دانێم، به‌س من ئێستا یه‌كێك له‌هیوایه‌ته‌كانم ته‌قه‌كردنه، ته‌قه‌كردن
نا به‌و نه‌وعه‌ی كه لێره ئه‌كرێت بۆ مه‌سه‌له‌ی شه‌ڕ، ته‌قه‌كردنه‌كه‌ی كه من
ئه‌یكه‌م وه‌ك وه‌رزشه، یه‌عنی ئێستا له‌و مسته‌وایه‌ی كه حه‌ز ئه‌كه‌م ناتوانم
بۆ نمونه ئاسن هه‌ڵگرم ناتوانم وه‌رزش بكه‌م، له‌به‌ر وه‌خته‌كه‌م و ته‌مه‌نه‌كه‌م،
به‌ڵام ئه‌مه شتێكه كه من ئه‌توانم خۆمی پێوه ماندوو بكه‌م و بگه‌مه ئاستێكی
زۆر به‌رز.
*به‌ڵام
هێشتا زۆر گه‌نجی كاك بافڵ؟
-سه‌رۆك
بافڵ: هه‌ر له‌م وڵاته ئێمه گه‌نجین 50م تێپه‌ڕاندووه، هه‌ر له كوردستان و عیراق
ئه‌مه هه‌یه، مه‌لا به‌ختیار ته‌مه‌نی 21 ساڵ بوو سه‌ركردایه‌تی بوو گه‌نجی چی.
*حه‌زت
له چه‌كه وا چه‌كت به‌دیاری بۆ هاتووه؟
-سه‌رۆك
بافڵ: زۆر، هیوایه‌تمه، وه‌رشه‌یه‌كم هه‌یه چاكیان ده‌كه‌مه‌وه، براده‌رانی دژه‌تیرۆر
لوله‌م بۆ ئه‌نێرن و ئه‌مه‌م بۆ ببه‌سته و ئه‌وه‌م بۆ ببه‌سته خۆم به‌و شتانه
مه‌شغوڵ ئه‌كه‌م، حه‌زم له‌شتی میكانیكییه شتێك بكه‌یته‌وه و به‌یه‌كه‌وه‌ی ببه‌ستیته‌وه.
*چ
كاتێك زۆر سه‌رقاڵی ئه‌و كاره ئه‌بیت؟
- سه‌رۆك بافڵ: كه مێشكم زۆر مه‌شغوڵه شه‌و زۆر
دره‌نگ ئه‌چم خۆم به‌وه‌وه سه‌رقاڵ ئه‌كه‌م
هه‌موو شتێكم بیرئه‌چێته‌وه بۆ سه‌عاتێك دوو سه‌عات.
*هیچ
كاتێك هه‌بووه هه‌موو شته‌كانت بخه‌یته ئه‌ولاوه و سه‌رقاڵی ئه‌و شته‌بیت كه خۆت
ئه‌ته‌وێت؟
-سه‌رۆك
بافڵ: ده‌وام و ئیشه‌كه‌ی خۆم یه‌كه‌مجار، ئه‌گه‌ر وه‌خت مایه‌وه بۆ ئه‌و شتانه‌ی
تره، خۆشبه‌ختانه یه‌كێك له‌و شتانه‌ی حه‌زی لێئه‌كه‌م خوێندنه‌وه‌یه، ئه‌وه
له‌هه‌موو شوێنێك ئه‌توانی بیكه‌یت، شه‌و دره‌نگ پێش ئه‌وه‌ی بخه‌وم ئه‌خوێنمه‌وه،
هه‌موو شه‌وێك نییه 40 ده‌قیقه سه‌عاتێك پێش خه‌و نه‌خوێنمه‌وه، یه‌ك كێشه‌م هه‌یه
له‌گه‌ڵ خوێندنه‌وه بێجگه له‌و شوێنه‌ی كه بۆی ئه‌چم هۆڵه‌كه كه كتێبی تیایه،
ئه‌بێت به ئه‌لیكترۆنی بیخوێنمه‌وه به ئایپاد ئینجا ئه‌وه‌م زۆر حه‌ز لێنییه،
حه‌زم له‌بۆنی كاغه‌زه‌كه‌یه، حه‌زم لێیه خه‌وملێبكه‌وێت و كتێبه‌كه بكه‌وێته
سه‌ر ده‌مووچاوم، به‌ڵام ئایپاده‌كه به‌وجۆره خراپه، مشكیله‌یه‌كی تریش ئه‌وه‌یه
ئه‌گه‌ر كتێبه‌كه زۆر خۆشبێت سه‌یره‌كه‌م سه‌عات(4)ەو تا ئه‌وكاته نه‌خه‌وتووم.
*چی
ئه‌خوێنیته‌وه زۆر؟
-سه‌رۆك
بافڵ: هه‌موو شتێك، حه‌زم له‌ستراتیجه، مێژوو، ئێستاش هه‌ندێك بایۆگرافی و ترسناك
و فانتاسی و هه‌موو شتێك ئه‌خوێنمه‌وه، هه‌ر له‌منداڵییه‌وه وابووم.
*گرته
ڤیدییۆیه‌ك له سۆشیال میدیا بڵاوبووه‌وه، كه‌سێكت له‌گه‌ڵایه تۆ پێی ئه‌ڵێیت ئه‌وه
خه‌ته‌ره، بۆچی خه‌ته‌ره، په‌یوه‌ندیت له‌گه‌ڵ ئه‌م شه‌خسه چییه؟
-سه‌رۆك
بافڵ: بین بووه به براده‌رم، یه‌كێك له به‌ته‌ڵه‌كانی ته‌قه‌كردنی ده‌مانچه‌یه
له‌دنیا، ئینجا من كه ئه‌وه‌ڵجار خۆم فێرئه‌كرد، ئه‌گه‌ڕام كێ بتوانێت فێرتكا و چی
ئه‌زانێ و یه‌كێكم دۆزییه‌وه له‌یوتیوب ئه‌و كوڕه، زۆر شته‌كانیم متابه‌عه ئه‌كرد
و ئاگام لێی بوو، شته‌كانی هه‌مووی لۆجیكی تیا‌بوو، كه به‌قسه‌ی پره‌نسیپه‌كانیم
كرد ته‌قه‌كردنه‌كانم زۆر به‌ره‌وپێشه‌وه رۆیشت، رۆژێك به سوبعه‌ت ئیمه‌یڵێكم بۆی
نارد، وتم تۆ ته‌مرین ئه‌كه‌یت له‌گه‌ڵ خه‌ڵك ئاماده‌یت بێیت من فێربكه‌یت له عیراقم،
جوابی نه‌بوو ترسا، به‌ڵام ئه‌و له‌گه‌ڵ گروپی عه‌سكه‌ری زۆر تایبه‌ت ئیش ئه‌كات،
خۆشبه‌ختانه من عیلاقه‌یه‌كی زۆر تایبه‌تم هه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌مانه، پرسیاری
كردبوو سلێمانی كوێیه، ئه‌م براده‌ره كێیه، سوپاس بۆ خوا زۆر به‌باشی باسی منیان
كردبوو، وتبویان جارێ سلێمانی به‌هه‌شته ئه‌مه‌ش براده‌ری خۆمانه 20 ساڵ زیاتر ئێمه
له‌گه‌ڵی بووین، ته‌له‌فۆنی كرد هات بۆ ئێره چه‌ند رۆژێك له‌گه‌ڵی بووم، ئێستا
بووه به براده‌رم یه‌ت ته‌مرین ئه‌كه‌ین به‌یه‌كه‌وه بۆخۆمان دائه‌نیشین و قسه‌ی
خۆش ئه‌كه‌ین و پره‌نسیپه‌كانی ته‌قه‌كردن باس ئه‌كه‌ین.
*ئه‌ونه‌ی
كه دوواندوته، ئه‌و ئاسووده‌یه به كورد، به مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ كه‌سانێك كه
له‌چوارده‌ورین و كوردن، یان تۆ به كلتوری خۆی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كه‌یت؟
-سه‌رۆك
بافڵ: من به كلتوری خۆی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌كه‌م، به‌ڵام زۆر به‌باشی كوردی بۆ
باسكراوه، قسه‌ی له‌گه‌ڵ چ لایه‌نێك كردووه مه‌دحی كوردیان كردووه، قسه‌ی له‌گه‌ڵ
كێ كردووە مه‌دحی سلێمانیان كردووه، ئه‌وانه‌ی له‌شوێنی تر له‌گه‌ڵمانبوون زۆر مه‌دحی
یه‌كێتی و كوردیان كردبوو، ئه‌ویش پیاوێکە زۆر گه‌ڕاوه له‌دنیا و زۆر حه‌زی ئه‌كرد
بێت بۆ ئێره ئه‌وها هاته ئیره.
*كه‌واته
تۆ براده‌ره‌كانیشت سه‌ربازین؟
-سه‌رۆك
بافڵ: ئه‌و جۆره ته‌قه‌كردنه‌ی كه من ئه‌یكه‌م شتێكی سه‌ربازی نییه، هه‌قی نییه
به‌سه‌ر سه‌ربازییه‌وه، وه‌رزشه وه‌ك فتبۆڵه، ئه‌و وه‌كو رۆناڵدۆیه سته‌یج
دائه‌نرێت تایم هه‌یه، ئه‌بێ وابكه‌یت وابكه‌یت، ته‌بعه‌ن سودی هه‌یه بۆ ته‌قه‌كردنی
سه‌ربازی، به‌ڵام هیچ ره‌بتی نییه به ته‌قه‌كردنی سه‌ربازییه‌وه، بێن له‌ژیانیا
یه‌ك رۆژ به‌سیتترین سه‌رباز نه‌بووه، ئه‌و به‌ته‌ڵی دیسپلینه‌كه‌ی خۆیه‌تی كه
وه‌ك رۆناڵدۆ و فتبۆڵه، به‌س هی ئه‌و ته‌قه‌كردنه.
*باسی
فتبۆڵت كرد، جموری كوێیت؟
-سه‌رۆك
بافڵ: مانچسته‌ر یونایتد كاك قوباد وه‌ڵا مانچسته‌ر یونایتد، به‌قوربانی مانچسته‌ر
یونایتد بم، كێ ئه‌وێرێت له‌ماڵی ئێمه جوابێكی تر باته‌وه، ئه‌گه‌ر كاك قوباد نه‌تخنكێنێ
هاوڕێ ئه‌تخنكێنێ ئه‌گه‌ر ئه‌و نه‌بێ لیلۆز ئه‌تخنكێنێ، كاكه ئێمه جه‌مه‌عه‌تی مانچسته‌ر
یونایتدین.
كێشه‌یه‌كی
بچوكم هه‌یه له‌گه‌ڵ كۆبان ئه‌ویش چاره‌سه‌ر ده‌بێت، له‌یلاش له ئێستاوه هه‌وڵده‌ده‌م
بیكه‌م به مانچسته‌ر.
*بۆچی
هه‌مووتان مانچسته‌رن؟
-
سه‌رۆك بافڵ: ئه‌گه‌ر ئه‌وێری بڕۆ ئه‌و شه‌ڕه له‌گه‌ڵ كاك قوباد بكه، واز له من
بهێنه.
*هیچ
كاتێك تێناپه‌ڕێت باسی كاك قوباد نه‌كه‌یت؟
-
سه‌رۆك بافڵ: قوبادم زۆر خۆشه‌وێت، بۆ باسی نه‌كه‌م، نزیكترین كه‌سمه له دونیا،
هه‌ر واشه و هه‌ر واش ده‌بێت، ئه‌ویش وایه بۆ من، یه‌كمان خۆشده‌وێت و خه‌ڵكیش
ناتوانێت هه‌ستی پێنه‌كات.
*وه‌ك
دامه‌زرێنه‌ری دژه‌تیرۆر به‌شداریت له‌شه‌ڕی قورس و گه‌وره كردوه و ده‌ستكه‌وته‌كانیشت
بینیوه.
-
سه‌رۆك بافڵ: به‌ڵێ راسته، به‌ڵام هه‌ندێك له‌ده‌ستكه‌وته‌كان نابینن به‌س من ئه‌زانم
چین، به‌هۆی ئه‌وه‌ی هه‌ندێك شت باس ناكرێت، به‌س من ئه‌زانم سودی چی بووه، ناشكرێت
باس بكرێت، كه‌به‌هۆی بابه‌تی ئه‌منییه‌وه‌یه.
*كام
شه‌ڕ قورسترین بووه؟
-
سه‌رۆك بافڵ: هه‌مووی قورسه، به‌س ئه‌وه‌ی كه زۆر پێوه‌ی ماندووبوم، چه‌ند مانگێك
ئێمه چه‌ند كه‌سێكمان له‌به‌غدا بوین له‌گه‌ڵ تیمێكی تایبه‌تی هه‌ڤاڵانمان، له‌به‌غدا
و ده‌وروبه‌ری زۆر ماندووبوین، كه پێم وابێ 14 كیلۆگرام له‌كێشم دابه‌زی له‌ماوه‌ی
دوو بۆ سێ مانگدا، پشتوێنی پانتۆڵه‌كه‌م به چه‌قۆ كون كرد.
خۆم ده‌زانم مام جه‌لال چۆن گه‌وره‌و په‌روه‌رده كردووين
*ده‌ڵێن
بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی كوڕی گه‌وره‌ی سه‌رۆك مام جه‌لاله‌و هاتۆته سه‌ر حازری؟
-
سه‌رۆك بافڵ: به‌ڵێ واده‌ڵێن، خه‌ڵك ئازاده چۆن ده‌یه‌وێت وابیربكاته‌وه، من وا
نایبینم، خۆم ده‌زانم مام جه‌لال چۆن ئێمه‌ی گه‌وره‌و په‌روه‌رده كردووه، كاتێك
بچوینایه بۆ شه‌ڕێك یان هه‌ر كارێكی سیاسی له فیشه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و هه‌ر جۆره
پشتیوانییه‌ك هه‌رچی هه‌بوایه نیوه‌ی ئه‌دا به‌ئێمه، بۆ ئه‌وه‌ی خۆمان پێبگه‌ین
و ببین به‌وه‌ی كه ئێستا هه‌ین، من بۆ ئه‌وه سوپاسی ده‌كه‌م و هه‌وڵده‌ده‌م به‌و
جۆره له‌گه‌ڵ كۆبان و له‌یلا مامه‌ڵه بكه‌م.
*تۆ
خۆت ویستت ببیت به سه‌رۆك؟
-
سه‌رۆك بافڵ: نه‌خێر، من حه‌زم به سه‌رۆكایه‌تی نه‌بوو، كه‌سه‌ره‌تا باسی بابه‌تی
هاوسه‌رۆكی كرا من وتم یان جێگر ئه‌بم یان نایكه‌م، رونتر بیڵێم، سه‌ره‌تا باسی
بوونی سێ هاوسه‌رۆك ده‌كرا، یه‌كێك بۆ مه‌له‌فی به‌غدا، كه كاك به‌رهه‌مم
دانابوو، یه‌كێك بۆ مه‌له‌فی حزب كه كاك لاهورم دانابوو، یه‌كێكیش بۆ مه‌له‌فی ئه‌منی
و عه‌سكه‌ری كه ئه‌مویست خۆم بیكه‌م، یه‌كێك له مه‌رجه‌كانم ئه‌وه‌بوو كه دژه‌تیرۆر
بێته‌وه ژێر چه‌تری عه‌سكه‌ری و له زانیاری دوركه‌وێته‌وه، به‌ڵام ئه‌و رێگایه‌یان
به‌دڵ نه‌بوو، كاك به‌رهه‌م ده‌یویست خۆی هه‌مووی به‌ڕێوه‌به‌رێت، ئه‌گه‌ر سه‌یریشی
بكه‌ی له رووی ته‌جروبه‌وه ره‌نگه داواكارییه‌كی ئاسایی بووبێت، ئه‌و براده‌ره‌ی
تریش به‌دڵی نه‌بوو، كه‌دواتر ناچار بوین ئه‌و هاوسه‌رۆكییه بكه‌ین، كه ته‌جروبه‌یه‌كی
زۆر تاڵ بوو، هه‌م بۆ حزبه‌كه و هه‌م بۆ خۆشم به‌تایبه‌تی، یه‌كێك له‌و هۆكارانه‌بوو
كه خه‌ریكبوو من پێی تیابچم، به‌ڵام له مردن رزگارم بوو، زوو بۆم ده‌ركه‌وت وا نییه،
چه‌ند ئیجرائاتێكمان كرد له‌ناو حزبه‌كه و ناچاربووم ئه‌و ئیشه بكه‌م.
شتێكی زۆر سه‌یرت
بۆ ئه‌گێڕمه‌وه، زۆر زوو له‌گه‌ڵ ئه‌مریكییه‌كان دانیشتم، وتی تۆ زۆر سه‌ركه‌وتوو
ئه‌بیت، وتم بۆ؟ وتی پیاوێكی سه‌ربازیت، ده‌زانی تیم دروست بكه‌ین، ناترسیت له بڕیاردان،
وتم سوپاس ئه‌وه شتێكی ئاساییه، وتی نه‌ك هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه، زۆر سه‌ركه‌وتوو
ئه‌بیت چونكه حه‌ز ناكه‌یت بیكه‌یت، وتم تێناگه‌م، وتی یه‌كه‌م ناچاریت له‌به‌ر خۆت
و حزبه‌كه‌ت و میلله‌ته‌كه‌ت ئه‌یكه‌یت، بۆیه من پێم وایه ئاوا سه‌ركه‌وتووتر ده‌بیت،
راستیشیكرد ئه‌و پیاوه، زۆر پیاوێكی زیره‌ك بوو.
*په‌یوه‌ندیت
له‌گه‌ڵ لاهور شێخ جه‌نگی چۆنه، وه‌ك حزب؟
-
سه‌رۆك بافڵ: نیمه، قه‌تیش نامبێت، چونكه پیاوێكی باش نییه، بۆچی كاتی خۆم له‌وا
سه‌رف بكه‌م، من وه‌ك ئه‌و نیم، حه‌زم له جوێن و شتی وا نیه، پیاوێكه سودی بۆ
كه‌س نییه، نه سودی هه‌بوو بۆ حزبه‌كه، نه سودی هه‌بوو بۆ خێزانه‌كه‌مان، سودی
بۆ هیچ شتێك نه‌بوو، لێره ئه‌و بابه‌تانه‌ی تر دووباره ناكه‌مه‌وه، رای من له‌سه‌ر
كاك لاهور روونه، خۆی وای له‌خۆی كرد، من وام لێنه‌كرد.
*شتێكی
ئه‌وه‌نده گه‌وره روویدا تۆ بهێنێته ئه‌م بیركردنه‌وه‌یه؟
-
سه‌رۆك بافڵ: به‌ڵێ، كه‌یه‌كێك حه‌ز ده‌كات به ترسنۆكی و به لاوازی شتێكت به‌رامبه‌ر
بكات ئه‌وه قه‌ت لیخۆشبونی نییه، بۆ نمونه وه‌ك پیاو بهاتایه به‌رامبه‌رم شه‌ڕی
بكردایه زۆر به‌دڵم ئه‌بوو، لێشیخۆشئه‌بووم، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هه‌ر ئه‌شم برده‌وه،
به‌ڵام ئاوا له دواوه خه‌نجه‌رت لێبه‌ن لێخۆشبوونی نییه قه‌ت، هه‌ر مه‌وزوعیش نییه
لای من، ره‌نگه سێ چوار مانگیش بێت یه‌كه‌مجاره له‌م ماڵه ناوی باس بكرێت، ئێمه
هه‌ر باسی ناكه‌ین، كاك لاهور ته‌واو بووه، به‌س من ئیحترامی خۆم ئه‌گرم و هه‌ر پێی
ئه‌ڵێم كاك یان شێخ، وه‌كو جه‌نابی نیم.
*باسی
ئه‌وه ده‌كه‌ن كه له‌گه‌ڵ شێخ لاهور كۆبویته‌ته‌وه، شتی وا هه‌یه؟
-
سه‌رۆك بافڵ: زۆر كات به كاك لاهوره‌وه ده‌كوژیت، به‌س با جوابت به‌مه‌وه، نه‌خێر
له‌گه‌ڵیا كۆنه‌بومه‌ته‌وه، ئاماده‌بووم كۆببمه‌وه له‌گه‌ڵی، به‌س زۆر نه‌گبه‌ته،
چونكه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته نه‌بوو كه ئه‌و وای ئه‌زانی.
*رات
چییه له‌سه‌ر حزبه‌كه‌ی و كاروباره‌كانی؟
-
سه‌رۆك بافڵ: نامه‌وێت بێڕێزی پشان به‌م، به‌س ئه‌وه نه‌حزبه نه له‌سیاسه‌ت ده‌زانێت،
نه له‌كاروباری سیاسیش ده‌زانێت، دوو كورسی یان كورسی و نیوێكیان هێناوه له‌كاتێكدا
چاوه‌ڕوانی 12 تا 15 كورسی بوون، له‌یه‌كه‌م رۆژه‌وه من ده‌مزانی خۆشیان بكوژن یان
كورسییه‌ك ئه‌هێنن یان ره‌نگه دووان، من ده‌ستخۆشییان لێ ئه‌كه‌م، كورسییه‌كیان زیاتر
هێنا له‌وه‌ی كه من ته‌سه‌ورم ئه‌كرد، كه‌ماله هاریس له ئه‌وروپا وتی وا ئه‌كه‌م
و وا ئه‌كه‌م، ئه‌یانوت زۆر نزیك ئه‌بێت، من وتم هیچ نزیك نابێت له‌سه‌ركه‌وتن، ئه‌وه
براده‌رانی من كه‌لێره دانیشتون هه‌موویان شایه‌تن، وتم تره‌مپ ركابه‌ره‌كه‌ی ته‌خت
ده‌كات، وتیان چۆن؟، وتم ئه‌م ژنه به‌شێك بوو له كێشه‌كان، چی پێ كرا؟ چیكرد؟ ئێستا
یه‌ت و ئه‌ڵێت، من ئه‌مه ئه‌گۆڕم و ئه‌وه ئه‌گۆڕم، له‌گه‌ڵ رێزمدا بۆ نه‌تگۆڕی
كه‌له‌وێ بووی، ئێ كاك لاهوریش وایه‌و تاقیكراوه‌ته‌وه، كاك لاهور به ره‌سمی چه‌ند
ساڵێك ئه‌م حزبه‌ی به‌ڕێوه‌برد به ناڕه‌سمیش چه‌ند ساڵێك ده‌سه‌ڵاتێكی هه‌بوو كه
گۆڕانكاری زۆر گه‌وره بكات، چی كرد؟ سفر، ئێ تۆ به‌هێز و قوه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی
كوردستانه‌وه هیچت پێ نه‌كرێت، ئێستا له ده‌وروبه‌رین ئه‌توانی شتێك بكه‌یت؟ هیچ
ناتوانێ بكات، تۆزێك فه‌قیرن وا یه‌نه به‌رچاوم گوناحن كه‌وا بوون به سفر، له چیه‌وه
بۆ چی، نازانم چی ئه‌كات، وه كه‌یفی خۆشیه‌تی چیه‌كات و چی ناكات، زۆر گرنگ نییه،
پرسیاری حزبی زۆر گرنگ هه‌ن له‌م ناوچه‌یه ئێمه باسی بكه‌ین، واز له كاك لاهور
بێنه، ئه‌و بابه‌تی دانیشتن و كۆبونه‌وه‌و شتانه قه‌ت روونادات، چه‌ند ساڵێك پیش
ئێستاش ئه‌م پرسیاره‌م جواب داوه‌ته‌وه، ئێستا سورترم له‌سه‌ر بڕیاره‌كه‌م.
*په‌یوه‌ندیت
له‌گه‌ڵ حزبه ئیسلامییه‌كان چۆنه؟
-
سه‌رۆك بافڵ: باشه، مامۆستا سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین، مامۆستا عه‌لی باپیر ئه‌مانه
ئۆپۆزسیۆنێكی به‌ڕێزن، سیاسه‌ت و بیروبۆچونی خۆیانیان هه‌یه، كاتێك ده‌ستێوه‌ردان
ده‌كه‌ن بۆ خێره، ئه‌وان وا ئه‌یبینن، وڵات پێویستی به ئۆپۆزسیۆنی جدییه، من پێم
وایه ئه‌وانه ئۆپۆزسیۆنی جدین و ده‌ستخۆشییان لێده‌كه‌م، قه‌ت حه‌زناكه‌م عه‌زێتبدرێن.
*به‌م
نزیكانه له‌گه‌ڵیان دانیشتویت؟ هیچ كام له‌لایه‌نه‌كانت بینیوه؟
-
سه‌رۆك بافڵ: نه‌خێر نه‌مبینیون، به‌ڵام له‌په‌یوه‌ندیداین، حه‌زیشه‌كه‌م به‌م
زوانه بیانبینم، به‌ڵام هێشتا كات نه‌بووه له‌گه‌ڵیان قسه بكه‌م، ئایا ئه‌وان
ئاماده‌ن بۆ دانیشتن؟.
*له‌گه‌ڵ
محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود په‌یوه‌ندیت چۆنه؟
-
سه‌رۆك بافڵ: كاكە حه‌مه زۆر پیاوێكی به‌ڕێزه زۆر خۆشم ئه‌وێت، په‌یوه‌ندیمان
باشه، ده‌مێكه نه‌م دیوه‌و ئینشه‌ڵا ئه‌ویش ده‌بینین.
*له‌نێوان
حزبه‌كه‌یاندا ناكۆكییه‌ك هه‌یه؟ هه‌وڵتنه‌داوه بۆ هاوسه‌نگكردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه؟
-
سه‌رۆك بافڵ: ئێمه پشتیوانی كاك حه‌مه‌ین، كاك حه‌مه پیاوێكی زۆر به ته‌جروبه
و به‌ڕێزه، ئه‌گه‌ر له‌هه‌ر قۆناغێك پێویستی به‌یه‌كێتی بێت، ئێمه هاوكاری ده‌بین،
به‌ڵام تا جه‌نابی نه‌گاته ئه‌و قه‌ناعه‌ته پێویست ناكات و جوان نییه ئێمه ده‌ستتێوه‌ردان
بكه‌ین، چونكه كێشه‌كه‌یان كه‌مێك خێزانییه و جوان نییه ئێمه له‌خۆمانه‌وه ده‌ستتێوه‌ردان
بكه‌ین.
*گۆڕان،
كه‌ئێستا دوو به‌شن، له‌گه‌ڵ زه‌رگه‌ته‌ن یان كوردسات؟
-
سه‌رۆك بافڵ: به‌لای كه‌مه‌وه دوو به‌شن، به‌ڵام ئه‌مه ئیشی ئێمه نییه، ئه‌مه
ئیشی خۆیانه، من هه‌ردوولام بینیوه‌و له‌گه‌ڵ كاك چیا وه‌ك هه‌ڤاڵ دانیشتوم نه‌ك
ته‌نها وه‌ك سیاسییه‌ك، چونكه ئێمه په‌یوه‌ندییه‌كه‌مان له‌مێژینه‌یه، له‌گه‌ڵ
كاك داناش دانیشتوین، به‌س زیاتر له رووی سیاسییه‌وه، زه‌مانی خۆی زۆر نزیك بوین،
قسه‌ی ئێمه بۆ ئارامكردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی تێكنه‌چێت، به‌ڵام له‌بیرتان
نه‌چێت گۆڕان بوو كه كوردستانی تێكدا، ئه‌مه هه‌موو كوردێك ده‌بێت بیزانێت، باڵانسی
هێز له كوردستان گۆڕان كاولی كرد، كاك نه‌وشیروان خوا لێی خۆشبێت، به‌رنامه‌كه‌ی
ئه‌وه نه‌بوو كه ئه‌یویست، بوو به‌پرۆسه‌یه‌كی سیاسی، كه ده‌نگی ئێره‌ی شكاند،
نزیكبوونه‌وه له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان نه‌ما، گۆڕان بوو ئه‌م دۆخه‌ی تێكدا،
به به‌رنامه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی من ئه‌وكاته ته‌جروبه‌ی سیاسیم زۆر كه‌م بوو،
به‌س زانیم سه‌ركه‌وتوو نابێت ئه‌و به‌رنامه‌یه، ئینشه‌ڵا ئه‌وان ئه‌توانن خۆیان
رێكبخه‌نه‌وه، به‌ڵام قورسه گۆڕان ببێته‌وه به گۆڕانێكی به‌قوه‌ت.
*بۆچی
قورسه؟ له‌نه‌بونی نه‌وشیروان مسته‌فا؟
-
سه‌رۆك بافڵ: له‌نه‌بونی كاك نه‌وشیروان نه‌بونی (پره‌نسیب)، گۆڕان جیاوازیه‌كه‌ی
چی ده‌بێت؟، بۆ نمونه له یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، له‌كاك شاسوار، چی ئه‌توانن
بكه‌ن؟ من تێناگه‌م، ئه‌توانن بۆ قه‌زیه‌یه‌ك شه‌ڕ بكه‌ن؟ بیكه‌ن، تۆ توندتر ده‌توانیت
شه‌ڕ بكه‌ی یان من؟ تۆ باشتر ئه‌توانی جوڵه‌یه‌ك بكه‌یت یان كاك شاسوار؟ ئه‌مه كێشه‌یه‌كه،
ئه‌وان ئه‌بێت جیاوازییه‌ك بدۆزنه‌وه له‌نێوان خۆیان و ئۆپۆزسیۆنه‌كان، من نازانم
چی ئه‌كه‌ن و ستراتیجه‌كه‌یان چییه، له چه‌ند روویه‌كه‌وه سه‌یری ئه‌كه‌م، شه‌تڕه‌نجه‌كه
بۆ گۆڕان زۆر قورسه، چونكه تاقیكراونه‌ته‌وه‌و سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون.
*شاسوارعه‌بدولواحید
حزبێكی زۆر نوێی هه‌یه، زۆر گه‌وره‌ش نییه، حزبێكه یان تاكه كه‌سێكه؟
-
سه‌رۆك بافڵ: كاك شاسوار هه‌وڵ ده‌ده‌م ئه‌مڕۆ زۆر به دیپلۆماسی و به‌رێزه‌وه
قسه بكه‌م، من به هیچی ده‌بینم، پیاوێكه له به‌رپرسیاریه‌تی ده‌ترسێت، پیاوێكه
بزوتنه‌وه‌ی سیاسی بۆخۆی به‌كارهێناوه، هه‌تا خۆی شت بێت، قسه‌یه‌ك ده‌كات كه خۆی
ئه‌زانێت جێبه‌جێ ناكرێت، به‌رنامه‌ی هه‌یه كه‌خۆی ئه‌زانێت ناتوانێت جێبه‌جێی
بكات، یه‌كێتی و پارتی نه‌یتوانیوه چه‌ند شتێك بكات، كوڕم تۆ چی ده‌كه‌یت، بێجگه
له‌وه هه‌موو هه‌ڵبژاردنێك قۆڵی خه‌ڵك ده‌بڕێت، یه‌ته سه‌ر ته‌له‌فزیۆن و ئه‌ڵێت
ده‌نگ به‌ن به من، من وا ئه‌كه‌م و وا ئه‌كه‌م، كاتێك دائه‌نیشین بۆ ئه‌وه‌ی
حكومه‌ت دروستبكه‌ین و خزمه‌تی خه‌ڵك بكه‌ین، خۆی ده‌شارێته‌وه، ئه‌ڵێت ئێوه 51٪
به‌ن به من ئینجا من ئیش ئه‌كه‌م، قه‌ت 51٪ نادرێت به تۆ، 51٪ نادرێت به پارتی،
ئه‌مه به‌كارهێنانی سیاسه‌ته بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی، نه‌ك هه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی
دارایی، به‌ڵكو به‌رژه‌وه‌ندی شه‌خسیه‌تی، حه‌زی له‌و شتانه‌یه كه من هه‌ر حسابی
بۆ ناكه‌م، كاك شاسوار به‌داخه‌وه ده‌یتوانی ئۆپۆزشنێكی زۆر چاك بێت، ده‌شیتوانی
بێته ناو حكومه‌ت و گۆڕانكارییه‌كی راسته‌قینه بكات، به‌ڵام هه‌موو هه‌ڵبژاردنێك
یه‌ت و قۆڵی خه‌ڵك ده‌بڕێت، خه‌ڵكی ئێمه‌ش ئه‌وه‌نه بێتاقه‌تن، ئه‌وه‌نه دڵیان
شكاوه‌و فێڵیان لێكراوه، بۆ ئه‌و شتانه ده‌گه‌ڕێن، چاره‌نوسی ئه‌ویش وه‌ك گۆڕان
ده‌بێت، له‌چه‌ند هه‌ڵبژاردنێكی تر ده‌ڕوات.
*ئه‌و
وتویه‌تی من كورسییه‌كانی خۆم ده‌یه‌م به‌یه‌كێتی، لێی قبوڵ ده‌كه‌ن؟
-
سه‌رۆك بافڵ: با ئێستا بیكات، له‌كوێ وایوتووه؟ به ره‌سمی؟ من چاودێری سۆشیاڵ میدیا
نیم، به‌تایبه‌ت هی كوردی، بۆیه ئه‌گه‌ر وایه ده‌ستی خۆش بێت و بائێستا كورسییه‌كانمان
باتێ، ئه‌وكاته من هه‌م سه‌رۆك وه‌زیران و هه‌م سه‌رۆكی هه‌رێمیش ئه‌به‌م، من
ئاماده‌م، كاك شاسوار گیان كورسییه‌كانتم به‌رێ نایكات، ئه‌وه ته‌نها قۆڵبڕینه،
قسه‌یه بۆ دڵی خه‌ڵك، دوایی كه خه‌ڵك بیری لێ ئه‌كاته‌وه، ئه‌زانێ كه هیچ نییه،
خانویه‌كه له كاغه‌ز دروستكراوه، فویه‌كی لێ ئه‌كه‌ی ده‌روخێت.
*ئه‌م
ناسینه‌ت بۆ شاسوارعه‌بدولواحید له‌كوێوه سه‌رچاوه‌ی گرتووه؟
-
سه‌رۆك بافڵ: من دیراسه ده‌كه‌م، ده‌خوێنمه‌وه، سه‌یریان ده‌كه‌م، چاودێرییان ده‌كه‌م
هی دوژمنه‌كان پێش دۆسته‌كان، ژیان فێربون و بۆ پێشه‌وه رۆشتنه، من ئه‌وه‌نه ئه‌خوێنمه‌وه
له‌سه‌ر ستراتیژ شه‌ش مانگ پێش ئێستای خۆم ناناسمه‌وه، ئه‌م بابه‌ته‌م زۆر به جدی
وه‌رگرتووه، سه‌ركه‌وتوش ئه‌بم، بۆ ئه‌م میلله‌ته، چونكه ئه‌م میلله‌ته شایه‌نی
ئه‌وه‌یه كه ژیانی له ئه‌مڕۆی زۆر خۆشتر بێت، مه‌به‌ستم هه‌موو كوردستانه.
*په‌یوه‌ندی
خۆت له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی چۆنه؟ له‌گه‌ڵ كاك نێچیر و كاك مه‌سروریش چۆنه؟
-
سه‌رۆك بافڵ: من هیچ په‌یوه‌ندیم نییه له‌گه‌ڵ كاك مه‌سعود، به‌س په‌یوه‌ندییه‌كم
هه‌یه له‌گه‌ڵ كاك نێچیرڤان و كاك مه‌سرور، بڵێ نێچیرڤان، ئه‌و ناوی نێچیرڤانه و
ماناكه‌ی جیاوازه له‌گه‌ڵ نێچیر، من له كۆبونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسیش ئه‌وه‌یان
بۆ راست ده‌كه‌مه‌وه.
*په‌یوه‌ندییه‌كانی
ئێستای یه‌كێتی و پارتی له چ ئاستێكدایه؟
-
سه‌رۆك بافڵ: هه‌ڵبژاردن روویدا، من چه‌ند به‌ڵێنێكم به خه‌ڵك دا، دیراسه‌ی وه‌زعه‌كه‌م
كرد و خه‌ڵك چۆن قسه ده‌كات، به‌تایبه‌ت هه‌ندێك راگه‌یاندنی سێبه‌ری حزبه گه‌وره‌كان،
به‌داخه‌وه پارتیش كه‌وته ئه‌و وه‌زعه و قسه‌ی زۆر ناشرینیان ده‌كرد و زۆر جوێنیان
ئه‌دا، باسی ماڵ و منداڵمیان ده‌كرد، كه ئێمه‌ش ئه‌مانتوانی وا بكه‌ین و زۆریش
ئاسان بوو، من ئه‌وه‌م پێ عه‌یب بوو، كاتێك ئه‌وان باسی مام جه‌لالیان ده‌كرد، من
ده‌موت كاك مه‌سعود بڤه‌یه، باسی مامۆستا براهیمیان ده‌كرد، ده‌موت مه‌لا مسته‌فا
بڤه‌یه، به‌ڵام كاك نێچیرڤان و كاك مه‌سرور به‌داخه‌وه بۆ ئه‌وان ئاساییه لێیان
به‌ین، به‌ڵام من حه‌زم به جوێن نییه، كاتێك ئه‌وان قسه‌یه‌كیان ده‌كرد، من به
سوعبه‌تێك جوابم ئه‌یانه‌وه، ده‌موت زابخودێ، یان ده‌موت مودیر عام، یان ده‌یڕوخێنم،
ئه‌و شتانه‌ش هه‌مووی هاتنه دی، ئه‌یڕوخێنم به واتای ئه‌وه نایه‌ت كوردستان ئه‌ڕوخێنم،
به‌واتای ئه‌وه یه‌ت كه یه‌ك حزب 51٪ زیاتری هه‌بێت و بتوانێت به‌ته‌نیا حوكمڕانی
كوردستان بكات ده‌یڕوخێنم، روخاندمان، نابێت به مودیر عام، مانای ئه‌وه نییه
كاك مه‌سرور نابێت به مودیر عام، واته به‌بێ ئۆكه‌ی یه‌كێتی حكومه‌ت دروست نابێت،
كه حكومه‌تیش دروست نه‌بوو واته نابێت به مودیرعام، من كێشه‌ی تایبه‌تم نییه
له‌گه‌ڵ ئه‌م هه‌ڤاڵانه، به‌پێچه‌وانه‌وه چه‌ند جارێك له‌گه‌ڵ كاك مه‌سرور دانیشتوم
و زۆر دڵم خۆشه به‌و دانیشتنانه، چونكه پێموایه ده‌توانین له‌یه‌ك تێبگه‌ین، رۆژانه‌ش
كه له‌گه‌ڵی دائه‌نیشم بڕوام وایه ده‌توانین متمانه به‌یه‌كتری بكه‌ین، ئه‌گه‌ر
ده‌وروبه‌ری ئه‌ویش هی منیش لێمان تێكنه‌یه‌ن، خه‌ڵك بۆ به‌رژه‌وه‌ندی میلله‌ته‌كه‌ی
سیاسه‌ت ده‌كات.
*له‌دانیشتنه‌كانتان
له‌گه‌ڵ كاك مه‌سرور باسی چیتان كرد؟
-
سه‌رۆك بافڵ: باسی زۆر شتمان كرد، باسی كێشه‌كان و ئه‌وه‌مان كرد كه‌له عیراق
روده‌دات، كه من زۆر به‌و باسه ئاسوده‌بووم، چونكه ئه‌و مه‌ترسییانه‌ی من ده‌یبینم
كاك مه‌سروریش ده‌مێكه ئه‌یبینێت، ئه‌م ناوچه‌یه ده‌گۆڕێت، باسی مووچه ده‌كه‌ن،
مووچه زۆر مه‌ترسییه، شه‌ش مانگ پێش ئێستا و سێ مانگ به تایبه‌ت به جه‌ماعه‌تی
به‌غدام وت وریای خۆتان بن، یه‌كێك له به‌رنامه‌كانی ئه‌مریكا ئه‌وه‌ی نرخی نه‌وت
بشكێت كه‌له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌مریكایه و ئه‌وان مافی خۆیانه هه‌رچییه‌ك بكه‌ن كه‌له
به‌رژه‌وه‌ندییان بێت، وتم ئامانجی ئه‌مریكا ئه‌وه‌یه نرخی نه‌وت بگاته خوار 45
دۆلار ئه‌وه‌تا ئێستا سه‌یری نرخی نه‌وت بكه، ئه‌گه‌ر نرخی نه‌وت بگاته خوار 45
دۆلار به‌غدا ناتوانێت مووچه بدات، نه‌ك كوردستان، ئه‌و كاته ئێمه چی ده‌كه‌ین،
كاك مه‌سرور ئه‌م مه‌ترسییه ده‌بینێت و ده‌بینێت ئه‌گه‌ر له‌م قۆناغه كورد به‌یه‌كه‌وه
نه‌بێت هه‌موو كوردێك به بچوكترین حزبه‌وه، ناتوانین وه‌ك پێویست به‌رگری له میلله‌ته‌كه‌مان
بكه‌ین، به سوعبه‌تیش كه ئه‌یڵێم لێم وه‌ره‌گرێت، هه‌رچۆن بێت من مونافیسی كاك
مه‌سرور نیم، حه‌زم له ئیشه‌كه‌ی ئه‌و نییه و قه‌ت حه‌زناكه‌م سه‌رۆك وه‌زیران
بم و ناشیكه‌م، چاوی من له به‌غدایه، ئاساییه له كوردستان یه‌كتری بدڕێنین ئه‌گه‌ر
رێزێكی تیابێت، به‌س له‌به‌غدا ده‌بێت به جۆرێكی تر سیاسه‌ت بكه‌ین، بۆیه كه من
ئه‌ڵێم هه‌قه كورد به‌یه‌ك لیست دابه‌زێت، به كاك شاسوار و ئیسلامییه‌كان و هه‌موویانه‌وه
زۆر به جدیمه، من له‌گه‌ڵ براده‌ره‌كانمان له به‌غدا قسه ده‌كه‌م، ته‌نانه‌ت
پارتییه‌كانیش، ئه‌وان ده‌زانن كه‌ئه‌م هێزه له پشتیان نه‌بێت چۆن له كۆبوونه‌وه‌كان
مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت، من ئه‌وه‌م پێناخۆشه، مانای ئه‌وه نییه كێشه‌و
گله‌ییمان له‌یه‌كتر نییه، زۆر كێشه هه‌یه له كوردستان و زۆر گله‌ییمان هه‌یه
له‌یه‌كتری، ئه‌مریكییه‌كان زۆر جار ده‌ڵێن ئێوه ببن به یه‌ك، من زۆر جار ده‌ڵێم
ئه‌و رۆژه‌ی ئێوه توانیتان دیموكراته‌كان و كۆمارییه‌كان بكه‌ن به‌یه‌ك ئه‌وكاته
ئێمه‌ش ده‌بین به‌یه‌ك، بیهێنه به‌رچاوت ئێستا له‌ئه‌مریكا تره‌مپ و كه‌مالیا
حكومه‌تێك دروست بكه‌ن، وه‌ڵا یه‌كتری ده‌دڕێنن، ئه‌و ته‌جروبه‌یه‌ی ئێمه له
كوردستان هه‌مانه سه‌د قات سه‌ركه‌وتوتره له‌وه‌ی ئه‌وان ده‌توانن بیكه‌ن، به‌ڵام
خه‌ڵك ئه‌مه‌ی له‌بیر ئه‌چێته‌وه، زۆر ئاساییه دوو حزبی جیاواز سیاسه‌ت و بیروبۆچونی
جیاوازیان هه‌بێت، ئه‌وه‌ی كه گرنگه ئه‌وه‌یه كه به‌یه‌كه‌وه‌ن، كه‌به‌بێ یه‌كتری
ناتوانن حكومه‌تێك دروستبكه‌ن، ده‌بێت به‌رنامه‌یه‌ك دانرێت كه هه‌ردوولا تۆزێك لێی
رازیبن، كه ئامانجی ئه‌و به‌رنامه‌یه بۆ میلله‌ته‌كه‌مان و ژیانیان باش بێت، پێشموایه
ره‌نگه بتوانین به‌یه‌كه‌وه ئه‌وه بكه‌ین.
ساده‌ترین
نموونه‌ت ده‌ده‌مێ، له هه‌ڵبژاردندا ده‌موت ته‌وتین ته‌وتین ته‌وتین، بۆچی؟ ته‌وتین
چه‌ند شتێكی تیا‌بوو كه من پێموابوو باشتر بوو له‌وه‌ی كه ده‌كرێت لێره، ته‌بعه‌ن
خه‌ڵك له‌ته‌وتینیش هه‌ڵه تێگه‌یشتووه، واده‌زانن راسته‌وخۆ له به‌غداوه پاره
ده‌چێته ناو گیرفانیان، وانیه، تۆزێك دراسه‌ی بكه‌ن براده‌ران، كاك مه‌سرور تیمه‌كه‌ی
هه‌ژماری منی نارد بۆلام، منیش تیمی خۆمم دانا، دانیشتین مناقه‌شه‌یه‌كی زۆر دوور‌و
درێژمان كرد، چه‌ند شتێكی زۆر زۆر باشی تێدابوو، چه‌ند شتێكی تێدابوو ئێمه به‌دڵمان
نه‌بوو، دوای مناقه‌شه‌یه‌كی زۆر باش، چه‌ند خاڵمان دۆزییه‌وه، كه ره‌نگه پێویستی
به‌گۆڕانكاری بێت، خۆشبه‌ختانه جه‌ماعه‌تی پارتیش رازیبوون به‌وه، ئه‌مه ده‌كه‌ین
به شتێكی تر ئینشاللە ئه‌گه‌ر رێبكه‌وین، شته باشه‌كانی هه‌ژماری من شته باشه‌كانی
ته‌وتین، ته‌بعه‌ن له‌م به‌رنامه‌یه‌ش ئێستا ئه‌وه‌نده چووینه پێشه‌وه به‌یه‌كه‌وه،
ئێستا ئه‌مریكیه‌كان هاوكارن، چه‌ند شوێنێكی تریش ئاگایان لێیه‌تی، ئه‌مه شتێكی
باشه، ئێمه ئه‌گه‌ر بتوانین شتێك بكه‌ین، من هه‌ر به‌ته‌وتین و هه‌ژماری من نایبینم،
به بانكی كردنی ژیانی خه‌ڵكی كورده، ئه‌مه قازانجی هه‌یه، پرۆسه‌یه‌كه بۆ
خزمه‌تی خه‌ڵك، ئه‌گه‌ر گۆڕانكارییه‌كانی تێدا بكرێت، كه خه‌ڵك قه‌له‌قه، ناوه‌كه‌ی
چییه؟ خوای ده‌كرد ناومان ده‌نا ده‌مێكه نه‌موتووه بیڵێم ( سه‌باح سه‌نگه‌ر)،
له‌م شتانه نزیكبووینه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها له‌چه‌ند پره‌نسیپێكی حكومڕانی نزیكبووینه‌ته‌وه،
به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه من پێی پێ ده‌كه‌نم ئه‌وه‌یه باسی ئه‌م وه‌زاره‌ته و ئه‌مه
ده‌كرا، هه‌ر نه‌گه‌یشتوینه‌ته ئه‌م مه‌رحه‌له‌یه له گفتوگۆكانمان، ده‌بێت ئه‌وه‌ڵجار
ماڵه‌كه پێش ئه‌وه‌ی دروستی بكه‌ین بناغه‌كه‌ی به‌هێز بێت، بۆیه مناقه‌شه‌كانمان
له‌سه‌ر پرەنسیپ له‌سه‌ر ستراتیج له‌سه‌ر ئه‌م شته گرنگانه بووه، دوای دێینه
سه‌ر پۆست و شت، ته‌بعه‌ن ئه‌گه‌ر لایه‌نه‌كان بتوانن رێکبكه‌ون له‌سه‌ر پرەنسیپی
حكومڕانی، پۆسته‌كان گرنگییه‌كه‌یان كه‌م ده‌كات، ئه‌وه‌ڵجار هه‌ڤاڵانی پارتی تۆزێك
ئه‌مه‌یان لا عه‌جیب بوو، به‌ڵام ئێستا وه‌ریانگرتووه، تێده‌گه‌ن له‌مه‌به‌ستمان.
دەبێت بۆ به‌رژه‌وه‌ندی میلله‌ته‌كه‌مان جیاوازییەكان نزیك بكه‌ینه‌وه
*ناكۆكیه‌كانی
ئێوه له‌گه‌ڵ پارتی له‌سه‌ر پێكهێنانی حكومه‌ت به‌ڕوونی چیه؟
-سەرۆک
بافڵ: من لێره ناتوانم باسی بكه‌م، به‌ڵام چه‌ند شتێك هه‌یه، وه‌كو وتم ئێمه
دوو حزبی جیاوازین، بۆچوونی جیاوازمان هه‌یه، ئیشی ئێمه ئه‌وه‌یه كه ناچارین
حكومه‌تێك به‌یه‌كه‌وه پێكبێنین، ئیشی ئێمه ئه‌وه‌یه ئه‌و جیاوازییانه نزیك
بكه‌ینه‌وه له‌یه‌كتر بۆ به‌رژه‌وه‌ندی میلله‌ته‌كه‌مان، ئێمه هێشتا له‌و پرۆسه‌یه‌ین.
*بڕیار
نییه له‌وه وردتر قسه‌مان بۆ بكه‌یت؟
-سه‌رۆك
بافڵ: ناتوانم شتی نهێنیت پێ بڵێم، چونكه ئه‌و كاته رێككه‌وتنه‌كه نهێنی نابێت،
منیش وه‌كو چه‌ند كه‌سێكی تر نیم، سیاسه‌تی خۆم له‌سه‌ر ته‌له‌فزیۆن ناكه‌م، سیاسه‌تی
خۆم له ژووری كۆبوونه‌وه ده‌كه‌م، جوان نییه من له‌گه‌ڵت باس بكه‌م چی باس ده‌كه‌م
له‌گه‌ڵ كاك مه‌سرور، سوعبه‌ته‌كانمان چییه، گه‌یشتووینه‌ته ئه‌و مه‌رحه‌له‌یه‌ش،
به‌ڵام ئه‌مه ئیشی من و كاك مه‌سروره، جوان نییه، ئه‌گه‌ر جه‌نابی باسی كرد منیش
تێبینی خۆم ده‌ڵێم، به‌ڵام چه‌ند شتێكی گرنگ پرسیارت كردووه له‌سه‌ری جوابیشم داویته‌ته‌وه،
پێم وتویت مه‌سه‌له‌ی به‌غدا، مه‌ترسییه‌كان، ستراتیجییه‌كه، هه‌ژماری من، ته‌وتین،
ئیش ده‌كه‌ین له‌سه‌ر ئه‌م مه‌له‌فانه كۆبوونه‌وه‌كان ته‌واو نه‌بوون، به‌ڵام ئیش
ده‌كه‌ین له‌سه‌ری، دڵنیابه مه‌سه‌له‌ی ئه‌منیمان باسكردووه، چی بۆ كوردستان
باشه، دڵنیابه باسی ئه‌وه‌مان كردووه چی بۆ گیرفانی میلله‌ته‌كه‌مان باشه، چۆن
ده‌توانین ژیانیان باش بكه‌ین، چی ده‌توانین بكه‌ین، چۆن ده‌توانین ئینڤێستمێنت له‌ده‌ره‌وه
بێنینه ژوورێ، چۆن ده‌توانین وا بكه‌ین ئه‌و كۆمپانیا گه‌ورانه سه‌یری ئه‌ملا و
ئه‌ولا نه‌كه‌ن، كوردستان ببینن، كوردستان فرسه‌تی زێڕینی تێدایه بۆ پێشه‌وه بڕوات،
ئه‌م شتانه‌مان هه‌موو باس كردووه، به‌ڵام گرنگ نییه له‌وه زیاتر زانیاری بده‌م.
*با
باسی ناو یه‌كێتی بكه‌ین؟
سه‌رۆك بافڵ:
چاوه‌ڕێم ده‌كرد بزانم كه‌ی ده‌گه‌ینه یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان.
*ئه‌وه
گه‌یشتین، بۆمان وه‌سف بكه، ئێستا ئه‌م رۆژانه یه‌كێتی چۆنه؟
-سه‌رۆك
بافڵ: یه‌كێتی له ساڵێك پێش ئێستا باشتره، هەمیشە لە ساڵێك پێشتر باشتر ده‌بێت،
ساڵێكی تریش له ئه‌مڕۆ باشتر ده‌بێت، ده‌مێك ساڵه یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان وا
یه‌كده‌نگ نه‌بووه، وا یه‌كڕه‌نگ نه‌بووه، هێز له‌ناو یه‌كێتیی بووه به‌یه‌ك هێز،
بۆچونی سیاسی و بۆچوونی جیاوازمان هه‌یه، به‌س ئێستا له راگه‌یاندنه‌وه گفتوگۆی
ناكه‌ین، له كۆبوونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی و كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی گفتوگۆی
ده‌كه‌ین، و به بڕیارێك ده‌چینه ده‌ره‌وه له‌و كۆبونه‌وانه، یه‌كێتیی نیشتمانیی
كوردستان گۆڕانكاری زۆر ده‌كات له‌م چه‌ند مانگه، به‌رنامه‌یه‌كمان هه‌یه بۆ گه‌نج
كردنه‌وه‌ی حزبه‌كه، بۆ گۆرینی هه‌یكه‌لی حزبه‌كه، بۆ چه‌ندین شتی گرنگ، زۆر رازیم
له یه‌كێتی، به‌س من ده‌مه‌وێت باشتر بێت و باشتریشی ده‌كه‌م و باشتری ده‌كه‌ین،
نێت هه‌یه له‌ناو یه‌كێتیی باشتر بێت، ده‌مێك ساڵه وا یه‌كڕیزنه‌بوین، ده‌مێك ساڵه
وا به‌یه‌كه‌وه نه‌بوین و چۆن حزبێك ئیمتیحان ده‌كه‌یت، چۆن ده‌زانیت حزبه‌كه
باشبووه یان خراپ بووه، ده‌بێت سه‌یری هه‌ڵبژاردن بكه‌یت، ئێمه هه‌ڵبژاردنمان
كرد، ئێمه توانیمان ژماره یه‌ك بین و زۆرترین كورسی بهێنین له‌هه‌موو كوردستان،
له هه‌موو حزبه‌كان گه‌وره‌تر بووین، ئه‌مه بیست ساڵ زیاتره یه‌كێتیی نه‌یتوانیوه
وا بكات، ئه‌مه چۆن روویدا، ئه‌مه سحر نه‌بوو، ئه‌مه سوتفه نه‌بوو، ئه‌مه به‌رنامه
بوو، له‌وێوه توانیمان پارێزگاری كه‌ركوكمان دانا، بۆ پارێزگاری كه‌ركوك كه كورد
بێت و یه‌كێتی بێت، وڵاتی گه‌وره گه‌وره دژی ئه‌و به‌رنامه‌یه بوون، به‌ڵام
توانیمان بیكه‌ین، زۆر قورسیش نه‌بوو، ئێستا كاك رێبوار پارێزگاری كه‌ركوكه.
*شتێكت
بیرخستمه‌وه، پیرۆزه جه‌نابی محافز (ئه‌روه‌ڵا پیرۆزه) ئه‌مه ده‌سته‌واژه‌یه‌كی
تۆ بوو دووساڵ به‌رله‌وه‌ی كاك رێبوار ببێت به پارێزگاری كه‌ركوك تۆ ئه‌م وشه‌یه‌ت
پێ وت.
-سه‌رۆك
بافڵ: من ئه‌و قسه‌یه كه كردم دووساڵ پێش
ئه‌و كاته نه‌بوو، من دوو ساڵ پێش ئه‌وه به‌خۆیم وتبوو، به‌رنامه‌ی بردنه‌وه‌ی
كه‌ركوك نوێ نییه، ئه‌م شتانه‌ی كه رووده‌دات له‌م حزبه سوتفه نییه، ئه‌وه
كاك رێبواره حه‌ز ده‌كه‌م قسه‌ی له‌گه‌ڵ بكه‌ن، زیاد له دوو ساڵ پێش ئێستا من پێم
وتوه جه‌نابی محافز، له ده‌باشان له‌سه‌ره‌وه هات بۆلام رۆژێك تەوقه‌م له‌گه‌ڵ
كرد وا سه‌یری كردم نه‌یده‌زانی باسی چی ده‌كه‌م، وتم چاوه‌ڕێی برای خۆت بكه، شت
به به‌رنامه ده‌كرێت، به ستراتیج ده‌كرێت، به خوێندنه‌وه‌ی حه‌قیقه‌تی شه‌تره‌نجه‌كه
ده‌كرێت، من قه‌ت گومانم نه‌بوو، ئه‌وه‌ی كه به‌خیانه‌ت دۆڕاندمان به سیاسه‌ت ده‌یبه‌ینه‌وه،
پاشان دوای ئه‌وه هه‌ڵبژاردنی كوردستان‌مان كرد، زۆنی سه‌وز زۆنی سه‌وز باس ده‌كرا،
كاكه كه‌ی زۆنی سه‌وز بوو؟ مله‌وه‌ن بوو ره‌نگاو ره‌نگ بوو، چه‌ند ساڵ‌بوو ئه‌م شوێنانه
یه‌كێتیی یه‌كه‌مین ده‌نگی هه‌بوو؟، هه‌تا له ناو شاری سلێمانی، ئێمه توانیمان بیكه‌ین،
خه‌ڵك ئه‌نجامه‌كه‌ی زۆر به‌دڵبوو، من به‌دڵم نه‌بوو، من زیاترم ده‌ویست، زیاترم
ده‌ویست و زیاتریش ده‌كه‌ین، چه‌ند غه‌ڵه‌تی ته‌كنیكیمان له‌م هه‌ڵبژاردن كرد ، چه‌ند
كورسیه‌كمان له‌ده‌ستدا، ئه‌و غه‌ڵه‌ته‌مان نه‌كردایه رێك ره‌قه‌مه‌كه‌مان ده‌برد
كه من خۆم حازر كردبوو بۆی، بۆیه راسته به‌گشتی له‌سه‌ر كوردستاندا 93% ده‌نگی
ئێمه زیادی كرد، به‌ڵام رازی نیم به‌وه.
*پلانه‌كانی
تۆ ده‌یویست چه‌ندێك بێت؟
سه‌رۆك بافڵ: من
ئه‌وه باس ناكه‌م له‌گه‌ڵت.
*باش
قبوڵمه.
-سه‌رۆك
بافڵ: ئێستاش به‌رنامه‌كانمان ئاماده‌یه ده‌مێكه بۆ هه‌ڵبژاردن عیراق خۆمان
ئاماده كردووه، یه‌ك بڕیار ماوه، كورده‌كان به‌یه‌كه‌وه ده‌بن یان به‌جیاوازی،
پلانمان داناوه بۆ هه‌ردووكی، به‌رنامه‌مان داناوه بۆ هه‌ردووكی، ئینشاڵڵا حزبه‌كان
دێنه پێشه‌وه، با خۆیان به‌رنامه‌یه‌ك پێشكه‌ش بكه‌ن، ره‌نگه له هی ئێمه
باشتر بێت، كورده‌كان من پێموایه له به‌غدا یه‌كبین به‌قوه‌تر ده‌بین.
*پێشنیازتان
خستووەته به‌رده‌ستی لایه‌نه‌كان یان جارێ وه‌ستاون؟
-سه‌رۆك
بافڵ: ته‌قریبه‌ن پێمان وتوون، نه به‌ره‌سمی،
جارێك لای جه‌نابی كاك مه‌سروریش شته‌كه‌م فڕێ‌دا، ئه‌مجاره‌ش كه داده‌نیشینه‌وه
ره‌نگه به‌ڕوونتر ئه‌وه باس بكه‌ین.
*كاك
بافڵ جێگرت هه‌یه؟
-
سەرۆک بافڵ: به‌ڵێ، من كاك ره‌فعه‌تم پێ باشبوو بۆ جێگر، بۆ كاروباری حزبی، ده‌توانێت
زۆر یارمه‌تیم بدات له‌ورده‌كاری ناو حزبه‌كه، من له‌م چه‌ند مانگه به‌تایبه‌ت
ئه‌مساڵ زۆر مه‌شغوڵ ده‌بم به هاتووچۆكانم بۆ وڵاته نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و بۆ به‌غدا،
پێویستم به‌یه‌كێكه به‌رنامه‌كانی كه ئێمه رێده‌كه‌وین له‌سه‌ری مه‌كته‌بی سیاسی
و سه‌ركردایه‌تی هاوكارم بێت تا ئه‌و به‌رنامانه جێبه‌جێ بكرێن.
*كه‌واته
پلانت هه‌یه سه‌ردانی وڵاتانی ده‌ره‌وه بكه‌یت؟
-سه‌رۆك
بافڵ: به‌ڵێ من زۆر سه‌ردانی وڵاته‌كانی ده‌ره‌وه ده‌كه‌م، من مانگی داهاتوو دیسان
له ئه‌مریكام.
*بۆچی
ده‌چیت؟
-سه‌رۆك بافڵ: بۆ چه‌ند كۆبوونه‌وه‌یه‌كی
سیاسی، بۆ چه‌ند كۆبوونه‌وه‌یه‌كی سه‌ربازی و چه‌ند كۆبونه‌وه‌یه‌كی ئه‌منی.
*پارێزگارێكی
كوردت بۆ كه‌ركوك دانا له پاش چه‌ند ساڵ؟
سه‌رۆك بافڵ: به‌ڵێ پارێزگارێكی كوردمان بۆ كه‌ركوك دانا دوای چه‌ندین ساڵ.
*ئه‌و
دێڕه‌م بۆ روونبكه‌ره‌وه، چۆن؟
سەرۆک بافڵ: من شه‌خسێكم له ناو حزبێكدا، له ناو مه‌كینه‌یه‌كی زۆر گه‌وره‌دا ئه‌و مه‌كینه‌یه ئیش نه‌كات من هیچم پێ ناكرێت، خۆشبه‌ختانه ئه‌مڕۆ ئه‌و مه‌كینه‌یه زۆر باش ئیش ده‌كات، ده‌توانێت باشتر بێت، باشتریشی ده‌كه‌ین، بۆیه دیدار ده‌كه‌ین، بۆیه زوو زوو كۆنگره ده‌كه‌ین، ئێمه ده‌مانه‌وێت بۆچوونی كادره‌كانمان و بۆچوونی خه‌ڵك وه‌ربگرین و سوودی لێوه‌ربگرین، كاریان بۆ بكه‌ین، داواكارییه‌كانیان بیكه‌ینه به‌رنامه و جێبه‌جێیبكه‌ین، بۆیه قسه‌كه‌ت دروست بوو، به‌ڵام من دامنه‌نا، یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان داینا.
*پارتی
دیموكراتی كوردستان هاوكار نه‌بوو و پشتیوانیشی نه‌كردن، چۆن مامه‌ڵه‌تان له‌گه‌ڵ
ئه‌مه‌دا كرد؟
-سه‌رۆك
بافڵ: پارتی دیموكراتی كوردستان حزبێكه كه یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان نییه، زۆر
ئاساییه ئه‌و حزبه حه‌ز بكات نوێنه‌ری خۆی له‌و پۆسته بێت، ئاساییه، چوین
مساره‌عه‌یه‌كمان كرد ئه‌مجاره ئێمه بردمانه‌وه.
*ئێمه
ده‌زانین پێكهاته‌كانی كه‌ركوك ئێوه خۆتان زۆر گرنگی پێده‌ده‌ن.
-سه‌رۆك
بافڵ: من پێكهاته‌ی هه‌موو كوردستان گرنگی پێده‌ده‌م.
*له‌به‌رئه‌وه‌ی
ئێستا باسی كه‌ركوك ده‌كه‌ین، بۆیه من باسی ئه‌وانم كرد.
-سه‌رۆك
بافڵ: قه‌یناكه با گه‌وره‌تری بكه‌ین، ئاوا باشتره، پێكهاته‌كانی هه‌موو
كوردستان من زۆر گرنگی پێده‌ده‌م، له
توركمانه‌وه له هه‌موویه‌وه، بێ ئه‌ملاو ئه‌ولا بێ جیاوازی، یه‌عنی بێ فه‌رق،
من داواكاریه‌كه‌م ئه‌وه‌یه، حه‌زه‌كه‌م كه ئه‌م پێكهاتانه بتوانن نوێنه‌رایه‌تی
خۆیان بكه‌ن، نه‌ك به‌كاربهێنرێن وه‌كو چه‌كێك كه نوێنه‌رایه‌تی حزبانی تر بكه‌ن،
ئینجا ئیشه‌ڵا ئه‌مه بتوانین جێبه‌جێ بكه‌ین، من به‌شتێكی زۆر باشی ده‌زانم، حه‌زیش
ده‌كه‌م له‌م په‌رله‌مانه دانیشین به‌یه‌كه‌وه یاسایه‌ك دانێین كه زیاتر به‌رگری
له پێكهاته‌كان بكات، زیاتر وابكات كه بتوانن به ئازادی نوێنه‌رایه‌تی خۆیان
بكه‌ن، یه‌كێك له ئامانجه‌كانی من له‌م حكومه‌ته ئه‌وه‌یه.
*وه‌كو
پێویست له هه‌وڵه‌كانی خۆتان رازین له كه‌ركوك بۆ خزمه‌ت كردنی پێكهاته‌كان؟
-سه‌رۆك
بافڵ: من قه‌ت رازی نیم له هیچ شتێك، كه رازیبوویت ته‌واو ده‌بیت، ده‌بێت هه‌ربته‌وێت
شتێك باشتر بێت، ده‌بێت هه‌ر بته‌وێت شتێك باشتر بێت، هه‌ر بۆ پێشه‌وه بڕۆیت، هه‌ر
باشتری بكه‌یت، تاحه‌دێك بۆ ئه‌م مه‌رحه‌له‌یه خراپ نییه، به‌س ده‌توانین باشتر
بكه‌ین، حه‌زیش ده‌كه‌م باشتر بكه‌ین، باشتریش ده‌كه‌ین.
*ده‌ڕۆینه
به‌غدا؟
-سه‌رۆك
بافڵ: با بڕۆین.
*باسی
ئه‌وه ده‌كه‌یت ده‌ڵێیت من سیاسه‌ت له به‌غدا ده‌كه‌م.
-سه‌رۆك
بافڵ: من سیاسه‌ت له به‌غدا ده‌كه‌م.
*چۆن؟
-سه‌رۆك بافڵ: مه‌كته‌بی سیاسییه‌كمان كردووەته‌وه
له به‌غدا، خه‌ڵك ده‌ڵێن بۆ له به‌غدا مه‌كته‌ب سیاسیتان كردووەته‌وه.
*بۆ
ئێمه‌ش پرسیاره كاك بافڵ؟
-سه‌رۆك
بافڵ: ئاخر با جوابت بده‌مه‌وه، هه‌ولێر پایته‌ختی كوردستانه، هه‌ولێر موڵكی حزبێك
نیه، هه‌ولێر پایته‌ختی كوردستانه، مه‌جبورین ئێمه حه‌زیش ده‌كه‌ین گرنگه بۆ ئێمه
مه‌كته‌بی سیاسیمان هه‌بێت له هه‌ولێر، به‌غدا پایته‌ختی عیراقه، ئێمه ئه‌مڕۆ
به‌شێكین له عیراق، چۆن ده‌بێت ئێمه به‌غدا به گرنگی وه‌رنه‌گرین، چۆن ده‌بێت ئێمه
مه‌كته‌بی سیاسیه‌كمان نه‌بێت له به‌غدا، سه‌یره لای من كه خه‌ڵك ئه‌و پرسیاره
ده‌كات، نه سه‌یره لای من كه ئه‌و بڕیاره‌مانداوه، ئه‌مڕۆ زۆربه‌ی بڕیاره‌كان
له به‌غداوه ده‌درێن حه‌ز بكه‌ین حه‌زنه‌كه‌ین، ره‌نگه بۆ هه‌ندێكی من حه‌زنه‌كه‌م،
حزبه‌كه‌م زیاتر ده‌سه‌ڵات بگه‌ڕێته‌وه بۆ كوردستان، ره‌نگه له هه‌ندێكی زۆر
رازیبم، به‌ڵام سیاسه‌ت له به‌غدا ده‌كرێت، مووچه له به‌غداوه دێت، ئه‌گه‌ر ئێمه
نه‌توانین له به‌غدا وه‌كو پێویست سیاسه‌ت بكه‌ین، ئه‌وا نیوه‌ی شه‌تره‌نجه‌كه
ده‌كه‌ین.
*كاك
بافڵ بڕیاره پۆستی سه‌رۆككۆماری عیراق ئه‌مه بێته ناو رێكه‌وتنه‌كانی یه‌كێتی
و پارتییه‌وه له پێكهێنانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا به‌تایبه‌ت له كابینه‌ی
ده‌یه‌مدا؟
-سه‌رۆك
بافڵ: نا نایه‌ت، بۆ بێت؟ ئێمه ئیتیفاقێكی ستراتیجیمان هه‌بوو، رێكه‌وتبووین له‌سه‌ر
ئه‌و ئیتیفاقی ستراتیجیه، یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان قه‌ت نه‌هاته ده‌رێ له‌و
ئیتیفاقه، به‌ڵام دیاره كه وه‌زع گۆڕا و چه‌ند كه‌سێك كه نزیكبوون له‌یه‌كێتی
به‌نه‌وعێك حه‌قیقه‌ته‌كانیان تێگه‌یاند، پارتی سیاسه‌ته‌كه‌ی گۆڕی به‌رامبه‌ر ئێمه،
دووجاره ئێمه نه‌مانتوانیووه رێبككه‌وین له‌سه‌ر پۆستی سه‌رۆك كۆمار و تا ئیتیفاقێكی
سیاسی نوێ نه‌بێت من ئه‌وه داخڵی هیچ مفاوه‌زاتێك ناكه‌م، ئه‌وه كه‌یسێكی جیاوازه
و ئێمه نه‌بوین كه وامانلێكرد له بیرتاننه‌چێت، پارتی دیموكراتی كوردستان بوو،
بۆیه ئه‌و پۆسته هی یه‌كێتییه و ئه‌مجاره‌ش پێویست بكات خه‌باتی بۆ ده‌كه‌ین.
*كه‌واته
به هه‌میشه‌یی پۆستی سه‌رۆككۆماری عیراق ئێوه به‌دیوێكی تر به جۆرێكی تر مامه‌ڵه‌تان
له‌گه‌ڵ كردووه؟ هیچ كاتێك له هیچ شوێنێكدا نه‌هاتووەته ناو بابه‌ته‌كانی هه‌رێمی
كوردستانه‌وه؟
-سه‌رۆك
بافڵ: من مناقه‌شه‌ی ئه‌و مه‌وزوعه هه‌ر ناكه‌م، دووباره‌ی ده‌كه‌مه‌وه ئه‌وسا رێكه‌وتن
هه‌بوو له‌سه‌ر ئه‌و پۆستانه، رێكه‌وتنه‌كه له‌ناو شتێكبوو ناوی ئیتیفاقی ستراتیجیبوو،
ئیتیفاقی ستراتیجی شكا، ئێمه نه‌مانشكاند، بۆیه به‌راستی موناسیب نییه پۆستی سه‌رۆك
كۆمار بێته ناو ئه‌م مناقه‌شاتانه، ئه‌مه له‌سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێمه.
*په‌یوه‌ندیه‌كانتان
چۆنه؟ چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ یه‌كتردا ده‌كه‌ن
؟ ئه‌وان چۆن له پێگه‌ی یه‌كێتی ده‌ڕوانن؟ به دیاریكراویش له به‌غدا؟
-سه‌رۆك
بافڵ: وه‌ڵا عیلاقاته‌كانمان له به‌غدا زۆر زۆر باشه.
*به‌وپێیه‌ی
كه تۆ زوو زوو ده‌ڕۆیت، پێموایه هه‌ر وایه كاك بافڵ.
-سه‌رۆك
بافڵ: نه‌ك هه‌ر ئه‌وه سه‌یری نه‌تیجه‌ی دانیشتنه‌كانمان بكه، سه‌یریكه چیمان
توانیوه بكه‌ین بزانه چه‌ندجار مه‌سه‌له‌ی مووچه چه‌قیوه كاك قوباد فریایكه‌وتووه،
چه‌ندجار كێشه‌ی ترمان هه‌بووه، ئێمه توانیومانه بیكه‌ین، قانونی هه‌ڵبژاردن چیمان
توانیوه بكه‌ین، چه‌ندین نموونه‌ی تر ده‌توانم بتانده‌مێ، ئیلاقاتی ئێمه ئێستا زۆر
زۆر باشه له به‌غدا له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی لایه‌نه‌كانی عیلاقاتمان باشه، به‌ڵكو یه‌ك
دوو لایه‌ن هه‌بێت كه ئێمه خۆمان نه‌مانه‌وێت عیلاقاتمان هه‌بێت له‌گه‌ڵیان، ئه‌گه‌رنا
له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی لایه‌نه‌كان عیلاقاتمان زۆر زۆرباشه، ئه‌و عیلاقاته‌ش به‌رده‌وام
ده‌بێت، به‌ڵام له‌بیرماننه‌چێت، هه‌موو لایه‌ك به‌رنامه‌ی خۆی هه‌یه، چونكه ئێمه
له‌گه‌ڵ لایه‌نێكیان دوولایه‌نیان یان بیست لایه‌ن، وه‌زعمان باشه، عیلاقاتمان
باشه، نه یه‌عنی بۆ هه‌موو مه‌وزوعێك سیاسه‌تمان وه‌كو یه‌كه ئه‌مه ده‌بێت خه‌ڵك
تێبگات لێی.
*له‌پاش
ئه‌وه‌ی هێرش كرایه سه‌ر كێڵگه‌ی كۆرمۆر تۆ ده‌سته‌واژه‌یه‌كت به‌كارهێنا، وتت پێویست
ده‌كات گروپ و چه‌كداره له یاسا لادراوه‌كان یاخود ئه‌وانه‌ی له ژێر كۆنترۆڵی یاسادا
نین، پێویست ده‌كات بتوێنێرێنه‌وه.
-سه‌رۆك
بافڵ: من نه‌موت بتوێنرێنه‌وه، من وتم دیسمانتڵت، خراپ ته‌رجومه كرا، دیسمانتڵت یه‌عنی
پارچه پارچه بكرێن، و من هێشتا ره‌ئیم وایه كه ئه‌و گروپانه كه له ده‌ره‌وه‌ی
قانونن یان ده‌بێت بێنه ناو قانون یان ده‌بێت پارچه پارچه بكرێن، ئه‌مانه نابێت
بڕیار بده‌ن له‌سه‌ر مه‌سیری عیراق و خه‌ڵكی عیراق و خه‌ڵكی كوردستان، رۆژێك هه‌ڵده‌ستن
له خه‌و ساروخێك له ئێره ده‌ده‌ن و رۆژێك له‌وێ ده‌ده‌ن، ئه‌وان زه‌ره‌ره‌كه‌ی
ناخۆن، هه‌موو عیراق ده‌یخوات، كوردستان ده‌یخوات، ئه‌گه‌ر خۆمان وه‌كو حزبه سیاسیه‌كانی
عیراق و كوردستان وا بێعه‌قڵ بین بڕیاری وا بده‌ین، ده‌بێت ئاماده‌بین، عقوبه‌كه‌ی
بخۆین، یان نه‌تیجه‌كه‌ی ببینین، به‌ڵام كه‌س بۆی نییه له جیاتی من له جیاتی سه‌رۆك
كۆمار له جیاتی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان یان سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌غدا به تاقی
ته‌نها بێ هیچ ده‌سه‌ڵاتی قانونی ئه‌و بڕیاره بدات، به‌راستیش ئه‌مه شتێكی گرنگه
و ده‌بێت عیلاج بكرێت، ئه‌و مه‌سه‌له‌ی كۆرمۆر قابیلی قبوڵ نییه ئیتر، ئێمه له‌گه‌ڵ
كاك مه‌سرور یه‌كێك له شته‌كانی كه ره‌ئیمان یه‌كه له‌سه‌ری ئه‌وه‌یه كه ئێمه
پێویستمان به شه‌ریكاتی گه‌وره هه‌یه له وڵاتانی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه بێن
كوردستان بكه‌ن به ئه‌و وڵاته‌ی كه ئێمه حه‌زمان لێیه‌تی، كه ئه‌م خه‌ڵكانه
خه‌ونی پێوه ده‌بینن، كێ دێت بۆ كوردستان لێره ئینڤێستمێنت بكات، شت دروستبكات،
پرۆژه بكات، خزمه‌ت بكات، كه دوو مانگ جارێك یه‌كێك هه‌ڵده‌ستێت له‌خه‌و له‌خۆیه‌وه
لێره‌وه له‌وێوه ساروخێكیان تێده‌گرێت، كه‌س ئه‌وه ناكات، ئێمه‌ش قبوڵی ئه‌وه
ناكه‌ین، ساروخێكمان تێبگرن چواریان تێده‌گرین، كردوشمانه و به‌رده‌وامیش ده‌بین.
*ده‌ڵێیت
قبوڵی ناكه‌ین؟
-سه‌رۆك
بافڵ: نا، قبوڵی ناكه‌ین، یه‌ك ساروخمان لێبده‌ن،
چواریان لێده‌ده‌ین، كردوشمانه و ده‌شیكه‌ین.
*هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی
نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان ؟
-سه‌رۆك
بافڵ: ئێ
*ده‌مه‌وێت
بزانم چیتان كردووه بۆ ئه‌م بابه‌ته؟
-سه‌رۆك
بافڵ: ئه‌مه مفاوه‌زاتێكی زۆر هه‌یه له‌سه‌ری له به‌غدا، ئێستاش جۆرێك له رێككه‌وتن
هه‌یه، ئه‌گه‌ر هه‌ردوولا ئه‌م رێككه‌وتنه جێبه‌جێبكه‌ن، من پێم وایه وه‌زعه‌كه
باشتر ده‌بێت، یه‌كێك له شته‌كانی كه ئێمه مفاوه‌زات ده‌كه‌ین له‌سه‌ری له‌ناو
حكومه‌تی كوردستان، نه بۆ دروستكردنی حكومه‌تی كوردستان شه‌فافیه‌ته، شه‌فافیه‌ت
له نه‌وت له غاز له كۆنتراكته‌كان، ئه‌گه‌ر ئه‌مه رووبدات هه‌موو لایه‌ك نه‌جاتی
ده‌بێت، نه‌جاتی ده‌بێت له‌و قسانه‌ی پێمان ده‌وترێت، له‌و قه‌له‌قیانه‌ی كه خه‌ڵك
هه‌یه‌تی و له‌و به‌رنامانه‌ی كه راگیراون، منیش پێم وایه به‌ڕاستی ده‌بێت هه‌موو
لایه‌ك كه ئه‌و مه‌سئولیه‌ته هه‌ڵبگرێت، غه‌ڵه‌ته‌كانی كه پێشتر روویداوه،
نابێت ئه‌و غه‌ڵه‌تانه دووباره بكرێنه‌وه، ئێمه ده‌بێت ئیش بكه‌ین بۆ میلله‌ته‌كه‌مان،
بۆ به‌رژه‌وه‌ندی میلله‌ته‌كه‌مان.
*من
شتێك رێك له خۆت بپرسم؟
-سه‌رۆك
بافڵ: بپرسه.
سیاسه‌تی من سیاسه‌تێكی لۆجیكيیه
*خودی
بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی خۆی كه سه‌رۆكی یه‌كێتییه سیاسه‌ته‌كه‌ی چیه بۆ مه‌سه‌له‌ی
نه‌وت و غاز له هه‌رێمی كوردستاندا؟
-سه‌رۆك
بافڵ: ئه‌مه پرسیارێكی قورسه وه‌ختی زۆر ده‌وێت، سیاسه‌تی من سیاسه‌تێكی لۆجیكیيه،
به لۆجیك سه‌یری مه‌له‌فی نه‌وت بكه هه‌تا ئێستا رازین لێی؟ نا بۆ رازی نین لێی؟
با ئه‌و نوقتانه بدۆزینه‌وه، له ئه‌مڕۆ به‌دواوه ئه‌و غه‌ڵه‌تانه دووباره نه‌بنه‌وه،
زۆر به‌سیته، چه‌ند ساڵێك پێش من وتم له‌سه‌ر مردووی من غازی كوردستان ده‌چێته
ده‌ره‌وه، ئه‌وه‌ش په‌یامێك بوو، په‌یامێكبوو غه‌ڵه‌ته‌كان كه له‌پرۆسه‌ی نه‌وتدا
كردومانه دووباره نه‌بێته‌وه بۆ غاز، چونكه كوردستان هه‌ر غازی ماوه، ئێستا
ده‌ڵێن غاز ده‌به‌ینه ده‌ره‌وه، نه ده‌ڵێن غاز بنێرن بۆ به‌غدا، جارێ با
كوردستانی خۆمان چاك بكه‌ینه‌وه، با كاره‌باكه‌ی
24 سه‌عات بێت، ئێستاش حكومه‌تی هه‌رێم به‌رنامه‌یه‌كی هه‌یه بۆ به 24 سه‌عات
كردنی كاره‌بای كوردستان، ئه‌وه به چی ده‌كرێت؟ به‌ماچ ناكرێت ئه‌وه به غاز ده‌كرێت،
با ئه‌وه‌ڵجار غازه‌كه بۆ ئه‌وه به‌كاربهێنین، دوای ئه‌گه‌ر انشاڵڵاغازه‌كه‌مان
ئه‌وه‌نده زۆر بوو بینێرینه به‌غدا و بینێرینه ده‌ره‌وه‌ی به‌غداش بۆ ده‌ره‌وه‌ی
وڵاته‌كه‌ش ئه‌وه‌ش ئاسانه، بۆ ئاسانه؟ عیراق وڵاتێكی زۆر سه‌یره، به‌غدا پێویستی
به غازه هاوینان، هه‌موو دونیا پێویستی به غازه زستانان، یه‌عنی چی؟ به‌ڵام من
ئێكسپۆرتی غازم، نه لێی ده‌زانم، به‌س لۆجیك، یه‌عنی چی؟ یه‌عنی هاوین غاز بنێره
بۆ به‌غدا، یه‌عنی زستان غاز بنێره بۆ ده‌ره‌وه، به‌ڵام زۆری ماوه تا بگه‌ینه
ئه‌و ئینتاجه، كه بتوانین ئه‌وه بكه‌ین، به‌ڵام به‌كورتی ئه‌وه سیاسه‌تی ئێمه‌یه
بۆ غاز و نه‌وت شه‌فافیه‌ت، عه‌داله‌ت، قانون.
*له‌سه‌ره‌تای
قسه‌كانتدا باسی ئه‌وەتكرد وتت پێشبینیم كردووه بۆ نرخی نه‌وت
-سه‌رۆك بافڵ:
پێشبینیم نه‌كردووه پێم وتراوه، نه‌وه‌كو هه‌ر لایه‌نێك نا ره‌سمی و ره‌فیقه‌كانم
پێیان وتبم، له‌ناو كۆبوونه‌وه پێم وتراوه.
*پێت
وتراوه؟
-سه‌رۆك
بافڵ: به‌ڵێ، هه‌ده‌فیان ئه‌وه‌یه بیهێننه ژێر 45 دۆلار.
*هه‌ده‌فیان
ئه‌وه‌یه بیهێننه ژێر 45 دۆلار، ئێمه‌ش وڵاتێكین كه به‌ڕاستی پشت به نه‌وت ده‌به‌ستین؟
-سه‌رۆك
بافڵ: پێویست ناكات پشت به نه‌وت ببه‌ستین، زۆر شت هه‌یه له‌م كوردستانه‌دا، زۆر
شت هه‌یه له‌م كوردستانه‌دا، زۆر شت هه‌یه له عیراق ئێمه ده‌توانین ئیشی له‌سه‌ر
بكه‌ین، كوا ته‌كنه‌لۆجی سه‌نته‌ر؟ كوا میراڵ؟ ئه‌و هه‌موو خه‌ڵكه‌مان هه‌یه خوێنده‌وار
زیره‌ك كوا مه‌عمه‌له‌كان؟ كوا ئیشه‌كانیان، ده‌توانین بجوڵێینه‌وه، به‌س ده‌بێ
زوو بجوڵێینه‌وه، خۆشبه‌ختانه ئه‌مه‌ش یه‌كێكه له شته‌كانی كه له‌گه‌ڵ كاك مه‌سرور
باسی ده‌كه‌م ئه‌ویش بیریلێده‌كاته‌وه.
*بڕیاره
زوو بجوڵێنه‌وه؟
-سه‌رۆك
بافڵ: ئیشاڵڵا زوو ده‌جوڵێینه‌وه، ناتوانین زوو بجوڵێینه‌وه ئه‌گه‌ر دوو مانگ
جارێك ساروخێكمان لێبده‌ن.
*زوو
جوڵانه‌وه‌كه چۆنه؟
-سه‌رۆك بافڵ: زۆر شت هه‌یه ده‌توانین بیكه‌ین
خوشكی عه‌زیزم، به‌ڵام ئێمه قوفڵ بوین له نه‌وت وغاز، چونكه نه‌وت وغاز
ئاسانه، ئێ نه‌وت و غاز ئاسانه، به‌ڵام ئه‌ی كه سعری نه‌وت شكا، بۆیه ده‌بێت هه‌ردووكی بكه‌ین، نابێت نه‌وت
و غاز ئیهمال بكه‌ین، به‌ڵام چه‌ندین شتی تر هه‌یه.
*ده‌كرێت
بۆ نموونه پشتی پێببه‌ستین؟
-سه‌رۆك
بافڵ: بۆنایكه‌ین ئه‌یكه‌ین، ئه‌مانه‌ن شته‌كانی كه باسی ده‌كه‌ین، من دووباره‌ی
ده‌كه‌مه‌وه، شت كه له كۆبوونه‌وه‌ی داخراو باسده‌كرێت من لێره ناتوانم باسیبكه‌م،
چونكو ته‌ئسیری ده‌بێت له‌سه‌ر مفاوه‌زاته‌كانم، به‌ڵام رێك وایه كوردستان تێگه‌یشتووه،
نازانم جارێ به‌غدا تێگه‌یشتووه یان نا ها، به‌ڵام كوردستان تێگه‌یشتووه، ئێمه
ده‌بێت خێرا بجوڵێینه‌وه، بۆیه ده‌مانه‌وێت به‌زووترین كات، ئه‌مه‌ی كه ده‌ڵێت یه‌كێتی
ده‌یه‌وێت حكومه‌ت دروست نه‌بێت، پارتی ده‌یه‌وێت حكومه‌ت دروست نه‌بێت، وانییه،
به‌ڵام ده‌مانه‌وێت ئه‌مجاره حكومه‌ته‌كه باشتر بێت له حكومه‌ته‌كانی تر، با وا
بیڵێم، نزیكتر بین له‌یه‌ك، له‌سه‌ر پرەنسیپه‌كان رێكه‌وتبین، له‌سه‌ر به‌رنامه‌كان
رێكه‌وتبین، ئه‌گه‌ر وا بتوانین بكه‌ین، خێرا ده‌توانین بجوڵێینه‌وه، به‌ڵام هه‌ر
ئازارمان ده‌بێت.
*له‌كوێدا
ئازارمان ده‌بێت؟
-سه‌رۆك
بافڵ: ئه‌و مه‌عمه‌لانه ئه‌و شتانه به حه‌فته‌یه‌ك و دوو حه‌فته دروست نابێت،
ئه‌و بزنسه كه له‌ده‌ره‌وه ده‌بێت، ئه‌و ئینڤێستمێنته كه ده‌بێت له ده‌ره‌وه
بێت، به یه‌ك حه‌فته و دوو حه‌فته دروست ناكرێت، و من پێم وایه، سعری نه‌وت زیاتر
ده‌شكێت، من پێم وایه شتی تر رووده‌دات له‌م مه‌نتیقه‌یه، و پێشم وایه كه موشكیله‌یه‌كی
زۆر گه‌وره‌مان بۆ دروست ده‌بێت له‌مه‌سه‌له‌ی معاشدا ، به‌غدا و كوردستان هه‌ردوولا
واجبی خۆیان جێبه‌جێ بكه‌ن، چی ده‌كه‌ین كه سعری نه‌وت گه‌یشته 42 دۆلار،
دووباره‌ی ده‌كه‌مه‌وه من ده‌ترسم به‌غدا نه‌توانێت معاشه‌كان بدات، نه كوردستان
نه‌توانێت معاشه‌كانی بدات، بۆیه هه‌موولایه‌ك ده‌بێت خۆی حازربكات بۆ ناڕه‌زایه‌تی
خه‌ڵك، كه حه‌قی خۆیانه، چونكە مشكیله‌ی خه‌ڵك نییه كه ئێمه بیرمان له‌وه نه‌كردووەته‌وه
پێشتر، بۆیه هاوین دێت گه‌رم ده‌بێت، موزاهه‌رات ده‌كرێت، هه‌موو شتێ ده‌كرێت.
*كاك
بافڵ با بچینه سوریا؟
-سه‌رۆك
بافڵ: با بچین وه‌كو به‌غدا زوو زوو ده‌چم بۆ سوریا.
*زوو
زوو ده‌چیت بۆ سوریا؟ په‌یوه‌ندیت له‌گه‌ڵ مه‌زڵوم كۆبانێ چۆنه؟
-سه‌رۆك بافڵ: زۆر باشه، قه‌ت وا باش نه‌بووه.
*په‌یوه‌ندیه‌كانتان
له چ ئاستێكدایه؟
-سه‌رۆك
بافڵ: ئێمه هه‌م بۆ مه‌سه‌له‌ی سیاسی هه‌م بۆ مه‌سه‌له‌ی ئه‌منی و هه‌م وه‌كو برا
هه‌فته‌یه‌ك له هه‌فته‌یه‌كدا به‌لای كه‌مه‌وه جارێك قسه ده‌كه‌ین، زۆر زه‌رووره
ئاگامان له‌یه‌كتریبێت، پشتیوانی یه‌كتری بین، ئێمه به‌رده‌وام ده‌بین له‌وه.
*كه‌واته
مادەم په‌یوه‌ندییه‌كه ئه‌وه‌نده باشه به‌به‌رده‌وامی سه‌پۆرتی ئه‌وان ده‌كه‌یت
پشتیوانی ئه‌وان ده‌كه‌یت؟
-سه‌رۆك
بافڵ: به‌ڵێ.
*
ئه‌م دۆخه‌ی ئێستا كه به سوریادا تێده‌په‌ڕێت، ئه‌وه‌ی كه ئێستا هه‌یه بۆ هه‌موومان
روونه، تۆ چۆن خوێندنه‌وه‌ی بۆ ده‌كه‌یت؟
-سه‌رۆك
بافڵ: من جارێ زۆر به وردی موتابه‌عه‌ی ده‌كه‌م، ئه‌وه‌ی كه رویدا زۆر خێرابوو،
ئه‌وه‌ی كه رووشیدا له‌گه‌ڵ عه‌له‌ویيه‌كان ئه‌وه‌ش زۆر خێرا بوو، زانیم شتێكی وا
به‌ڕێوه‌یه، به‌س زۆر زووتر بوو له‌وه‌ی من ته‌سه‌ورم ده‌كرد، ئه‌وه‌ی كه له‌م مه‌رحه‌له‌یه گرنگه، كورده‌كان
به‌پشتیوانی هه‌موو كوردێك، بتوانن حه‌ق و حقوقی خۆیان دابینبكه‌ن، سابت بێت ئه‌و
قه‌له‌قییه كه‌متربێته‌وه له‌سه‌رمان، خۆشبه‌ختانه گفتوگاكان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی
سوریا بۆ پێشه‌وه رۆیشتووه، ئاگربه‌ستێك هه‌یه بیست و شتێك رۆژه به‌رده‌وامه ئینشاڵلا
هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بێت، كه مه‌جالێك بێت لایه‌نه‌كان له یه‌كتری تێبگه‌ن، بۆ پێشه‌وه
بڕۆن له‌م پرۆسه‌یه، پێشم وایه ئه‌و به‌رنامه‌ی ئاشتییه كه جه‌نابی عەبدوڵڵا ئۆجه‌لان
پێشنیاری كردووه، ئه‌وه‌ش یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت له‌مه، ئێمه ئاگامان له‌و گفتوگۆیانه
هه‌یه، ئاگامان له قسه‌كه‌ی بوو كه بڵاوكرایه‌وه، چه‌ند دا‌واشیان كرد له ئێمه
چه‌ند ملاحه‌زه‌ی خۆمان بده‌ین، پێش قسه‌كانی ئێمه به‌رده‌وام بووین له‌وه، ئێمه
پێمان وایه ئه‌م كێشانه‌ی كه هه‌ن به مفاوه‌زات و گفتوگۆ حل ده‌كرێت، بەبێ شه‌ڕ،
تاقیمانكردووەته‌وه به‌شه‌ڕ چل ساڵه ئه‌و كێشه‌یه هه‌یه، ته‌واو نه‌بووه چل
ساڵی تریش ته‌واو نابێت.
*كاك
بافڵ پێتوایه ئه‌وان بتوانن سود له ئه‌زموونی باشوری كوردستان ببینن؟
-سه‌رۆك
بافڵ: زۆر زووه بۆ ئه‌وه، ده‌توانن به‌ڵام ئێمه‌ش غه‌ڵه‌تمان زۆر كردووه ئینشاڵڵا
ئه‌وان كه ده‌یكه‌ن غه‌ڵه‌ته‌كانی ئێمه كه كردومانە ئه‌وان دووباره‌ی ناكه‌نه‌وه،
جارێ با ئه‌منیه‌تی خۆیان بپارێزن، با رێكه‌وتنێك هه‌بێت، با ئه‌و درۆنانه به‌ته‌واوه‌تی
بوه‌ستن، با هه‌ڤاڵه‌كانمان له هه‌موو چوار پارچه‌ی كوردستان تۆزێك ژیانیان باشتر
بێت، ئه‌وه‌ی سوریا با جارێ ئیشی خۆیان بكه‌ن، ئه‌وسا ده‌توانن بیر له‌و شتانه
بكه‌نه‌وه، نازانین ئه‌م حكومه‌ته‌ی سوریا چۆن ده‌بێت، چه‌ند ژیانی درێژ ده‌بێت.
له‌گه‌ڵ هه‌ڤاڵه‌كانمان له سوریا به‌به‌رده‌وامی له گفتوگۆداین
*كه‌واته
ئێستا ئه‌م رۆژانه هه‌ر وه‌كو خۆت وتت به‌س موجه‌ره‌د سه‌یر ده‌كه‌یت بزانیت چی
رووده‌دات؟
-سه‌رۆك
بافڵ: سه‌یرده‌كه‌م بۆ سوریا، به‌س له‌گه‌ڵ هه‌ڤاڵه‌كانمان له سوریا به‌به‌رده‌وامی
له گفتوگۆداین و له به‌رنامه‌داین و ئاگامان له ئیشه‌كانی یه‌كترییه.
*باسی
درۆنه‌كانت كرد؟ یه‌كسه‌ر سه‌رنجی منی راكێشا بۆ توركیا.
-سه‌رۆك
بافڵ: توركیا وڵاتێكی گرنگه له‌م مه‌نتیقه‌یه.
*توركیا
هه‌تا ئه‌مڕۆ رۆژانه‌ش به‌به‌رده‌وامی هێرش ده‌كاته سه‌ر ناوچه سنورییه‌كانی هه‌رێمی
كوردستان؟
-سه‌رۆك
بافڵ: به‌ڵێ وایه.
*فڕۆكه‌خانه‌ی
سلێمانی تا ئێستا داخراوه؟
-سه‌رۆك
بافڵ: به‌ڵێ وایه.
*كه‌سیش
نازانێت تا گه‌مارۆ خراوه‌ته سه‌ری با وه‌كو خۆی بیڵێم هه‌تا ئێستاش دیارنییه كه‌ی
ده‌كرێته‌وه؟ كه‌ی ئه‌و گه‌مارۆیه‌ی له‌سه‌ریه‌تی لاده‌برێت؟
-سه‌رۆك
بافڵ: وایه
*درۆنه‌كانیش
به ئاسمانی هه‌رێمی كوردستان ده‌خولێنه‌وه؟
-سه‌رۆك
بافڵ: به‌ڵێ زۆر زوو زووش ده‌كه‌ون.
*ده‌مه‌وێت
له‌سه‌ر ئه‌مه قسه‌م بۆ بكه‌یت؟
-سه‌رۆك
بافڵ: من قسه‌ت بۆ ده‌كه‌م، دوای گۆڕانكارییه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان چه‌ند
كه‌سێكی سوك ویستیان قازانج له‌وه بكه‌ن مه‌علوماتی درۆ و ئه‌مه‌و ئه‌وه‌یان بۆ
توركیا نارد، توركه‌كان زۆر به توندی هاتنه سه‌ر خه‌ت، چه‌ند داواكاریه‌كیان هه‌بوو
له ئێمه، كه ئێمه ئاماده‌نه‌بووین بیكه‌ین و قه‌ت ئاماده‌نین بیكه‌ین، بۆت
روونده‌كه‌مه‌وه بۆیه پرسیار مه‌كه، ئینجا دوای ئه‌وه خه‌ریكه رۆژ به‌رۆژ حه‌قیقه‌ته‌كه
ده‌بینن، چه‌ند جارێك دانیشتوم له‌گه‌ڵیان، من له میونیك له‌گه‌ڵ توركه‌كان دانیشتم
له‌مسته‌وایه‌كی زۆر به‌رز پێ وایه ده‌توانین له یه‌كتری تێبگه‌ین، وه‌زعه‌كه
ئارام ده‌بێته‌وه دڵنیام، ئه‌م پرۆسه‌یه‌ی كه به عام هه‌یه، ئه‌وه‌ی سه‌رۆك
ئاپۆ ئه‌وه‌ی كه له سوریا ده‌گوزه‌رێت، ئه‌مه یارمه‌تیده‌ری ئه‌و پرۆسه‌یه ده‌بێت،
ئێمه ده‌مانه‌وێت وه‌كو مام جه‌لال ته‌عامول له‌گه‌ڵ ئه‌م كێشه‌یه بكه‌ین، مام
جه‌لال چی ده‌كرد، ئێمه‌ش وا ده‌كه‌ین، داوامان لێ مه‌كه‌ن له‌وه زیاتر بكه‌ین و
داوامان لێمه‌كه‌ن له‌وه كه‌متر بكه‌ین، ئێمه ئه‌وه ده‌كه‌ین، ئێمه كوردین، ئیشی
خۆمان ده‌كه‌ین و واز له كوردایه‌تی ناهێنین، بۆ ئێمه كوردایه‌تی هه‌ر قسه نیه،
ره‌نگه پێویستیش بكات بۆ كوردایه‌تی خه‌ڵك به‌عزێك جار زه‌ره‌رێك بدات، ئێمه‌ش
ئاماده‌ین ئه‌و زه‌ره‌ره بده‌ین.
*هه‌فته‌ی
رابردوو هاكان فیدان ده‌ڵێت ئێمه دۆسته‌كانمان له هه‌ولێر هاوكارمانن؟
-سه‌رۆك
بافڵ: پێم خۆشه.
*به‌ڵام
له سلێمانی نا ؟
-سه‌رۆك
بافڵ: بۆم روونبكه‌ره‌وه مه‌خسه‌دی چی‌بوو؟ چونكە به‌ڕاستی من ئاگام له ئه‌و سپیچه
نه‌بوو.
*هاكان
فیدان هه‌فته‌ی رابردوو كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی كرد، وتی دۆسته‌كانمان له هه‌ولێر
هاوكارمانن له به‌ره‌نگاربوونه‌وه دژی تیرۆر، به‌ڵام له سلێمانی ئه‌و هاوكارییه‌مان
ناكرێت.
-سه‌رۆك
بافڵ: مه‌خسه‌دی داعش و شت بوو؟ چونكە ئه‌گه‌ر وابێت كه‌س به‌قه‌د یه‌كێتی زدی
داعش شه‌ڕی نه‌كردووه.
*مه‌به‌ستییان
په‌كه‌كه‌یه.
-سه‌رۆك
بافڵ: ئا مه‌به‌ستییان په‌كه‌كه‌یه، وه‌ڵا جارێ مه‌سه‌له‌ی ئیرهاب، من په‌كه‌كه
به ئیرهابی نازانم، من هه‌ر كه‌لیمه‌ی ئیرهابی ئێستا بووه به ئه‌وه‌نده شتێكی
عام من ئه‌و كه‌لیمانه به‌كارناهێنم، بۆیه یه‌عنی ئه‌وه وا به‌سیت نییه، ئه‌م ئیرهابیه و ئه‌م ئیرهابی نییه،
ئه‌مه كێشه‌یه‌كی زۆر قوڵه، هه‌ر مه‌سه‌له‌ی ئیرهاب وایلێهاتووه له دونیادا ئه‌وه‌نده
به‌كارده‌هێنرێت من ئه‌و كه‌لیمانه به‌كارناهێنم، جه‌نابیان وا ده‌یبینن زۆر
ئازادن ده‌ستیان خۆشبێت، ئێمه ده‌توانین هاوكاریان بین، به‌زۆر نه‌وع ده‌توانین
هاوكاریان بین، ئێمه ده‌توانین هاوكاریان بین بۆ گفتوگۆ، ئێمه ده‌توانین هاوكاریان
بین بۆ ئارامكردنه‌وه‌ی وه‌زعه‌كه، ئێمه ده‌توانین هاوكاریان بین كه شه‌ڕ روونه‌دات،
ئێمه ده‌توانین هاوكاریان بین له سوریا و بوینه، ئێمه ده‌توانین زۆر هاوكاریان
بین، دووباره‌ی ده‌كه‌مه‌وه، به سیاسه‌تی مام جه‌لال ئه‌گه‌ر داواكاری ئه‌وان له
ئێمه هاوكاری سیاسییه، هاوكاری ئاشتییه، هاوكاری گفتوگۆییه، وه‌ڵا ئێمه
ئاماده‌ین له‌هه‌موو كه‌سێك زیاتریش ده‌توانین بۆ ئه‌م شتانه هاوكاریان بین، ئه‌گه‌ر
مه‌خسه‌دیان شتی تره، ئێمه شتی تر ناتوانین بكه‌ین، ئیشی ئێمه نییه خوێنی كورد
بڕێژین، یان یارمه‌تی یه‌كێك بده‌ین خوێنی كورد بڕێژێت، ئه‌گه‌ر مه‌خسه‌دیان ئه‌وه‌یه
ته‌بعه‌ن، من تێناگه‌م، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌یه وه‌ڵا چاوه‌ڕێی ئه‌وه مه‌كه‌ن
له یه‌كێتی چونکە یه‌كێتی ئه‌وه ناكات.
*روون
نییه بۆ نموونه توركیا داوای چ جۆره په‌یوه‌ندییه‌ك له یه‌كێتی ده‌كات؟
-سه‌رۆك
بافڵ: خه‌ریكه روونتر ده‌بێت، به‌س زۆر روون نییه نا.
*پرۆسه‌ی
ئاشتی پرۆسه‌ی چاره‌سه‌رە
-سه‌رۆك
بافڵ: له كوێ؟
*له
توركیا له باكوری كوردستان، عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان راگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه ئاگادارییه‌كی
تێدایه داوا له په‌كه‌كه ده‌كات، چه‌ك دابنێن، له‌به‌رامبه‌ردا په‌كه‌كه ده‌ڵێت
ئێمه رازیین، به‌ڵام به مه‌رجێك عەبدوڵڵا ئۆجه‌لان بێتە ئه‌و كۆنگره‌یه‌وه كه
ئه‌و كۆنگره‌یه ده‌كرێـت بۆ ئه‌وه‌ی په‌كه‌كه هه‌ڵبه‌وه‌شێته‌وه و چه‌ك دابنێت؟
-سه‌رۆك
بافڵ: یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بێ من ده‌توانێت كۆنگره بكات؟ نەخێر، له رووی قانونییه‌وه ناتوانێت بیكات، به‌ڵام من پێموتن به‌سه‌راحه‌ت، وتم
ئه‌مه یه‌عنی نه؟ كه ئێوه ده‌ڵێن عەبدوڵلا ئۆجه‌لان ده‌بێت بێته ناو كۆنگره‌كه‌مان یه‌عنی نایكه‌ن، وتیان نه‌خێر ئه‌ی وتم
چی ؟ وتیان به‌زۆر شێواز ده‌توانێت داخڵ بێت، ده‌توانێت سه‌وتی داخڵ بێت، ده‌توانێت
به ڤیدیۆ كۆنفرانس داخڵ بێت، هه‌تا ده‌توانێت به ته‌له‌فۆن داخڵ بێت، خۆت وتت،
به‌رده‌وام ساروخیان لێده‌درێت و درۆنیان لێده‌درێت، كۆنگره‌ی چی ببه‌ستن، مه‌جالێك
بده‌ن وه‌رن له‌گه‌ڵ ئێمه قسه بكه‌ن، ئێمه یارمه‌تیتان ده‌ده‌ین، وه‌زعه‌كه
ئارام ده‌كه‌ینه‌وه، كۆنگره‌ی خۆیان ده‌به‌ستن، به‌س تۆ رۆژانه درۆنیان لێده‌ده‌یت
و ساروخیان لێده‌ده‌یت چ مه‌جالێكیان هه‌یه كۆنگره ببه‌ستن، هه‌تا له‌م رۆژانه
ئه‌مریكییه‌كان ئه‌مه‌یان به من وت، وتیان چۆن كۆنگره ببه‌ستن ؟ یه‌عنی ئه‌مه
وازحه، به‌س من ترسام له‌و جوابه‌ی په‌كه‌كه، من وامزانی به‌ڕێزه‌وه ده‌ڵێن نایكه‌ین،
به‌ڵام نا، به‌ڕێزه‌وه ناڵێ نایكه‌ین، فرسه‌تێ هاتووەته پێشه‌وه بۆ هه‌موو مه‌نتیقه‌كه
ئارام بێته‌وه وه‌زعه‌كه، فه‌رموو ئێستا ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ ئێران قسه ده‌كات
راسته‌وخۆ، چل ساڵه راسته‌وخۆ قسه‌یان نه‌كردووه، ئه‌مه‌شم وت رووده‌دات، زانیم
رووده‌دات، ئه‌م حكومه‌ته‌ی تره‌مپ زۆر جیاوازه له حكومه‌ته‌كانی تر، بڕیار ده‌ده‌ن
له بڕیار ناترسن.
*حه‌تمه‌ن
له دواتردا باسی ئه‌وه‌ت له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌م بۆ نموونه سیاسه‌ته‌كانی دۆناڵد تره‌مپ
و كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئێران و ئه‌مریكا كه به شێوازێكی ناڕاسته‌وخۆ له چه‌ند رۆژی
رابردوودا ئه‌نجامدراوه؟
-سه‌رۆك
بافڵ: به‌ڵێ ئه‌گه‌ر ناراسته‌وخۆ بێت.
*به‌س
تا ئێستا ده‌ڵێن ناڕاسته‌وخۆیه؟
-سه‌رۆك
بافڵ: ئێرانییه‌كان ده‌ڵێن ناڕاسته‌وخۆیه ئه‌مریكیه‌كان ده‌ڵێن راسته‌وخۆیه له
مسته‌وایه‌كی به‌رز.
*ئه‌مه
هه‌ڵگرین؟
-سه‌رۆك
بافڵ: ئیتر با بزانین.
*ئه‌مه
هه‌ڵگرین بۆ دوای ئه‌و پرسیاره‌ی كه بڕیاره ئێستا بیكه‌م؟
-سه‌رۆك
بافڵ: هه‌رچۆنێك بێت یه‌كێكیان له‌م ژووره ده‌بێت یه‌كێكیان له‌و ژووره ده‌بێت،
زۆر ئاساییە یه‌كێك خۆی بكاته ناو ژووره‌كه.
*ده‌مه‌وێت
باسی سیاسه‌ته‌كانی دۆناڵد تره‌مپ بكه‌ین؟
-سه‌رۆك
بافڵ: زۆر گرنگه ئه‌مڕۆ سیاسه‌ته‌كانی دۆناڵد تره‌مپ.
*گرنگه؟
-سه‌رۆك
بافڵ: زۆر.
*كه‌م
تا زۆر لێره و له‌وێ ده‌وترێت دۆناڵد تره‌مپ شێواویه‌كی له ئه‌مریكا و وڵاتانی
ئه‌وروپا له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیش دروست كردووه؟
-سه‌رۆك
بافڵ: هه‌ندێك كه‌س ره‌نگه بڵێت پێویستی به‌وه‌یه دونیا، تۆ سه‌یركه من له میونیك
بووم، كه ئه‌مریكییه‌كان باسی ئۆكرانیایان كرد، به واقعی باسیان كرد، دۆناڵد تره‌مپ
كه خۆی هه‌ڵگرتبوو خۆی حازر كردبوو بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌مریكا باسی ئه‌وه‌ی كرد، وتی
من شه‌ڕی ئۆكرانیا راده‌گرم، ره‌نگه حه‌ز نه‌كه‌ین، ره‌نگه حه‌ز بكه‌ین، هه‌موو
ئه‌و خاكه بگه‌ڕیته‌وه بۆ ئۆكرانییه‌كان، به‌ڵام ئه‌و قسه‌كه‌ی واقعییه، ئه‌وروپیه‌كان
به‌دڵیان نییه، به‌س قسه‌كه‌ی واقعیه، من پرسیارێك له جه‌نابت ده‌كه‌م، ئه‌و خاكه چۆن ده‌درێته‌وه به ئۆكرانییه‌كان؟
یه‌ك ملیۆن كه‌س شه‌هید بووه له ئۆكرانیا، ئه‌و خاكه چۆن ده‌درێته‌وه، به‌یه‌ك
شێواز ده‌درێته‌وه، ئه‌مریكا و رووسیا راسته‌وخۆ شه‌ڕ بكه‌ن، دوو وڵاتی نه‌وه‌وی
دوو گه‌وره‌ترین هێزی شه‌ڕكه‌ری دونیا ئه‌وه ده‌كه‌ن؟ نه‌خێر نایكه‌ن، یه‌عنی چی؟
یه‌عنی رێكه‌وتنه‌كه رێكەوتنێك ده‌بێت كه هه‌ردوولا پێیان خۆشنابێت، به‌ڵام بەلایەنی
کەمەوە رێكه‌وتنێك ده‌بێت، لانی کەم خوێن ده‌وه‌ستێت، ئه‌مه وتی ده‌یكات، شتێكی
تر، دۆناڵد تره‌مپ زۆر له‌سه‌ر ئێران قسه‌ده‌كات، ئێرانییه‌كانیش زۆر له‌سه‌ر دۆناڵد
تره‌مپ قسه ده‌كه‌ن، ر‌ێبه‌ر زۆر توند قسه‌ده‌كات، تره‌مپیش زۆر توند قسه ده‌كات،
به‌س سه‌یری خواره‌وه بكه، هه‌موویان ئاماده‌ن بۆ گفتوگۆ، تره‌مپ ئه‌وه‌ڵجار قسه‌یه‌كی
كرد، ئێمه یه‌ك خه‌تی سورمان هه‌یه، چه‌كی نه‌وه‌وی، ئێران چه‌كی نه‌وه‌وی بۆچیه؟
ئێران ده‌زانێت چه‌كێكه قه‌ت ناتوانێت به‌كاریبهێنێت، ده‌زانێت چه‌كێكه كه
دروستی بكات، كه ده‌توانێت دروستی بكات ها، كه دروستی بكات چ زه‌ختێك دێته سه‌ر
ئێران، چ حه‌سارێك دێـته سه‌ر ئێران، چه‌كێكیشه كه قه‌ت ناتوانێت به‌كاریبهێنێت،
له كێ ده‌دات؟ له ئه‌مریكا ده‌دات یان له ئیسرائیل ده‌دات؟ كردی؟ ئه‌وان لێی
ناده‌نه‌وه؟ یه‌عنی چی هه‌ردوولا ته‌واو ده‌بن، ئێران زۆر باش ئه‌وه ده‌زانێت، ئێران
هەستی به خه‌ته‌ره، هەست ده‌كات، به‌كاریدێنن زدی ئه‌و قه‌ناعه‌تی پێ بكه‌ن كه
كه‌س به‌كاریناهێنێت، نایه‌وێت ئێران، یه‌عنی خه‌ته سوره‌كه زۆر ئاسانه، دانیشن
گفتوگۆ ده‌كه‌ن تره‌مپ وتی ئێمه گفتوگۆ ده‌كه‌ین ئه‌وه‌ڵجار ئه‌وه‌ڵین قسه‌ی وتی
چه‌ند لایه‌نێكیش هه‌یه كه ئه‌مه‌یان به‌دڵ نییه، به‌س من هه‌ر ده‌یكه‌م، حه‌ز
ده‌كه‌م ئێرانییه‌كان بیر له‌وه بكه‌نه‌وه مه‌خسه‌دی كێ بوو؟ كێ حه‌ز ناكات؟ با
بیری لێبكه‌ینه‌وه، به ئاشكرا ده‌ڵێت حه‌ز ناكه‌ن ده‌یكه‌م، من پێم وایه، ئه‌گه‌ر
هه‌ردوولا تۆزێك ته‌نازول بۆ یه‌كتری بكه‌ن هه‌ردوولا به‌سه‌رێكی به‌رز له‌و ئیتیفاقه
بێنه‌ده‌رێ به‌لایەنی كه‌مه‌وه ده‌توانین وه‌زعێك دروست بكه‌ین كه له ئەمڕۆ
باشتره بۆ ئه‌مریكا، باشتره بۆ عیراق، باشتره بۆ خه‌ڵكی ئێران، خه‌ڵكی ئێرانیش
وه‌زعی خراپه ئه‌م حه‌سار و شتانه، زۆر ناخۆشه ژیان له ئێران، بۆیه من گه‌شبینم،
هه‌ندێك له شته ئیقتیسادییه‌كان كه ده‌یكات هێشتا بڕیارم نه‌داوه له‌سه‌ری.
*ناشته‌وێت
هیچی له‌سه‌ر بڵێیت؟
-سه‌رۆك
بافڵ: چونكە بڕیارم نه‌داوه چی له‌سه‌ر بڵێم، ده‌توانم پێت بڵێم بڕیارم نه‌داوه
له‌سه‌ری، تازه كردوویه‌تی شته‌كان وه‌ختی زیاتر ده‌وێت، هێشتا زیاتر وه‌ختی ده‌وێت
تا من بتوانم جوابێكت بده‌مێ، ئه‌مه شتێکی باشه یان شتێكی خراپه، به‌س ئه‌وه‌ی
ده‌یكات سیاسییه تا ئێستا تا حه‌دێك من به‌دڵمه، به‌دڵمه به‌دڵیشم نه‌بێت، ئه‌وه‌یه
بڕیاری ئه‌مریكا ئه‌وه‌یه بڕیاری ئه‌مریكا، ئه‌مریكا پێی وایه كه چه‌ندین ساڵه
پۆلیسی دونیایه، كه پاره‌یه‌كی عه‌جیب خه‌رجده‌كات بۆ ئه‌و پۆلیسێتیه، كه خۆی
وه‌كو ئه‌مریكا زه‌ره‌ری كردووه، له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌وه بڕیاری ئه‌مریكایه، بۆچونی ئه‌مریكایه،
باشتره یان خراپتره ئه‌وروپییه‌كان تۆزێك هه‌ستن له سه‌ر پێی خۆیان، باشتره یان
خراپتره تۆزێك زیاتر ته‌ركیز بخه‌نه سه‌ر خۆیان، باشتره یان خراپتره ئه‌مریكا
فێرست، چ وڵاتێك هه‌یه وڵاتی خۆی ئه‌وه‌ڵ نه‌بێت لای، ئێمه كوردستانین، با ئه‌مریكاش
ئه‌مریكایی بێت، زۆر ئاساییە من حه‌ز ده‌كه‌م ئه‌م گفتوگۆیەی كه هه‌یه له به‌ینی
ئێران و ئه‌مریكا به‌رده‌وام بێت، من یه‌كێكم له‌و سیاسییانه كه زۆر نزیكم له
هه‌ردوولا، زۆرجار شت ده‌بینم، كه ئێستا ئه‌م قسه‌یه ده‌كه‌م هه‌ردووكیان عاجز
ده‌بن لێم، هه‌م ئه‌مریكییه‌كان پێیان ناخۆش ده‌بێت، هه‌م ئێرانییه‌كان پێیان ناخۆش
ده‌بێت، وه‌ڵا له زۆر شت‌دا كه لێره بۆت باس ناكه‌م، زۆر ره‌ئیان نزیكتره له‌وه‌ی
كه هه‌ردووكیان ته‌سه‌وری ده‌كه‌ن، مه‌جال هه‌یه بۆ گفتوگۆ، تره‌مپیش ئه‌و نه‌وعه
ته‌بیعه‌ته‌یه كه به كلاسیكی شت ناكات، ئه‌م كۆبوونه‌وه‌ی كه روویداوه چه‌ند
ساڵه شتێكی وا رووینه‌داوه؟ من هه‌ر له‌بیرم نییه، له‌بیرم نییه كه‌ی بوو کۆتا
جار ئه‌وه رووبدات، كه‌لتوریان جیاوازه، زمانیان جیاوازه، خۆت ده‌زانیت ئێرانییه‌كان
چۆن قسه ده‌كه‌ن، ئێ ئه‌مریكییه‌كان پیاوێكی بزنسمانن له نیۆركه‌وه زمانی تۆزێك
زبره، به‌س موهیم نییه ئه‌وه، من ره‌نگه كوردییه‌كه‌م وه‌ك مه‌لا به‌ختیار
جوان نه‌بێت، یان وه‌كو هی كاك به‌رهه‌م، قه‌تیش وا جوان نابێت، به‌ڵام هه‌ر ده‌توانم
به‌رامبه‌ره‌كه‌م تێبگه‌یه‌نم چیم ده‌وێت، ره‌نگه من غه‌ڵه‌تێكی كوردی بكه‌م، كه
ئه‌و دوو به‌ڕێزانه نایكه‌ن، نه یه‌عنی كه نا‌بێـت گوێ لێبگیرێت، ئه‌مه‌ش وایه
كلتوره‌كه‌یان تۆزێك جیاوازه له‌یه‌كتری، ئه‌گه‌ر به وردی گوێ بگرن تێده‌گه‌ن له
یه‌كتری و ئینشاللە ده‌گه‌نه نه‌تیجه‌یه‌ك و بشگه‌نه نه‌تیجه‌یه‌ك زه‌ختێك له‌سه‌ر
هه‌موو لایه‌ك لاده‌چێت، چه‌ند گرنگ ده‌بێت، من پشتیوانی ئه‌م پرۆسه‌یه‌م و ئینشاللە
ئێران و ئه‌مریكا چه‌ند هه‌نگاوێك بۆ پێشه‌وه
ده‌ڕۆن، شت به شه‌خسی وه‌رمه‌گرن، وه‌كو مام جه‌لال ده‌یوت سیاسه‌ته فه‌نی مومكینات.
*بۆچی
له ناوه‌ڕاستی ئه‌و قسه جدیانه كه باسی ئه‌مریكا وئێران ده‌كه‌ین باسی دوو شه‌خست
كرد؟ مه‌لا به‌ختیار دكتۆر به‌رهه‌م ؟
-سه‌رۆك بافڵ: وه‌ڵا زۆر غه‌ڵه‌ت بوویت، داوای لێبوردنت
لێده‌كه‌م، هیچ باسی ئه‌مریكا و ئێران نه‌بوو كه باسی مه‌لا به‌ختیار و دكتۆر به‌رهه‌مم
كرد.
*نامه‌به‌ستم
-سه‌رۆك
بافڵ: با بۆت روونبكه‌مه‌وه، تۆ پرسیاره‌كه‌ت
لێ كردم با جوابت بده‌مه‌وه، من بۆ مه‌سه‌له‌ی كوردیزانان باسی ئه‌و دوانه‌م كرد،
هه‌ردوكیان كوردییه‌كه‌یان زۆر عه‌زیمه، ئه‌گینا بێجگه له ئه‌وه ره‌بتیان نییه
به مه‌سه‌له‌وه.
*مه‌به‌ستم
كۆی پاكێجه‌كه بوو كه ئێمه قسه‌مان له‌سه‌ر ده‌كرد.
-سه‌رۆك
بافڵ: نا، من روونمكرده‌وه.
*باش
تێده‌گه‌م، من له تۆ تێده‌گه‌م.
-سه‌رۆك
بافڵ: ره‌نگه كوردیه‌كه‌م ئه‌وه‌نده باش
نه‌بێت، نه باسی دكتۆر به‌رهه‌مم كرد بۆ ئه‌م مه‌سه‌له گرنگانه نه باسی مه‌لا
به‌ختیارم كرد بۆ ئه‌م مه‌سه‌له گرنگانه، به‌ڵام دووباره‌ی ده‌كه‌مه‌وه كوردییه‌كه‌یان
زۆر به‌قوه‌ته، حه‌زیش ده‌كه‌م من كوردییه‌كه‌م وه‌كو هی ئه‌وان باش بێت، نێكست.
*منیش
باسی ناو هێنانه‌كانیانم كرد هی هه‌ردووكیان، په‌یوه‌ندیت له‌گه‌ڵیان چۆنه؟
-سه‌رۆك
بافڵ: په‌یوه‌ندیم له‌گه‌ڵیاندا نییه.
*كاك
بافڵ خه‌تای من نه‌بوو راتكێشام بۆ ئه‌م پرسیاره.
-سه‌رۆك
بافڵ: قه‌یناكه.
*خه‌تای
تۆ بوو.
-سه‌رۆك
بافڵ: من خه‌تابارت نابینم، پرسیارێكی ئاساییە، من به‌داخه‌وه په‌یوه‌ندیم له‌گه‌ڵیاندا
نییه، نه‌له‌گه‌ڵ كاك به‌ختیار نه له‌گه‌ڵ دكتۆر به‌رهه‌م، ته‌بعه‌ن دكتۆر به‌رهه‌م
براكه‌ی خوا عه‌فوی بكات عه‌مری خوای كرد واجبی من بوو بچم سه‌ردانێکی بكه‌م و بچم
بۆ پرسەکەی و ئه‌و شتانه شتی ئینسانین، به‌ڵام به‌داخه‌وه له رووی دانیشتنمان و
قسه خۆشه‌كانمان كه ئه‌مانكرد ئه‌وسا ئه‌وه نه‌ماوه، ناشزانم بۆ و گرنگیش نییه
لام، ئه‌وه بڕیاری شه‌خسێكه و ده‌ستخۆش، كاك به‌ختیار ده‌مێكه ئێمه دووركه‌وتوینه‌ته‌وه
له‌یه‌ك.
*ده‌مێكه
چه‌ندێكه؟
-سه‌رۆك
بافڵ: نازانم، وه‌ڵا له زه‌مه‌نی هاوسه‌رۆكییه‌كه‌وه، كه خۆشم حه‌زم لێی نه‌بوو،
له‌و زه‌مانه‌وه دووركه‌وتوینه‌ته‌وه له یه‌ك، ئێستا هیچ په‌یوه‌ندیمان نییه،
نه به باش و نه به خراپ، ئینشاڵڵا هه‌ر وا ده‌مێنێت.
*دووباره‌ی
ده‌كه‌مه‌وه هی من نه‌بوو راتكێشام بۆ ئه‌م مه‌وزوعه كاك بافڵ.
-سه‌رۆك
بافڵ: زۆر ئاساییە هیچ كێشه نییه، پێموتی
هیچ فلته‌رم نییه.
*باش
با بچنه‌وه سه‌ر رێكه‌وتنه‌كه‌ی ئه‌مریكا و ئێران.
-سه‌رۆك
بافڵ: من له‌وه زیاتر نازانم، نازانم چی تر ده‌توانم بلێم.
*ئه‌گه‌ر ئه‌مان
رێكبكه‌ون به دیوێكی باش چ كاریگه‌ریه‌ك له‌سه‌رعیراق دروستده‌كات؟ ئه‌گه‌ر به دیوێك
رێك نه‌كه‌ون چ كاریگه‌ریه‌ك له‌سه‌ر عیراق دروستده‌كات؟
-سه‌رۆك
بافڵ: ئه‌گه‌ر به دیوێک رێكنه‌كه‌ون كاریگه‌رییه‌كه
له‌سه‌ر عیراق نییه به ته‌نیا كارگه‌رییه‌كه له‌سه‌ر شه‌رقولئه‌وسه‌ته به
عام، ده‌بێت بیربكه‌یته‌وه چی رووده‌دات؟ چ وڵاتێك چی ده‌كات؟ چه‌ند به جدی ئه‌م
مه‌وزوعه‌یان وه‌رگرتووه؟ زۆر به‌جدی وه‌ریانگرتووه، خۆت له من باشتر ده‌زانیت
چی رووده‌دات، به‌ڵام بۆ عیراق، عیراق ده‌بێت یارمه‌تیده‌ر بێـت له‌م پرۆسه‌یه، عیراق
ده‌بێت پیشانی ئه‌مریكای بدات كه نه به‌شێكه له ئه‌مریكا نه به‌شێكه له ئێران،
ده‌بێت پیشانی ئێرانیه‌كانیش بدات نه به‌شێكه له ئه‌مریكا نه به‌شێكه له ئێران،
ئه‌مریكا وڵاتێكه زۆری بۆ عیراق كردووه، ئێرانیش وڵاتێكه زۆری بۆ عیراق كردووه، به‌عزێك جار سیاسییه‌كانی عیراق
له‌ناو ئه‌مه سجن بوونه، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا به رای من حه‌قه به نه‌وعێكی تر ته‌عامول
بكه‌ن، عیراق چ وڵاتێكه؟ وڵاتێكی زۆر عه‌جیبه، واز له‌وه بێنه قانون و ماتماتیك
و توب لێره دروست بووه، واز له‌وه بێنه وڵاتێكی زۆر عه‌جیبه عیراق، عیراق وڵاتێكه
ئه‌مریكا عیلاقاتی ده‌وێت له‌گه‌ڵی، ئێران عیلاقاتی ده‌وێت له‌گه‌ڵی، رووسیا عیلاقاتی
ده‌وێت له‌گه‌ڵی، ئه‌وروپا عیلاقاتی ده‌وێت له‌گه‌ڵی، سین عیلاقاتی ده‌وێت له‌گه‌ڵی،
هیند عیلاقاتی ده‌وێـت له‌گه‌ڵی، ئه‌مه زۆر وڵاتێكی گه‌وره‌یه، ستراتیجه، نه‌وته
غازه، ده‌رگای ئه‌ملا و ئه‌و لایه، عیراق حه‌قه خۆی به‌س وه‌كو به‌شێك له موشكیله‌كه
ببینێت، عیراق با ببێته به‌شێك له حل، بۆ مام جه‌لال كه سه‌رۆك بوو خوا عه‌فوی
بكات، دووشەممه ده‌چوو بۆ تاران ده‌یوت سبه‌ی له ئه‌مریكام، چیتان ده‌وێت له رێگاش
ده‌گه‌ڕێمه‌وه ده‌چوو بۆ ئه‌مریكا ده‌یوت له ئێران بووم وایان وت وایان وت، ئه‌م
هه‌موو وڵاته چاوی له عیراقه، عیراق با پاسیڤ نه‌بێـت ئیتر، با ئێمه موشكیله‌كه
نه‌بین، با ئێمه به‌شێك بین له حلی موشكیله‌كه،عیراق بتوانێت وا بیربكاته‌وه،
زه‌ختی ئه‌مریكا و ئێران زۆر كه‌مده‌بێته‌وه له‌سه‌ری، رێشبكه‌ون و رێنه‌كه‌ون
ئاسانتر ده‌بێت بۆ عیراق، ئه‌و عه‌قڵیه‌ته ئینشاڵڵا دروست ده‌بێت له عیراق ئینشاڵڵا.
*هیوادارین.
-سه‌رۆك
بافڵ: به پشتیوانی خوای گه‌وره.
*با
بێینه‌وه سلێمانی؟
-سه‌رۆك
بافڵ: سلێمانی خۆشه.
*سلێمانی
شاره حه‌یاته‌كه، شارێكه ده‌زگای میدیای جیاواز رۆژنامه‌نوسی بیروباوه‌ڕ جیاواز
-سه‌رۆك
بافڵ: بەڵێ وایه.
*حزبی
جیاواز
-سه‌رۆك
بافڵ: به‌ڵێ وایه، ئینشاڵڵا هه‌ر وا ده‌مێنێت.
*شارێكه
به‌ڕاستی ئازادی راده‌ربڕینی تێدایه.
-سه‌رۆك
بافڵ: ده‌بێت تێیدا بێت، تێیدا نه‌بێت ئێمه غه‌ڵه‌ت ده‌كه‌ین.
*
خه‌ڵك به ئازادی خۆپیشاندان ده‌كات، ناره‌زایه‌تی
ده‌رده‌بڕێت، گله‌یی هه‌یه.
-سه‌رۆك
بافڵ: به‌ڵێ وایه، پاریش بوو كه مامۆستاكان
موزاهه‌ره‌یان كرد ده‌وروبه‌ری وه‌ختی كۆنگره‌كه بوو زۆر گه‌رم بوو، ئاو و شتمان
بۆ ناردن، به‌داخه‌وه هه‌ندێك له حزبه‌كان وتیان كه ئه‌مه ئیشاره‌تی ئه‌وه‌یه
كه هانیان ده‌ده‌ن، وه‌ڵا هانی كه‌سمان نه‌داوه، به‌ڵام گه‌رم بوو زۆر تینویان
بوو.
*یه‌عنی
هه‌ندێكجار كاك بافڵ خۆپیشاندانه‌كان هه‌تا ماڵه‌كه‌ی تۆ دێت.
-سه‌رۆك
بافڵ: زۆر ئاساییە ده‌ستیان خۆش بێت، بەس
بێ زه‌حمه‌ت په‌نجه‌ره و شت مه‌شكێنن.
*به‌ڵام
ئاماده‌یت تێدایه، داده‌نیشیت له‌گه‌ڵیان به چه‌ند سه‌عات.
-سه‌رۆك
بافڵ: ده‌بێت وا بكه‌یت، ئه‌ی من بۆ لێره
دانیشتوم من، ئه‌گه‌ر گوێ له میلله‌تی خۆت نه‌گریت بۆ ئه‌م ئیشه ده‌كه‌یت، بڕۆ ئیشێكی
تر بكه، ده‌چم بۆخۆم له گڵۆك ئیش ده‌كه‌م، ئێمه مشكیله‌مان هه‌بوو له‌گه‌ڵ ته‌له‌به‌كان
دوانزه سه‌عات و نیو له‌گه‌ڵیان دانیشتم، ده‌توانم دوانزه سه‌عات و نیوی تریش له‌گه‌ڵیان
دانیشم، ئاساییە واجبی من ئه‌وه‌یه.
سوپاسی خه‌ڵك ده‌كه‌م
*ئه‌و
تاقه‌ت و حه‌وسه‌ڵه‌یه‌ی كه هه‌تبوو به‌ڕاستی جێگه‌ی سه‌رنج بوو، ده‌زانیت چی بۆ
گه‌نج دروستكرد؟ چی بۆ هاووڵاتیان دروستكرد به‌دیاریكراوی له‌م شاره‌دا، پێیان وایه
هه‌ر كێشه‌یه‌ك ئاواهی كه چووه سه‌ر مێزه‌كه‌ی كاك بافڵ ئه‌و كێشه‌یه چاره‌سه‌ر
بووه، ده‌ڵێیت چی له‌سه‌ر ئه‌مه؟
-سه‌رۆك
بافڵ: ته‌بعه‌ن من سوپاسی خه‌ڵك ده‌كه‌م
كه وا وه‌زعه‌كه ده‌بینن و یه‌كێتیی ده‌بینن و ئینشاڵڵا ئه‌و سیقه‌یه له‌ده‌ست
ناده‌م و هه‌وڵیش ده‌ده‌م به‌ڕاستی چیم پێ ده‌كرێت هه‌وڵی خۆم ده‌ده‌م، حه‌زیش ده‌كه‌م
یارمه‌تی خه‌ڵك بده‌م و ئیش بكه‌م و بۆیه‌ش ئیشی من ئه‌وه‌یه، به‌س من به‌عزێكجار
حه‌ز ده‌كه‌م مناقه‌شه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ ئه‌م براده‌رانه‌م بكه‌م، ئه‌م شته كه روویدا
ناچێت بۆلای شاسوار حلی بكات، ناچێت بۆ لای یه‌كگرتوو حلی بكات، ناچێت نازانم بۆ
لای كێ حلی بكات، دێت بۆلای من، من هه‌وڵی خۆم ده‌ده‌م هه‌ندێكجار پێم ناكرێت، ده‌ته‌وێت
پێم بكرێت؟ بۆ ده‌نگت به‌م لایه‌نه‌دا كه یه‌كێتی نییه، به‌ڵام كه لێت ده‌قه‌ومێ
دێیت له ده‌رگای من ده‌ده‌یت، من چه‌ند به‌قوه‌تر بم باشتر ده‌توانم كێشه‌كانتان
حل بكه‌م، ئه‌گه‌ر راست ده‌كه‌یت كه ده‌قه‌ومێ لێتان من هه‌ر ده‌یكه‌م، به‌ڵام چه‌ند
كورسیم زیاتر بێت چه‌ند به‌قوه‌تر بم باشتر ده‌توانم بیكه‌م، ئه‌م پرسیاره‌ش لێره‌مدا
هه‌یه، قه‌ت نه‌مهێشتوه ته‌داخول بكات له ئیشه‌كانم و ئینشاڵڵا خه‌ڵك ئه‌و سیقه‌یه‌ی
به من هه‌یه، من سوپاسیان ده‌كه‌م بۆ ئه‌و سیقه‌یه، قه‌ت حه‌ز ناكه‌م شتێك بكه‌م
كه ئه‌و سیقه‌یه له‌ده‌ست بده‌م، به‌ڵام ده‌نگ به ئه‌م و ئه‌و مه‌ده كه ده‌ته‌وێت
من یارمه‌تیت بده‌م.
*به‌س
كاك بافڵ خه‌ڵكی سلێمانی ئه‌وەتا خۆت باسی ده‌كه‌یت ده‌نگت پێبدات و ده‌نگت پێنه‌دات
له دوای هه‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه ماڵه گه‌وره‌كه.
-سه‌رۆك
بافڵ: ئێ واجبی ئێمه‌یه.
*هه‌رده‌بێت
تۆ كێشه‌كانیان بۆ چاره‌سه‌ر بكه‌یت.
-سه‌رۆك
بافڵ: ئێ واجبی ئێمه ئه‌وه‌یه، واجبی ئێمه
ئه‌وه‌یه، ده‌شیكه‌ین و ئینشاڵڵا باشتریشی ده‌كه‌ین، چه‌ند ئیجرائاتێكمان كردووه
له‌ناو شار ده‌زگا ئه‌منیه‌كانمان زۆر باش ئیش ده‌كه‌ن، مافیا و سه‌رانه و ئه‌و
شتانه ئینشاڵڵا نه‌ماوه زۆر كه‌مبووەته‌وه،
یه‌ك دوو شت هه‌یه له‌م هه‌فتانه ده‌یكه‌ین، له چه‌ند شوێنێك دوور له سلێمانی
سه‌ریانهه‌ڵداوەتەوە، ئه‌وه‌ش ته‌خت ده‌كه‌ین.
*به‌رده‌وام
چاوتان له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌یه؟
-سه‌رۆك
بافڵ: ته‌بعه‌ن، نانا قه‌ت ناوه‌ستێ ئه‌وه،
چه‌ند شتێكی ئه‌خلاقی هه‌بوو له ناو شاری سلێمانی ئه‌وه‌مان عیلاج كرد، ئێستا وه‌ڵا
ده‌یڵێم له‌كه‌ركوك ئێستا ئه‌م شتانه هه‌ن، ره‌نگه پێویستیش بكات له كه‌ركوكیش
ئه‌و ئیجرائاتانه بكه‌ین، به‌ڵام كه‌ركوك شارێكی تایبه‌ته، پڕه له پێكهاتەی جیاواز
هێشتا هه‌ندێکیان قه‌له‌قن، بۆیه عیلاجی ئه‌و شوێنانه‌مان كرد له كه‌ركوك ره‌نگه
تێنتی كه‌متر به‌كاربهێنم.
*هه‌ر
با له سلێمانی بمێنمه‌وه شتێکی جیاوازی تۆ باس بكه‌م.
-سه‌رۆك
بافڵ: زۆر باشه .
*خۆت
به‌ته‌نیا سیاقه‌ت ده‌كه‌یت؟
-سه‌رۆك
بافڵ: به‌ڵێ.
*به‌ناو
شاردا دێیت و ده‌ڕۆیت؟
-سه‌رۆك
بافڵ: به‌ڵێ وایه.
*
زۆرینه‌ی جاره‌كانیش جامی سه‌یاره‌كه‌ت داده‌ده‌یته‌وه و ئاسایی له‌گه‌ڵ خه‌ڵدا
قسه ده‌كه‌یت؟
-سه‌رۆك
بافڵ: به‌ڵێ و به‌عزێك جار ده‌چم بۆ مه‌تعه‌م،
قه‌ت ناهێڵم حیمایه‌یه‌ك بێته ژوورێ، ده‌چم بۆ چه‌ند شوێنێكی تر قه‌ت ناهێڵم، شوێنێكی
زۆر قه‌ره‌باڵغ و ره‌سمی به‌قسه‌م ناكه‌ن، به‌ڵام شه‌وان كه له‌گه‌ڵ ره‌فیقه‌كانم
ده‌چم بۆ مه‌تعه‌مێك یان بۆ شتێك قه‌ت ناهێڵم حیمایه‌یه‌ك بێته ژوورێ له‌گه‌ڵم
دا‌نیشێت، بۆ بێت؟
*باشه
كێشه‌یان بۆ دروست ناكه‌یت؟ ئه‌وان ئه‌ركه‌كه‌یان پارێزگاری كردنی تۆیه كاك بافڵ؟
-سه‌رۆك
بافڵ: نه‌خێر ئه‌گه‌ر من پێویستم به حیمایه‌یه‌ك بێت له مه‌تعه‌مێك مه‌تعه‌م پڕه
له خه‌ڵك نان ده‌خۆن، نه له شه‌ڕی ئه‌نسارلئیسلامم نه له شه‌ڕی داعش له مه‌تعه‌مێكه،
ئه‌گه‌ر من پێویستم به حیمایه‌یه‌ك بێت، كوا حیمایه‌كه‌ی تۆ؟
*نیمه.
-سه‌رۆك
بافڵ: ئێ من بۆ هه‌مبێت له شوێنێكی وا ئه‌گه‌ر من له مه‌تعه‌مێك پێویستم به حیماییه‌یه‌ك
بێت من ئیشی خۆمم باش نه‌كردووه، شاره‌كه ئه‌مین نییه، یه‌عنی هه‌ر نابێت بچم بۆ
ئه‌و مه‌تعه‌مه، هەندێکجار كه زۆر زۆرم لێده‌كه‌ن تۆزێك ئه‌منییه‌تی خۆم ده‌پارێزم،
به‌ڵام حیمایه و شت نابه‌مه ژورێ له‌گه‌ڵ خۆم بۆ ئه‌و شوێنانه، چونکە خه‌ڵكی تر
پێی نییه، ئه‌گه‌ر منیش بیكه‌م، خه‌ڵكی تریش ده‌یكات، ئه‌گه‌ر من نه‌یكه‌م تۆ بۆچیته؟ هەندێکجار خه‌ڵك ده‌بینیت به چه‌ك
و دار و تفه‌نگ و مێكزه‌مینی و ئه‌م شتانه خوشكی عه‌زیزم خه‌ڵك وا ده‌زانێت ئه‌وه
قوه‌ت پیشان ده‌دات، ئه‌وه زه‌عیفی پیشانده‌دات، پیشانی ده‌دات كه تۆ ده‌ترسیت،
پیشانی ده‌دات كه تۆ سیقه‌ت به‌خۆت نییه، پیشانی ده‌دات له میلله‌تی خۆت ده‌ترسیت،
چ كه‌سێك سیاسه‌ت ده‌كات له میلله‌تی خۆی ده‌ترسێت، به‌ڵكو ئه‌و بچێت له گڵۆك ئیش
بكات باشتربێت له‌وه‌ی كه من بچم، من باوه‌ڕم به‌و شته‌یه و زۆر كه‌س له سلێمانی
ئه‌وه‌یان بینیوه و ئه‌وه له ته‌له‌فیزیۆنیش بینیم و كێش ده‌یه‌وێت خۆی تاقیبكاته‌وه
شتێك له من بكات وه‌ره خۆت تایبكه‌ره‌وه.
*زۆر
ئاساییه، زۆر جار تۆ بینراوی بۆ نموونه له‌گه‌ڵ مناڵه‌كانتدا كاك بافڵ له مۆڵدا
له زۆر شوێنی ئاسایی‌دا.
-سه‌رۆك
بافڵ: به‌س زۆر جار كاك جه‌مالم له‌گه‌ڵه،
كاك جه‌مالیش كه‌م نییه، هه‌رسێكیان، ئیعتیادیه ئه‌وه.
*باسی
پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن بكه‌ین؟
-سه‌رۆك
بافڵ: با بیكه‌ین.
*ئه‌و
شێواز و ستایله‌ی به‌ڕاستی له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستاندا كردت زۆر زۆر جیاواز
بوو.
-سه‌رۆك
بافڵ: به‌قوربانی كاك قوباد بم.
*زاب
خودێ زۆر جیاواز بوو.
-سه‌رۆك
بافڵ: به قوربانی كاك قوباد بم زاب خودێ.
*بۆ؟
-سه‌رۆك
بافڵ: دانیشتین وتیان ئه‌مجاره تۆ ده‌یكه‌یت، وتم زۆر باشه من ده‌یكه‌م، كۆبوونه‌وه‌یه‌كمان
كرد، ئه‌م وتی وابكه ئه‌و وتی وابكه، ئه‌م وتی بڕۆ قات دروست بكه، ئه‌م وتی وا
بكه، وتیان ئه‌مه‌ت بۆ داده‌نێین، كاك قوباد وتی وه‌ره وه‌ره، چوم وتی به قسه‌ی
كه‌سمان مه‌كه به منه‌وه، وتم چی بكه‌م؟ وتی ئه‌وه‌ی كه‌خۆت ده‌ته‌وێت، وتم یه‌عنی
چی؟
*تۆ
به‌و سه‌راحه‌ته قسه‌ده‌كه‌یت كێشه بۆ كاك قوباد دروست ناكه‌یت؟ هاتووه وتویه‌تی
به قسه‌مان مه‌كه؟
-سه‌رۆك
بافڵ: نا نا، خۆیان ده‌زانن، خۆ لەوێبوون، خۆ به‌دزییه‌وه نه‌یوت فه‌قیره، وتی بڕۆ
خۆت چی ده‌كه‌یت بیكه، وتی خوای ده‌كرد به‌و تی‌شێرت و پانتۆڵه‌وه ده‌چوی ئه‌وه‌ت
ده‌كرد، خه‌ڵك تۆی خۆش ده‌وێت، چونكە تۆیت، خه‌ڵكیش رقی له تۆیه چونكە تۆیت، خۆت
بگۆڕیت نه ئه‌وه‌ی رقی لێیه‌تی له پڕ تۆی خۆش ده‌وێت، نه ئه‌وه‌ی كه تۆی خۆش
ده‌وێت زیاتر تۆی خۆش ده‌وێت، به‌ڵكو كه‌متر، ئێ لۆجیكی تێدایه قسه‌كه‌ی، منیش بیرم
لێ كرده‌وه، خه‌ڵك له‌وێ ده‌وه‌ستێت و وشك و ره‌ق و ته‌ق و قسه له‌گه‌ڵ ئه‌م ده‌كات و سه‌یری پێشه‌وه
ده‌كات و من هه‌ر حه‌زم نه‌كرد وابكه‌م، من حه‌زم كرد له‌گه‌ڵ خه‌ڵك قسه بكه‌م، چۆن
له‌گه‌ڵ خه‌ڵك قسه ده‌كه‌یت، قسه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌یت سه‌یریان ده‌كه‌یت، ئه‌مه
ده‌كه‌یت ئه‌وه ده‌كه‌یت، ئه‌مه یه‌عنی من پێم خراپ نه‌بوو، شتێكی باش بوو، هه‌تا
بۆ ره‌سم هه‌ڵبژاردنه‌كه، ته‌بعه‌ن ئه‌و ره‌سمه‌ی من كه دایاننا، ئه‌وه من و
كاك قوباد و یه‌ك دوو براده‌ری تر هه‌ڵیانبژارد، چه‌ند ره‌سمی زۆر جوانی منیان هێنا،
وتیان كامیان داده‌نێیت؟ وتم ئه‌وه‌یان، قوبادیش وتی ئه‌وه‌یان، وتی بۆ؟ قوباد وتی
چونكە ئه‌وه بافڵه، بۆخۆی ئاوا وه‌ستاوه و پێده‌كه‌نێت، بۆیه ئه‌وه وابوو، هه‌موو
ئه‌وانی تر به قات و هه‌ندێكیان فۆتۆشۆپ كرابوون و گه‌نجیان كردبوونه‌وه و گوپیان
سور كردبوو، به‌وخوایه من پێكه‌نینم به‌وه ده‌هات، خۆشیش بوو پرۆسه‌كه ها، هه‌وڵمدا
شتی ناشیرین نه‌ڵێم، به‌عزێك جار قسه‌ی توندم ده‌كرد، به‌س جوێنم به كه‌س نه‌ده‌دا،
توشی چه‌ند شتێكی پێكه‌نینیش بووین، له‌وێ من باسی كاك نێچیرڤانم كرد و چاكه‌ته‌كه‌ی
دوا وتی چاكه‌ته‌كه‌ی خۆم دامكه‌ندووه كه‌س نه‌یوتوه، یه‌عنی ئه‌و سوعبه‌ت و
شتانه‌شی تێدابوو زۆر زۆر خۆش بوو، زاب خودێ و ئه‌مه و ئه‌وه، یه‌عنی پرۆسه‌یه‌كی
خۆش بوو، به‌س هیچتان نه‌دیوه جارێ، هی عیراق به‌ڕێوه‌یه.
*كه‌واته
بۆ عیراقیش به‌رده‌وام ده‌بیت؟ عیراقیش تۆ بانگەشه ده‌كه‌یت؟
-سه‌رۆك
بافڵ: یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌دڵی
بوو من له‌و ئینتیخاباته بووم، ئه‌م جاره‌ش ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌م بده‌نێ خۆم
بم، پێم وایه شتی باشتریش ده‌كه‌ین.
*به‌س
ئه‌م ستایله‌ی كه هه‌ڵتبژارد بۆ هه‌ڵتبژارد؟
-سه‌رۆك
بافڵ: هه‌ڵمنه‌بژارد، خۆم وام.
*خۆت
وایت؟
-سه‌رۆك
بافڵ: ئه‌مه ته‌مسیل نییه، ته‌مسیل نازانم.
*
به‌راستی ستایلێكی جیاواز بوو.
-سه‌رۆك
بافڵ: بۆ؟
*ئێمه
بینیمان هیچ كام له سه‌ركرده‌كان ئاوا بانگه‌شه‌یان نه‌كرد، تۆ خۆت باسیده‌كه‌یت.
-سه‌رۆك
بافڵ: بۆ بیكه‌ن؟ ئه‌وان من نین.
*ده‌زانم.
-سه‌رۆك
بافڵ: من نین، بۆ بیكه‌ن؟
*پێت
وانییه ئیتر هه‌ر ئاوا ده‌بێت یان چۆن؟
-سه‌رۆك
بافڵ: نا خه‌ڵك ده‌بێت خۆی بێت، یه‌كێك له موشكیله‌كانمان ئه‌وه‌یه ئه‌م ته‌مسیل
ده‌كا و واده‌زانێت ئه‌وه ئه‌م ته‌مسیل ده‌كات واده‌زانێت ئه‌وه، ئه‌مانه خۆیانن،
ئه‌مه ئه‌وه‌یه، یه‌عنی من ناتوانم وه‌كو مامۆستایه‌كی ئاینی بڕۆم جومعان خوتبه
بده‌م و ئه‌و مامۆستاش ناتوانێت تیشێرتێكی بده‌یتێ و پانتۆڵێكی عه‌سكه‌ری و بڵێی بڕۆ
ئه‌و به‌زمه بكه و دوو مایكرۆفۆن بشكێنه، نه یه‌عنی من له ئه‌و باشترم یان ئه‌و
له من باشتره، خه‌ڵكی جیاوازین، من وام ئیتر خه‌ڵك به‌دڵیه‌تی به‌دڵیه‌تی، به‌دڵی
نییه داوای لێبوردنی لێ ده‌كه‌م ئینشاڵڵا به‌دڵی ده‌بێت.
*چه‌ند
مایكت شكاند كاك بافڵ؟
-سه‌رۆك
بافڵ: به‌خوا زۆر بوو گوناحبوو، مایك شكا
شت زۆر شكا، ئه‌و جاره له كوردسات بووم
بۆیان هێنام مایكه‌كان .
*جه‌ماعه‌ت
بۆتان بردووه مایكه‌كانی؟
-سه‌رۆك
بافڵ: به‌ڵێ به‌ڵێ.
*بۆیان
هێناویت؟
-سه‌رۆك
بافڵ: كاك دلێر وتی كاك دلێر جه‌نابی فه‌رموی
مایكمان زۆر شكاند به‌س زۆر ده‌ستكه‌وتمان هه‌بوو، راستده‌كات، جا بوو به‌شتێك ئه‌وه،
یه‌عنی ره‌فیقه‌كانم له به‌غدا پێده‌كه‌نین ته‌له‌فونیان بۆ ده‌كردم ئه‌وه تۆ چی
ده‌كه‌یت، قاسم ئارجی ئه‌و هه‌موو رێگایه له
به‌غداوه هات كۆبوونه‌وه‌یه‌كی زۆر گرنگمان هه‌بوو پێش كۆبوونه‌وه‌كه مایكرۆفۆنێکی
له گیرفانی هێنایه ده‌رێ زرم كێشای به عه‌رزا، هه‌ر بوورامه‌وه له‌به‌ر پێكه‌نین.
*بوو
به ترێند؟
-سه‌رۆك
بافڵ: بوو به ترێند، به‌داخه‌وه زۆر شته‌كانم
ده‌بن ترێند.
*بۆ
به‌داخه‌وه ؟
-سه‌رۆك
بافڵ: نازانم ئاخر له سۆشیاڵ میدیا
نازانم لێره خه‌ڵك لێی نه‌زانێت ترێند ده‌زانێت دروست بكات، ئه‌گه‌ر یه‌كێك لێی
بزانێت ناتوانێت ترێند دروست بكات.
*ده‌زانیت
كاك بافڵ ئێمه كارمه‌ندی كوردساتین، كوردسات ئیتر به‌شێكه له یه‌كێتی
-سه‌رۆك
بافڵ: وایه.
*خه‌ڵك
كه له ده‌ره‌وه ده‌یبینین وشه‌یه‌كی زۆر زۆر پێ ده‌وتین، ئاوایه سه‌رۆكه‌كه‌ی.
-سه‌رۆك
بافڵ: به‌باشی و به خراپی ئاوایه سه‌رۆكه‌كه‌ی.
*چۆن
بوو ئه‌وه‌تان هه‌ڵبژارد؟
-سه‌رۆك
بافڵ: وه‌ڵا ئه‌وه من نه‌بووم، براده‌رێك هه‌بوو، شه‌ریكه‌یه‌كمان هێنابوو، ئه‌وان
چه‌ند شتێكیان پێشنیار كرد و براده‌ران هه‌ڵیانبژارد و به‌س یه‌كشتی زۆر سه‌یر ئه‌و
ریکلامەی ناو سه‌یاره‌كه، گۆرانیه‌كه‌یان وت و ئه‌مه و ئه‌وه، له هه‌موو ئه‌و
شتانه ئه‌وه‌ی كه خه‌ڵك كه ئێمه بڕیارمان له‌سه‌ردا ئەوە كه‌مترین خه‌ڵك حه‌زی
لێ‌بوو، كه‌چی كه بڵاوبووه‌وە زیاترین خه‌ڵك حه‌زی له‌وه‌یان بوو، زۆر سه‌یربوو ئه‌و
ملاحه‌زه‌یه.
*بوو
به ترێند؟
-سه‌رۆك
بافڵ: بوو به‌ترێند، ئا به‌داخه‌وه.
*ته‌نانه‌ت
كاك بافڵ لایه‌نگری حزبه‌كانی تریش به‌كاریانده‌هێنا.
-سه‌رۆك
بافڵ: به‌ڵێ به‌ڵی ده‌زانم، ده‌زانم، براده‌ریشم هه‌یه له‌گه‌ڵ حزبه‌كانی تر كه
بۆیان باسكردووم كه چوون حه‌مله‌ی ئینتیخابات بكه‌ن چوون ته‌وقه بكه‌ن وتویانه وه‌كو سه‌رۆك منیش زۆر ته‌ریقبوومه‌وه، به‌س ئیتر
چی بكه‌م بوو به ترێند.
*كاك
بافڵ
-سه‌رۆك
بافڵ: گیان.
*له‌م
هه‌ڵبژاردنه؟
-سه‌رۆك
بافڵ: به‌ڵێ
*به‌ڕاستی
به چاوی خۆمان بینیمان كه گه‌نج یه‌عنی وزه‌یه‌كی تری بۆگه‌رایه‌وه
-سه‌رۆك
بافڵ: به‌ڵێ به‌ڵێ ئه‌وه‌ش نه‌یاره‌كانمان له‌وه ترسان.
*بۆنموونه
سه‌رۆكێكی گه‌نجه رابه‌ڕایه‌تی ده‌كات، تۆ سه‌پۆرتی گه‌نج ده‌كه‌یت، ئه‌مه چی‌بوو
ئه‌م وزه گه‌ڕانه‌وه بۆ گه‌نج چی‌بوو؟
-سه‌رۆك
بافڵ: وابزانم توانیومانه سیقه بده‌ینه‌وه به خه‌ڵك كه یه‌كێتی به‌جدییه‌تی
غه‌ڵه‌ته‌كانی كه كردومانه پێشتر دووباره‌ی ناكه‌ینه‌وه، ئه‌وانه‌ی كه خراپبوون
له‌گه‌ڵ ئێوه دوورمانخستوونه‌ته‌وه، به‌شێكی ئه‌وه بوو، به‌شێكی به‌ڕاستی
نازانم شتێكی عه‌جیب بوو لای منیش، به‌ڵام من پێم وایه له‌م ئینتیخاباته هه‌موو
كه‌سێك له كوردستان ده‌زانێت له به‌غدا كێ شتی پێ ده‌كرێت، له به‌غدا یه‌كێتی
شتی پێ ده‌كرێت، له به‌غدا یه‌كێتی ره‌فیقی زیاتره، یه‌كێتی عیلاقاتی قوڵتره، یه‌كێتی
ئه‌وه‌یه كه قه‌ت فێڵی نه‌كردووه، قه‌ت هیچی نه‌كردووه، راسته‌وخۆ ئه‌وه‌ی كه
وتویه‌تی ئه‌وه‌ی جێبه‌جێكردووه، ئه‌وه‌ی كه‌ویستویه‌تی ئه‌وه‌ی داواكردووه، بێ
پشت و په‌نا بێ موشكیله كه‌س نییه له كوردستان ئه‌وه نه‌زانێت، بۆیه من ته‌سه‌ور
ده‌كه‌م له‌م ئینتیخاباته‌ش ئینشاڵڵا ده‌نگێكی باش ده‌هێنین.
*له‌كۆیه؟
-سه‌رۆك
بافڵ: قه‌ت چاوه‌ڕێی یه‌ك شت مه‌كه له
من.
*ئاده‌ی؟
-سه‌رۆك
بافڵ: شتێكم بۆ دابنێ و له پشته‌وه بوه‌ستم
به‌قاتێك و ئاوها بوه‌ستم و شتم بۆ بنوسن و بیخوێنمه‌وه، ده‌زانیت هه‌ر وازیانهێناوه
ئه‌وه‌نده شتیان بۆ نوسیم و دڕاندم ئێستا هیچم بۆ نانوسن، ده‌ڵێن بڕۆ ئیشی خۆت
بكه، كاكه بڕۆ.
*ئه‌و
رۆژه‌ی كه له كۆیه بوون
-سه‌رۆك
بافڵ: به‌ڵێ.
*به
كۆبانی كوڕت وت ئێره كۆیه‌یه شاری مامه.
-سه‌رۆك
بافڵ: به‌ڵێ وایه.
*حه‌زم
كرد ئه‌وه‌مان بۆ روونبكه‌یته‌وه؟
-سه‌رۆك
بافڵ: ئێ وا به‌ناوبانگه، شاری مام جه‌لاله هیچ روونكردنه‌وه‌ی نییه، خه‌ڵكی كۆیه
وه‌كو زۆر شوێنی كوردستان ده‌مێك ساڵه ئیهمالكراون، به‌رنامه‌مه‌مان هه‌یه كه‌س
ئیهمال نه‌كه‌ین، جیاوازی من له‌گه‌ڵ هه‌ندێك له لایه‌نه‌كان ئه‌وه‌یه من خه‌ڵكی
دهۆكیش به‌هی خۆم ده‌زانم، من شتێک ناكه‌م بۆ سلێمانی ئه‌وه‌ڵجار بۆ شوێنێكی تری
نه‌كه‌م، شتێك ناكه‌م بۆگه‌رمیان ئه‌وه‌ڵجار بۆ شوێنێكی تر نه‌كه‌م، یه‌كێك له غه‌ڵه‌تی
كه ده‌كرێت سیاسیه‌ن ئه‌وه‌یه جیاكردنه‌وه‌ی خه‌ڵكه، جیاكرنه‌وه‌ی خه‌ڵكی چی؟
من ئێستا توانیم له ناو قانونی بوجه و مووچه له به‌غدا شتێك سابت بكه‌م، من ده‌توانم
راسته‌وخۆ معاش بهێنم بۆ سلێمانی نایكه‌م، هه‌ر ده‌مویست پیشانیان بده‌م كه پێم
ده‌كرێت، مه‌جبورم نه‌كه‌ن نایكه‌م، بۆ بیكه‌م ؟ ئه‌ی خه‌ڵكی دهۆك ؟ ئه‌ی خه‌ڵكی
بادینان ؟ نوسراوه، ئیمزا كراوه، ته‌واو بووه ئه‌گه‌ر لایه‌ك واجبی خۆی جێبه‌جێ
نه‌كات، ئێمه ده‌توانین راسته‌وخۆ داوای مووچه بكه‌ین، چۆن وا ده‌كه‌م له خه‌ڵك
؟ به‌ڵام خۆش بوو ئه‌وه كه ئیسپاتی بكه‌م ده‌توانم بیكه‌م، هه‌موو دونیا وتی پێت
ناكرێت، وتم پێم ده‌كرێت و ده‌شیكه‌م، كردیشم و خوا نه‌كرده وه‌زعه‌كه زۆر زۆر تێكبچێت،
ئه‌وه هه‌موو جارێك ئۆبشنێكه، ئه‌م هه‌رێمه به خوێن دروستمان كردووه، زۆربه‌ی
به خوێنی یه‌كێتی، به خوێنی لایه‌نه‌كانی تریش، خوا هه‌ڵناگرێت با شه‌هیدی كه‌س
له بیر نه‌كه‌ین، من چه‌ند رێزده‌گرم له شه‌هیدی یه‌كێتی ئه‌وه‌نده رێزده‌گرم
له شه‌هیدی حزبه‌كانی تر پارتی بێت، یه‌كگرتو بێت، هه‌ر حزبێك بێت، حه‌قی خۆیانه
ئه‌وانه شوێنی رێزن، به‌كوردییه‌كه‌ی ئه‌و وه‌عدانه‌ی كه دامان له ئینتیخابات
قسه‌نه‌بوون، فشه نه‌بوون، وه‌عد بوون ئه‌و وه‌عدانه جێبه‌جێ ده‌كه‌ین له ناو
ئه‌م حكومه‌ته به پشتیوانی خوای گه‌وره، به الله.
*زۆرباشه
شتێكی ئه‌وتۆمان نه‌ماوه ئێمه.
-سه‌رۆك
بافڵ: سوپاست ده‌كه‌م.
*به‌مانای
وشه‌كه‌ی خۆی ئه‌وه‌نا كه خه‌ڵك به‌كاریدێنێت، به مانا جه‌وهه‌رییه‌كه‌ی پێت ده‌ڵێین
زۆر سوپاس.
-سه‌رۆك
بافڵ: من سوپاستان ده‌كه‌م، پێم وایه دانیشتنێكی زۆر خۆش‌بوو، من زۆر به‌دڵمبوو.
*ئێمه‌ش
به‌دڵمانبوو.
-سه‌رۆك
بافڵ: زۆر ماندوش بوین پێوه‌ی، به‌س ده‌ستخۆشیتان لێ ده‌كه‌م.
*
به‌راستی ئێمه ئه‌مڕۆ به فعلی بینیمان كه سه‌رباری سه‌رقاڵییه‌كان كاتتدا به ئێمه.
-سه‌رۆك
بافڵ: نا ئه‌مه زه‌رور بوو، چونكە زۆر شت باس ده‌كرێت و خه‌ڵك قه‌له‌قن و زۆر شت
ده‌گوزه‌رێت و پێویستی كرد من دانیشم دوو قسه بكه‌م، ئیتر خه‌ڵك به‌دڵی ده‌بێت به‌دڵی
نابێت، ئینشاڵڵا به‌دڵی ده‌بێت.
*هیوادارین.
-سه‌رۆك
بافڵ: ده‌ستخۆش
*زۆر
زۆر سوپاس.
-سه‌رۆك
بافڵ: من سوپاستان ده‌كه‌م.
*سوپاس
بۆ ئێوه‌ش كه بینه‌ری ئه‌م دیداره‌ی ئێمه و سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان
بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی بوون.
-سه‌رۆك
بافڵ: منیش سوپاستان ده‌كه‌م.
PUKMEDIA
دەقی دیدارەكەی سەرۆك بافڵ لەگەڵ كەناڵی كوردساتدا:
هەواڵی زیاتر
-
پلەکانی گەرما نزمتر دەبنەوە
10:32 AM - 2025-11-17 -
عیراق توانای بەرگری خۆی بەهێز دەكات
08:09 PM - 2025-11-16 -
هەزاران حەبی هۆشبەر دەستی بەسەرداگیرا
11:02 AM - 2025-11-16 -
ئەمڕۆ بارانی بەلێزمە و هەورە بروسکە دەبێت
09:55 AM - 2025-11-16
ئەمانەش ببینە
کوردستان 10:20 AM - 2025-11-17 كاره‌بای سلێمانی: بەشێکی زۆر لەخاوەن موەلیدەکان گرێبەستیان لەگەڵ کردوین
150هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
09:15 AM - 2025-11-17
سەرۆك بافڵ سەرەخۆشی لە سەرۆككۆمار دەكات
07:54 PM - 2025-11-16
بڕیار لەسەر خەرجكردنی مووچەی مانگی 9ی هەرێم دەدرێت
07:22 PM - 2025-11-16
قائیمقامی کۆیە: ته‌واوكردنی پڕۆژه‌كان له‌سه‌ر ئه‌ركی ئیداره‌ی گشتی یه‌كێتی به‌رده‌وامه
03:06 PM - 2025-11-16
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆك بافڵ سەرەخۆشی لە سەرۆككۆمار دەكات
عیراق 07:54 PM - 2025-11-16 -
بڕیار لەسەر خەرجكردنی مووچەی مانگی 9ی هەرێم دەدرێت
کوردستان 07:22 PM - 2025-11-16 -
قائیمقامی کۆیە: ته‌واوكردنی پڕۆژه‌كان له‌سه‌ر ئه‌ركی ئیداره‌ی گشتی یه‌كێتی به‌رده‌وامه
کوردستان 03:06 PM - 2025-11-16 -
وتەبێژی كۆمسیۆن بۆ PUKMEDIA: ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردن رادەگەیەنین
کوردستان 11:47 AM - 2025-11-16 -
هەزاران حەبی هۆشبەر دەستی بەسەرداگیرا
عیراق 11:02 AM - 2025-11-16 -
مووچه‌خۆرانی هه‌رێم مه‌ترسی دووباره‌بوونه‌وه‌ی سیناریۆكانی ساڵی رابردوویان هه‌یه
کوردستان 10:17 AM - 2025-11-16 -
سەرکەوتنی پەرلەمانی و ئەرکی نیشتیمانی
بیروڕا 10:15 AM - 2025-11-16 -
تیروپشکی 89 هەزار کەس بۆ فەریزەی حەج بەڕێوەدەچێت
کوردستان 10:05 AM - 2025-11-16







دابەزێنە

