یەکێتی.. دامەزرێنەرەوەی شۆڕش و بنیاتنانی عیراقێکی نوێ
کوردستان 01:50 PM - 2024-05-30
PUKMEDIA
لۆگۆی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رۆڵی دیار و بەرچاوی لە بونیادنانی عیراقی نوێدا هەبووە، بەجۆرێک سەرجەم لایەنەکان بە گرنگییەوە لە هەوڵەکانی سەرۆک مام جەلال و یەکێتییان روانییوە، لئێستاشدا یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەسەر دەستی سەرۆک بافڵ درێژە بەڕێبازی سەرۆک مام جەلال دەدات و چاودێرێکی سیاسیش دەڵێت: "یەكێتی خاوەن هەڵوێستێکی گەورە وشەرەفمەندانەیە لەعیراق".
یەکێتی رۆڵی هەبووە لە بنیادنانی عیراقی نوێ
عائید هیلالی
ئەندامی چوارچێوەی هەماهەنگی بە وێبسایتی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "یەكێتیی نیشتمانیی کوردستان رۆڵی گرنگ و
گەورەی بینیوە لەرووبەڕوبونەوەی رژێمی بەعسی لەناوچوو گۆڕینی سیستمی حومكڕانی و بنیادنانی عیراقێکی
نوێدا".
"هاوکات یەكێتی بەسەرۆكایەتی سەرۆك مام جەلال و
هاوڕێكانی، قوربانی گەورەی داوە لەپێناو ئازادكرنی عیراق و لەناوبردنی رژێمی بەعسی
دیكتاتۆر، هاوکات لەئێستاشدا یەکێتی لەسەر دەستی سەرۆک بافڵ رێگەیەكی دروستی
گرتووە و لەسەر رێبازەکەی سەرۆك مام جەلال بەردەوامە و چاوەڕوانی هەنگاوی گەورەتری
لێدەكەین بۆ بنیادنانی عیراقێكی هاوچەرخ"،عائید هیلالی وادەڵێت.
شرۆڤەکارێکی سیاسی: یەکێتی خاوەنی هەڵوێستی شەرەفمەندانەیە
سەرۆک مام
جەلال خاوەنی هەڵوێستی نیشتمانی گرنگە بوو هەربۆیە ناسناوی سەمامی ئەمانی عیراقی
پێبەخشرا، هاوکات رۆڵی گرنگی لە بنیادنانی عیراقی نوێدا هەبووە.
ریاز وەحیلی
شرۆڤەكاری سیاسی بە وێبسایتی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند:"یەكێتی خاوەن هەڵوێستی گەورە و شەرەفمەندانەیە
لە بونیادنانی پرۆسەی دیموكراسی لەعیراق بەگشتی، هەڵوێستێك كە لە دوای روخانی
رژێمی بەعس و پێكهاتنی پرۆسەی سیاسی نوێ تا ئێستاش هاوسەنگ و گونجاوە".
"سەرۆك مام جەلال رۆڵی گەورەی لە بنیاتنانی عیراقی
نوێ هەبووە، هەروەها هەڵوێستی نیشتمانی هاوسەنگی هەبوو، كە جێگەی رەزامەندی
مەرجەعییەتی باڵا بوو بە (سەمامی ئەمان)ـی عیراق ناویاندەبرد، بەوپێیەی توانای
چارەسەركردنی سەرجەم كێشەكانی هەبووە.
یەکێتیی
نیشتمانی کوردستان هەر لەسەرەتای دامەزراندنیەوە (ئاشتی و دیموکراسی مافی مرۆڤ و
چارەی خۆنوسین)ی کردووەتە دروشمی خۆی بۆ گەلەکەی و هەوڵی ئاشتی و دیموکراسی و
پێکەوەژیانی لەعیراقدا داوە، لەم روانگەیەشەوە هەوڵەکانی یەکێتی لەوپێناوەدا بەرزدەنرخێنرێت و چاوەڕوانی زیاتریشی لێدەکرێت.
هەواڵی زیاتر
-
بەریتانیا چەند بڕیارێک دژی پەنابەران دەردەکات
11:27 AM - 2025-11-17 -
پلەکانی گەرما نزمتر دەبنەوە
10:32 AM - 2025-11-17 -
عیراق توانای بەرگری خۆی بەهێز دەكات
08:09 PM - 2025-11-16 -
هەزاران حەبی هۆشبەر دەستی بەسەرداگیرا
11:02 AM - 2025-11-16
ئەمانەش ببینە
كارهبای سلێمانی: بەشێکی زۆر لەخاوەن موەلیدەکان گرێبەستیان لەگەڵ کردوین
10:20 AM - 2025-11-17
150هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
09:15 AM - 2025-11-17
سەرۆك بافڵ سەرەخۆشی لە سەرۆككۆمار دەكات
07:54 PM - 2025-11-16
بڕیار لەسەر خەرجكردنی مووچەی مانگی 9ی هەرێم دەدرێت
07:22 PM - 2025-11-16
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆك بافڵ سەرەخۆشی لە سەرۆككۆمار دەكات
عیراق 07:54 PM - 2025-11-16 -
بڕیار لەسەر خەرجكردنی مووچەی مانگی 9ی هەرێم دەدرێت
کوردستان 07:22 PM - 2025-11-16 -
قائیمقامی کۆیە: تهواوكردنی پڕۆژهكان لهسهر ئهركی ئیدارهی گشتی یهكێتی بهردهوامه
کوردستان 03:06 PM - 2025-11-16 -
وتەبێژی كۆمسیۆن بۆ PUKMEDIA: ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردن رادەگەیەنین
کوردستان 11:47 AM - 2025-11-16 -
هەزاران حەبی هۆشبەر دەستی بەسەرداگیرا
عیراق 11:02 AM - 2025-11-16 -
مووچهخۆرانی ههرێم مهترسی دووبارهبوونهوهی سیناریۆكانی ساڵی رابردوویان ههیه
کوردستان 10:17 AM - 2025-11-16 -
سەرکەوتنی پەرلەمانی و ئەرکی نیشتیمانی
بیروڕا 10:15 AM - 2025-11-16 -
تیروپشکی 89 هەزار کەس بۆ فەریزەی حەج بەڕێوەدەچێت
کوردستان 10:05 AM - 2025-11-16







دابەزێنە

