سالار مەحمود: دیدارە گەورەكەی یەكێتی بەئامادەبوونی سەرۆك بافڵ بەڕێوەدەچێت
کوردستان 11:42 AM - 2025-04-10
PUKMEDIA
سالار مەحمود ئەندامی لیژنەی باڵای دووهەمین دیداری یەكێتی
ئەندامێكی لیژنەی باڵای دووهەمین دیداری یەكێتی رایدەگەیەنێت: "لەكۆتایی مانگی چواردا دیدارە گەورەكەی یەكێتی بەئامادەبوونی سەرۆك بافڵ و بەسەرپەرشتی هەڤاڵ قوباد تاڵەبانی ئەنجامدەدرێت"، دەشڵێت: "دیدار بووەتە نەریتێكی نوێی خەباتی سیاسی یەكێتی و بنەمایەك بۆ هاوبەشیپێكردنی كادرو ئەندامانی سەركردایەتی لەبڕیاردانداو لەكۆنفرانسەكانی دیداریشدا زیاتر لە 12 هەزار كادر بەشداریان كردووە".
هاوشێوەی حزبە ئەوروپییەكان، دیدار بووەتە نەریتێكی نوێی خەباتی یەكێتی
سالار مەحمود ئەندامی لیژنەی باڵای دووهەمین دیداری یەكێتی، لەچاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ وێبسایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA رایگەیاند: "نۆ كۆنفرانس بۆ دیداری یەكێتی لەپارێزگاو ئیدارە سەربەخۆكان و مەڵبەندو دەڤەرە جیاوازەكان ئەنجامدراون، چونكە هاوشێوەی حزبە ئەوروپییەكان، دیدار بووەتە نەریتێكی نوێی خەباتی سیاسی یەكێتی، هاوكات بووەتە بنەمایەك بۆ هاوبەشیپێكردنی كادرو ئەندامانی سەركردایەتی لەبڕیارداندا، بۆ ئەوەی هەر پرسێك پێویستی بەئاڵوگۆڕو گەشەپێدان بێت بۆچوونی هەڤاڵان و كادرانی لەبارەوە وەربگیرێت".
"دیداری یەكێتی تەنها كەرنەڤاڵێكی روكەش نییە، بەڵكو بڕیاری تێدا دەدرێت، واتا كادران بەشداردەبن لەبڕیاری سیاسی حزبەكەیان و هەموو ئەو سێكتەرانەی پەیوەندیدارن بە ژیانی سیاسی یەكێتییەوە، وەك روئیای یەكێتی بۆ حوكمڕانی لە هەرێم و عیراق و پەیوەندیمان لەگەڵ پارچەكانی دیكەی كوردستان و پێگەی ژنان و گەنجان و چەندین پرسی گرنگی دیكە كە كێشەكان خراونەتەڕو و چارەسەریشیان بۆ دۆزراوەتەوە، هەربۆیە دیدار بەپێی پەیڕەو ساڵانە ئەنجامدەدەین، چونكە لەپەیڕەوی حزبدا دیدار چەسپێندراوە" سالار مەحمود وادەڵێت.
لەكۆتایی ئەم مانگەدا دیدارە گەورەكەی یەكێتی ئەنجامدەدرێت
راشیگەیاند: "لەكۆتایی مانگی ئەم مانگەدا دیدارە گەورەكەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، بەئامادەبوونی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی و بەسەرپەرشتی هەڤاڵ قوباد تاڵەبانی سەرپەرشتیاری گشتی دیدار و هەزاران هەڤاڵی بەشداربووی كۆنفرانسەكان ئەنجامدەدرێت".
ئەندامەكەی لیژنەی باڵای دووهەمین دیداری یەكێتی ئەوەشی راگەیاند: "دیداری یەكێتی زۆر بەگرنگییەوە پێشنیارو بۆچوونی نەك تەنها هەڤاڵانی یەكێتی، بەڵكو دۆستانی یەكێتی و نوخبەیەك لەدەرەوەی یەكێتی و نووسەران و رۆشنبیران و هونەرمەندانیشی وەرگرتووە، بۆ ئەوەی پەیوەندی یەكێتی لەگەڵ قەڵەم و نووسەران گەرموگوڕ ببێتەوە".
زیاتر لە12 هەزار كادر بەشداریی كۆنفرانسەكانی دیدار بوون
وتیشی: "لەكۆنفرانسەكانی دیداری یەكێتیدا زیاتر لە 12 هەزار كادر بەشداریان كردووەو بەهەزاران پێشنیارو نامە خراوەنەتە بەردەست لیژنەی باڵای دیداری یەكێتی و دۆسییەكانیشمان بەگرنگ وەرگرتووە، چونكە ئەم وێستگەیە تەواوكەری هەنگاوەكانی كۆنگرەی پێنجەمە لەئاڵوگۆڕی ئۆرگانەكان و هەیكەلی ئۆرگانی حزب".
ئەوەشی راگەیاند: "لیژنەی باڵای دیداری یەكێتی و كادرانمان بەجددی كار بۆ ئەوە دەكەن كە ئەم دیدارە پێشنیارو راسپاردەی گرنگی هەبێت و هەڤاڵان پێشوازی گەرمی لێدەكەن، هاوكات میدیاكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و بەتایبەت PUKMEDIA رۆڵی گرنگیان لەگواستنەوەی چالاكییەكانی دیداری یەكێتی و لیژنەی باڵای دیداری یەكێتیدا هەیەو سوپاسیان دەكەین".
وێبسایتی PUKMEDIA كەناڵی رەسمی دیدارە
سالار مەحمود ئەندامی لیژنەی باڵای دووهەمین دیداری یەكێتی ئاماژەی بەوەشكرد: "راستە دووهەمین دیداری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، پەڕەی تایبەتی دیداری یەكێتی هەیە، بەڵام PUKMEDIA كە وێبسایتی رەسمی یەكێتییە بە كەناڵی رەسمی دیدار ناسێندراوەو بوەتە سەرچاوە بۆ سەرجەم كەناڵەكانی دیكەی یەكێتی و كەناڵەكانی دیكەش".
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە رۆژی 15-2-2025 دەستیكرد بە بەستنی كۆنفرانس بۆ ئەنجامدانی دووەهەمین دیداری خۆی و لەو چوارچێوەیەشدا نۆ كۆنفرانسی ئەنجامدا كە یەكەمین كۆنفرانس بەسەرپەرشتی قوباد تاڵەبانی لێپرسراوی سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال لەموسڵەوە دەستیپێكردو دواتر لەهەریەك لە دهۆك، كۆیە، هەولێر، گەرمیان، هەڵەبجە، سلێمانی، كەركوك دەڤەری راپەڕین كۆنفرانس ئەنجامدرا.
لەكاتێكدا لەساڵی 2022 دیداری یەكەمی بەستووە، دووهەمین دیدار بەدروشمی"بەدیدگایەكی نوێ؛ بەهێزی و بەرەوپێشچوون و خزمەتگوزاری" دەستیبەكارەكانی كردووەو وەك ئامادەكارانی دیدارەكەش دەڵێن: "ئامانج لە دیدارەكە گوێگرتنە لەهەڤاڵان بەمەبەستی داڕشتنی بەرنامەی كاری داهاتووی یەكێتی".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ھەسەدە: شكستمان بە هێرشەكانی سەر مەنسورە هێنا
09:51 PM - 2026-01-17 -
تەبقە.. بەرخۆدان بەردەوامە و هێزی هەسەدە لە شارەكەدایە
08:48 PM - 2026-01-17 -
یادی شەهیدانی رۆژاڤا بەرز راگیرا
07:56 PM - 2026-01-17 -
مەکتەبى سیاسى یەکێتى: کەناڵ 8 بووەتە جێگەی شانازیی لەناو میدیای کوردیدا
06:57 PM - 2026-01-17
ئەمانەش ببینە
کوردستان 08:10 PM - 2026-01-17 عیماد ئەحمەد بۆ کەناڵ 8: بۆشاییەکی گەورەتان لەکایەی راگەیاندنی نیشتمانیی پڕکردۆتەوە
شەڕ لەنێوان هەسەدە و هێزەکانی حکومەتی سوریا دەستیپێکردەوە
05:29 PM - 2026-01-17
سەرۆک بافڵ: لەگەڵ نەوەی نوێ فراکسیۆنەکەمان کردووە بەیەک
01:10 PM - 2026-01-17
سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی و سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ کۆبوونەوە
01:00 PM - 2026-01-17
كۆبوونهوهی بافڵ جهلال تاڵهبانی و محهمهدی حاجی مهحمود
10:19 AM - 2026-01-17
زۆرترین خوێنراو
-
مەسەلەی کوردە و لە کورد قەوماوە
بیروڕا 04:03 PM - 2026-01-17 -
سەرۆک بافڵ: لەگەڵ نەوەی نوێ فراکسیۆنەکەمان کردووە بەیەک
کوردستان 01:10 PM - 2026-01-17 -
سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی و سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ کۆبوونەوە
کوردستان 01:00 PM - 2026-01-17 -
هەسەدە: دیمەشق مەرجەکانی رێککەوتنی کشانەوەی پێشێل کردووە
کوردستان 12:16 PM - 2026-01-17 -
هاوخەمی مەکتەبی سیاسی بۆ کۆچی دوایی خەڵات عومەر
پرسەنامە 11:25 AM - 2026-01-17 -
بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر: مەرسومە کۆمارییەکە وەڵامدەرەوەی خواستەکانی گەلی سوریا نییە
کوردستان 11:12 AM - 2026-01-17 -
ئەمڕۆ و سبەى لە ناوچە شاخاویەکان بەفر دەبارێت
کوردستان 10:38 AM - 2026-01-17 -
كۆبوونهوهی بافڵ جهلال تاڵهبانی و محهمهدی حاجی مهحمود
کوردستان 10:19 AM - 2026-01-17





.jpg)
.jpg)
دابەزێنە

