کۆنفرانسی گەرمیان و خانەقینی دیدار: ئامانجێکی یەکێتی راستکردنەوەی رێرەوی حوکمڕانییە
ی ن ک 11:33 AM - 2025-03-06
PUKMEDIA
پێنجەمین كۆنفرانسی ئامادەكاری بۆ دووهەمین دیداری یەكێتی
ئەمڕۆ پێنجشەممە 6-3-2025 پێنجەمین كۆنفرانسی ئامادەكاری بۆ دووهەمین دیداری یەكێتی گەیشتە گەرمیان و خانەقین و لەشاری كەلار بەڕێوەچوو، لێپرسراوی بازنەی هەڵبژاردنەكانی گەرمیان-یش رایگەیاند: "دیداری پێشوو یەكێتی بردە ئاستی یەكبڕیاری، بەشێوەیەك لەسەر ئاستی جیهانیش گوێ لێگیراوە".
یەكێتی لەسەر ئاستی جیهان گوێ لێگیراوە
سەرەتای كۆنفرانسەكە بەوەستان بۆ گیانی پاكی شەهیدان دەستیپێكردو دواتر شێخ ئەحمەد حەمەكەریم ئەندامی مەكتەبی سیاسی و لێپرسراوی بازنەی هەڵبژاردنەكانی گەرمیان وتەیەكی پێشكەشكردو رایگەیاند: "دیدار بنەمای چاكسازییە لەناو حزبداو دیداری پێشووش بەسەركردایەتی سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی، یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانی بردە ئاستی یەكبڕیاری، بەشێوەیەك لەسەر ئاستی جیهانیش گوێ لێگیراوبێت".
راشیگەیاند: "لەچەند مانگی داهاتوودا حكومەتی نوێ پێكدەهێنرێت و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانيش سوورە لەسەر راستكردنەوەی رێڕەوی چەوتی حكومڕانی لەهەرێمی كوردستان، بۆیە لەم كاتەدا دووهەمین دیدار ئەنجامدەدەین بۆ ئەوەی گوێ لەداواكاری و خواست و بۆچوونی كادرەكانمان بگرین و بۆ پێكهێنانی حكومەت سوودی لێببینین".
شێخ ئەحمەد حەمەكەریم راشیگەیاند: "بەڵێن و وتەكانی بانگەشەی هەڵبژاردنمان بووە هۆی بەرزكردنەوەی دەنگەكانی یەكێتی بۆ 420 هەزار دەنگ، كە بەرێژەی دوو بۆ دوو ئەوەندەو نیو دەنگەكانی یەكێتی زیادیانكردو دەبێت خاڵ بەخاڵی بەڵێنەكانیشمان لەپێكهێنانی حكومەتدا جێبەجێ بكرێن، هەروەك ئامانجی یەكێتیش ئەوەیە ئەو بەڵێنانەی بە خەڵك و كادرانی خۆیدابوو جێبەجێیان بكات".
راشیگەیاند: "یەكێتیی جەخت لەسەر جێبەجێكردنی داواكاری و پێشنیاری كادران و تێكۆشەرانی و گرنگیدان بەپرسی ژنان و رەخساندنی هەلی كار بۆ گەنجان دەكاتەوە، پێشمانوایە گەرمیان شایستەی خزمەتی زیاترە لەوەی كەبۆی كراوەو پێویستە سووربین لەسەر چاككردنی ئۆرگانەكانی یەكێتی و خزمەتكردنی زیاتری خەڵك".
دیدار بۆ گفتوگۆكردنە لەسەر بەڕێوەبردنی حزب و هێنانە پێشەوەی گەنجان
هەر لەدیدارەكەدا سالار مەحمود ئەندامی لیژنەی باڵای دووهەمین دیداری یەكێتی لە كۆنفرانسەكەدا رایگەیاند: "لەكاتێكدا كە بەرەو یادی 50 ساڵەی دامەزراندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەڕۆین، حزبەكەمان دووهەمین دیداری خۆی ئەنجام دەدات، چونكە پێمانوایە پێویستمان بە رۆحیەتی راپەڕینێكی دیكە هەیە، كەئەمەشیان بەئەندازیاری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بێت بۆ راستكردنەوەی رێڕەوی حوكمڕانی".
"دیداری یەكێتی بۆ گفتوگۆكردنە لەسەر بەڕێوەبردنی حزب و هێنانە پێشەوەی گەنجان لە حزبدا، هەتا لەم رێگەیەشەوە رێڕەوی حوكمڕانی لەهەرێمی كوردستان راستبكەینەوە، لەدیداری یەكەمدا توانرا ناوخۆی حزب رێكبخرێتەوە، هەروەها بەرەو كۆنگرە هەنگاومان ناو دەرئەنجامی دیدار بوو كەلە هەڵبژاردنەكانی رابردوودا سەركەوتنمان بەدەستهێنا، هیوادارین دیداری دووهەمیش زیاتر گڕوتین بە كاری حزبی بدات و لەماوەی سێ رۆژی دیداردا گفتوگۆی ورد و چڕ لەبارەی هەنگاوەكانی داهاتووی یەكێتی بكەین"، سالار مەحمود وای وت.
بە گوێرەی پەیڕەوی ناوخۆی پەسندكراوی كۆنگرەی پێنجەم، دیداری یەكێتی چالاكییەكی رەسمیی دەورییە و بەشێكە لە وێستگەكانی خەباتی فراوانی هەڤاڵانە، یەكەم دیداری یەكێتی بەسەرپەرشتی قوباد تاڵەبانی لە بەرواری 12-3-2022 دەستپێكرد و لە 31-5-2022 كۆتایی بەكارەكانی هێنا و سیاسەتەكانی یەكێتی لە بوارە جیاجیاكاندا داڕشت و بووە بنەمایەك بۆ سیاسەتی گشتی یەكێتی.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
شێخ جەعفەرو کۆنسوڵی فەرەنسا پرسی پێکهێنانی حکومەتی نوێ تاوتوێ دەکەن
10:13 PM - 2026-07-06 -
قوباد تاڵەبانی لەگەڵ وەزیرانی دەرەوە و پیشەسازیی ئەلبانیا کۆدەبێتەوە
08:48 PM - 2026-07-06 -
نوێنەری یەکێتی بەشداری لە کۆڕبەندێکی نێودەوڵەتیی لە وڵاتی چین دەکات
05:10 PM - 2026-07-06 -
کێشەی وەرگرتنی گەنمی جووتیاران لە کەلار چارەسەرکرا
04:22 PM - 2026-07-06
ئەمانەش ببینە
شێخ جەعفەر ستایشی رۆڵی كۆنسوڵی گشتیی بەریتانیا لەپەرەپێدانی پەیوەندییەكاندا دەكات
07:46 PM - 2026-07-06
وتەبێژی ئاوی سلێمانی: پێدانی ئاو ئاسایی دەبێتەوە
06:17 PM - 2026-07-06
قوباد تاڵەبانی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی ئەلبانیا کۆبووەوە
04:57 PM - 2026-07-06
ئەنجومەنی نوێنەران کاتی لێپرسینەوە لە سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنەران دیاریدەکات
03:56 PM - 2026-07-06
زۆرترین خوێنراو
-
دابهشكردنی مووچه زیاتر دوادهكهوێت
کوردستان 01:10 PM - 2026-07-06 -
خەبات و تێکۆشانی هێزەکانی فەرماندەیی یەدەک بەرزنرخێندرا
کوردستان 12:17 PM - 2026-07-06 -
تف
بیروڕا 11:53 AM - 2026-07-06 -
سەڵاحەدین.. دەستبەسەر نزیكەی سێ ملیار دینار و چوار ئۆتۆمبێلدا گیرا
عیراق 11:48 AM - 2026-07-06 -
بەڕێوەبەری نوێی پۆلیس و رەگەزنامەی سلێمانی دەستبەکاربوون
کوردستان 10:30 AM - 2026-07-06 -
داهاتوو چاوەڕوانی دواکەوتووان ناکات
بیروڕا 10:05 AM - 2026-07-06 -
181هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:54 AM - 2026-07-06 -
ئەمڕۆ پەرلەمانی عیراق کۆبوونەوەکانی دەستپێدەکاتەوە
عیراق 09:23 AM - 2026-07-06







دابەزێنە

