سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی: سنووربەزاندنەکان پێشێلکردنی سەروەرییە
کوردستان 09:59 AM - 2024-07-16
PUKMEDIA
هەرێم کەمال ئاغا سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق
هه‌رێم كه‌مال ئاغا سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی
له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له چاوپێكه‌وتنێكی تایبه‌تدا له‌گه‌ڵ وێبسایتی
ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA رایدەگەیەنێت:
"ئه‌وه‌ی له‌ئێستادا هه‌یه‌و به‌بیانوی جیاجیا سنوری هه‌رێمی كوردستان ده‌به‌زێنرێت،
له رووی یاسای نێوده‌وڵه‌تی یه‌كناگرێته‌وه و پێشێلکردنی سەروەرییە، چونكه ئه‌مه كارێكه له‌گه‌ڵ هاوسێیه‌تی
وڵاتان ناگونجێت"، هاوكات له‌باره‌ی هاوتاكردنی پرسی مووچه‌ی هێزی پێشمه‌رگه
له‌گه‌ڵ به‌رگری عیراق وتی: "هه‌وڵه‌كانمان بۆ ئه‌و پرسه به‌رده‌وامه‌و پیشنیار
كراوه كه مووچه‌ی پێشمه‌رگه هاوتای مووچه‌ی هێزی به‌رگری عیراق بكرێت".
ده‌قی چاوپێكه‌وتنه‌كه..
*هه‌وڵه‌كانی فراكسیۆنی یه‌كێتی چی بوون
بۆ مووچه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كان؟ چی كراوه بۆ چاره‌سه‌ركردنی دواكه‌وتنی مووچه‌كانیان؟
-"وه‌ك فراكسیۆنی
یه‌كێتی و ئه‌ندامانمان له لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌رده‌وام
له‌هه‌وڵدا بووین بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌ی مووچه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كان چاره‌سه‌ربكرێن و
خۆشبه‌ختانه پاش ئه‌وه‌ی محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عیراق بڕ‌یاریدا
مووچه‌ی مانگه‌كانی 5 و 6ـی هێزه ئه‌منییه‌كان خه‌رج بكات، چاوه‌ڕ‌وانده‌كرێت تا
كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه دارایی عیراق مووچه‌كانیان بخاته سه‌ر هه‌ژماری دارایی هه‌رێم".
-"وردبینی له
لیستی مووچه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن دیوانی چاودێری و
دارایی عیراقه‌وه به‌رده‌وامی هه‌یه‌و هه‌وڵه‌كان به‌و ئاڕ‌استه‌یه‌ن كه جارێكی
دیكه مووچه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كان دوانه‌كه‌وێت، چونكه پێشتریش دارایی عیراق چه‌ند
مانگێك مووچه‌ی بۆ هێزه ئه‌منییه‌كانی هه‌رێم ناردووه، هاوكات هۆكاره‌كانی دواكه‌وتنی
مووچه، به‌تایبه‌ت مووچه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كان به‌هۆی دواكه‌وتنی ئه‌و داواكارییانه
بووه كه حكومه‌تی فیدراڵ له‌حكومه‌تی هه‌رێمی هه‌بووه، له‌باره‌ی لیستی مووچه
و ناردی ته‌واوی داتای مووچه‌خۆران".
*ئایا مووچه‌ی
هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ده‌خرێنه سه‌ر هێزه‌كانی به‌رگری عیراق؟ یاخود هیچ هه‌وڵێك
هه‌یه بۆ هاوتاكردنی مووچه‌كانیان له‌گه‌ڵ عیراق؟
-"له‌چوارچێوه‌ی
بودجه و بڕ‌یاری دادگای فیدراڵی ده‌بێت هێزه‌كانی پێشمه‌رگه بخرێنه سه‌ر هێزی
به‌رگری عیراق و هه‌وڵه‌كانیش بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و بڕیاره به‌رده‌وامه، به‌ڵام
بڕ‌ی مووچه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه هه‌ر له‌چوارچێوه‌ی بودجه‌ی دیاریكراوی هه‌رێمی
كوردستاندا ده‌مێنێته‌وه، هه‌رچه‌نده پێشنیار هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی مووچه‌ی هێزی پێشمه‌رگه
هاوتای هێزی به‌رگری عیراق بكرێت".
*بۆشایی ئه‌منی
ناوچه جێناكۆكه‌كان بۆ پڕ‌ناكرێته‌وه؟
-"وه‌ك فراكسیۆنی
یه‌كێتی له‌گه‌ڵ لایه‌نی ئه‌منی حكومه‌تی فیدراڵ گفتوگۆمان كردووه بۆ ئه‌وه‌ی بۆشایی
ئه‌منی له ناوچه جێناكۆكه‌كان نه‌مێنێت و هێز بنێردرێت بۆ ئه‌و ناوچانه‌ی كه‌پێشتر
ده‌سه‌ڵاتی داعشی تێدا بووه، ده‌بێت له‌چه‌ند رۆژی داهاتوو ئه‌و پرسه چاره‌سه‌ربكرێت
و رێگری بكرێت له شه‌هیدبوونی کارمەندانی هێزه ئه‌منییه‌كان و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه".
*حكومه‌تی فیدراڵ هه‌ڵوێستی چی ده‌بێت له‌به‌رامبه‌ر
به‌زاندنی خاكی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌و ده‌ستدرێژیانه‌ی ده‌كرێته سه‌ر خاكی هه‌رێم؟
-"ئه‌ركی
حكومه‌تی عیراقه به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێم سنوره‌كان و خاكی هه‌رێم
بپارێزێت، ئه‌وه‌ی له‌ئێستادا هه‌یه‌و به‌بیانوی جیاجیا سنوری هه‌رێمی كوردستان ده‌به‌زێنرێت،
له رووی یاسای نێوده‌وڵه‌تی یه‌كناگرێته‌وه و پێشێلکردنی سەروەرییە، چونكه ئه‌مه كارێكه له‌گه‌ڵ هاوسێیه‌تی
وڵاتان ناگونجێت، به‌ڵام ئه‌وه‌نه‌ی ئێمه ئاگادارین و به‌دواداچونمان بۆ كردووه،
ئه‌وه‌یه كه حكومه‌تی عیراق به هیچ نوسراوێكی ره‌سمی ئاگادار نه‌كراوه‌ته‌وه‌و
له‌هیچ كۆبونه‌وه‌یه‌كی ئه‌منی عیراق باس نه‌كراوه كه حكومه‌ت ئاگاداركرابێته‌وه
له‌و ده‌ستدرێژیانه‌ی ده‌كرێته سه‌ر هه‌رێم، به‌پێچه‌وانه‌وه له‌كۆبونه‌وه‌كاندا
گله‌یی و ناڕ‌ه‌زایی هه‌بووه له‌سه‌ر به‌زاندنی سنووره‌كانی هه‌رێمی كوردستان".
*دانیشتنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كه‌ی
ده‌ستپێده‌كاته‌وه؟ ئایا پشووی وه‌رزی یاسادانان كۆتایی هاتووه؟
-"پشووی یاسادانانی
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له 9-7-2024 كۆتایی هاتووه، به‌ڵام به‌هۆی هه‌ندێك
پشو و مه‌راسیم كه‌له عیراق به‌ڕ‌ێوه‌ده‌چێت له‌م هه‌فته‌یه‌دا چه‌ند رێگایه‌ك گیراون،
هه‌تا ئێستا ده‌وامی نوێنه‌ران و كاره‌كانی ئه‌نجومه‌نه‌كه ده‌ستیپێنه‌كردۆته‌وه،
به‌دڵنیایی له هه‌فته‌ی ئاینده‌وه دانیشتنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌و
به‌رنامه‌ی كار راده‌گه‌یه‌نرێت".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
شێخ جەعفەرو کۆنسوڵی فەرەنسا پرسی پێکهێنانی حکومەتی نوێ تاوتوێ دەکەن
10:13 PM - 2026-07-06 -
قوباد تاڵەبانی لەگەڵ وەزیرانی دەرەوە و پیشەسازیی ئەلبانیا کۆدەبێتەوە
08:48 PM - 2026-07-06 -
نوێنەری یەکێتی بەشداری لە کۆڕبەندێکی نێودەوڵەتیی لە وڵاتی چین دەکات
05:10 PM - 2026-07-06 -
کێشەی وەرگرتنی گەنمی جووتیاران لە کەلار چارەسەرکرا
04:22 PM - 2026-07-06
ئەمانەش ببینە
شێخ جەعفەر ستایشی رۆڵی كۆنسوڵی گشتیی بەریتانیا لەپەرەپێدانی پەیوەندییەكاندا دەكات
07:46 PM - 2026-07-06
وتەبێژی ئاوی سلێمانی: پێدانی ئاو ئاسایی دەبێتەوە
06:17 PM - 2026-07-06
قوباد تاڵەبانی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی ئەلبانیا کۆبووەوە
04:57 PM - 2026-07-06
ئەنجومەنی نوێنەران کاتی لێپرسینەوە لە سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنەران دیاریدەکات
03:56 PM - 2026-07-06
زۆرترین خوێنراو
-
تف
بیروڕا 11:53 AM - 2026-07-06 -
سەڵاحەدین.. دەستبەسەر نزیكەی سێ ملیار دینار و چوار ئۆتۆمبێلدا گیرا
عیراق 11:48 AM - 2026-07-06 -
بەڕێوەبەری نوێی پۆلیس و رەگەزنامەی سلێمانی دەستبەکاربوون
کوردستان 10:30 AM - 2026-07-06 -
داهاتوو چاوەڕوانی دواکەوتووان ناکات
بیروڕا 10:05 AM - 2026-07-06 -
181هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:54 AM - 2026-07-06 -
ئەمڕۆ پەرلەمانی عیراق کۆبوونەوەکانی دەستپێدەکاتەوە
عیراق 09:23 AM - 2026-07-06 -
وەسیەتنامەكەی جەنەڕاڵ شەریف پاشا دۆزرایەوە
کوردستان 09:36 PM - 2026-07-05 -
دەرباز كۆسرەت رەسوڵ بەشداریی یادی دامەزراندنی پارتی كۆمۆنیستی چین دەكات
ی ن ک 09:21 PM - 2026-07-05







دابەزێنە

