وەزیری پێشمەرگە: دوا مۆڵەت بۆ یەكخستنی پێشمەرگە كۆتایی 2026ە
کوردستان 01:22 PM - 2024-12-19
مانیش ڕای
شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگەی حكومەتی هەرێم، مانیش ڕای شرۆڤەكاری جوگرافیای سیاسی لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت: "پێشمەرگە رۆڵێ گرنگی لەتێكشكاندنی داعش-دا گێڕاو لەو روبەڕوبوونەوەیەدا قوربانییەكی زۆریشماندا زیاتر لە 10 هەزار بریندارو دوو هەزار شەهیدمان هەبووە".
وەزیری پێشمەرگە لە چاوپێكەوتنێكیدا كە لەلایەن مانیش ڕای شرۆڤەكاری جوگرافیای سیاسی لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئامادەكراوەو لە وێبسایتی رەسمی The Insight International و PUKMEDIA بڵاوكراوەتەوە، ئاشكرایدەكات: "هیچ بەربەستێكی وا نییە، بۆ پڕۆسەی یەكخستنی سەرجەم یەكەكانی پێشمەرگەو هێزەكانی هاوپەیمانان بە سەرۆكایەتی ئەمریكا پشتیوانی ئەم هەوڵانە دەكەن، هەروەها یاداشتێكی لێكتێگەیشتن لەنێوان هەردوو حزبی گەورەی كوردستان (پارتی و یەكێتی) هەیە بۆ یەكخستنی هێزەكانی پێشمەرگە تا كۆتایی ساڵی 2026."
پرسیار: هێزی پێشمەرگە چ رۆڵێكی لە بەرەنگاربوونەوەی داعش-دا هەیە؟ ئایا هێشتا مەترسی داعش لە ئارادایە؟
شۆڕش ئیسماعیل: "بۆ تێگەیشتن لەو رۆڵەی پێشمەرگە لەبەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا دەیگێڕێت، دەبێت چاوێك بە ڕابردووی ئەم هێزەدا بخشێنینەوە، لەڕووی مێژووییەوە پێشمەرگە، بۆ رزگاركردنی گەل و ناوچەكە، لەگەڵ رژێمی دڕندەی بەعسی سەدام حسێن و گرووپە تیرۆریستییەكانی دیكە شەڕی كردووە".
"بۆیە كاتێك داعش وەك هەڕەشەیەكی گەورە لە ساڵی 2014 دا سەریهەڵدا، ئێمە شارەزاییمان هەبوو كە چۆن لەگەڵ هێزێكی لەم شێوەیەدا مامەڵە بكەین، بەهەموو هێزی خۆمانەوە روبەڕووی داعش بووینەوەو قوربانییەكی زۆریشماندا، بۆ نموونە لەشەڕی داعشدا زیاتر لە 10 هەزار بریندارو 2 هەزار شەهیدمان هەبوو، بەڵام بە ئەزموون و ئیرادەمان، توانیمان داعش تێكبشكێنین و فراوانبوونی ئەم گروپە تیرۆریستییە بوەستێنین، ئەو مەترسییەی داعش دروستی دەكات هێشتا زۆری ماوە كۆتایی پێبێت و ئەم گرووپە توندڕەوە وەك دیارترین هەڕەشە بۆ سەر سەقامگیری و ئارامی ناوچەكە دەمێنێتەوە".
پرسیار: پێت وایە كە هێشتا داعش بتوانێت ناوچەیەكی فراوان داگیر بكات؟
شۆڕش ئیسماعیل: "تاكتیكی شەڕكردنیان گۆڕاوە، داعش هێشتا لەڕێگەی شانەكانییەوە زوو زوو ئۆپەراسیۆنەكانی ئەنجام دەدات و تەنانەت دوای لەدەستدانی ئەو خاكە گەورەیەی كە سەردەمانێك كۆنترۆڵی كردبوو، ئێمە چاودێری چالاكییە سەربازییە زۆر گرنگەكانی دەكەین، وەك چۆن ئایدۆلۆژیای داعش هێشتا بوونی هەیە، توانای ئەوەشی هەیە كەوەك هەڕەشەیەكی بەرچاو سەرهەڵبداتەوە، هاوكات پێشهاتەكانی ئەم دواییانەی سوریا هەلومەرجێكی لەبار بۆ داعش دەڕەخسێنن بۆ ئەوەی خۆیان بەهێزتر بكەن".
پرسیار: هێشتا زۆرێك لەیەكەكانی پێشمەرگە سەر بەحزبە سیاسییەكانی كوردستانن، ئایا لەماوەیەكی نزیكدا هەموو یەكەكان لەژێر چەتری وەزارەتی كاروباری پێشمەرگەدا یەكدەخرێن؟ گەورەترین بەربەست بۆ پڕۆسەكە چییە؟
شۆڕش ئیسماعیل: "هیچ بەربەستێكی وا نییە، پڕۆسەی یەكخستنی سەرجەم یەكەكانی پێشمەرگە لەئارادایە و هێزەكانی هاوپەیمانان بە سەرۆكایەتی ئەمریكا پشتیوانی ئەم هەوڵانە دەكەن، هەروەها یاداشتێكی لێكتێگەیشتن لەنێوان هەردوو حزبی گەورەی كوردستان (پارتی و یەكێتی) هەیە بۆ یەكخستنی هێزەكانی پێشمەرگە تا كۆتایی ساڵی 2026".
پرسیار: پڕۆسەی بە مۆدێرنكردنی پێشمەرگە چۆن بەڕێوەدەچێت؟ زۆرجار باس لەوە دەكرێت كە هێزی پێشمەرگە چەكی قورس و هێزی ئاسمانی نییە؟ ئایا هیچ پلانێك هەیە بۆ چارەسەركردنی ئەم كێشانە؟
شۆڕش ئیسماعیل: "ئێمە ئەو چاكسازییانەمان زۆر بەجددی وەرگرتووە، بەڕێوەبەرایەتییەكی جیا لەسەر وەزارەتی كاروباری پێشمەرگە دامەزرا، كەسەرپەرشتی 35 خاڵی چاكسازیی دەكات كە پلانیان بۆ دانراوە، هەندێك لە بوارە گرنگەكان، وەك دامەزراندنی زنجیرەیەكی شەفافی فەرماندەیی، راهێنان و لۆجستی لەپڕۆسەی بەمۆدێرنكردنی پێشمەرگە لەپێشینەدان، ئێمە لە لایەن ئەمریكاو هێزەكانی تری هاوپەیمانانەوە بە بەردەوامی پشتیوانی دەكرێین".
"حكومەتی فیدراڵی لەبەغدا رێگری دەكات لەدەستخستنی چەكی قورس و پێشكەوتوو، تەنانەت تەقەمەنی بۆ ئەو چەكانەش دابینناكات كە هەمانە، ئەم هەڵسوكەوتەی حكومەتی فیدراڵی عیراق سەیرە، بەو پێیەی هێزی پێشمەرگەش لەدژی هەر هەڕەشەیەك كە عیراق روبەڕووی بووەتەوە شەڕی كردووە، هێزەكانمان بەرگریان لەهەرێمی كوردستان و عیراق كردووەو چاوەڕوانی هاوكاری زیاتر لەدەسەڵاتدارانی عیراق دەكەین".
پرسیار: لەم دواییانەدا هێزی پێشمەرگە چەند پارچە تۆپێكی (105mm M119 howitzers)ی لە ئەمریكاوە پێگەیشت، بەڵام بەغدا لەدژی گواستنەوەی ئەم جۆرە چەكە بووە لەلایەن ئەمریكاوەو دەڵێت تەنها سوپای نیشتمانی عیراق دەبێت خاوەنی چەكی قورس بێت.
شۆڕش ئیسماعیل: "ئێمە خاوەنی هەندێك چەكی قورسین و لەڕابردوودا حكومەتی عیراق دژایەتی نەدەكرد، بەڵام لەم دواییانەدا هەندێك كەس ناڕەزایەتیان دەربڕی بەرامبەر بەگواستنەوەی چەك بۆ هێزی پێشمەرگە لەلایەن ئەمریكاوە، بیرتەسكی ئەم جۆرە ناڕەزایەتیانە دەباتە پێشەوە".
"هەڵمەتێكی بڵاوكردنەوەی زانیاری هەڵە بەڕێوەدەچێت كەدەوترێت ئەگەر هێزی پێشمەرگە چەكی قورسی لەلابێت دەتوانێت ببێتە هەڕەشە بۆ سەر سوپای عیراق، بەڵام مەسەلەكە ئەوەیە كەپێشمەرگە هەرگیز نەبووەتە هەڕەشە بۆ سەر كەس، هەروەها پێویستە ئەوە لەبیر نەكرێت كەئەو كاتەی سوپای نیشتیمانی عیراق توانای بەرەنگاربوونەوەی داعشی نەبوو و هەڵهاتن، ئێمە تاكە هێز بووین كە بەرگریمان لەخاكی عیراق كردو خەڵكی بێتاوانمان لەدەستی داعش رزگار كرد، لێرەوە دەڵێم بەهێزی هێزەكانی پێشمەرگەش لەبەرژەوەندی عیراقدایە".
پرسیار: ئەو هاوكارییانە چین كە دەتانەوێت كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی پێتان بدات لە شەڕی دژ بە تیرۆر؟
شۆڕش ئیسماعیل: "دەمانەوێت هەر وڵاتێك كە بەشێكە لەهاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە تیرۆر، لەگەڵ حكومەتی فیدراڵی عیراقدا رێككەوتنی دوو قۆڵی ئەنجام بدات، هەروەها پێویستە ئێمەش لەو جۆرە رێككەوتنانەدا بەشدار بین، ئێمە رۆڵێكی جەوهەری دەبینین لەبەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لەم ناوچەیەدا، من ناڵێم كەئێمە وەك لایەنی سێیەم لەم پەیوەندیانەدا بەشدار بین، بەڵام پێویستە ئەوە لەبەرچاو بگیرێت كەحكومەتی هەرێمی كوردستان وەك لەدەستووری عیراقدا هاتووە، هەرێمێكی سەربەخۆی عیراقە، لێرەوە پێویستە بەشێك بین لەهەر رێككەوتنێك كەدەكرێت سەبارەت بەهەوڵەكانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر".
پرسیار: پێتوایە سیاسەتەكانی ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی هەڵبژێردراوی ئەمریكا، كاریگەری جیاوازی لەسەر ناوچەكە دەبێت؟ بەتایبەتی لەسەر كوردستان؟
شۆڕش ئیسماعیل: "ناتوانین بە دڵنیاییەوە بڵێین سیاسەتەكانی ئیدارەی نوێی ئەمریكا دەگۆڕدرێن یان نا، بەڵام ئەو بەرپرسانەی كە بۆ خزمەتكردن لەئیدارەی نوێدا هەڵبژێردراون (بەنزیكەیی هەموویان) لەڕابردوودا بۆچوونی ئەرێنییان سەبارەت بەهەرێمی كوردستان و پێشمەرگە هەبووە، پێمانوایە كە لەئەمریكا، سیاسەتەكان لەئاستی دامەزراوەیی بڕیاریان لەسەر دەدرێت لەپاش رەچاوكردنی واقیعە زەمینییەكان".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سبەی هاتووچۆی گەشتیاری و بازرگانی لە مەرزی کێلێ رادەگیرێت
10:06 PM - 2025-12-27 -
کەرکوک.. بە بڕیاری پارێزگار سبەی لە باخچە و خوێندنگاکان پشوو دەبێت
09:46 PM - 2025-12-27 -
ئەوروپا مەرجەكانی سیستمی سۆشیاڵ و یارمەتیی بێكاری توندتر دەكات
03:51 PM - 2025-12-27 -
وەزارەتی کشتوکاڵ: هاوردەی 11 بەروبومی کشتوکاڵی قەدەغە دەکات
12:30 PM - 2025-12-27
ئەمانەش ببینە
كاندیده دهرچووهكانی پهرلهمان سوێندی یاسایی دهخۆن
11:34 AM - 2025-12-27
هێڵێكی ئاسمانیی نوێ گهشتهكانی بۆ سلێمانی دهستپێدهكات
09:29 AM - 2025-12-27
رێکخراوی تەندروستی جیهانی هۆشداری لەبڵاوبوونەوەی ڤایرۆسێکی نوێ دەدات
10:31 PM - 2025-12-26
لەتیف نیروەیی: یەکێتی لەهەرێم و عیراق حکومەتێکی خزمەتگوزاری دەوێت
09:33 PM - 2025-12-26
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆك بافڵ سەرەخۆشی لە حاكم ئیبراهیم دەكات
پرسەنامە 05:06 PM - 2025-12-27 -
رێبوار تەها باشترین پارێزگاری باشووری كوردستانە
کوردستان 04:07 PM - 2025-12-27 -
ئەوروپا مەرجەكانی سیستمی سۆشیاڵ و یارمەتیی بێكاری توندتر دەكات
جیهان 03:51 PM - 2025-12-27 -
وەزارەتی کشتوکاڵ: هاوردەی 11 بەروبومی کشتوکاڵی قەدەغە دەکات
عیراق 12:30 PM - 2025-12-27 -
كاندیده دهرچووهكانی پهرلهمان سوێندی یاسایی دهخۆن
عیراق 11:34 AM - 2025-12-27 -
دوو هێندەى ساڵى رابردوو باران باریووە و بەفر و باران بارینیش دەستپێدەکات
کوردستان 10:55 AM - 2025-12-27 -
هاوخەمى مەکتەبى سیاسى بۆ کۆچى دوایى خاتوو شوکریە کەریم
پرسەنامە 10:25 AM - 2025-12-27 -
هاوخەمى مەکتەبى سیاسى بۆ کۆچى دوایى دکتۆر جەمال رەشید
پرسەنامە 10:20 AM - 2025-12-27




.jpg)

.jpg)
دابەزێنە

