ئەمڕۆ کۆنفرانسی دیداری یەکێتی لەسلێمانییە
کوردستان 09:11 AM - 2025-03-19
PUKMEDIA
دیداری یەکێتی
بڕیارە سەعات ١١:٠٠ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ١٩-٣-٢٠٢٥ حەوتەمین کۆنفرانسی دیداری یەکێتی لە تەلاری هونەری شاری سلێمانی بەڕێوەبچێت، ئەندامێکی لیژنەی کۆنفرانس-یش دەڵیت:" لیژنەکان بەپێی پێویستیی و خواستی ئەمڕۆ دیاریکراون".
چرۆ شەهاب ئەندامی لیژنەکانی خوێندنی باڵا و رۆشنبیری و کلتوری حەوتەمین کۆنفرانسی دیداری یەکێتی بە وێبسایتی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند : "ئەمڕۆ کۆنفرانسی سلێمانی-چەمچەماڵ لە شاری سلێمانی بەرێوەدەچێت، کە تێیدا چەند لیژنەیەک کە بەپێی پێویستیی و خواستی ئەمڕۆ دیاریکراون و هەر لیژنەیەک لە چەند ئەندامێک پێکهاتوون و پیشنیار و بۆچوونەکانیان لەچوارچێوەی راپۆرتێکدا بۆ دیدار دەخەنەڕوو، پێشنیارەکان کاریگەرییان هەیە لەباشترکردنی رێڕەوی ناو حکومەت و حزب، بەوپێیەش لە داهاتوودا دەتوانین هەنگاوێکی باشتر بنێنن".
" ئاشکرایە لەئێستادا گۆڕانکاری سەردەمیانە هەیە، ئێمەش پێویستە خۆمان لەگەڵ گۆڕانکارییەکان بگونجێنین، نەک گۆڕانکارییەکان لەگەڵ خۆماندا بگونجێنین، بۆیە ئەم دیدارانە کاریگەری هەیە لەسەر چۆنیەتی کارکردنمان و خۆگونجاندنمان لە بواری حوکمڕانی و کاری حزبی"،چرۆ شەهاب وایوت.
چرۆ شەهاب ئاماژەی بەوەشکرد:" هەر لیژنەیەک راپۆرتی خۆی دەنوسێت و بەرزیدەکاتەوە بۆ لیژنەی باڵای دیدار، کە هەر راپۆرتێک چەندین پێشنیاری تێدایە لە بواری چاکسازی و رێکخستنەوە و گرنگی پێدانی زیاتر بە داهێنانەکان،کە هەموو ئەمانە کاریگەریان دەبێت لەسەر کاروبارەکانی حزب و هاوکات پێکهێنانی حکومەتی داهاتووش، لەگەڵ ئەوەی لیژنەکان زەمینەسازییشیانکردووە کە لەرۆژەکانی داهاتوودا راپۆرتەکان لەلایەن ئەو کەسانەی کەبەشدارن زیاتر دەوڵەمەند بکەن".
کۆنفرانسەکە دوا بەدوای کۆنفرانسەکانی موسڵ ، بادینان، کۆیە، هەوڵێر، گەرمیان- خانەقین و ئینجا شارەزوور دێت، کۆنفرانسەکانی راپەرین و کەرکوک- دووزیش ماون کە بەم زوانە کاتەکەی رادەگەیەنرێت.
سەرجەم ئەم کۆنفرانسانە لە چوارچێوەی ئامادەکاریدان بۆ دیدارە گەورەکە بە ئامادەبوونی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان.
بە گوێرەی پەیڕەوی ناوخۆی پەسەندکراوی کۆنگرەی پێنجەم، دیداری یەکێتی چالاکییەکی رەسمیی دەورییە و بەشێکە لە وێستگەکانی خەباتی فراوانی هەڤاڵانە، یەکەم دیداری یەکێتی بەسەرپەرشتی قوباد تاڵەبانی لە بەرواری ١٢-٣-٢٠٢٢ دەستپێکرد و لە٣١-٥-٢٠٢٢ کۆتایی بەکارەکانی هێنا و سیاسەتەکانی یەکێتی لە بوارە جیاجیاکاندا داڕشت و بووە بنەمایەک بۆ سیاسەتی گشتی یەکێتی.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
شێخ جەعفەرو کۆنسوڵی فەرەنسا پرسی پێکهێنانی حکومەتی نوێ تاوتوێ دەکەن
10:13 PM - 2026-07-06 -
قوباد تاڵەبانی لەگەڵ وەزیرانی دەرەوە و پیشەسازیی ئەلبانیا کۆدەبێتەوە
08:48 PM - 2026-07-06 -
نوێنەری یەکێتی بەشداری لە کۆڕبەندێکی نێودەوڵەتیی لە وڵاتی چین دەکات
05:10 PM - 2026-07-06 -
کێشەی وەرگرتنی گەنمی جووتیاران لە کەلار چارەسەرکرا
04:22 PM - 2026-07-06
ئەمانەش ببینە
شێخ جەعفەر ستایشی رۆڵی كۆنسوڵی گشتیی بەریتانیا لەپەرەپێدانی پەیوەندییەكاندا دەكات
07:46 PM - 2026-07-06
وتەبێژی ئاوی سلێمانی: پێدانی ئاو ئاسایی دەبێتەوە
06:17 PM - 2026-07-06
قوباد تاڵەبانی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی ئەلبانیا کۆبووەوە
04:57 PM - 2026-07-06
ئەنجومەنی نوێنەران کاتی لێپرسینەوە لە سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنەران دیاریدەکات
03:56 PM - 2026-07-06
زۆرترین خوێنراو
-
دابهشكردنی مووچه زیاتر دوادهكهوێت
کوردستان 01:10 PM - 2026-07-06 -
خەبات و تێکۆشانی هێزەکانی فەرماندەیی یەدەک بەرزنرخێندرا
کوردستان 12:17 PM - 2026-07-06 -
تف
بیروڕا 11:53 AM - 2026-07-06 -
سەڵاحەدین.. دەستبەسەر نزیكەی سێ ملیار دینار و چوار ئۆتۆمبێلدا گیرا
عیراق 11:48 AM - 2026-07-06 -
بەڕێوەبەری نوێی پۆلیس و رەگەزنامەی سلێمانی دەستبەکاربوون
کوردستان 10:30 AM - 2026-07-06 -
داهاتوو چاوەڕوانی دواکەوتووان ناکات
بیروڕا 10:05 AM - 2026-07-06 -
181هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:54 AM - 2026-07-06 -
ئەمڕۆ پەرلەمانی عیراق کۆبوونەوەکانی دەستپێدەکاتەوە
عیراق 09:23 AM - 2026-07-06







دابەزێنە

