فه‌همی بورهان: كۆنفرانسه‌كان بۆ دووهه‌مین دیداری یه‌كێتی به‌رده‌وامده‌بن
کوردستان 04:18 PM - 2025-03-01
PUKMEDIA
فەهمی بورهان
لیژنه‌ی باڵای كۆنفرانسی دووهه‌مین دیداری یه‌كێتی تاوتوێی
كۆنفرانسه‌كانی موسڵ و دهۆك و كۆیه‌و هه‌ولێر ده‌كات و شوێنی پێنجه‌مین كۆنفرانسیش دیاریی ده‌كات.
فه‌همی بورهان لێپرسراوی سكرتارییه‌تی دووه‌هه‌مین
دیداری یه‌كێتی له لێدوانێكیدا به وێبسایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند:" سبه‌ی یه‌كشه‌ممه لیژنه‌ی باڵای ئاماده‌كاری كۆنفرانس له‌سلێمانی بۆ دوو
مه‌به‌ست كۆده‌بنه‌وه، كه‌خۆی له‌تاوتوێكردنی كۆنفرانسه‌كانی موسڵ و دهۆك و هه‌ولێر
و كۆیه ده‌بینێته‌وه، هه‌روه‌ها بڕ‌یارده‌ده‌ین كه كۆنفرانسی پێنجه‌م له‌كوێ ئه‌نجام
بدرێت".
"دووهه‌مین دیداری یه‌كێتی
به دوو قۆناغ به‌ڕ‌ێوه‌ده‌چێت، له‌قۆناغی یه‌كه‌مدا ئاماده‌كارییه‌كانن كه‌خۆی له
ئه‌نجامدانی كۆنفرانسه‌كان ده‌بینێته‌وه، هه‌روه‌ها له‌قۆناغی دووه‌میشدا دیداری
گشتی به‌ڕ‌ێوه‌ده‌چێت، كه ته‌واو جیاواز ده‌بێت له كۆنفرانسه‌كان". فه‌همی بورهان وایوت.
راشیگه‌یاند:" دووهه‌مین دیداری گشتی یه‌كێتی به‌به‌شداری
میوانانی ناوخۆیی و ده‌ره‌وه ده‌بێت، به‌ڵام له‌ئێستادا كاته‌كه‌ی دیارینه‌كراوه،
چونكه هێشتا كۆنفرانسی كه‌ركوك و گه‌رمیان و سلێمانی و زۆر شوێنی دیكه ماوه، كه
پێویسته ئه‌م ناوچانه‌ش كۆنفرانس بكه‌ن".
ئەمەش لە کاتێکدایە، رۆژی15ی 2ی 2025 لە موسڵ
دووهەمین دیداری یەکێتی دەستی بە کارەکانی کرد و پاشان لە رۆژی 20ی 2ی2025
لە پارێزگای دهۆک و دواتر لە 26ی 2 لە کۆیە و 27ی 2ی 2025 لە هەولێر کۆنفرانسی
دیدارەکە بەڕێوەچوو.
بە گوێرەی پەیڕەوی ناوخۆی پەسندكراوی كۆنگرەی
پێنجەم، دیداری یەكێتی چالاكییەكی رەسمی دەورییەو بەشێكە لە وێستگەكانی خەباتی
فراوانی هەڤاڵانە، هاوكات یەكەم دیداری یەكێتی بەسەرپەرشتی قوباد تاڵەبانی لە
بەرواری 12-3-2022 دەستپێكردو لە 31-5-2022 كۆتایی بەكارەكانی هێناو سیاسەتەكانی
یەكێتی لە بوارە جیاجیاكاندا داڕشت و بووە بنەمایەك بۆ سیاسەتی گشتی یەكێتی.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ئەو کەسانەی پاسپۆرتی دۆمەنیکاو سانت لوشیایان کڕیوە مەترسیان لەسەرە
09:44 PM - 2026-07-26 -
تونجەر باقرخان: یاسای چوارچێوە بەم زوانە دەچێتە پەرلەمانی تورکیا
06:08 PM - 2026-07-26 -
خولی پەرەپێدانی کاری میدیایی بەڕێوەدەچێت
04:45 PM - 2026-07-26 -
پڕۆژەی قیرتاوکردنی رێگای سەنگاو-دەربەندیخان دەکرێتەوە
04:32 PM - 2026-07-26
ئەمانەش ببینە
دەرباز كۆسرەت رەسوڵ و كونسوڵی رووسیا تاوتوێی دۆخی ناوچەكەو پێكهێنانی حكومەت دەكەن
08:01 PM - 2026-07-26
سەرۆک بافڵ: هەڵەبجە و خەڵکە سەربەرزەکەی شایستەی خزمەتی زیاترن
05:39 PM - 2026-07-26
پەرلەمانتارێکی یەکێتی: قەرزی کارەبا بخرێتە بری لێبڕین و پاشەکەوت
03:25 PM - 2026-07-26
شێخ جەعفەر پشتیوانيی بۆ چالاكییەكانی دامەزراوەی كەریمی عەلەكە دەردەبڕێت
02:54 PM - 2026-07-26
زۆرترین خوێنراو
-
شێخ جەعفەر پشتیوانيی بۆ چالاكییەكانی دامەزراوەی كەریمی عەلەكە دەردەبڕێت
کوردستان 02:54 PM - 2026-07-26 -
ناوی جێگرەوەكانی حەج بەدەرچوو هەژمار دەكرێن
کوردستان 01:30 PM - 2026-07-26 -
لیستی مووچەی مانگی 7ــی فەرمانبەرانی هەرێم پەسەندکرا
کوردستان 12:04 PM - 2026-07-26 -
بۆیەكەمجار لەئەمساڵدا دینار بەرامبەر دۆلار نرخی پێوانەیی تۆماركرد
ئابوری 11:55 AM - 2026-07-26 -
یەکێتی و پارتی تەئكید لەهەماهەنگی و برایەتی و پێكەوە كاركردن دەکەنەوە
کوردستان 11:19 AM - 2026-07-26 -
ئەندامێكی فراكسیۆنی یەكێتی داوای بەهەمیشەیی كردنی گرێبەستەكان دەكات
کوردستان 11:14 AM - 2026-07-26 -
سەرۆک مام جەلال فێری چی کردین؟
بیروڕا 10:54 AM - 2026-07-26 -
ئێران: گۆڕانکاری لە هاتووچۆی هورمز ڕووی نەداوەو لەگەڵ عەمان پێشکەوتن هەیە
جیهان 10:09 AM - 2026-07-26




.png)


دابەزێنە

