riklam

کتێبی (الأداء البرلماني في ظل مولقع التواصل الاجتماعي) بڵاودەکرێتەوە

هەواڵ 11:39 PM - 2024-07-17
بەرگی کتێبەکە PUKMEDIA

بەرگی کتێبەکە

کتێبێکی نوسەر د. فوئاد ئەحمەد لەژێر ناونیشانی  (الأداء البرلماني في ظل مولقع التواصل الاجتماعي) لەلایەن (المركز العربي للدراسات والبحوث العلمية) لەقاهیرە چاپ و بڵاو بوویەوە، ئەم کتێبە  لەبنەڕەتدا تێزی دکتۆرایە کە ساڵی 2023 لەزانکۆ سەلاحەددین کۆلێژی ئاداب بەشی ڕاگەیاندن بەئەنجام گەیشت. ناوەرۆکێ کتێبەکە کە لە شەش بەش پێکهاتووە، ئامانجی سەرەکی روونکردنەوەی کاریگەرییەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانە لەسەر ئەدای کاری پەرلەمانی، کە لەئێستادا ئەم تۆڕانە هیچ بوار و دامەزراوەیەکی نەهێشتۆتەوە نەیخاتە ژێر کاریگەری خۆی. دامەزراوەی پەرلەمانیش وەک هەر دامەزراوەیەکی تری سیاسی کەوتۆتە ژێر ئەو کاریگەرییانە، بۆیە لە بەشەکانی ئەم کتێبەدا لەڕێگای بێروڕای دەستەبژێری ئەکادیمی زانکۆکانی هەرێمی کوردستان هەڵسەنگاندن بۆ ئەم کاریگەرییانە کراوەو هەروەها گروپێک لەدەستەبژێری پەرلەمانی لەئەندامانی خولی پێنجەمی پەرلەمانیش تێگەیشتنی خۆیان لەڕێگای (فۆکەس گروپ) بۆ کاریگەرییەکانی میدیای کۆمەڵایەتی لەسەر ئەدای کاری پەرلەمنی خستۆتە روو.

 

لەم کتێبەدا نووسەر پرسیاری زیاتر دەوروژێنێت، لەوانە: بۆچی پەرلەمانتاران و ( سیاسەتمەداران بەگشتی) هەست بە فشار دەکەن لە ئەنجامی بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەلایەن کۆمەڵگەوە وەک سەرچاوەی زانیاری. ئایا بڕیاردەران بەوەڵامدانەوەیان بە هەمان ئامراز و لە ڕێگەی هەمان کەناڵەوە، یان بە گۆڕین و چاکسازی لە سیاسەتەکاندا، مامەڵە لەگەڵ ئەم تەحەددایانە دەکەن؟ بە واتایەکی تر کاتێک تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەبنە هۆی ئەوەی بیروڕای گشتی (نەک تەنها نوخبە) ڕوانگەیەکی ڕەخنەگرانە بۆ بڕیارێک یان سیاسەتێکی دیاریکراو پێکبهێنێت، وەڵامی بڕیاردەرە بۆ سنووردارکردنی بەکارهێنانی ئەم تەکنەلۆژیایە لە ڕێگەی شمشێری یاسا و سەپاندنی سزا، تەنانەت ئەگەر هەندێک یان زۆربەی زانیارییەکانی نادروست بن؟ ئەمە پرسیارە جەوهەریەکە کە لەناوەرۆکی ئەم کتێبەدا وەڵامەکانی وەردەگریتەوە، کە ئایا بەیاساییکردنی بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان چارەی فشارو زانیاری ناڕاست دەکرێت، یان لەڕێگای چاکسازی لەشێوازی بەکارهێنانی و بڵاوکردنەوەی زیاتری رۆشنبیری تایبەت بەم بوارە.

 

هەروەک نووسەر خاوەنی کتێبێکی ترە لەبواری میدیاو پەرلەمان بەناونیشانی (تكنولويجا الاتصال الحديثة في تفعيل الرقابة البرلمانية)
لە کتێبەکەدا باس لە گرنگی بەکارهێنانی ئەو تەکنەلۆژیایانە دەکات بۆ پەرلەمان و گرنگی کەلک وەرگرتنی ئەندامی پەرلەمان لە ئامرازە جۆراوجۆرەکانی پەیوەندی و میدیا و تەکنەلۆجیای سەردەمیانە بۆ پتەوکردنی پەیوەندی نێوان خۆی و گروپە جیاجیاکان و بۆ کاراکردنی کاری پەرلەمان بەتایبەتی ئەرکی چاودێری،و  بۆ بەهێزکردنی پەیوەندی لەگەڵ دەنگدەرەکانی هەروەها گفتوگۆی بەردەوامی نێوان پەرلەمانتاران و هاوڵاتیان.

 

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket