یەکەم بەردی سەنگەر...ژیاننامەی شەهیدی سەرکردە و ئەتڵەسی سەنگەرە ئاوەدانەکەی رواندزە
مەڵتی میدیا 07:56 PM - 2025-01-18
pukmedia
ستران عەبدوڵا
ستران عەبدوڵا
سوپاس بۆ کاک هیوا سەید سەلیم نووسەر و کوڕی شەهیدی
سەرکردە سەید سەلیم بۆ کتێبە پڕ و دەوڵەمەندەکەی( یەکەم بەردی سەنگەر) یەکەم بەردی سەنگەر هەر بیۆگرافیای شەهیدی نەمر
سەید سەلیم و رۆڵی ئازایانەی لە شۆرشی ئەیلول
و تێهەڵچوونەوەی خەباتی شۆڕشی نوێ بە هەموو بەرە و ئاراستەکانییەوە نییە، بەڵکو
جوگرافیای دەڤەرەکە و رۆڵی مێژوویی رواندز و دەوروبەری لە خەباتی سیاسیی و نیشتمانی
و چینایەتی گەلەکەمان تۆمار دەکات لە سەدەی
بیستەمی نیوان دوو جەنگی جیهانی تا دەستپێکردنی بزووتنەوەی حەریفانەی کوردایەتی لە
رێی حزب و رێکخراوەکانەوە و ململانێ کۆمەڵایەتی و دەروون چینایەتییەکانی ئەو سەردەمە.
کتێب بەم بەسەرکردنەوە جوگرافی و مێژووییە زەمینەی
سروشتی و مێژووکردی شۆرش لە دەڤەرەکە وەک بەشێک لە کوردستانی باشوور بەسەردەکاتەوە،
رووداوەکان وا چنراون پێمان دەڵێ زوڵمی نەتەوەیی
و نیشتمانی و کۆمەڵایەتی سەر کۆمەڵانی خەڵک
پەرەسەندنەکان قەرزاری دوو شۆڕشی لەسەر یەک دەکا و دۆخی دژواری نێوانیان لە ئاوارەیی
و دەربەدەری و قەڵاچۆکردن دەکاتە خوێی بەسوێی ناو برینەکانی زەحمەتکێشانی ژن و
منداڵ و هاوڵاتی سیڤیلی پانتایی ناوچە رزگارکراوەکانی شۆڕش و ناوچەکانی ژێر دەستی
دیکتاتۆری بەعس .
یەکەم بەردی سەنگەر روونە کە دەیەوێ پێمان بڵێ
و لەمەشدا بێگومان ڕاست دەکات بزووتنەوەی شۆڕشگێری قەدەغەو قاچاخی بندەستەکان کە
رووبەرووی دیکتاتۆری و داگیرکەری شۆڤێنی بەعس بۆتەوە پێویستی بە گیانباز و لە خۆبردوو
و سەرکردە و فەرماندە هەیە کە لەم چیرۆکەدا لە فەسڵەکانی دواتردا سەید سەلیم دەبێتە
نموونەیەکی جوامێرانەی نەبەرد و بەرەنگاری و باقی کتێبەکەی بۆ تەرخان دەکرێت.
بەردی سەنگەر لەم کۆتاییەدا خوێنینە و سوورە وەک
مژدەی هەموو خەباتێکی رەوا و دادپەروەر. شەهیدە بە پێداگرییەوە کە بە خوێنی خۆی جوابی تەحەداکان دەداتەوە و لە
ئاستی قسەدا رایناگرێت.
هەرچی بڵێم لەسەر کتێبەکەی کاک هیوا (کە ئیتر هەر
کوڕی شەهید نییە کە هاوڕێکانی باوکی بۆی بەخەمن و هەر هەڵسوڕاوێکی سیاسیی نییە لە
ناو پرۆسەی سیاسیی کوردستان، بەڵکو ساحێبی کتێبی سەنگینیشە و هیترمان لێی دەوێت) جێی
خوێندنەوەی راستەوخۆ ناگرێتەوە و پێم وایە ئێمە لەبەردەم کتێبێکی رێکوپێکداین کە لە
خۆڕایی ستایش و لە خۆڕایش رەخنە ناگرێت ، بەڵکو لە حزوری شەهیدێکی وەک سەید سەلیم
و تێکۆشەرانی بزووتنەوەی سۆشیالیست وەک چەترێکی پێکەوەیی لە ناو یەکێتیی و شۆڕشی
نوێشدا سەرچێخی تیا نییە و هەقی رەوای خەباتی هەمەلایەنەی گەلەکەمان دەدات، بە پێچەوانەی
زۆر ڕەشکردنەوەی لاپەڕە کە ناوی لە خۆی ناوە کتێب و لە ئاکامدا شەرم دەکات لە هەڵسەنگاندنی زانستی و دادپەروەرانە
بەقای پێ بکەین.
ئێ بە خوا وەکو یەکێتییەکیش پێم خۆشە لە نێو هەموو
باسەکاندا ئەوەش بگێڕمەوە کە جەنابی مام جەلال وەختێک لە سەرکردایەتی شۆرش شەهید سەید سەلیم دەبینێ پێی
دەڵێ (سەید سەلیم چەند کەسێکی وەکو تۆ لە نێو شۆڕش هەبێ ئازادکردنی شاری کەرکوک بە
قۆنتەرات دەگرم.. لاپەڕە ١٣٨)
رۆحی مام و سەید شاد بێت و کاروانی خەبات تا بەدیهاتنی
گشت ویستە نەتەوەییەکانیان بەردەوام بێت.
ئەم کتێبە بۆ دیکۆمنتارییەکی سەنگین و پڕ ناوەرۆکیش دەست دەدات بە مەرجێ
کاک هیوا ئاگای لە ئاراستە و سینایۆکەی بێت
بۆ ئەوەی رۆحە ئیجابییەکەی نەشەمزێ.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ئەو کەسانەی پاسپۆرتی دۆمەنیکاو سانت لوشیایان کڕیوە مەترسیان لەسەرە
09:44 PM - 2026-07-26 -
تونجەر باقرخان: یاسای چوارچێوە بەم زوانە دەچێتە پەرلەمانی تورکیا
06:08 PM - 2026-07-26 -
خولی پەرەپێدانی کاری میدیایی بەڕێوەدەچێت
04:45 PM - 2026-07-26 -
پڕۆژەی قیرتاوکردنی رێگای سەنگاو-دەربەندیخان دەکرێتەوە
04:32 PM - 2026-07-26
ئەمانەش ببینە
دەرباز كۆسرەت رەسوڵ و كونسوڵی رووسیا تاوتوێی دۆخی ناوچەكەو پێكهێنانی حكومەت دەكەن
08:01 PM - 2026-07-26
سەرۆک بافڵ: هەڵەبجە و خەڵکە سەربەرزەکەی شایستەی خزمەتی زیاترن
05:39 PM - 2026-07-26
پەرلەمانتارێکی یەکێتی: قەرزی کارەبا بخرێتە بری لێبڕین و پاشەکەوت
03:25 PM - 2026-07-26
شێخ جەعفەر پشتیوانيی بۆ چالاكییەكانی دامەزراوەی كەریمی عەلەكە دەردەبڕێت
02:54 PM - 2026-07-26
زۆرترین خوێنراو
-
شێخ جەعفەر پشتیوانيی بۆ چالاكییەكانی دامەزراوەی كەریمی عەلەكە دەردەبڕێت
کوردستان 02:54 PM - 2026-07-26 -
ناوی جێگرەوەكانی حەج بەدەرچوو هەژمار دەكرێن
کوردستان 01:30 PM - 2026-07-26 -
لیستی مووچەی مانگی 7ــی فەرمانبەرانی هەرێم پەسەندکرا
کوردستان 12:04 PM - 2026-07-26 -
بۆیەكەمجار لەئەمساڵدا دینار بەرامبەر دۆلار نرخی پێوانەیی تۆماركرد
ئابوری 11:55 AM - 2026-07-26 -
یەکێتی و پارتی تەئكید لەهەماهەنگی و برایەتی و پێكەوە كاركردن دەکەنەوە
کوردستان 11:19 AM - 2026-07-26 -
ئەندامێكی فراكسیۆنی یەكێتی داوای بەهەمیشەیی كردنی گرێبەستەكان دەكات
کوردستان 11:14 AM - 2026-07-26 -
سەرۆک مام جەلال فێری چی کردین؟
بیروڕا 10:54 AM - 2026-07-26 -
ئێران: گۆڕانکاری لە هاتووچۆی هورمز ڕووی نەداوەو لەگەڵ عەمان پێشکەوتن هەیە
جیهان 10:09 AM - 2026-07-26




.png)


دابەزێنە

