کۆمەڵەی خوێندکاران بە فۆڕمێکی نوێ دەستیپێکردەوە
کوردستان 12:05 PM - 2024-08-28
PUKMEDIA
کۆمەڵەی خوێندکاران
ئاران غەفور نوێنەری
سەرۆکی یەکێتی بۆ کاروباری خوێندکاران لە چاوپێکەوتنێکی تایبەتدا لەگەڵ وێبسایتی
رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA رایگەیاند: "لەماوەی دوو رۆژی رابردوودا زیاتر لە 5 هەزار
خوێندکار داوای ئەندامێتیبوونیان لە کۆمەڵەی خوێندکاران کردووە، هەروەها ئامانجمان
خزمەتکردنی خوێندکاران و دروستکردنی پەیوەندییە لەنێوان زانکۆو پەیمانگاکانی هەرێم
و جیهان".
نوێنەری سەرۆکی یەکێتی
بۆ کاروباری خوێندکاران ئاماژەی بەوەشدا: "دەمانەوێت خوێندکار ببێتە سەنتەری
کاروچالاکییەکانمان و لەم چوارچێوەیەشدا سەرکردە دروستبکەین، هەروەها بە سێ جۆر
ئەندامێتیبوون و لە هەردوو سێکتەری پەروەردە و خوێندنی باڵا خزمەتی خوێندکاران
دەکەین".
دەقی چاوپێکەوتنەکە
شێوازی نوێی
ئەندامبوون لە کۆمەڵەی خوێندکاران چۆنە؟
- "پێشتر بە فۆڕمی
دەستی ئەندامەکانمان دەهاتنە ناو کۆمەڵەی خوێندکارانەوە، بەڵام لە ئێستادا بەهۆی
پێشکەوتنی تەکنەلۆجیا و سوودوەرگرتن لێی، فۆڕمێکی ئەلیکترۆنیمان دروستکردووە و
خوازیاران دەتوانن بە ئاسانترین شێوە فۆڕمەکەیان بەدەست بگات و پڕیبکەنەوە و ببنە
ئەندامی کۆمەڵەی خوێندکاران کە بێگومان ئەو داتایانەی خوازیارەکە پڕیدەکاتەوە
دەچێتەوە ستستمێکی پارێزراوی ئەلیکترۆنی کە سەرجەم خوێندکارانی هەرێمی کوردستان لە
زاخۆ تا خانەقین دەتوانن ببنە ئەندامی کۆمەڵەکەمان، پاشان ئەو فێرخوازانەی بوونەتە
ئەندام بەڕەسمی فۆڕمی مەکتەبی رێکخستنیان بۆ پڕدەکرێتەوە".
چەند جۆر
ئەندامبوون لە کۆمەڵەی خوێندکاران هەیە؟
- "سێ جۆر
ئەندامبوونمان لە کۆمەڵەی خوێندکاران هەیە، کە بەشێکیان خوێندکارن و تەنها
دەبنە ئەندام و پشتیوانی مەعنەوی دەبن بۆ کۆمەڵەکە، هاوکات کۆمەڵەکەش پشتیوانی ئەوان
دەبێت، بەشێک لە خوێندکارانی دیکە کە دەبنە ئەندام پێیان دەوترێت ئەندامی چالاک و ئەم ئەندامانە بە چالاکی بەشدار دەبن لەگەڵ کۆمەڵەکەمان، هاوکات جۆرێکی دیکەمان
هەیە لە ئەندامبوون کە پێیان دەوترێت دەرچوو-ئەندامی پشتیوانی، ئەم جۆرەیان دەتوانن
بە بیرۆکە و رەخنە و پێشنیار بەشداربن لە کۆمەڵەکە و بیرۆکەکانیان بکەینە پڕۆژە و
هیچ سنوورێک بۆ کاروچالاکییەکانمان نییە".
مەرجەکانی بوون
بە ئەندام لە کۆمەڵەی خوێندکاران چییە؟
- "هیچ مەرجێکی
حزبی نییە کە خوێندکار ناچار بکات حزبی بێت، بەڵام مەرجە تەمەنی ئەندام لە سەرو 16
ساڵەوەبێت، هیچ جیاوازییەکیش ناکەین لەنێوان نەتەوە و ئایین و مەزهەب و شوێنی
نیشتەجێبوون و رەنگی ئەندامەکانمان".
ئامانج و
ستراتیژی کۆمەڵەکە چییە؟
- "ئامانجمانە
پەیوەندییەکی بەهێز لەنێوان زانکۆ و پەیمانگاکانی هەرێم لەگەڵ زانکۆکانی جیهان
دروستبکەین، بۆئەوەی ئالوگۆڕی زانیاری لەنێوانیاندا هەبێت، هاوکات یەکێک لە
ئامانجەکانی دیکەمان پێگەیاندنی کەسی سەرکردەیە لەناو خوێندکاران، لەم
ڕوانگەیەشەوە پشتیوانیان دەبین بۆ کارو چالاکییەکانیان لەناو زانکۆ و پەیمانگاکان
و تەنانەت لەناو خوێندنگەکانیش، چونکە پێمان وایە سەنتەری کارکردنی کۆمەڵەی
خوێندکاران خودی خوێندکارەکەیە و هەر کارێک دەکرێت لەپێناو خوێندکارەکەدایە".
بە چ سیستمێک پەیوەندیتان
لەگەڵ زانکۆو پەیمانگاکان بەردەوام دەبێت؟
- "کۆمەڵەی
خوێندکاران لەدوای کاراکردنەوەی بڕیاریداوە لە هەر کۆلێژ و بەشێک نوێنەرێکی هەبێت
و لەڕێگەی ئەو نوێنەرەوە پشتیوانی خوێندکاران دەبین لەڕووی ماددی و مەعنەوەییەوە،
تەنانەت لەڕووی کارگێڕیشەوە، ئەمەش لەپێناو ئەوەی کە خوێندکاران دەستکراوەتربن بۆ
ئەنجامدانی چالاکییە زانستی و هونەری و وەرزشییەکانیان و بیرۆکەکانیان بکرێتە
پڕۆژە".
تائێستا چەند ئەندامی
نوێ پەیوەندی بە کۆمەڵەی خوێندکارانەوە کردووە؟
- "لە دوو رۆژی
رابردوودا و لەدوای کاراکردنی لینکی فۆڕمی ئەلیکترۆنی، هەتا ئێستا زیاتر لە 5
هەزار خوێندکار فۆڕمی ئەلیکترۆنی ئەندامبوونیان لە کۆمەڵەکە پڕکردووتەوە و داوای
ئەندامێتییان کردووە، ئەمەش ئەوە نیشاندەدات کە خوێنکاران تامەزرۆن لەناو کۆمەڵەیەکدا
خزمەت و کاروچالاکییەکانیان ئەنجام بدەن کە بێگومان کۆمەڵەی خوێندکارانیان وەک تاکە
پشتیوانی راستەقینە بۆ خوێندکاران هەڵبژاردووە، هاوکات لەدوای ئەو بۆشاییەی لە
چەند ساڵی رابردوودا بەهۆی سڕکردنی کۆمەڵەی خوێندکاران هەبووە، دەیانەوێت پڕبکرێتەوە".
کۆمەڵەی
خوێندکاران چۆن پشتیوانی ئەو خوێندکارانە دەبێت کە لە سێکتەرەکانی پەروەردە
دەخوێنن؟
- "بڕیارمانداوە
لە چوارچێوەی دوو سێکتەردا کە خۆی لە سێکتەری خوێندنی باڵا و پەروەردەدا دەبینێتەوە
خزمەتی خوێندکاران بکەین، کە بۆ خوێندنی باڵا کەسێک وەک سەرپەرشتیار و بۆ سێکتەری
پەروەردەش کەسێک وەک سەرپەرشتیار کاروبارەکانیان بەئەنجام دەگەیەنن، ئەمەش لەپێناو
ئەوەی بتوانین لە هەردوو سێکتەرەکە خزمەت بە خوێندکاران بکەین".
لینکی فۆڕمی ئەندامبوون لە کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
دۆناڵد ترەمپ: ناتۆ ترسنۆکە و پڵنگی سەر کاغەزە
07:57 PM - 2026-03-20 -
خاتوو شاناز: جەژنی نەورۆز ببێتە کۆتایی نەهامەتییەکان
03:32 PM - 2026-03-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا پیرۆزبایی جەژن لە موسڵمانان دەکات
07:25 PM - 2026-03-19 -
کۆسرەت رەسوڵ عەلی: گەلەکەمان پارێزراو بێ لە ئاڵۆزی و گرژییەکان
07:09 PM - 2026-03-19
ئەمانەش ببینە
مەکتەبی سیاسی: دەبێت ئامانجە نەمرەکانی نەورۆز و راپەڕین بەشکۆداری بهێڵینەوە
04:18 PM - 2026-03-20
سەرۆک بافڵ: ئەرکی هەموو لایەکمانە بە گیانی پێکەوەیی و نیشتمانییەوە کاربکەین
06:48 PM - 2026-03-19
ڕفعەت عەبدوڵڵا: یەکێتی وەک هەمیشە پارێزەری دەسکەوتەکانی گەلەکەمانە
04:46 PM - 2026-03-19
پنتاگۆن داوای بودجەی زیاتر بۆ جەنگ دەکات
01:45 PM - 2026-03-19
زۆرترین خوێنراو
-
دۆناڵد ترەمپ: ناتۆ ترسنۆکە و پڵنگی سەر کاغەزە
جیهان 07:57 PM - 2026-03-20 -
سەرۆک بافڵ: نەورۆزی کوردان لە کوردستانیان پیرۆزبێت
کوردستان 06:50 PM - 2026-03-20 -
مەکتەبی سیاسی: دەبێت ئامانجە نەمرەکانی نەورۆز و راپەڕین بەشکۆداری بهێڵینەوە
کوردستان 04:18 PM - 2026-03-20 -
خاتوو شاناز: جەژنی نەورۆز ببێتە کۆتایی نەهامەتییەکان
کوردستان 03:32 PM - 2026-03-20





.jpg)
.jpg)
دابەزێنە

