رێکخراوێکی تەکنەلۆجیا بۆ ئاشتی راستی تۆمارە دەنگیەکەی سەرۆک بافڵ و قوباد تاڵەبانی بڵاودەکاتەوە
کوردستان 09:47 AM - 2024-10-14
هەژماری تەکنەلۆجیا بۆ ئاشتی
پشکنینی تۆمارە دەنگییەکە و ئاشكرابوونی کە بە زیرەکی دەستکرد دروستکراوە
رێکخراوێکی تەکنەلۆجیا
بۆ ئاشتی کە هاوبەشی رەسمی مێتایە، پەردەی لەسەر راستی تۆمارە دەنگییە فەیکەکەی لیژنەی باڵای هەڵبژاردنی
پارتی دیموکراتی کوردستان و میدیاکانی ئەو حزبەی لادا و رایگەیاند: "ئەو تۆمارە
دەنگەی بەناوی (بافڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی) بڵاوکرایەوە بەژیری دەستکرد
دروستکراوە.
رێکخراوی تەکنۆلۆجیا بۆ
ئاشتی (التقنية من أجل السلام) و لێدوان و راگەیەندراوەکانی باوەڕپێکراون لە ئەکاونتی
رەسمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردۆتەوە: "ئەو دەنگەی چەند رۆژێک
پێش ئێستا بڵاوبووەوە کە بازرگانی پێوەکرا لەنێوان بافڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی
دەنگێکی زیرەکی دەستکردە".
لیژنەی باڵای هەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان، تۆمارێکی
دەنگی بڵاوکردەوە و گوایە گفتوگۆى نێوان بافڵ جەلال تاڵەبانى و قوباد تاڵەبانییە و
هەر زوو یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان تۆمارەکەى رەتکردەوە و راگەیاند: "بەژیریى
دەستکرد دروستکراوە"، بەڵام میای رەسمی و سێبەرە و پارەدارەکراوەکانی پارتی کەوتنە
بڵاوکردنەوەی ئەو تۆمارە فەیک و دروستکراوە.
سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانى
سەرۆکى حیزبەکە لە کەرنەڤاڵى بانگەشەى لیستی ١٢٩ی یەکێتی لە گەرمیان وتى: "تۆمارە
دەنگییەکە بە بەرنامەیەکى 10 دۆلارى دروستکراوە".
پێشتریش قوباد
تاڵەبانی سەرپەرشتیارى سکرتاریەتی مام جەلال
لەبارەى تۆمارە دەنگییەکەوە رایگەیاند: "هەر کەسێک تۆزێك عەقڵی هەبێت دەزانێت
ئەسڵ و ئەساسی نییە، پارتی لە هەڵبژاردن رۆحی چووە و دەست بۆ پووشێکیش دەبات".
کاروان گەزنەیی وتەبێژى لیستى ١٢٩ی یەکێتیى لە کۆنفرانسێکى رۆژنامەوانیدا
رایگەیاند: "ئەو تۆمارە دەنگییە بەژیرى دەستکرد دروستکراوە و بەئاسانترین شێوە
دروستدەکرێت"، وتیشى: "پەنابردن بۆ ئەم جۆرە کارانە شیرازەى کۆمەڵایەتى
تێکدەدات"، داواشى لە داواکارى گشتى کرد بێتەدەنگ.
PUKMEDIA
بڵاوکراوەکەی رێکخراوی تەکنۆلۆجیا بۆ ئاشتی کە لە هەمان کاتدا ڤیدۆیەکی دیکەیان بە زانیاری دەستکرد دروستکردووە.
هەواڵی زیاتر
-
رۆژی یەکشەممە مووچەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی گرێبەست دابەش دەکرێت
05:49 PM - 2026-07-24 -
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیران: عیراق پێشنیاری ئاگربەستی بۆ ئێران نەبردووە
02:16 PM - 2026-07-24 -
نرخی نەوتی برێنت لە 100 دۆلار نزیک بووەوە
10:34 AM - 2026-07-24 -
کەشناسی هەرێم: پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە
09:45 AM - 2026-07-24
ئەمانەش ببینە
سبەینێ مووچەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی گرێبەست دابەشدەکرێت
09:17 AM - 2026-07-25
هەناردەى نەوتى عیراق بە ڕێژەى 85% دابەزیوە
10:28 PM - 2026-07-24
بەهەوڵی پەرلەمانتارێکی یەکێتی 1500 کیسی خوێنی فلتەردار بۆ توشبوانی تالاسیمیا دابین کرا
07:29 PM - 2026-07-24
لە رانیە بەهۆی تەقینی بوتڵی غازەوە کەسێک گیانی لەدەستدا
04:38 PM - 2026-07-24
زۆرترین خوێنراو
-
رۆژی یەکشەممە مووچەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی گرێبەست دابەش دەکرێت
کوردستان 05:49 PM - 2026-07-24 -
لە رانیە بەهۆی تەقینی بوتڵی غازەوە کەسێک گیانی لەدەستدا
کوردستان 04:38 PM - 2026-07-24 -
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیران: عیراق پێشنیاری ئاگربەستی بۆ ئێران نەبردووە
عیراق 02:16 PM - 2026-07-24 -
دابەشکردنى ئاو لە سلێمانى ئاسایی دەبێتەوە
کوردستان 12:17 PM - 2026-07-24 -
لیژنەی ئاسایش: رەشنوسی پرۆژەیاسای خانەنشینی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ تەواو بووە
عیراق 11:49 AM - 2026-07-24 -
نرخی نەوتی برێنت لە 100 دۆلار نزیک بووەوە
جیهان 10:34 AM - 2026-07-24 -
کەشناسی هەرێم: پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە
کوردستان 09:45 AM - 2026-07-24 -
گەڕی سێیەمی جەنگی ئەمریکا و ئێران بەردەوامە
جیهان 09:21 AM - 2026-07-24




.png)

.png)
دابەزێنە

