سالار مه‌حمود: حكومه‌تی هه‌رێم جینۆسایدی ئه‌نفال بكاته دۆسییه‌كی گرنگ
کوردستان 04:58 PM - 2025-04-12
PUKMEDIA
تاوانی ئەنفال
ئەنفال تاوانێکی دژ بە مرۆڤایەتییە کە بەعسییەکان بۆ لەناوبردنی گەلی کورد ئەنجامیاندا و لە مێژووی سەردەمدا هاوشێوەی نیە، چونکە لەو پرۆسەیەدا زیاتر لە 182 هەزار هاووڵاتی سڤیل بوونە قوربانی، بەڵام هێشتا ئەم تاوانە لە سەر ئاستی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی هاوشێوەی تاوانە جیهانییەکانی دیکە بە جینۆساید نەناسراوە و لێپرسراوی مەڵبەندی گەرمیانی یەکێتیش رایدەگەیەنێت:" پێویستە حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەنفال بکاتە دۆسییەکی گرنگ، پێویستیشە کەسوکاری ئەنفالکراوان قەرەبووی مادی و مەعنەوی بکرێنەوە و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش کاربکەن ئەم تاوانە دووبارە نەکرێتەوە".
رۆژی 14ی4 رۆژه ره‌شه‌كه‌ی گه‌لی كورد
سالار مه‌حموود لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی گه‌رمیانی یه‌كێتیی
نیشتمانیی كوردستان له چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ وێبسایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی
كوردستان PUKMEDIAی راگه‌یاند:
" وه‌ك ساڵانی رابردوو یادی قوربانیانی ئه‌نفال و جینۆساید ده‌كرێته‌وه‌و تاوانه‌كه وه‌بیرده‌هێنرێته‌وه و رۆژی 14ی4
به ره‌سمی بۆ یادكردنه‌وه‌ی ئه‌نفال ده‌ستنیشانكراوه ".
"عیراق ئه‌ندامه له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان،
له‌كاتی خۆیدا نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش كه‌مته‌رخه‌می گه‌وره‌یان
به‌رامبه‌ر ئه‌م تاوانه هه‌بووه، ئه‌رك و به‌رپرسیارێتی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تییه
كار بكه‌ن جارێكی دیكه ئه‌م جینۆسایده له‌كوردستانی عیراق دوووباره‌نه‌بێته‌وه‌و
خه‌ڵكه‌كه‌ش قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه" سالار مه‌حموود وای وت.
ئه‌نفال ناسنامه‌مانه
وتیشی: " ئێمه وه‌ك گه‌لی كورد جینۆساید
و ئه‌نفال ناسنامه‌مانه، له رێگه‌ی ئه‌نفال و جینۆسایده‌وه ده‌توانین به‌بیری كۆمه‌ڵگه‌كه‌ی
نێوده‌وڵه‌تی بهێنینه‌وه مافی گه‌لی كورد له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕ‌است باشتر پارێزراوبێت،
هه‌روه‌ها ئه‌ركی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن به گشتی و میدیای یه‌كێتیی نیشتمانیی
كوردستان به‌تایبه‌تییه كه بایه‌خێكی چڕ‌تر و زیاتر بده‌ن به‌پرسی ئه‌نفال"
.
باسی له‌وه‌شكرد: " له‌تێكڕ‌ای شوێنه‌كانی
كوردستان ساڵانه ئه‌و یاده ده‌كرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هاوسۆزیه‌كی زیاتر و به‌رفراوانتر
بۆ كه‌سوكاری قوربانیانی ئه‌نفال هه‌بێت، هه‌رچه‌نده هێشتا سه‌دان و ده‌یان هه‌زار
روفاتمان له بیابانه‌كانی باشوور له‌گۆڕ‌ه به‌كۆمه‌ڵه‌كاندان، سه‌دان و هه‌زاران
گوندمان كه له‌شاڵاوه‌كانی ئه‌نفالدا وێرانكراون وه‌ك پێویست ئاوه‌دان نه‌كراونه‌ته‌وه‌و
هێشتا وه‌ك پێویست ناسنامه‌ی جینۆساید و ئه‌نفال نه‌ناساندوه‌و هه‌موو ئه‌مانه‌ش
ئه‌ركدارمان ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی مكوڕ‌تر كاربكه‌ین، بۆئه‌وه‌ی جینۆسایدی ئه‌نفال له
ویژدانی خۆماندا به‌زیندوویی بهێڵینه‌وه ".
هێشتا له‌به‌رده‌م مه‌ترسی تاوانی نێوده‌وڵه‌تیداین
لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی گه‌رمیان ئه‌وه‌شی خسته‌ڕ‌وو:
" ئه‌مساڵ له‌گه‌رمیان له چه‌ند شوێنێك دیواربه‌ندی بۆ ئه‌و گوندانه
دروستده‌كرێت كه قوربانی ئه‌نفالیان هه‌یه، هه‌روه‌ها هه‌ندێك گوند له‌گه‌رمیان
هه‌ن هیچ كه‌سیان نه‌ماوه بۆ ئه‌وه‌ی وارسیان ده‌ستنیشان بكرێت، بۆیه داواكارم
له توێژه‌ران له كه‌ناڵه‌كانی میدیا ئه‌مساڵ له ساڵانی رابردوو جیاوازتر له
رووی ئه‌كادیمیه‌وه كار بكرێت ئه‌م بابه‌تانه زۆرتر روون بكه‌نه‌وه ".
سالار مه‌حموود ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه:"تاوانی
ئه‌نفال و تاوانی جینۆسایده‌كانی دیكه‌ش ده‌بێت ئه‌وه‌مان بیربهێنێته‌وه كه گه‌لی
كورد هێشتا له‌به‌رده‌م مه‌ترسی تاوانی نێوده‌وڵه‌تیدایه، به‌تایبه‌تی ناوچه
كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم له مه‌نده‌لی و خانه‌قین و خورماتوو و شه‌نگال
و رۆژئاوای كوردستان و له به‌شه‌كانی دیكه‌ی كوردستانیش ناحه‌قیمان به‌رامبه‌ر ده‌كرێت
".
زیاتر له 150ی گۆڕ‌ی به‌كۆمه‌ڵ له‌عیراقدا هه‌ن
راشیگه‌یاند: "به‌پێی ئه‌و ئاماژه‌ی هه‌ن
زیاتر له 150ی گۆڕ‌ی به‌كۆمه‌ڵ له‌عیراقدا هه‌ن، كه زۆربه‌یان كوردن و له شاڵاوه‌كانی
ئه‌نفالدا زینده‌به‌چاڵ كراون".
به‌پێی وته‌ی سالار مه‌حمود:"خانمی یه‌كه‌می
عیراق رۆڵی گرنگی له هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕ‌ه‌كان هه‌بووه، له‌رابردووشداچه‌ند گۆڕ‌ێكی
به‌كۆمه‌ڵ له‌سه‌ر ئه‌ركی ئه‌و هه‌ڵدرانه‌وه‌و گه‌ڕێندراونه‌ته‌وه بۆ خاكی پیرۆزی
كوردستان هاوكات پرۆسه‌ی وه‌رگرتنی سامپڵی خوێن، پشكنینی DNA بۆ به‌شێك له كه‌سوكاری ئه‌نفاله‌كان كراوه، پێویستیشه به‌رده‌وامبێت".
راشیگه‌یاند: "پێویسته به‌دواداچوونی زیاتر
له لایه‌ن دامه‌زراوه‌ی شه‌هیدانی عیراق و ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عیراقه‌وه هه‌بێت،
كه گۆڕ‌ه‌كان به‌پێی پێوه‌ره نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بدۆزرێنه‌وه‌و هه‌ڵبدرێنه‌وه،
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێویسته پشكنین بۆ ئێسك و پروسكه‌كان به‌رده‌وامبێت، هه‌روه‌ها
به شێوه‌یه‌كی شایسته له كوردستان له مه‌راسیمی به‌رفراواندا به خاك بسپێردرێنه‌وه،
پاشانیش ئه‌ركی هه‌موو لایه‌نێكه هه‌وڵه‌كانیان چڕتربكه‌نه‌وه بۆ پشكنینی DNA بۆ كه‌سوكاری قوربانییه‌كان و قه‌ره‌بووی كه‌سوكاره‌كانیان
بكرێته‌وه، چونكه گۆڕ‌ه به‌كۆمه‌ڵه‌كان به‌ڵگه‌ی گه‌وره‌ی حاشا هه‌ڵنه‌گرن له‌وه‌ی
ئه‌و تاوانانه له‌سه‌ر ئاستێكی مه‌ترسیدار دژ به مرۆڤایه‌تی ئه‌نجامدراوه".
هه‌موومان وه‌فاداربین بۆ كه‌یسی ئه‌نفال
لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی گه‌رمیان ده‌شڵێت:
"هه‌ر هه‌وڵێك بۆ زیندوو را‌گرتن و یادكردنه‌وه‌ی قوربانیه‌كان و بیرهێنانه‌وه‌ی
تاوانه‌كه و ئیدانه‌كردنی رژێمی سه‌دام حسێن كه راسته‌وخۆ خۆیان سه‌رپه‌رشتی له‌ناوبردنی
گه‌لی كوردیان كردووه، ئه‌ركه و ئه‌ركدارمان ده‌كات كه هه‌موومان وه‌فاداربین
به‌و كه‌یسه".
وتیشی: "به هیچ جۆرێك ناتوانرێت قه‌ره‌بوی
قوربانیه‌كان بكرێته‌وه، ده‌كرێت هاوكاری مادی پێشكه‌ش به وارسی شه‌هیدان بكرێت یاخود
گونده‌كان ئاوه‌دان بكرێنه‌وه، هه‌روه‌ها شایسته‌ی خوێندن و شایسته‌یی زۆر بابه‌تی
كارگێری بۆ وارسه‌كانیان بكرێت ".
قه‌ره‌بووی وارسی شه‌هیدان بكرێته‌وه
"قه‌ره‌بوو بابه‌تێكی یاساییه، له رووی
ئه‌خلاقی و ویژدانییه‌وه تاوانی جینۆساید به‌هیچ جۆرێك قه‌ره‌بوو ناكرێته‌وه، به‌ڵام
ئه‌ركی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی و حكومه‌تی عیراقه كه ئه‌و ناوچانه‌ی توشی تاوانی
جینۆسایدی ئه‌نفال یان كیمیاباران بوون ئاوه‌دان بكرێنه‌وه، هه‌روه‌ها ئه‌ركی
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیشه ئه‌م دۆسیه بكاته دۆسیه‌كی گرنگ، بۆ ئه‌وه‌ی گه‌له‌كه‌مان
ئه‌وه‌نده له چاوه‌ڕ‌وانیدا نه‌بن، چونكه هێشتا به‌شێكی زۆری كه‌سوكاری ئه‌نفال
ماون، به‌شێكی زۆریش كۆچی دواییان كردووه به‌بێ ئه‌وه‌ی وته‌یان لێوه‌ربگیرێت"
. سالار مه‌حمود واده‌ڵێت.
وتیشی: "ده‌بینین كه‌مته‌رخه‌می گه‌وره
له كه‌یسی ئه‌نفال هه‌یه، چونكه ئه‌م دۆسیه‌یه فره ره‌هه‌نده، حكومه‌تی
داهاتووی هه‌رێم كه پێكدێت و وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و ئه‌نفاكراوانی پێویسته به‌كرداری
وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و ئه‌نفال كراوان بێت، قۆرخكاری حزبی و كه‌مته‌رخه‌می تێدانه‌بێت، ئه‌وانه‌ی به‌ڕ‌ێوه‌بردنی ئه‌و دۆسیانه‌یان
لا ده‌بێت له‌ناو حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت خۆیان هه‌ڵگری متمانه‌و پره‌نسیپی
ئه‌و كاركردنه بن كه‌پێی ده‌وترێت تاوانی نێوده‌وڵه‌تی".
دادگای باڵای تاوانه‌كان ئه‌نفالی به‌جینۆساید ناساند
ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه: "بابه‌تی ئه‌نفال
ده‌بێت كۆكه‌ره‌وه بێت بۆ هه‌مووان، له‌و رووه‌شه‌وه ده‌ستوور چه‌سپاندویه‌تی ده‌بێت
وارسه‌كانیان قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه، دادگای باڵای تاوانه‌كان دۆسیه‌ی ئه‌نفالی به
جینۆساید ناساند، ئه‌وه ئه‌رك ده‌خاته به‌رده‌م حكومه‌تی عیراق كه قه‌ره‌بوو
بكاته‌وه، به‌ڵام به‌داخه‌وه به‌هۆی بوونی ململانێ و ئه‌قڵیه‌تێكی شۆڤێنی هێشتا
سیاسه‌ت زاڵه به‌سه‌ر پرسه یاسایی و مرۆییه‌كاندا، ئه‌گه‌ر نا بێمه‌رج ده‌بێت
حكومه‌تی عیراق له‌و داهاته‌ی ده‌ستی ده‌كه‌وێت به‌شێكی ته‌رخان بكات بۆ هه‌ڵه‌بجه
و بارزان و فه‌یلییه‌كان و ئه‌نفال و بێسه‌رو شوێنه‌كان، تێكڕ‌ا ئه‌م بابه‌تانه‌ش
ئه‌ركێكه ده‌بێت له‌سه‌ر ئه‌م وتاره به‌رده‌وامبین بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه".
سالار مه‌حموود لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی گه‌رمیان
له كۆتایشدا رایگه‌یاند: "په‌رله‌مانی كوردستان و عیراق و دادگا بڕ‌یاری له‌و
تاوانه داوه‌و یاسای بۆ ده‌رچووه، به‌ڵام سیاسه‌تی شۆڤێنی رێگره له قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی
وارسه‌كانیان و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی گونده زیان لێكه‌وتووه‌كان، ئه‌مه‌ش به‌یه‌كده‌نگی
و یه‌ك هه‌ڵوێستیمان له‌به‌غدا دێته‌دی و له‌هه‌رێمش به‌خزمه‌تكردنی وارسه‌كانیان
ده‌توانین كه‌مێك له‌و خه‌مه ره‌شه‌یان كاڵ بكه‌ینه‌وه.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
پلەکانی گەرما نزمتر دەبنەوە
10:32 AM - 2025-11-17 -
عیراق توانای بەرگری خۆی بەهێز دەكات
08:09 PM - 2025-11-16 -
هەزاران حەبی هۆشبەر دەستی بەسەرداگیرا
11:02 AM - 2025-11-16 -
ئەمڕۆ بارانی بەلێزمە و هەورە بروسکە دەبێت
09:55 AM - 2025-11-16
ئەمانەش ببینە
کوردستان 10:20 AM - 2025-11-17 كاره‌بای سلێمانی: بەشێکی زۆر لەخاوەن موەلیدەکان گرێبەستیان لەگەڵ کردوین
150هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
09:15 AM - 2025-11-17
سەرۆك بافڵ سەرەخۆشی لە سەرۆككۆمار دەكات
07:54 PM - 2025-11-16
بڕیار لەسەر خەرجكردنی مووچەی مانگی 9ی هەرێم دەدرێت
07:22 PM - 2025-11-16
قائیمقامی کۆیە: ته‌واوكردنی پڕۆژه‌كان له‌سه‌ر ئه‌ركی ئیداره‌ی گشتی یه‌كێتی به‌رده‌وامه
03:06 PM - 2025-11-16
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆك بافڵ سەرەخۆشی لە سەرۆككۆمار دەكات
عیراق 07:54 PM - 2025-11-16 -
بڕیار لەسەر خەرجكردنی مووچەی مانگی 9ی هەرێم دەدرێت
کوردستان 07:22 PM - 2025-11-16 -
قائیمقامی کۆیە: ته‌واوكردنی پڕۆژه‌كان له‌سه‌ر ئه‌ركی ئیداره‌ی گشتی یه‌كێتی به‌رده‌وامه
کوردستان 03:06 PM - 2025-11-16 -
وتەبێژی كۆمسیۆن بۆ PUKMEDIA: ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردن رادەگەیەنین
کوردستان 11:47 AM - 2025-11-16 -
هەزاران حەبی هۆشبەر دەستی بەسەرداگیرا
عیراق 11:02 AM - 2025-11-16 -
مووچه‌خۆرانی هه‌رێم مه‌ترسی دووباره‌بوونه‌وه‌ی سیناریۆكانی ساڵی رابردوویان هه‌یه
کوردستان 10:17 AM - 2025-11-16 -
سەرکەوتنی پەرلەمانی و ئەرکی نیشتیمانی
بیروڕا 10:15 AM - 2025-11-16 -
تیروپشکی 89 هەزار کەس بۆ فەریزەی حەج بەڕێوەدەچێت
کوردستان 10:05 AM - 2025-11-16







دابەزێنە

