دووهه‌مین دیداری یه‌كێتی ئه‌نجامده‌درێت
ڕیپۆرتاژ 02:43 PM - 2025-03-03
PUKMEDIA
دووەمین دیداری یەکێتی
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له رۆژی 15-2-2025 ده‌ستیكردوه به به‌ستنی كۆنفرانس بۆ ئه‌نجامدانی دووه‌هه‌مین دیداری خۆی، له‌كاتێكدا له‌ساڵی 2022 دیداری یه‌كه‌می به‌ستووه، دووهه‌مین دیدار به‌دروشمی"به‌دیدگایه‌كی نوێ؛ به‌هێزی و به‌ره‌وپێشچوون و خزمه‌تگوزاری" ده‌ستیبه‌كاره‌كانی كردوه‌و وه‌ك ئاماده‌كارانی دیداره‌كه‌ش ده‌ڵێن:" ئامانج له دیداره‌كه گوێگرتنه له‌هه‌ڤاڵان به‌مه‌به‌ستی داڕشتنی به‌رنامه‌ی كاری داهاتووی یه‌كێتی".
كۆنفرانسی موسڵ بۆ دیداری یه‌كێتی
رۆژی شه‌ممه 15-2-2025 یه‌كه‌مین كۆنفرانسی ئاماده‌كاری بۆ دووهه‌مین دیداری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌سه‌رپه‌رشتی قوباد تاڵه‌بانی لێپرسراوی سكرتارییه‌تی سه‌رۆك مام جه‌لال و به‌دروشمی"به‌دیدگایه‌كی نوێ؛ به‌هێزی و به‌ره‌وپێشچوون و خزمه‌تگوزاری" له‌موسڵه‌وه ده‌ستیپێكرد، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش پێشتر لیژنه‌ی باڵای دیدار، به‌سه‌رپه‌رشتی دكتۆر یوسف گۆران، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجامداوه، كه ئامانجی دیداره‌كه وه‌ك له دروشمهكهیدا دیاره داڕشتنه‌وه‌و تاوتوێكردنه‌وه‌ی دیدگایه‌كی نوێ و ئاماده‌كاری و خۆسازدانی یه‌كێتییه بۆ قۆناغێكی نوێی ژیانی سیاسی و حكومڕانی له‌هه‌رێمی كوردستان و كادرانی یه‌كێتی و كه‌سایه‌تی و پێكهاته‌كانی موسڵ به‌شدارییان تێدا كرد.
له‌باره‌ی كۆنفرانسی ئاماده‌كاری دووهه‌مین دیدار له موسڵ، له‌تیف نێروه‌یی لێپرسراوی بۆردی راگه‌یاندنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ PUKMEDIA وتی: "كۆنفرانسی ئاماده‌كاری دووهه‌مین دیدار له‌پارێزگای موسڵ، به‌میوانداری پێكهاته‌كانی موسڵ و كه‌سانی كۆمه‌ڵایه‌تی و پارێزگاری نه‌ینه‌وا سه‌ركه‌وتووانه له‌كه‌شێكی ئارام و بهڕۆحییهتێكی هه‌ڤاڵانه‌وه به‌ڕێوه‌چوو".
"له‌كۆتایی كۆنفرانسه‌كه‌دا راپۆرتی لیژنه‌كان پێشكه‌ش به لیژنه‌ی باڵای ئاماده‌كاری دیدار كراوه‌و له‌گه‌ڵ راپۆرتی لیژنه‌كانی دیكه‌ی پارێزگاكان و شهوێنهكانی دیكه كۆده‌كرێنه‌وه‌و كاریان له‌سه‌ر ده‌كرێت بۆ داهاتووی یه‌كێتی" له‌تیف نێروه‌یی واده‌ڵێت.
كۆنفرانسی دهۆك بۆ دیداری یه‌كێتی
دووه‌مین كۆنفرانسی ئاماده‌كاری دووهه‌مین دیداری یه‌كێتی له‌دهۆك، به‌ئاماده‌بوونی تێكۆشه‌رانی یه‌كێتی و هه‌موو هه‌ڤاڵانی دیكه‌و كه‌سانی ئاینه جیاوازه‌كان و رۆشنبیران و نووسه‌ران و میدیاكاران و چه‌ندین میوان رۆژی 20-2-2025 دهستیپێكردو فه‌همی بورهان لێپرسراوی سكرتارییه‌تی دووهه‌مین دیداری یه‌كێتی دوای به‌خێرهاتنی میوانه‌كان تیشكی خسته‌سه‌ر رۆڵی یه‌كێتی له‌ڕابردوو و ئێستا‌و داهاتوودا له‌ده‌ڤه‌ری بادینان، كه سه‌رۆك مام جه‌لال پێشه‌نگی ئه‌و گرنگییهیهو له‌ئێستاشدا سه‌رۆك بافڵ جهل تاڵه‌بانی درێژه پێده‌ری ئه‌و رێبازه‌یه"، له‌باره‌ی دیدارهكهشهوه رایگه‌یاند: "دیداره‌كه له‌مڕۆوه بۆ ماوه‌ی سێ رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت و هه‌ڤاڵان و كادرانی یه‌كێتی به‌سه‌ر لیژنه‌كاندا دابه‌شده‌كرێن".
راشیگه‌یاند: "ئه‌وه‌ی لهلیژنهكاندا باسده‌كرێت، پرسی ئۆرگان و په‌یكه‌ری رێكخراوه‌یی و بازنه‌كانی هه‌ڵبژاردنه، هه‌روه‌ها باسی سیاسه‌تی یه‌كێتییه بۆ حوكمڕانی داهاتوو، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی یه‌كێتی له‌ناوچه‌كه تاوتوێ ده‌كرێت، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی گه‌نجان پرسێكی دیكه‌ی گرنگی دیداره‌كه ده‌بن و له‌لیژنه‌ی گه‌نجاندا تیشك ده‌خرێته سه‌ر رۆڵی گه‌نجان له‌ناو یه‌كێتی بۆ داهاتوو".
لێپرسراوی سكرتارییه‌تی دووهه‌مین دیداری یه‌كێتی ئه‌وه‌شی راگه‌یاند: "پرسی رێكخراوه مه‌ده‌نییه‌كان و تایبه‌تمه‌ندی بادینان و رۆڵی راگه‌یاندن، پرسه‌كانی دیكه ده‌بن كه‌له‌م دیداره‌دا گفتوگۆی چڕیان له‌باره‌وه ده‌كرێت، له‌م روانگه‌یه‌شه‌وه داوا له‌هه‌ڤاڵان ده‌كه‌م به‌پێی پسپۆڕی و شاره‌زاییان به‌سه‌ر لیژنه‌كاندا دابه‌شببن، ئێمه‌ش وه‌ك لیژنه‌ی باڵای دیدار پشتیوان ده‌بین بۆ به‌دیهێنانی ئامانجه‌كان".
كۆنفرانسی كۆیه بۆ دیداری یه‌كێتی
رۆژی ٢٦-٢-٢٠٢٥ سێیه‌مین كۆنفرانسی ئاماده‌كاری دووهه‌مین دیداری یه‌كێتی له كۆیه دهستیپێكردو ماوه‌ی سێ رۆژی خایاند، كه له‌كۆنفرانسه‌كه‌دا د.یوسف گۆران ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان وتارێكی پێشكهشكردو رایگه‌یاند:" له‌دیداری یه‌كه‌می یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستاندا ١٥ هه‌زار كه‌س به‌شداربوون و ٤٦٨ پرۆژه‌یان پێشكه‌شكرد، له‌و ژماره‌یه‌ش ١٤٥ پرۆژه‌یان جێبه‌جێكراون و ١٢٨ پرۆژه‌شیان له قۆناغی جێبهجیكردندان، ئه‌وه‌شی ماوه‌ته‌وه كاتی پێویسته و له‌هه‌وڵی جێبهجێكردنیداین، به‌شێویه‌كی گشتی تا ئێستا ٥٤٪ی پرۆژه‌كانی دیداری یه‌كه‌م جێبه‌جێكراون، كه ئه‌مه‌ش داتایه‌كی دڵخۆشكه‌ره".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد:" یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كارده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رفه‌تی وه‌رگرتنی بیروبۆچوون بۆ زۆرترین كادر بڕه‌خسێنێت، تا بزانین چی بكه‌ین لهئۆرگانهكانماندا بۆئه‌وه‌ی زۆرتر له‌جه‌ماوه‌ر نزیكببینه‌وه و كاریگه‌ریمان له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه هه‌بێت، به‌مشێوه‌یه‌ش ده‌توانین له‌خه‌ڵك نزیك ببینه‌وه".
راشیگه‌یاند:" یه‌كێتی رۆڵێكی گه‌وره‌ی له‌به‌ڕێوه‌بردنی حكومڕانیدا هه‌بووه هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه تا ئێستا و هیچ كاتێك به‌بێ یه‌كێتی نه حكومه‌ت پێكهێنراوه و نهبهڕێوهشچووه، هه‌ربۆیه پێویسته چاوێك به‌و كهموكوڕییانهدا بخشێنین كه هه‌مانه و په‌یوه‌ندییه‌كانمان زیاتر له‌گه‌ڵ به‌غدا پته‌وتر بكه‌ین".
كۆنفرانسی هه‌ولێر بۆ دیداری یه‌كێتی
رۆژی 27-2-2025 چواره‌مین كۆنفرانسی ئاماده‌كاریی بۆ دووهه‌مین دیدار له‌هه‌ولێر دهستیپێكردو له كۆنفرانسه‌كه‌دا ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سوڵ ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی وته‌یه‌كی پێشكهشكردو رایگه‌یاند: "ده‌مانه‌وێت دیدار بكه‌ینه ده‌روازه‌یه‌ك بۆ باشتركردن و به‌رزكردنه‌وه‌ی یه‌كێتی و به‌رگێكی نوێی به‌به‌ردا بكه‌ینه‌وه، هاوكات ده‌مانه‌وێت له‌ڕێگه‌ی دیداره‌كه‌وه تێڕوانین و بۆچوونی ئه‌ندامان و كادرانی یه‌كێتی ره‌نگدانه‌وه‌ی له‌داڕشتنی سیاسه‌تی داهاتووی حزبه‌كه‌ماندا هه‌بێت".
وتیشی: "یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ده‌ستبه‌رداری بنه‌ماكانی خۆی كه‌بریتین له، نوێبوونه‌وه‌و حوكمڕانی خه‌ڵكی كوردستان له‌سه‌ر بنه‌مای یه‌كسانی، ئازادی، مافی چاره‌ی خۆنووسین، ئاشتی و ئاوه‌دانی نابێت، هاوكات له‌هیچ بارودۆخێكیشدا پشتی له‌خه‌ڵك نه‌كردووه، هه‌ر ئه‌مه‌ش وایكردووه خه‌ڵكی كوردستان چاوه‌ڕوانی زۆریان له‌یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان هه‌بێت".
راشیگه‌یاند: "دیدار هاوسه‌نگی له‌نێوان كاری كادران و سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی و له‌یه‌كتر نزیكبوونه‌وه‌یان دروستده‌كات، تاوه‌كو بزانین كادران و ئه‌ندامانمان چ یهكێتییهكیان ده‌وێت، بۆ ئه‌وه‌ی جێ په‌نجه‌یان له‌دیاریكردنی سیاسه‌تی داهاتووی یه‌كێتیدا دیاربێت، هاوكات بۆچوونی كه‌سوكاری شه‌هیدانیش ده‌كه‌ینه به‌رنامه‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان".
ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سوڵ راشیگه‌یاند: "بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێم هه‌موو چاوه‌كان له‌سه‌ر یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانن، بۆ ئه‌وه‌ی بزانن یه‌كێتی چی ده‌وێت، ئێمه‌ش پێیان ده‌ڵێن، چاوه‌ڕوانی قۆناغێكی نوێبن و یه‌كێتی ده‌بێته گرنتی خۆشگوزه‌رانی هاووڵاتیان و ئه‌مجاره شه‌ریكی راسته‌قینه ده‌بێت له‌حكومه‌تدا، چونكه تێڕوانینمان بۆ حكومڕانی شارستانیانهیهو ده‌مانه‌وێت خه‌ڵك خۆی بڕیار بدات و ماڵوموڵكيان داگیر نه‌كرێت".
كۆنفرانسی گەرمیان بۆ دیداری یه‌كێتی
ئەمڕۆ پێنجشەممە 6-3-2025 پێنجەمین كۆنفرانسی ئامادەكاری بۆ دووهەمین دیداری یەكێتی گەیشتە گەرمیان و خانەقین و لەشاری كەلار بەڕێوەچوو، لێپرسراوی بازنەی هەڵبژاردنەكانی گەرمیان-یش رایگەیاند: "دیداری پێشوو یەكێتی بردە ئاستی یەكبڕیاری، بەشێوەیەك لەسەر ئاستی جیهانیش گوێ لێگیراوە".
یەكێتی لەسەر ئاستی جیهان گوێ لێگیراوە
سەرەتای كۆنفرانسەكە بەوەستان بۆ گیانی پاكی شەهیدان دەستیپێكردو دواتر شێخ ئەحمەد حەمەكەریم ئەندامی مەكتەبی سیاسی و لێپرسراوی بازنەی هەڵبژاردنەكانی گەرمیان وتەیەكی پێشكەشكردو رایگەیاند: "دیدار بنەمای چاكسازییە لەناو حزبداو دیداری پێشووش بەسەركردایەتی سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی، یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانی بردە ئاستی یەكبڕیاری، بەشێوەیەك لەسەر ئاستی جیهانیش گوێ لێگیراوبێت".
راشیگەیاند: "لەچەند مانگی داهاتوودا حكومەتی نوێ پێكدەهێنرێت و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانيش سوورە لەسەر راستكردنەوەی رێڕەوی چەوتی حكومڕانی لەهەرێمی كوردستان، بۆیە لەم كاتەدا دووهەمین دیدار ئەنجامدەدەین بۆ ئەوەی گوێ لەداواكاری و خواست و بۆچوونی كادرەكانمان بگرین و بۆ پێكهێنانی حكومەت سوودی لێببینین".
شێخ ئەحمەد حەمەكەریم راشیگەیاند: "بەڵێن و وتەكانی بانگەشەی هەڵبژاردنمان بووە هۆی بەرزكردنەوەی دەنگەكانی یەكێتی بۆ 420 هەزار دەنگ، كە بەرێژەی دوو بۆ دوو ئەوەندەو نیو دەنگەكانی یەكێتی زیادیانكردو دەبێت خاڵ بەخاڵی بەڵێنەكانیشمان لەپێكهێنانی حكومەتدا جێبەجێ بكرێن، هەروەك ئامانجی یەكێتیش ئەوەیە ئەو بەڵێنانەی بە خەڵك و كادرانی خۆیدابوو جێبەجێیان بكات".
راشیگەیاند: "یەكێتیی جەخت لەسەر جێبەجێكردنی داواكاری و پێشنیاری كادران و تێكۆشەرانی و گرنگیدان بەپرسی ژنان و رەخساندنی هەلی كار بۆ گەنجان دەكاتەوە، پێشمانوایە گەرمیان شایستەی خزمەتی زیاترە لەوەی كەبۆی كراوەو پێویستە سووربین لەسەر چاككردنی ئۆرگانەكانی یەكێتی و خزمەتكردنی زیاتری خەڵك".
دیدار بۆ گفتوگۆكردنە لەسەر بەڕێوەبردنی حزب و هێنانە پێشەوەی گەنجان
هەر لەدیدارەكەدا سالار مەحمود ئەندامی لیژنەی باڵای دووهەمین دیداری یەكێتی لە كۆنفرانسەكەدا رایگەیاند: "لەكاتێكدا كە بەرەو یادی 50 ساڵەی دامەزراندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەڕۆین، حزبەكەمان دووهەمین دیداری خۆی ئەنجام دەدات، چونكە پێمانوایە پێویستمان بە رۆحیەتی راپەڕینێكی دیكە هەیە، كەئەمەشیان بەئەندازیاری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بێت بۆ راستكردنەوەی رێڕەوی حوكمڕانی".
"دیداری یەكێتی بۆ گفتوگۆكردنە لەسەر بەڕێوەبردنی حزب و هێنانە پێشەوەی گەنجان لە حزبدا، هەتا لەم رێگەیەشەوە رێڕەوی حوكمڕانی لەهەرێمی كوردستان راستبكەینەوە، لەدیداری یەكەمدا توانرا ناوخۆی حزب رێكبخرێتەوە، هەروەها بەرەو كۆنگرە هەنگاومان ناو دەرئەنجامی دیدار بوو كەلە هەڵبژاردنەكانی رابردوودا سەركەوتنمان بەدەستهێنا، هیوادارین دیداری دووهەمیش زیاتر گڕوتین بە كاری حزبی بدات و لەماوەی سێ رۆژی دیداردا گفتوگۆی ورد و چڕ لەبارەی هەنگاوەكانی داهاتووی یەكێتی بكەین"، سالار مەحمود وای وت.
کۆنفرانسی هەڵەبجە بۆ دیداری یەکێتی
رۆژی پێنجشەممە 13-3-2025 شەشەمین کۆنفرانسی ئامادەکاری دووەمین دیداری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە هەڵەبجە بەئامادەبونی ئەندامانی سەرکردایەتی و مەکتەبی سیاسی و هەڤاڵانی هەڵەبجە و شارەزوور و هەورامان و پێنجوێن بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پرسە گرنگەکانی یەکێتیی و سیاسەتی حزبەکە دەستیپێکرد.
دیدار بۆ داڕشتنی بەرنامەو پلانی داهاتووی یەكێتییە
حەمەی حەمەسەعید وتەی كردنەوەی كۆنفرانسی دیدار لەهەڵەبجە-شارەزوور-هەورامان ی پێشكەشكردو رایگەیاند: "دیدار بۆ گەڵاڵەكردنی راسپاردەو پێشنیارەكانی هەڤاڵانە بۆ داڕشتنی بەرنامەو پلانی داهاتووی یەكێتی، بۆیە هیوادارین سەرجەم هەڤاڵان بەشدارو ئەندامبن لەلیژنەكانی كۆنفرانس، چونكە دیداری یەكێتی هیوایە بۆ ئایندەی كاری حزبایەتی و داهاتووی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان".
راشیگەیاند: "دەبێت ئەو هەڤاڵ و كادرانەی لەیەكێتی دڵگرانن، دیداری بكەنە هۆكارێك بۆ پەیوەستبوونەوەیان بەكاری حزبایەتی و بەشداربن لەداڕشتنی بەرنامەی داهاتووی حزبەكەیان، لەكاتێكدا یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان خەبات و تێكۆشانەكانی بۆ ژیان و رزگاری و تەبایی خەڵك بووە".
یەكێتی هەمیشە لەسەر هێڵی نوێبوونەوەو خۆڕێكخستنەوەیە
پاشان عومەر حاجی ئەحمەد لێرسراوی مەڵبەندی شارەزوور وتەی بازنەی هەڵبژاردن لەپارێزگای هەڵەبجەی پێشكەش كرد‌و رایگەیاند: "یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان وەك حزبێكی سۆسیال دیموكرات هەمیشە لەسەر هێڵی نوێبوونەوەو خۆڕێكخستنەوەیەو دیداریش مۆدێلێكی نوێی حزبییەو هەنگاو و پڕۆژەیەكی گونجاوە بۆ دۆزینەوەی فۆڕمێكی نوێی حزبایەتی، هەربۆیە ئەنجامدانی دیدار دەرخەری ئەو راستییەیە كە یەكێتی دەیەوێت بنەماو بەرنامەی حزبی خۆی لەسەر راو بۆچوون و پێشنیاری هەڤاڵان دابڕێژێتەوە".
راشیگەیاند: "ئەم دیدارە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەباتە قۆناغێكی نوێی گەشەكردنەوە، لەكاتێكدا یەكێتی سوورە لەسەر بەشداری كارای لەپێكهێنانی حكومەت و پاراستنی سەنگ و قورسایی خۆی، لەو چوارچێوەیەشدا هەمیشە بەپلانی گونجاو ئامادەكاری بۆ خۆگونجاندن لەگەڵ گۆڕانكارییەكاندا كردووەو هەمیشە بەرژەوەندییە حزبی و تایبەتییەكانی كردووە بەقوربانی بەرژەوەندی تایبەت و پێشڕەوی خەبات بووە".
راسپاردەكانی یەكەمین دیدار یەكێتی خستەوە سەر شاڕێی خۆی
لەبەشێكی دیكەی دەستپێكی كۆنفرانسەكەدا، سەمیر هەورامی ئەندامی لیژنەی باڵای دووەمین دیداری یەكێتی، وتاری لیژنەی باڵای دیداری پێشكەشكردو رایگەیاند: "راسپاردەكانی یەكەمین دیداری یەكێتی بوونە هۆی لابردنی چەندین ئاستەنگ و لەمپەر لەبەردەم حزبەكەمانداو یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانی زیندوو كردەوەو خستییەوە سەر شاڕێی خۆی و ئەنجامەكانی هەردوو هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عیراق لەناوچە كێشە لەسەرەكان و هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان سەلمێنەری ئەو راستییەن".
راشیگەیاند: "داڕشتنی پلانی زانستی بۆ رێكخستنەوە حزب بووەتە پێویستییەكی حەتمی تاوەكو یەكێتی بتوانێت روبەڕووی هەموو تەحەدییەك ببێتەوە، چونكە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دۆزی گەلێكی هەڵگرتووە".
وتیشی: "یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان وەڵامی بۆ سەرجەم قۆناغە سەختەكان هەبووەو توانیویەتی خۆی لەگەڵ بارودۆخەكاندا بگونجێنێت، ئەم دیدارەش هەلێكە بۆ دانانی پلانی گونجاو بۆ داهاتووی خۆمان و میللەتەكەمان و روبەڕوبوونەوەی قۆناغەكانی داهاتوو".
به گوێره‌ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌سندكراوی كۆنگره‌ی پێنجه‌م، دیداری یه‌كێتی چالاكییه‌كی ره‌سمی ده‌ورییه‌و به‌شێكه له وێستگه‌كانی خه‌باتی فراوانی هه‌ڤاڵانه كه یه‌كه‌مین دیداری گشتی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له 28ی5ی2022 له سلێمانی به ئاماده‌بونی بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ده‌ستیپێكرد و چه‌ند رۆژێكی خایاند و له رۆژی 31-5-2022 كۆتایی هات، كه پێشتر له 12-13-2022 كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌ی باڵای دیدار له پارێزگا و شاره‌كانی هه‌رێم به‌سترا و تێیدا ئاماده‌كارییه‌كان بۆ دیدار به‌ڕێوه‌چوو.
كۆنفرانسی سلێمانی بۆ دیداری یه‌كێتی
ئەمڕۆ ١٩-٣-٢٠٢٥ حەوتەمین کۆنفرانسی ئامادەکاری دووەمین دیداری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە سلێمانی بەئامادەبوونی ئەندامانی سەرکردایەتی و مەکتەبی سیاسی و هەڤاڵانی چەمچەماڵ بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پرسە گرنگەکانی یەکێتیی و سیاسەتی حزبەکە دەستیپێکرد.
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له رۆژی 15-2-2025 ده‌ستیكردووه به به‌ستنی كۆنفرانس بۆ ئه‌نجامدانی دووه‌هه‌مین دیداری خۆی، له‌كاتێكدا له‌ساڵی 2022 دیداری یه‌كه‌می به‌ستووه، دووهه‌مین دیدار به‌دروشمی"به‌دیدگایه‌كی نوێ؛ به‌هێزی و به‌ره‌وپێشچوون و خزمه‌تگوزاری" ده‌ستیبه‌كاره‌كانی كردوه‌و وه‌ك ئاماده‌كارانی دیداره‌كه‌ش ده‌ڵێن:" ئامانج له دیداره‌كه گوێگرتنه له‌هه‌ڤاڵان به‌مه‌به‌ستی داڕشتنی به‌رنامه‌ی كاری داهاتووی یه‌كێتی".
به گوێره‌ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌سندكراوی كۆنگره‌ی پێنجه‌م، دیداری یه‌كێتی چالاكییه‌كی ره‌سمی ده‌ورییه‌و به‌شێكه له وێستگه‌كانی خه‌باتی فراوانی هه‌ڤاڵانه كه یه‌كه‌مین دیداری گشتی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له 28ی5ی2022 له سلێمانی به ئاماده‌بونی بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ده‌ستیپێكرد و چه‌ند رۆژێكی خایاند و له رۆژی 31-5-2022 كۆتایی هات، كه پێشتر له 12-13-2022 كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌ی باڵای دیدار له پارێزگا و شاره‌كانی هه‌رێم به‌سترا و تێیدا ئاماده‌كارییه‌كان بۆ دیدار به‌ڕێوه‌چوو.
زیاد جەبار: شاری سلێمانی لەزۆربەی بوارەکاندا پێشەنگی عیراقە
لەکۆنفرانسەکەدا پاش ساتێک وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدان، زیاد جەبار لێپرسراوی مەڵبەندی یەکی رێکخستنی سلێمانی دوای بەخێرهاتنی ئامادەبووان وتەیەکی پێشکەشکرد و رایگەیاند:" ئەمڕۆ بۆ ئاڕاستەی کاری داهاتووی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کۆبووینەتەوە و ئەرکی دیدارە گۆڕانکاری هاوچەرخ لەناو حزب و دەورەی حزبیش ئەنجام بدات، چونکە یەکێتی دەتوانێت دەرفەت بڕەخسێنێت و کێشەکان چارەسەر بکات، هاوکات لەتوانایدا هەیە دەرگای نوێ بەڕووی کێشەکاندا بکاتەوە".
راشیگەیاند:"پێویستە دیدارەکەمان گۆڕانکاری ریشەیی دروستبکات و رەچاوی ئەو گۆڕانکارییە هاوچەرخانەش بین، کە لەناوچەکە و دەوروبەرمان روودەدەن، لەم رووانگەیەشەوە لەتوانای هەڤاڵەکانمان دڵنیاین، کە لەم دیدارەدا بەپرۆژەی نوێ و بیرکردنەوەی نوێوە پەنجە بخەینە سەر کێشەکان و هەوڵی چارەسەرکردنیان بدەین".
زیاد جەبار وتیشی:"شاری سلێمانی بێگومان بەشارۆچکەی چەمچەماڵیشەوە کە لەم دیدارەدا پێکەوە بەشدارن لەزۆربەی بوارەکاندا پێشەنگی عیراقن و ئەمەش ئەرکی یەکێتی گرانتر کردووە و پێویستە گرنگی زیاتر بەم شارە بدات".
د.یوسف: دەمانەوێت ببینە یەکەم حزبی نیشتمانیی و نەتەوەیی
هەر لەکۆنفرانسەکەدا د . یوسف گۆران ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان وتاری لیژنەی باڵای کۆنفرانسی پێشکەشکرد و رایگەیاند:" گرنگە لەم دیدارەدا بەگیانی هەڤاڵانە و بەرپرسیارانە بۆ خزمەتی یەکێتی کاربکەین، چونکە دیدار قۆناغێکی نوێی کارکردنی حزبییە لەناو یەکێتیی نیشتمانیی کوردستاندا و بەفراوانکردنی گفتوگۆکانمان جارێکی دیکە بڕیاری سیاسی دەگەڕێنینەوە بۆ هەڤاڵان و کادرانمان".
راشیگەیاند:"ئامانجی دیداری یەکێتی هەنگاوی راستەقینەیە بۆ پتەوکردنی یەکڕیزی لەنێوان هەڤاڵاندا و دروستکردنی ژینگەیەکی بەهێزە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان، هاوکات دەرگای رەخنە بەڕووی هەڤاڵان و کادرانماندا دەکاتەوە، بەمەش دەگەینە بڕیارە دروستەکان و نزیکبوونەوەمان لەیەکتر".
د.یوسف گۆران ئاماژەی بەوەشکرد:"یەکبڕیاری حزب و بوون بەیەکەم حزب لەناوچە جێناکۆکەکان و بردنەوەمان لەهەڵبژاردنەکان رابردوودا بەشێکن لەئامانجەکانی دیداری یەکەم و لەدیداری دووەمیشدا دەمانەوێت خۆمان ئامادە بکەین بۆ گۆڕانکاری نوێ، چونکە دەرکەوتووە سیاسەتی رابردوومان بۆ پارچەکانی کوردستان راست و دروست بووە و دەمانەوێت لەهەرێمی کوردستانیش ببینە حزبی ژمارە یەک و چەندین پرۆژەی جیاوازمان هەیە، کە ویستمانە لەو رێگەیەوە ببینە یەکەم حزبی نیشتمانیی و نەتەوەیی".
کۆنفرانسی کەرکوک بۆ دیداری یەکێتی
ئەمڕۆ 26-3-2025 هەشتەمین کۆنفرانسی ئامادەکاری دووەمین دیداری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەکەرکوک بەئامادەبوونی بەشێک لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی و میوانانی کەرکوک و سەڵاحەدین و خورماتوو، لەسەرجەم سێکتەرەکان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پرسە گرنگەکان و سیاسەتی یەکێتی بەڕێوەچوو.
یەکێتی خۆی بۆ قۆناغی نوێ ئامادە دەکات
دوای ساتێک وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدان کۆنفرانسەکە دەستیپێکرد و مەلا کەریم شکور ئەندامی سەرکردایەتی و لێپرسراوی مەڵبەندی حەمرین-ی یەکێتی وتارێکی پێشکەشکرد و رایگەیاند:"لەگەڵ ئەو کێشانەی لەناوچەکە هەیە، یەکێتی هەمیشە دەستپێشخەر بووە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و خۆی بۆ قۆناغی نوێ ئامادەکردووە، بۆیە گرنگە پەند لەهەڵەکانی رابردوومان وەربگرین و هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەکان بدەین".
وتیشی:" ئەرکی هەموومانە شانبدەینەبەر کێشەکان و هەوڵی چارەسەرکردنیان بدەین و پەنجە بخەینە سەر برینەکان، لەپێناو جێبەجێکردنی ئەو دیدگا روونەی کە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ ناوچەکە هەیەتی".
ئەرکمانە خزمەتی زیاتری پێکهاتەکانی کەرکوک بکەین
ئاسۆ مامەند سەرپەرشتیاری کەرکوک-سەڵاحەدینی یەكێتیی نشتمانیی كوردستان وتارێکی پێشکەشکرد و رایگەیاند:"هەمیشە یەکێتی هەوڵیداوە پێگەی کورد لەناوچە جێناکۆکەکان بەهێزتر بکات، بۆ ئەمەش پێویستمان بەپشتیوانی هەموو لایەکە، هەر ئەمەش وایکرد لەهەڵبژاردنەکانی رابردوودا دەنگی زۆرینەی شارەکە بەدەستبهێنین و بە ئیستحقاقی خۆمان پارێزگارێکی کوردی یەکێتی بۆ کەرکوک دابنێین".
وتیشی:" لەسەر رێبازەکەی سەرۆک مام جەلال ئەرکمانە خزمەتی سەرجەم پێکهاتەکانی کەرکوک بکەین، چونکە هەموومان دەزانین، کە یەکێتی و کەرکوک دووانەیەکی لێک دانەبڕاون، بۆیە گرنگە رێکخستنەکانمان لە کەرکوک و خورماتوو بەهێزتر بکەین و خۆمان ئامادەبکەین بۆ گۆڕانکاری گەورە لەناو رێکخستن و ئۆرگانەکانماندا ئەمە جگە لەوەی ئەرکی پاراستنی دەستکەوتەکانمان لەسەر شانە".
ئاسۆ مامەند راشیگەیاند:"جێی خۆیەتی پاش ئەو وادە کەمەی، کە رێبوار تەها ئەرکی پارێزگاری شارەکەی وەرگرتووە دەستخۆشی لێبکەین، چونکە هەنگاوی باشی ناوە بۆ خزمەتی کەرکوکییەکان، ئێمەش وەک یەکێتی هەمیشە پشتیوانی ئەو و هەڤاڵەکانی دیکەمان دەبین لەپارێزگای کەرکوک، چونکە شارەکە هی هەموو پێکهاتەکانە و لەئێستادا یەکێتی وەک برا گەورەیەک خزمەتیان دەکات".
سەرپەرشتیاری کەرکوک-سەڵاحەدینی یەكێتیی نشتمانیی كوردستان جەختیشیکردەوە:" دیداری کەرکوک تایبەتمەندی خۆی هەیە و پاراستنی شکۆ و هەوڵەکانی یەکێتی لەم سنورە ئەرکی هەموومانە و پێویستە هەوڵی زیاتر بدەین، کە دەنگی زیاترمان لەم ناوچەیە هەبێت و بگەڕێینەوە بۆ جێبەجێکردنی خواست و داواکارییەکانی خەڵک و هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەکانیان بدەین، چونکە خەڵکی کەرکوک و خورماتوو خزمەتی زیاتریان دەوێت و لەهەموو تەحەدییەکاندا پشتیوانی یەکێتی بوون".
بەبێ جیاوازی خزمەتگوزاری پێشکەشی گەڕەکەکانی کەرکوک دەکرێت
هاوکات رێبوار تەها پارێزگاری کەرکوک وتارێکی پێشکەشکرد و رایگەیاند:"دیداری یەکێتی قۆناغێکی نوێی خۆگونجاندنە لەگەڵ واقعی ئێستای هەرێمی کوردستان و عیراق و ناوچەکە و گوێگرتنە لەهەڤاڵان و گەنجانمان لەپێناو خزمەتی زیاتری وڵاتمان".
راشیگەیاند:"پێم باشە لەم دیدارەدا بەشێک لەهەوڵ و کاروچالاکییەکانی ماوەی رابردوومان وەک پارێزگاری شارەکە بخەمەڕوو، کە خۆی لەبەردەوامبوونی خزمەتگوزارییەکانمان بۆ هاوڵاتیان دەبینێتەوە".
پارێزگاری کەرکوک وتیشی:" قیرتاوکردن و راکێشانی ئاوی خواردنەوە و ئاوەڕۆ لەشەقام و گەڕەکەکان بەردەوامی هەیە و بەهیچ شێوەیەک جیاوازی ناکەین لەنێوان گەڕەکەکاندا، هەروەها بەردەوامین لەڕووناککردنەوەی شەقامەکان، ئەمە جگە لەوەی لەهەوڵداین وێستگەیەکی کارەبای 1000 مێگاوات بۆ شارەکە دابینبکەین، هەورەها هەوڵەکانمان بۆ سوود وەرگرتن لە وزەی خۆر بەردەوامە".
راشیگەیاند:" سەوزکردنی شارەکە ئامانجێکی دیکەمانە و دەمانەوێت لەگەڵ فراوانکردنی شەقامەکان سەوزایی شارەکە زیاتر بکەین، لەگەڵ ئەوەشدا دەتوانم بڵێم خەڵکی کەرکوک ئەو شاهێدییەمان بۆ دەدەن کە ئێستای کەرکوک لەگەڵ رابردوودا لەڕووی پاکوخاوێنییەوە جیاوازی زۆری هەیە و رۆژانە هەزار و 350 کرێکار بە شەو و رۆژ کاردەکەن بۆ پاککردنەوەی شارەکە، هەروەها بە ئەرکی خۆمان زانییوە کە پەیوەندییمان لەگەڵ حزب و لایەن و پێکهاتەکان باشبکەین، لەپێناو خزمەتکردنی زیاتری هاووڵاتیان ، جێی خۆیەتی سوپاسی ئاسایش و دژەتیرۆری سلێمانی بکەم کە هەمیشە پشتیوانمان بوون بۆ بەدەستهێنانی ئارامیی زیاتر لەشارەکە".
یەکێتی هەوڵی راستکردنەوەی رێڕەی حکومڕانی دەدات
دواتر وتاری لیژنەی باڵای دیدار لەلایەن ستران عەبدوڵڵاوە پێشکەشکراو رایگەیاند:" لە 50 ساڵی تەمەنیدا هەمیشە یەکێتی ئەرکی خزمەتکردن بووە، کەبێگومان ئەم خزمەتکردنی بۆ ناوچە جێناکۆکەکان و کەرکوک زیاتر بووە و بەردەوام هەوڵیداوە هەموکات حکومڕانییەکی راستەقینە پێشکەشبکات".
راشیگەیاند:" یەکێتی لەکوردستان هەوڵی راستکردنەوەی حکومڕانی و شەراکەتی راستەقینە لەحکومەت دەدات، لەعیراقیش بەبەشداری کورد و جیبەجێکردنی ماددەی 140 و بڕیاردان لەپرسە گرنگەکان بۆ بەهێزکردنی پێگەی کورد کاردەکات، هەروەها لە باکور و رۆژئاوای کوردستانیش بە بەرپاکردنی ئاشتی هەوڵی زامنکردنی مافەکانمان دەدات، بۆیە ئەرکی بووژانەوەی لەسەرشانە و لە 50 ساڵی کامڵبوونیدا یەکێتی دەبێت بەهێزتر بێت و کلتوری یەکێتی بچێنێت".
کۆنفرانسی دەڤەری راپەڕین بۆ دیداری یەکێتی
ئەمڕۆ 9-4-2025 کۆنفرانسی ئامادەکاری بۆ دیداری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەئامادەبوونی بەشێک لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی و تێکۆشەرانی دەڤەری راپەڕین لەسەرجەم سێکتەرەکان، بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پرسە گرنگەکان و سیاسەتی یەکێتی دەستیپێکرد.
یەکێتی هەنگاو بەرەو نوێگەری لەکار و خەبات دەنێت
سەرەتای کۆنفرانسەکە بەساتێک وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدان دەستیپێکرد و دواتر هیوا قەرەنی سەرپەرشتیاری ئیدارەی راپەڕین وتارێکی پێشکەشکرد و رایگەیاند:" ئەو سەردەمەی مامی گەورەمان سەرۆککۆمار بوو زۆرترین دەستکەوت بۆ عیراق و هەرێمەکەمان بەدەستهات، ئێستاش یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە سەرۆکایەتی بافڵ جەلال تاڵەبانی هەنگاو بەرەو نوێگەری لەکار و خەبات دەنێت".
ئاماژەی بەوەشکرد:" یەکێتی و راپەڕین دووانەیەکن قودرەت ناتوانێت لەیەکیان بکات، بەهیوایەین لەم قۆناغەدا بە راستکردنەوەی رێڕەوی حکومڕانی و پابەندبوون بە پلاتفۆڕمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و ئیدارەدانی هەرێمی کوردستان، بتوانرێت قەرەبووی قەیرانەکانی پێشوومان بۆ بکرێتەوە".
سەرپەرشتیاری ئیدارەی راپەڕین ئاماژەی بەوەشکرد:"لەسەروبەندێکدا، کە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەبەڕێکردنی دوا مانگەکانی تەمەنیدایە بەرەو یوبیڵی زێرینی 50 ساڵە، سەراپای کوردستان عیراق ناوچەکە و جیهان لەگۆڕانکاریی چارەنوسسازدایە، ئەمەش وادەکات لێبراوانەتر خۆمان بۆ هەموو ئەگەر و پێشهاتەکان ئامادەبکەین، بەو ئومێدەین ئەم دیدارەی یەکێتی وەڵامدانەوەی خواست و داواکارییەکانی ئەم قۆناغەبێت و بیکەینە وێستگەی بەخۆداچوونەوە و سەرلەنوێ خۆسازدانەوە و تین و گوڕ بەخشینەوە بە هەموو ئۆرگان و دامەزراوە و جومگەکانی، تا بتوانین وەک هەمیشە سەربەرز و رووسور کاروانی خەباتی رزگاری گەلەکەمان لەم قۆناغەشدا رێبەری بکات و ئاوات و ئامانجی شەهیدە نەمرەکان بەدیبهێنێت".
یەکێتی شاڕێی خەباتی کوردستانی بەهێزتر کردووە
هاوکات د.یوسف گۆران ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی و سەرپەرشتیاری لیژنەی باڵای دووەمین دیداری یەکێتی لە وتارێکدا رایگەیاند:"بیرۆکەی دیداری یەکێتی لەقۆناغێکی نوێی سیاسی و حزبی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هاتەئاراوە و لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان و عیراق میکانیزمێکی کاری حزبی و هاوچەرخ بوو، ئەگەر دیداری یەکەممان لەقۆناغێکی هەستیاری حزبی و ناوخۆیی بەستبێت، لەئێستادا ئەرکی دیداری دووەم جیاوازتر و فراوانترە".
ئاماژەی بەوەشکرد:" دیداری دووەم دەبێتە هەنگاوێکی راستەقینە و پتەو بەرەو یەکڕیزی فکریی لەنێوان کادرو هەڤاڵانماندا بەتایبەت لە پرسە گرنگ و چارەنوسسازەکاندا، هەروەها دەستنیشانکردنی رۆڵی یەکێتی وەک هێزێکی نیشتمانیی گەورە لە داکۆکیکردن لە بەرژەوەندییە باڵاکانی کوردستان بە تایبەت لەئێستادا کە رووداوەکان لە ناوچەکەمان بەشێوەیەکی خێرا روودەدەن، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و گەلی کوردستان بە ئاستێکی زۆر کەوتووەتە بەردەم کاریگەری ئەو گۆڕانکارییانە، بۆیە گرنگە هەموومان دیدێکی روون و یەکگرتوومان سەبارەت بە بەرژەوەندی و ئاڵنگارییەکانی میللەتەکەمان هەبێت".
سەرپەرشتیاری لیژنەی باڵای دووەمین دیداری یەکێتی روونیشیکردەوە:"دەڤەری راپەڕین لەدواهەمین هەڵبژاردنی کوردستاندا بازنەکەی بەسەرپەرشتی قوباد تاڵەبانی سەروەرییەکی گەورەی دەنگدانتان بۆ خۆتان و یەکێتی تۆمارکرد، کە جێی دەستخۆشی و شانازیمانە، بۆیە جێی خۆیەتی هەموومان شانازی بەوەوە بکەین، کە دوای ساڵانێکی زۆر، ئێستا یەکێتییەکەمان شاڕێی خەباتی کوردستانی بەهێزتر کردووە، ئامانجی دیداری دوەەمی یەکێتیش ئەوەیە کە بیینەوە بە حزبی ژمارە یەک لە هەموو کوردستان ".
بە گوێرەی پەیڕەوی ناوخۆی پەسەندکراوی کۆنگرەی پێنجەم، دیداری یەکێتی چالاکییەکی رەسمیی دەورییە و بەشێکە لە وێستگەکانی خەباتی فراوانی هەڤاڵانە, یەکەم دیداری یەکێتی بەسەرپەرشتی قوباد تاڵەبانی لە بەرواری 12-3-2022 دەستپێکرد و لە31-5-2022 کۆتایی بەکارەکانی هێنا و سیاسەتەکانی یەکێتی لە بوارە جیاجیاکاندا داڕشت و بووە بنەمایەک بۆ سیاسەتی گشتی یەکێتی.
دووەمین دیداری گشتی یەکێتی لە سلێمانی دەستیپێکرد
دووەمین دیداری گشتی یەکێتییی نیشتمانیی کوردستان، بە ئامادەبوونی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی وبەسەرپەرشتی قوباد تاڵەبانی سەرپەرشتیاری دیداری یەکێتی لە هۆڵی یانەی پێشمەرگە لە سلێمانی دەستیپێکرد.
سەرەتای مەراسیمەکە بە دەقیقەیەک وەستان بۆ گیانی پاکی سەرۆک مام جەلال و شەهیدانی کوردستان دەستیپێکرد.
د. یوسف گۆران: لە دیداری یەکەم 60٪ی پێشنیارەکان جێبەجێکراون
د.یوسف گۆران سكرتێری لیژنه‌ی باڵای دووه‌مین دیداری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان لە وتەی دەستپێکی دیداردا رایگەیاند: "پاش بەستنی 9 کۆنفرانس لە شارە جیاجیاکانی کوردستان و بەشداریکردنی زیاتر لە 12 هەزار و 500 ئەندام و لایەنگری یەکێتی ئەمڕۆ لە شاری شاران لە سلێمانی گەیشتینە دیداری گشتی یەکێتی و دووەمین دیدار بەڕێوەدەبەین، بەناوی ئەندامانی لیژنەی باڵای دیدارەوە بەخێرهاتنتان دەکەین".
"زۆر قسەو گفتوگۆ لەسەر دەرئەنجامی دیداری پێشوو خرایەروو، ئەمڕۆ هەندێک لە دەرئەنجامەکان باس دەکەین، لە دیداری یەکەم 468 پرۆژەو پێشنیار پاش رێکخستن و یەکخستنی لامان گەڵاڵە بوو، لەنێوانیاندا زیاتر لە 60٪ی پێشنیارەکان جێبەجێکراوەو ئەوەی ماوەتەوە کاری لەسەر دەکرێت، هیوادارم دیداری دووەم پێشنیار و پرۆژەی زیاتری بۆ بەهێزتر کردن و رێکخستنەوەی یەکێتی هەبێت، لەم دیدارەدا زیاتر لە 547 پرۆژە و پێشنیار و راسپاردە کۆکراونەتەوەو هیوادارین لەم دوو رۆژەدا فراوانتر و دەوڵەمەندتر بکرێت"، د. یوسف گۆران وادەڵێت.
وتیشی: "بەناوی لیژنەی باڵای دیدارەوە دڵنیاتان دەکەینەوە کە بیرۆکە و پێشنیاری ئەمڕۆتان دوای پەسەندکردنیان لەلایەن سەرکردایەتی یەکێتییەوە دەکەینە بەردی بناغەی سیاسەتی گشتیمان لە چاکسازی و راستکردنەوەی رێڕەوی حوکمڕانی لەهەرێمەکەمان، دەشبێتە بەرنامەیەکی گشتی بۆ هەڵبژاردنی ئایندە و بەهێزکردنی رەوتی کوردستانیبون و پەیوەندی لەگەڵ کوردستانیانی سەرجەم ناوچەکە و جیهان".
قوباد تاڵەبانی: یەکێتی حزبێکە بە ئاسانی لاواز ناکرێت
دواتر قوباد تاڵەبانی سەرپەرشتیاری دیداری یەکێتی لە وتەیەکیدا رایگەیاند: "لەدیداری پێشوو هەر لێرەوە پێم وتن کە یەکێتی حزبێکە بە ئاسانی لاواز ناکرێت، کاتی بەستنی دیداری یەکەم کاتێکی زۆر هەستیار بوو بۆ یەکێتی، رووبەرووی چەندین تەحەدی ناوخۆیی و دەرەکی ببوینەوە، کەس پێی وانەبوو بتوانین لەو کاتەدا و بەهەبوونی ئەو هەموو کادرە و 13 لیژنە دیدار بەڕێوەببەین و تاوتوێی هەموو پرسە گرنگ و هەنوکەییەکانی ناو یەکێتی و هەرێمی کوردستان بکەین، بەڵام کردمان و کردتان، لەو دیدارە راسپاردەکان پێشکەشکران و لەنێوان دیداری یەکەم و دووەم کۆنگرەیەکی سەرکەوتومان بەست و تێیدا کاک بافڵ وەک سەرۆکی یەکێتی هەڵبژێردرا و بەڵێنیدا یەکێتی یەک بخاتەوەو کێشەکانی یەکێتی چاک بکات و هەموو هەوڵی بخاتەگەڕ بۆ سەرخستنی یەکێتی و جێبەجێشیکرد، لێرەوە دەبێت سوپاسی بکەین بۆ هەموو هەوڵەکانی بۆ بەرزکردنەوەی ئاست و پێگەی یەکێتی، لەدوای ئەو دیداری یەکەمیش دوو هەڵبژاردنی سەرکەوتومان ئەنجامدا و دەنگ و کورسیمان زیادی کرد و پێگەی یەکێتیمان گەڕاندەوە، کەچەنەدین بەڵێن درا و هەندێکیان جێبەجێکراون و لەپەرلەمانی کوردستان هیچ حزێک ناتوانێ 50+1 پێکبهێنێت و هاوسەنگی هێزمان رێکخستەوە، ئێستا لەسەروبەندی پێکهێنانی حکومەتین و ئەو هێزە وای لەیەکێتی کردووە بەهێزی خۆیەوە بەشداری هەموو دانوستانەکان بێت و ببێتە هیوا بۆ جێبەجێکردنی خواست و داواکارییەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان".
"ئەم دیدارە لەکاتێکی زۆر گونجاو‌دا دەبەسترێت، داواتان لێدەکەین سەرەڕای پێکهێنانی لیژنەکان و ئامادەکردنی رەشنوسەکان، لەم دوو رۆژەدا ئەبێت هەموو ئەو بابەتانە جێبەجێ بکەین تاکوو یەکێتی ببێتە خاوەن روئیایەک سیاسەت و هەیکەلیەت و نوێنەرایەتی خۆی و پەیمانی خۆی بۆ کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان نوێ بکاتەوە، لە چوارچێوەی دەرئەنجامی دیداری یەکێتی سیاسەتێکی هەبێت کە بتوانێت بیچەسپێنێت لەناو حکومەتی داهاتوو، بەو سیاسەتەوە بچێتەوە ناو جەماوەری خۆی لەبەردەم هەڵبژاردنی داهاتوودا"، قوباد تاڵەبانی وای وت.
دەشڵێت: "یەکێتی حزبێکی زیندوەو سەلماندویەتی و کۆبونەوەی ئێوەش لێرە دووبارە ئەیسەلمێنێتەوە، بەشێکی زۆرتان چەندین ساڵ ئەتانناڵاند بەدەست ململانێکانی کەلە سەرەوە هەبوون، هەمووتان ئەتانوت ئێوە لەسەرەوە چاک بن ئێمە لە خوارەوە کێشەمان نییە، ئێمەش بە قسەمان کردن و ئێستا لەسەرەوە چاکین، بەڵام لەخوارەوە کێشە هەیە، بۆیە لێرەدا رەخنە دەگرین و پەنجە دەخەینە سەر کێشەکان، پێشنیار پێشکەش دەکەین تا ببێتە راسپاردە و بتوانین جێبەجێی بکەین، هیوادارم لەم دوو رۆژەدا دەرفەت وەربگرن و بەشداری هەموو پانیڵەکان بکەن، رای خۆتان بڵێن چونکە گرنگە بۆ داڕشتنی سیاسەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، تاکو ئەو سەرکردایەتییە بەهێزەی ئەمڕۆ بەهێز و کاریزمای کاک بافڵەوە جێبەجێی بکات".
عومەر شێخ موس: لەسەر رێباز و پرەنسپە سەرەتاییەکانی یەکێتی بەردەوام بن
لەبەشێکی تری دیدارەکە لەرێگای ڤیدیۆیەکەوە پەیامی عومەر شێخ موس دەستەی دامەزرێنەری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پێشکەشکرا و رایگەیاند: "بەگەرمی پیرۆزبایی بەستنی ئەم دیدارەتان لێ دەکەم، هیوای سەرکەوتنی گەورەتان بۆ دەخوازم، ئومێدەوارم لەسەر رێباز و پرەنسپە سەرەتاییەکانی یەکێتی بەردەوام بن بۆ خزمەتی گەل و نیشتمان، ئاڵای یەکێتی هەموو کات بەرز و شەکاوە بێت، سەرکەوتوو سەرفراز بن".
سەرۆککۆمار: یەکێتی حزبێکی گەورە و گرنگی کوردستانی عیراقە
دواتر د. لەتیف رەشید سەرۆککۆماری عیراق رایگەیاند: "یەکێتی حزبێکی گەورە و گرنگی کوردستانی عیراقەو مێژویەکی پڕ سەروەری هەیە، تکا ئەکەم ئەو مێژووەی بپارێزرێت و رێگا بەکەس نەدرێت ئەو مێژووە تێکبدات، یەکێتی لەسەرەتای دروستبونییەوە باوەڕی بە دیموکراسی و مافی چارەی خۆنوسی و مافی مرۆڤ هەبووە، رۆڵێکی سەرەکی و کاریگەری لە پاراستنی مافی کورد و پێشکەوتنی بوارەکانی سیاسی و رۆشنبیری و کۆمەڵایەتی و بەرەنگاربونەوەی دیکتاتۆریەت هەبووەو هەزاران رۆڵەی تێکۆشەری شەهید بووە".
"هەزاران سڵاو بۆ رۆحی سەرکردەی مەزن سەرۆک مام جەلال و سەرجەم شەهیدانی یەکێتی، هیوادارم هەموو کاتێک لە ئامۆژگارییەکانی سەرۆک مام جەلال سود وەربگرین کە یاد و یادگاری بەچەند کتێبێکیش باس ناکرێت، مام جەلال نەک هەر بۆ گەلی کوردستان بەڵکوو بۆ ئازادی هەموو خەڵکی عیراق لەدەست رژێمی دیکتاتۆری بەعس خەباتی دەکرد، سەرکردەیەکی ئازا و رۆشنبیر و لێهاتوو ئازادیخواز بوو، باوەڕی بە کوردستانیەتێکی یەکگرتوو هەبوو، لەسەرمانە هەموو لایەک بەڕێزەوە باسی تێکۆشانی ئەو سەرکردەیە بکەین و ئامۆژگارییەکانی پەیڕەو بکەین، داواتان لێدەکەم کەلەسەر رێبازی سەرۆک مام جەلال بڕۆین و سیاسەتی چەپکە گوڵەکە لەناو یەکێتی و لەگەڵ دۆستەکانمان جێبەجێ بکەین و یەکێتی بپارێزین و هەوڵی بەرەو پێشبردنی بدەین و یەکێتی بە گەورەیی بهێڵینەوە، چونکە بۆ پاراستنی هاوسەنگی دیموکراسی لەهەرێم و عیراق زۆر گرنگە"، سەرۆککۆمار وای وت.
شێخ جەعفەر: یەکێتییەکەمان دەچێتە قۆناغێکی نوێی گەشەکردن و یەکڕیزی
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا لێپرسراوى ئەنجوومەنى پارستنى بەرژەوەندیە باڵاکانى یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان وتارێکى پێشکەش کرد و رایگەیاند: "دیدارى دووەمى یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان، ئەمڕۆ ئێمە نەک تەنها بۆ بۆچون و رێکخستن لێرەین، بەڵکو بۆ نوێبوونەوە کۆدەبینەوە و چەند گونجاوە کە ئێمە لە بەهاردا ئەم کارە بکەین، وەرزێکە کە هەڵگرى رووحى گەنجبونەوە و هیوا و لە دایکبون و نوێبوونەوەیە، وەک چۆن ئێستا شاخ و دۆڵەکانى کوردستان دواى زستانێکى دور و درێژ زیندوو دەبنەوە، یەکێتییەکەشمان دەچێتە قۆناغێکى نوێى گەشەکردن و یەکڕیزى و یەک ئامانجەوە، خوشک و برایان یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان لە ئاسودەیى لەدایک نەبووە، لەخۆڕاگریدا لەدایکبووە، لە هۆڵەکانى ئیمتیازاتدا دروست نەبووە، بەڵکو لە دۆڵى شۆڕش و دڵى خەونبینیندا دروست بووە، یەکێتیى ساڵى 1975 دامەزرێنراوە".
"دەنگى گۆڕانکارى و هێماى کوردستانێکى پێشکەوتنخواز و ماڵى ئەو کەسانە بووە کە بوێرى خەیاڵى میللەتێکى ئازاد و دیموکراتیان ویستووە، لە رۆژانى سەرەتاى شاخەوە، بەرەنگاربوونەوەى ستەمکارى بۆ دامەزراندنى سەربەخۆیى گەلەکەمان هەنگاویناوە، لە دواى راپەڕینى ساڵى ٩١ لە دروستکردنى ئیدارەیەکى کوردستانیەوە تا بەشداریکردنمان لە داڕشتنى دەستورى عیراقدا یەکێتى دەست بە دەست لەگەڵ خەڵکدا رۆیشتووە، گونجان و پەرەسەندن وە هەمیشە بەرگرى لە بنەماکانى دادپەروەرى یەکسانى و کەرامەتى میللەتەکەمان کردووە"، شێخ جەعفەر وای وت.
ئەوەشی راگەیاند: "ئێمە بە زریانى سەختدا تێپەڕین کاتەکانى ململانێى ناوخۆیى هەڕەشەى دەرەکى و تەحەداى سیاسى بەڵام هەموو جارێک بە خۆڕ‌اگرى هەستاوینەتەوە، بۆچى؟ چونکە ئێمە لە حزبێک زیاترین ئێمە دیدگایەکین بۆ شەهیدان و بەڵێنێکین بۆ گەلەکەمان و نەوەکانى داهاتوو، ئەم مەکۆیە تەنها کۆبوونەوەیەک نییە، بەڵکو بانگەوازێکە بۆ کردنەوەى بۆ ئەو بەڵێنانەى کە بە خەڵکمانداوە، ئەمڕۆ لە خاڵى وەچەرخاندندا وەستاوین، کوردستان و ناوچەکە رووبەڕوى تەحەداى ئاڵۆزى دەبنەوە، لە ڕووى سیاسى ئابورى کۆمەڵایەتى، گەلەکەمان چاوەڕوانى وەڵام دەکات، بۆ سەقامگیرى بۆ هەڵوێستى بۆ ئەو بەرپرسیارێـتیەى ئێمە وەک یەکێتیى گوێ‌بگرین و سەرکردایەتى بکەین، پابەندبونمان بە بەڵێنەکانمانەوە بین، پێویستە دەرگاى دەرفەتەکان بکەینەوە، چاکسازى لە دام و دەزگاکاندا بکەین، ئیلهام بەخش بین بۆ داهێنان لە ناو حزبدا، با یەکێتیى ببێت بە ماڵى ووزە و بیرۆکەى بوێر و هێزى بەکۆمەڵ، بەمشێوەییە رێز لە رابردوومان دەگرین، بەمشێوەییە داهاتوومان مسۆگەر دەکەین، با پێکەوە بەرەو پێشەوە بچین، سەرمان بەرزبێت، دڵمان یەکگرتوو چاومان لە ئاسودەیدایە، بژى یەکێـتیى، بژی رووحى ئازادى، بژى خەڵکى کوردستان، سوپاس بۆ ئێوەش".
له‌م لینكه‌وه ئاگاداری كاروچالاكییه‌كانی دیداری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به...
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
بەریتانیا چەند بڕیارێک دژی پەنابەران دەردەکات
11:27 AM - 2025-11-17 -
پلەکانی گەرما نزمتر دەبنەوە
10:32 AM - 2025-11-17 -
عیراق توانای بەرگری خۆی بەهێز دەكات
08:09 PM - 2025-11-16 -
هەزاران حەبی هۆشبەر دەستی بەسەرداگیرا
11:02 AM - 2025-11-16
ئەمانەش ببینە
كاره‌بای سلێمانی: بەشێکی زۆر لەخاوەن موەلیدەکان گرێبەستیان لەگەڵ کردوین
10:20 AM - 2025-11-17
150هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
09:15 AM - 2025-11-17
سەرۆك بافڵ سەرەخۆشی لە سەرۆككۆمار دەكات
07:54 PM - 2025-11-16
بڕیار لەسەر خەرجكردنی مووچەی مانگی 9ی هەرێم دەدرێت
07:22 PM - 2025-11-16
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆك بافڵ سەرەخۆشی لە سەرۆككۆمار دەكات
عیراق 07:54 PM - 2025-11-16 -
بڕیار لەسەر خەرجكردنی مووچەی مانگی 9ی هەرێم دەدرێت
کوردستان 07:22 PM - 2025-11-16 -
قائیمقامی کۆیە: ته‌واوكردنی پڕۆژه‌كان له‌سه‌ر ئه‌ركی ئیداره‌ی گشتی یه‌كێتی به‌رده‌وامه
کوردستان 03:06 PM - 2025-11-16 -
وتەبێژی كۆمسیۆن بۆ PUKMEDIA: ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردن رادەگەیەنین
کوردستان 11:47 AM - 2025-11-16 -
هەزاران حەبی هۆشبەر دەستی بەسەرداگیرا
عیراق 11:02 AM - 2025-11-16 -
مووچه‌خۆرانی هه‌رێم مه‌ترسی دووباره‌بوونه‌وه‌ی سیناریۆكانی ساڵی رابردوویان هه‌یه
کوردستان 10:17 AM - 2025-11-16 -
سەرکەوتنی پەرلەمانی و ئەرکی نیشتیمانی
بیروڕا 10:15 AM - 2025-11-16 -
تیروپشکی 89 هەزار کەس بۆ فەریزەی حەج بەڕێوەدەچێت
کوردستان 10:05 AM - 2025-11-16







دابەزێنە

