یەکێتی هێزی هەستانەوە و سەرکەوتنی شۆڕشە
کوردستان 10:31 AM - 2024-05-29سەرۆک مام جەلال و بەشێک لە پێشمەرگەکانی
بۆ چاكتر تێگه‌یشتن له‌م نووسینه، پێویسته سه‌ره‌تا ئاماژه به‌دوو چه‌مكی هه‌میشه دووباره‌بۆوه‌ی نێو ناوه‌ندی سیاسی و رووناكبیریی كوردستان بكه‌ین و مانا‌و تاریفێكی سه‌ره‌تاییش وه‌بیربهێنینه‌وه. ئه‌و دوو چه‌مكه‌ش هه‌ردوو ده‌سته‌واژه‌ی پێكه‌وه گرێ‌دراو (كوردایه‌تی و كوردهواری)ن.
كوردایه‌تی: واتا بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیی كوردستان كه بزووتنه‌وه‌یه‌كی مێژووكرده و مانا و خه‌سڵه‌تی خه‌باتێكی درێژخایه‌نی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی له‌پێناو رزگاریی كورد و كوردستان له‌خۆ ده‌گرێت.
كوردهواری: بزاوتنی كۆمه‌ڵی كوردهواری و چالاكییهكانێتی له‌پێناو پێشخستن و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵ و بنیاتنانی وڵاتێكی پێشكه‌وتوو و ئاوه‌دان.
1
له‌ڕووی مێژووییه‌وه (كوردهواری) پێش كوردایه‌تی كه‌وتووه، به‌و مانایه‌ی كۆمه‌ڵگه و بزاوته‌كانی له‌پێناو رێكخستنی ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی و به‌ڕێوه‌بردنی چالاكییه ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان پێش هۆشیاریی سیاسی كه‌وتووه. له دۆخێكی وه‌ك ئه‌وه‌ی میلله‌تی كورددا بزاوتی كۆمه‌ڵی (كوردهواری) له‌وكاته‌وه هه‌یه كه كورد وه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر شانۆی ژیان ده‌ركه‌وتووه و هه‌وڵی داوه له چوارچێوه‌ی (كۆ)دا ژیانی خۆی پێشبخات و په‌ره‌ی پێبدات. ئه‌گه‌رچی به‌هۆی نه‌بوونی ده‌وڵه‌ت و ده‌سه‌ڵاتێكی كوردییه‌وه (سه‌باره‌ت به رۆژگاری له‌مێژین) و هه‌روه‌ك به‌هۆی داگیر‌و دابه‌شكردنی كوردستانه‌وه (سه‌باره‌ت به‌م چه‌رخه‌مان) هه‌رگیز وا هه‌ڵنه‌كه‌وتووه (كوردهواری) دوور له گرێدانی به كۆمه‌ڵ و ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی نه‌ته‌وه‌كانی ده‌وروبه‌ره‌وه ژیانێكی كوردهوارییانهی سه‌ربه‌خۆی به‌سه‌ر بردبێت و په‌ره‌ی پێدابێت. ئه‌گه‌رچیش به‌هۆی هه‌ڵبه‌ز و دابه‌زی ژیانی نه‌ته‌وه‌ی كورد و ئه‌و مه‌ینه‌تییه زۆر و زه‌وه‌ندانه‌ی ژیانێكی جێگیری له‌كورد قاتی كردووه، ده‌رفه‌ت بۆ ئه‌وه هه‌ڵنه‌كه‌وتووه ئه‌زموونی شارستانی و ته‌جروبه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی وا كه‌ڵه‌كه بكه‌ین كه شه‌ریتێك له پێشكه‌وتن و خه‌سڵه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی تایبه‌تمان بۆ دروست بكات، به‌ڵام وێڕای ئه‌وه‌ش سه‌باره‌ت به‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی مانای به‌رده‌وامبوونی ژیان و ئاره‌زووی پێشخستنی ژیانی له‌خۆ گرتووه، ئه‌وا كوردهواری ئه‌زموونێكی چاك و به‌كه‌ڵكی هه‌یه له‌واری بزووتنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و ته‌قه‌لاكانی رێكخستنی ژیان و ئیداره‌دانی كۆمه‌ڵدا.
با ئه‌و ئه‌زموونه له‌چاو كۆمه‌ڵه‌كانی تر‌و له‌چاو ئه‌زموونی میلله‌تانی سه‌رده‌ستی ده‌وروبه‌ردا كه‌متر خه‌سڵه‌تی كۆمه‌ڵێكی سهربهخۆو خۆماڵیشی پێوه‌بێت و كه‌متر له‌وه‌ی وانیش پێشكه‌وتووبێت.
هه‌رچی (كوردایه‌تی)یه ئه‌وا قۆناغێكه له‌ڕووی ده‌ركه‌وتنه‌وه. به‌ده‌یان شه‌قاوی مێژووییه‌وه ده‌كه‌وێته دوای (كوردهواری)یه‌وه. ئه‌گه‌ر كوردایه‌تی ته‌نها له تاریفهكهیدا سنوورداری بكه‌ین به‌وه‌ی خه‌بات و تێكۆشانه له‌پێناوی رزگاریی كورد (وه‌ك نه‌ته‌وه) و كوردستان (وه‌ك نیشتمان)، ئه‌وا ده‌توانین بڵێین هه‌موو ئه‌و شۆڕش و راپه‌ڕینانه‌ی گه‌لی كورد له‌شوێنه جیاجیاكانی كوردستاندا له‌دژی زوڵم و زۆرداری داگیركه‌ران و له‌پێناوی چێكردنی جۆرێك له قه‌واره‌ی سیاسیی تایبه‌ت به‌كورد كردوویه‌تی، به‌شێكی دانه‌بڕاون له دیرۆكی بزووتنه‌وه‌ی كوردایه‌تی با ئه‌و وه‌خته‌ش ده‌سته‌واژه‌ی (كوردایه‌تی) دروست نه‌بووبێت و له‌ئه‌ده‌بیاتی سیاسیی كورددا مانای (خه‌بات له‌پێناوی رزگاری كورد و كوردستاندا)ی له‌خۆ نهپێچابێت.
له‌ڕاستیدا تووشی گرفتێكی فره ئاڵۆز ده‌بین ئه‌گه‌ر له‌ده‌ره‌وه‌ی مانا‌و ره‌هه‌نده هۆشیارییه سیاسییه‌كه‌ی بزووتنه‌وه‌ی كوردایه‌تی له‌كوردایه‌تی بڕوانین. ئه‌گه‌ر كوردایه‌تی ته‌نها به‌مانای ئه‌و نیه‌ت و نیازه پاك‌و بێگه‌رده لێكبده‌ینه‌وه كه هانی ده‌سته و تاقمێك، یان چه‌ند ده‌سته‌و تاقمێك ده‌دا له هه‌لومه‌رجی تایبه‌تی گه‌شه‌كردنی كوردهواری و ئاستی پێگه‌یشتنی كۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگی تایبه‌تدا راپه‌ڕین و شۆڕش به‌رپابكه‌ن، ئه‌گه‌ر (كوردایه‌تی) ته‌نها له‌ڕه‌هه‌ندی ئامانجه‌كه‌یدا لێكبده‌ینه‌وه كه ئامانجی رزگاركردنی كورد‌و كوردستانه، ئه‌وا ته‌واوی شۆڕش و راپه‌ڕینه‌كانی كورد، به‌بچووك و گه‌وره‌یانه‌وه، مانای (كوردایه‌تی) كردن له‌خۆده‌گرن و ناشێت له‌و شه‌ره‌فه‌یان بێبه‌ش بكه‌ین كه شه‌ره‌فی كوردایه‌تییه. بگره له‌وانه‌شه به‌شێكی راپه‌ڕینه‌كانی كورد له‌سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌م زیاتر له هه‌ندێك شۆڕشی سه‌ده‌ی بیست و جووڵانه‌وه‌ی هاوچه‌رخیش سیفه‌ت و ناوی كوردایه‌تییان به‌سه‌ردا ببڕێت.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌م راسته‌وخۆ له‌پێناو دامه‌زراندنی قه‌واره‌ی سیاسی تایبه‌تدا بوون، با ئه‌و قه‌واره داخوازراوهش به‌به‌راورد لهگهڵنموونهی په‌سه‌ندكراوی قه‌واره‌ی ده‌وڵه‌تی له زه‌مانی هاوچه‌رخدا چه‌ند پله‌یه‌ك له‌خواره‌وه بێت. له‌كاتێكدا له‌زه‌مه‌نی هاوچه‌رخی خۆمان و له‌سه‌ده‌ی بیستدا جووڵانه‌وه‌ی وامان هه‌یه، له‌م به‌ش یان ئه‌و به‌شی كوردستاندا، كه (كوردایه‌تی)یه‌ك بووه، له‌پێناوی داخوازیی نه‌ته‌وه‌یی، كه‌م یان، زۆردا، واته راسته‌وخۆ له‌پێناوی رزگاریی خاك و نه‌ته‌وه‌دا نه‌بووه، به‌ڵام دیاره له ئه‌ده‌بیاتی سیاسی كورددا هه‌روه‌ك دواتر دێینه سه‌ری (كوردایه‌تی) به‌مانا هاوچه‌رخه‌كه‌ی، هه‌موو ره‌هه‌نده‌كانی بۆ پێشخستنی خه‌باتی كورد پێویستن پێكه‌وه گرێ ده‌دا:
-خه‌بات له‌پێناوی رزگاركردنی كورد‌و كوردستان.
-هوشیارییه‌كی سیاسی كوردانه كه ئه‌و خه‌باته ئاراسته ده‌كات.
-رێكخستن و دامه‌زراوه‌ی تایبه‌ت بۆ ئیداره‌دانی خه‌باته‌كه… هتد.
ئه‌گه‌ر به‌و هه‌موو ره‌هه‌ندانه‌وه (كوردایه‌تی) بناسێنین، ئه‌وا ره‌وتی گه‌شه‌سه‌ندنی كوردایه‌تیمان بۆ دێته‌وه سه‌ر رێی ئاسایی خۆی و ده‌توانین دیرۆكی تێكۆشانی كورد و ئاستی په‌ره‌سه‌ندنی خه‌باتی كوردایه‌تیش دیاری بكه‌ین. به‌م پێیه ئه‌گه‌ر بۆ سه‌ره‌تایه‌كی دروستی بزووتنه‌وه‌ی كوردایه‌تی بگه‌ڕێین ده‌توانین بێژین هه‌موو شۆڕش و راپه‌ڕینه‌كانی كورد، هه‌ریه‌كه و به‌گوێره‌ی زه‌مان و زه‌مینی خۆیان، به‌شێكن له‌دیرۆكی كوردایه‌تی و ئه‌گه‌ریش بۆ قۆناغێكی وه‌رچه‌رخان بگه‌ڕێین له‌و دیرۆكهدا كه تێیدا هه‌موو ره‌هه‌ند و خه‌سڵه‌ته‌كانی كوردایه‌تی له شۆڕشێكدا به‌رجه‌سته بووبێت، ئه‌وا ده‌توانین ئاماژه به شۆڕشه مه‌زنه‌كه‌ی شێخ عوبه‌یدوڵڵای نه‌هری بكه‌ین ساڵی (1880) كه هه‌ر به‌ڕاستی شۆڕشێكی عه‌یار كوردایه‌تی بوو له‌ڕووی ئامانجهكانییهوه كه رزگاریی كورد و كوردستان بوو، له‌ڕووی جوگرافیای شۆڕشه‌كه‌وه كه نیازی ته‌نینه‌وه‌ی هه‌بوو بۆ هه‌موو كوردستان، هه‌روه‌ك له‌ڕووی هۆشیاریی سیاسی رێبهراتییهكهیهوه و ئینجا له‌ڕووی رێكخستن و هه‌وڵی پێكهێنانی دامه‌زراوه‌كانی شۆڕشه‌وه كه هه‌ڵبه‌ته ئه‌م ته‌قه‌لایانه به‌پێی هه‌لومه‌رجی بابه‌تی و خۆیی كوردهواری نیوه‌ی دووه‌می سه‌ده‌ی نۆزده، هه‌نگاوی گه‌وره و كاری زێدهمهزن بوون.
2
ئه‌وه‌ی لێره‌دا ده‌مانه‌وێ رۆشنایی زیاتری بخه‌ینه سه‌ر، رێڕه‌وی دیرۆكی كوردایه‌تی نییه، هێنده‌ی ئه‌وه‌ی له‌م رێڕه‌وه‌دا شوێن و پێگه‌ی كوردایه‌تی یان راستتر تێگه‌یشتنێكی كۆنكرێت تر بۆ (كوردایه‌تی) بخه‌ینه‌ڕوو. ئه‌مه‌ش زیاتر بۆ ئه‌وه‌یه له‌پێناسه‌ی كوردایه‌تییه‌وه ده‌روازه‌یه‌ك بۆ قسه‌كردن له‌سه‌ر ئه‌ده‌بیاتی (كوردایه‌تی) یان ئه‌ده‌بیاتی سیاسیی كورد بكه‌ینه‌وه. له‌ڕاستیدا ئه‌ده‌بیاتی سیاسی كورد یان ئه‌ده‌بیاتی كوردایه‌تی (كه ئیتر له‌م وتاره‌دا هه‌ر ئه‌م ناوه‌ی دوایی بهكاردێنین) بۆخۆی له‌بنه‌ڕه‌تدا بۆ ئه‌وه هاتۆته بوون، لایه‌نه هۆشیارییه‌كه‌ی كوردایه‌تی و ئاراسته فیكری و سیاسییه‌كانی دیاری بكات. به‌واتایه‌كی تر ئه‌ده‌بیاتی كوردایه‌تی بۆ رۆشنكردنه‌وه‌ی به‌رچاوی تێكۆشه‌رانی كوردایه‌تییه له رێگای ئامانجه به‌رزه‌كه‌ی رزگاركردنی كورد و كوردستاندا. ئه‌ده‌بیاته‌كه بۆ دیاریكردنی شێوه‌كانی خه‌بات و دووراییهكان و هه‌لومه‌رجه‌كانی خهباتهكهیه.
ره‌نگه له‌م بڕگه‌یه و بۆ زیاتر دیاریكردنی په‌یوه‌ندیی ئۆرگانیكی نێوان بزووتنه‌وه‌ی كوردایه‌تی و ئه‌ده‌بیاتی كوردایه‌تی، واته په‌یوه‌ندیی (كوردایه‌تی و ئه‌ده‌بیاته‌كه‌ی)، وا پێویست بكات چه‌مكی (ئه‌ده‌بیاتی كوردایه‌تی) چاكتر خورد بكه‌ینه‌وه و هه‌روه‌ها جارێكی‌تر مانا‌و تێگه‌یشتنه‌كانی ئه‌و ئه‌ده‌بیاته بۆ (كوردایه‌تی) تاووتوێ بكه‌ین، چونكه له‌میانی تێگه‌یشتن له چه‌مكی (ئه‌ده‌بیاتی كوردایه‌تی)، ده‌توانین چاكتر ئاڵۆزییه‌كانی خودی (بزووتنه‌وه‌ی كوردایه‌تی) روون بكه‌ینه‌وه و ئینجا له‌وێشه‌وه په‌یوه‌ندییه‌كانیان بهكوردهواریی و ئاراسته جیاجیاكانی ده‌ستنیشان بكه‌ین.
تێگه‌یشتن له ئه‌ده‌بیاتی كوردایه‌تی ده‌توانێت رۆڵ و كاریگه‌ریی كه‌م تا زۆری ئاراسته فیكری و ئایدۆلۆژییه جیاجیاكانی نێو بزووتنه‌وه‌ی سیاسی وڵاته‌كه‌شمان بۆ روون بكاته‌وه و وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌شمان بداته‌وه ئایا تاچه‌ند ده‌توانین كاریگه‌ریی ئه‌و فیكر و ئایدۆلۆژیایانه‌ی بۆ ئامانجی سیاسی دیكه‌ی ده‌ره‌وه‌ی كوردایه‌تی كاریان ده‌كرد و كارده‌كه‌ن، له‌سه‌ر (كوردایه‌تی) دیاری بكه‌ین و تاچه‌ند ده‌شتوانین كار‌و كۆششیان به‌به‌شێك له دیرۆكی كوردایه‌تی بزانین؟
3
ئه‌ده‌بیاتی كوردایه‌تی هه‌موو ئه‌و ده‌ق و نووسین و گوتانه‌یه كه له‌كتێب و نامیلكه و گۆڤار و رۆژنامه‌كانی سه‌ر به داموده‌زگاكانی بزووتنه‌وه‌ی كوردایه‌تیدا له‌سه‌ر كوردایه‌تی و ره‌هه‌نده‌كانی بڵاوكراونه‌ته‌وه و بڵاوده‌كرێنه‌وه. هه‌موو ئه‌و نووسین و گوتانه ده‌گرێته‌وه كه له‌و بڵاوكراوانه‌دا بڵاو ده‌بنه‌وه و بابه‌تی باسیان مانای كوردایه‌تی و گرفته‌كانی كێشه‌ی كورد و چۆنێتی به‌دیهێنانی ئه‌و ئامانجانه‌یه كه كورد له‌پێناویدا خه‌بات ده‌كات.
ئه‌گه‌ر بشمانه‌وێت به‌شێوه‌یه‌كی تایبه‌تی تر به‌شوێن مانا‌و پێناسه‌یه‌كی وردتری ئه‌ده‌بیاتی كوردایه‌تیدا بگه‌ڕێین، دیسانه‌وه وه‌كو چه‌مكی كوردایه‌تی خۆی ده‌بێت رێڕهوو ره‌وتێك له ئه‌ده‌بیاته سیاسییه‌كانی كورد بدۆزینه‌وه و خوێندنه‌وه‌یه‌كی وردیان له‌سه‌ر بكه‌ین. ده‌كرێ ئه‌م پرسیاره ده‌روازه‌ی ئه‌و رێڕهوو ره‌وته‌مان پێ نیشان بدات:
سه‌ره‌تای ئه‌ده‌بیاتی كوردایه‌تی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كه‌ی و له چ سه‌رده‌مێكدا گه‌ڵاڵه بووه و دواتر چۆن شقڵ و ناوه‌ڕۆكی چه‌مكێكی تایبه‌تی وه‌رگرتووه؟
ئێمه وتمان به‌و پێناسانه‌ی بۆ كوردایه‌تیمان دیاریكرد، شۆڕشی شێخ عوبه‌یدوڵڵای نه‌هری نموونه‌ی شۆڕشێكی عه‌یار كوردایه‌تی بوو. له‌وه‌شدا ته‌نها لایه‌نی نیه‌تی كوردایه‌تی و گیانفیدایی رێبه‌ری شۆڕشه‌كه و پێشمهرگهكانیمان ره‌چاو نه‌كرد، به‌ڵكو له‌پشت ئه‌و شۆڕشه‌وه وه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت هوشیارییه‌كی سیاسی له‌ڕاده‌به‌ده‌ری رێبهرایهتییهكه و به‌رنامه‌یه‌كی سیاسی دامه‌زراو بۆ بزووتنه‌وه‌كه له‌ئارادایه.
واته بزووتنه‌وه‌كه‌ی شێخی نه‌هری به ئه‌ندازه‌ی پێگه‌یشتنی هۆشیاریی سیاسی له‌و سه‌رده‌مه‌دا خیتابێكی سیاسی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌بووه له‌واری مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ده‌ركه‌وته‌كان و ده‌وروبه‌ر و پێشهاته‌كانی دێنه رێی شۆڕش. ئه‌گه‌ر ده‌رفه‌تی تۆماركردن و نووسینه‌وه‌ی سیاسه‌ت و تاكتیك و ستراتیژی بزووتنه‌وه‌كه هه‌بووایه، ئه‌وا ئه‌و خیتابه سیاسییه بۆ بزووتنه‌وه‌كانی دوای شۆڕشی شێخی نه‌هری ده‌بوو به ئه‌ده‌بیات و كه‌ره‌سته‌یه‌كی چاكی ئه‌زموونی، به‌ڵام گرفت ئه‌وه‌بوو له‌دوای شكستی شۆڕشه‌كه ئیتر (به‌لانی كه‌مه‌وه له‌سه‌ده‌ی نۆزده‌دا) شۆڕشێكی وا كوردستانی له‌هه‌مان شوێن، یان له‌شوێنێكی تری كوردستان، نه‌قه‌وماوه كه داخۆ بزانین چۆنی مامه‌ڵ له‌گه‌ڵ ئه‌ده‌بیاتێكی به‌جێماوی بزووتنه‌وه‌یه‌كی سه‌ركوتكراو ده‌كرد. ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه‌ی:
-1هرنامهی بۆ رزگاركردنی ته‌واوی خاكی كوردستان پێ‌بوو.
2-شه‌ڕی رزگاریی له راماڵینی داگیركه‌ران له‌به‌شێكی كوردستان ده‌ستپێكرد بۆئه‌وه‌ی ئه‌و به‌شه رزگاركراوه قۆناغی دووه‌می رزگاركردنی به‌شه‌كه‌ی دیكه‌ش جێبه‌جێ بكات.
-3له‌واری دیپلۆماسیدا هه‌وڵی داوه په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ زلهێزه‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌دا دابمه‌زرێنێ و دۆست و دوژمن دیاری بكات و ناوی شێر‌و رێویشیان لێبنێت.
به‌ڵام گرفتی بزووتنه‌وه‌كه‌ی شێخی نه‌هری و ئه‌ودوای بزووتنه‌وه چه‌كدارییه‌كانی تر كه به‌تایبه‌تی له‌سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیست و سه‌روبه‌ندی جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م و دوای ئه‌ویش به ماوه‌یه‌كی كه‌م، سه‌ریان هه‌ڵداو سه‌ریان نایه‌وه، ئه‌وه‌یه كه له‌به‌ر تۆمارنه‌كردنی ده‌قی ته‌واوی خیتابی سیاسی و به‌رنامه و تاكتیكه‌كانیان به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ كه ناوی ئه‌ده‌بیاتی سیاسی لێبنرێ، ناتوانین شتێكی وای لێ ههڵكڕێنین. دیاریشه نه‌ك ته‌نها ئێمه‌مانان كه به‌دوای تاڵه ده‌زووی سه‌ره‌تاكانی كوردایه‌تی و ئهدهبیاتهكانیدا ده‌گه‌ڕێین، به‌ڵكو پسپۆڕه به‌ڕێزه‌كانی مێژووش تووشی گرفتی ئه‌وه ده‌بن چۆن له رووداو‌و ده‌ركه‌وته‌كانی بزووتنه‌وه جیاجیاكانی كوردایه‌تی ئه‌و سه‌رده‌مه بكۆڵنه‌وه.
مێژوونووسان له‌و كۆششه‌دا كه‌مترین ده‌قی نووسراوو ئه‌ده‌بیاتی بزووتنه‌وه‌كه‌یان له‌به‌رده‌ستدایه و ئه‌وه‌ی هه‌یانه كتێبه مێژووییه‌كانی بێگانه یان بیره‌وه‌ریی گه‌وره پیاوان و هه‌ندێك ورده شتی دیكه‌ن كه ئه‌ویش تێكڕا رێڕه‌وی رووداوه‌كانی بزووتنه‌وه‌كه و ورده‌كارییه‌كانی ده‌گێڕنه‌وه، زیاتر له‌وه‌ی خیتابی سیاسی یان ئه‌ده‌بیاته سیاسییه‌كه‌ی دیاری بكه‌ن.
بۆ نموونه له‌ماوه‌ی ئاماژه پێكراودا له‌كوردستانی جنوبی بزووتنه‌وه‌ی مه‌لیك مه‌حمودی حه‌فید زاده‌مان هه‌یه كه مه‌علومه بزووتنه‌وه‌یه‌ك بووه له‌پێناوی سه‌ربه‌خۆیی كوردستاندا، ئه‌گه‌ر بشمانه‌وێ ورده‌كاریی زیاتری له‌باره‌وه بزانین، جگه‌له‌وه‌ی ئینگلیزه‌كان له‌بیره‌وه‌ریی یان له‌ڕاپۆرته نهێنییه‌كاندا تۆماریان كردووه، ته‌نها یاداشته‌كانی ره‌فیق حلمی، یاداشته‌كانی ئه‌حمه‌د ته‌قی و (چیم دی)ی ئه‌حمه‌د خواجه و هه‌روا رۆژنامه كوردییه‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه هه‌ن، به‌ڵام ئه‌مانه به‌ته‌واوه‌تی دیدو ستراتیژ، به‌رنامه‌ی كورت خایه‌ن و درێژخایه‌نی بزووتنه‌وه‌كه‌مان بۆ ناگێڕنه‌وه. ئه‌ده‌بیاته سیاسییهكهیمان به میرات بۆ نه‌ماوه‌ته‌وه. هه‌مان شت ده‌رباره‌ی بزووتنه‌وه‌كه‌ی سمكۆی شكاك له رۆژهه‌ڵات و شۆڕشه‌كه‌ی شێخ سه‌عیدی پیران له باكوور. ته‌نانه‌ت ئه‌و هه‌وڵ و ته‌قه‌لا سیاسییانه‌شی له ده‌ره‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌ی چه‌كداری كار‌و كۆششیان نواندووه، ئه‌وه‌ش بایی ئه‌وه‌نده كۆنه‌كراونه‌ته‌وه كه ئه‌ده‌بیاتێكی تایبه‌تی وایان بۆ كه‌ڵه‌كه كردبین له قۆناغه‌كانی دواتردا مایه‌ی چاولێكردن و تاقیكردنه‌وه بێت. راسته له‌ماوه‌ی نێوان جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانه‌وه بۆ جه‌نگی دووه‌می جیهان، چ له‌كوردستانی جنوبی و چ له‌باكوور، تێكۆشانی كورد كهمو زۆر وه‌ك كه‌لتورێكی به‌جێماوه‌ی سه‌رده‌می خه‌بات له‌دژی ده‌وڵه‌تی عوسمانی لێره‌و له‌وێ رێكخراو‌و كۆمه‌ڵه‌ی سیاسی كوردی هه‌بوون و به‌تایبه‌تی لای خۆمان حزبێكی به‌هێزی نه‌ته‌وه‌یی وه‌كو (حزبی هیوا) له‌مه‌یدانی تێكۆشاندا هێندێك بۆچوون و سیاسه‌تی تایبه‌تی خۆی داڕشتبوو، له‌ڕۆژهه‌ڵاتیش (ژ.ك) دروستبوو، به‌ڵام ده‌ركه‌وتنی راسته‌قینه‌ی ئه‌ده‌بیاتی كوردایه‌تی بۆ سه‌رده‌می حزبایه‌تی مۆدێرن ده‌گه‌ڕێته‌وه، ئه‌و حزبایه‌تییه مۆدێرنه‌ی له‌ژێر كاریگه‌ریی بیری چه‌پ و ئاماده‌گی حزبێكی سه‌رتاسه‌ری وه‌ك حزبی شیوعی عیراق له‌مه‌یدانی سیاسی كوردستاندا، سكێچی حزبی له‌سه‌ر شێوه‌ی سۆڤێتی (شێوازی به‌لشه‌فی له رێكخستن و له‌پێكهاته‌ی هه‌ره‌می حزبدا)، داڕشت.
4
له‌ڕاستیدا پێویسته ئه‌وه بڵێین كه سه‌ركه‌وتنی سۆڤێت وه‌ك هاوپه‌یمانێكی وڵاتانی سوێندخۆر له‌شه‌ڕی دووه‌مدا ههژموونێكی گه‌وره‌ی بۆ كۆمۆنیزم و له‌وێشه‌وه بۆ (حشع) په‌یداكرد، به‌ڕاده‌یه‌ك كه شیوعییه‌كان و ئه‌وانه‌ی له‌دژیان بوون، نه‌یانده‌توانی له‌و هه‌ژموونه‌ی حزبی شیوعی و شێوازی بیركردنه‌وه و دابونه‌ریتی سیاسی وی ده‌ربازیان بێت، بۆیه ده‌بینین پێش دامه‌زراندنی پارتی دیموكراتی كورد له‌ئابی 1946دا، حزبێكی وه‌كو (شۆڕش) كه مامۆستا ساڵح حه‌یده‌ری دوای جیابوونه‌وه‌ی له حزبی شیوعی عیراق وه‌كو حزبێكی (شیوعی كوردستانی) دایمه‌زراند، سه‌ره‌ڕای جیابوونه‌وه‌ی له (حشع) نه‌یتوانی له‌شێوازی بیركردنه‌وه‌ی شیوعییه‌كان و دابونه‌ریتی وان له‌بواری رێكخستنی حزب و دانانی بنكه‌و ناوهندهكانیدا ته‌جاوزی بیری كۆمۆنیستی بكا‌و شتی نوێی تایبه‌ت به كورد دابنێ. به‌ڵكو (شۆڕش) له‌ژێر كاریگه‌ریی ئه‌زموونی به‌ره‌ی رزگاریخوازی میلله‌تان كه‌گوایه رێكخستنی چینی كرێكاران و جووتیاران پێشڕه‌وایه‌تییان ده‌كات له‌چوارچێوه‌ی حزبێكی فراوانتردا خۆی رێكخست كه ئه‌ویش حزبی رزگارییه و ئه‌م حزبه‌ش به‌پێی ئه‌و سكێچهی بۆی دیاریكرابوو، به‌ره‌یه‌كی فراوانی میللی بوو بۆ هه‌موو تێكۆشه‌رانی كورد له هه‌موو چین و توێژه‌كان كه ده‌بێ رێبه‌رایه‌تییه‌كه‌ی به‌ده‌ست رێبه‌رایه‌تی حزبی پاك و پوخته‌ی (شۆڕش)ه‌وه بێت.
ده‌توانین حزبی شۆڕش وه‌ك ناوه‌ندێكی شۆڕشگێڕ بۆ به‌ره‌ی فراوانی (رزگاری) به سه‌ره‌تاتكێی ده‌ركه‌وتنی بیری چه‌پی كوردستانی و بیری پێویستی بوونی حزبێكی شیوعی تایبه‌ت به كوردستان دابنێین كه ئه‌و حزبه شیوعییهش وه‌ك حزبی پێشڕه‌وی كرێكار و جووتیارانی هاوپه‌یمانیان له چوارچێوه‌ی به‌ره‌ی فراوانی گه‌ل و توێژ‌و ورده چینهكانیدا پێشڕه‌وایه‌تی خه‌باتی رزگاریی نیشتمانیی ده‌كات. ده‌توانین له‌چه‌ند خاڵێكی كورتدا ئه‌و هێڵه گشتییه ده‌ستنیشان بكه‌ین كه ئه‌زموونی شۆڕش و رزگاری پێیگه‌یشتبوون و له ئهدهبیاتهكانیاندا (زیاتر به‌یاننامه و بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌ڵوێستی سیاسی‌یان هه‌بوو) ئاماژه‌ی پێ ده‌درا:
-حزبێكی چینایه‌تی كوردستانی كه رێبه‌رایه‌تیی قۆناغی رزگاریی نیشتمانیی ده‌كات.
-حزبێك هه‌وڵده‌دا بازنه‌كانی په‌یوه‌ندیی مه‌سه‌له‌ی كورد دیاری بكات له‌ڕێی پرسیاری (مه‌سه‌له‌ی كورد یه‌ك مه‌سه‌له یان چه‌ند مه‌سه‌له‌یه‌كه؟).
-له‌خوێندنه‌وه‌ی تایبه‌تمه‌ندێتی مه‌سه‌له‌ی كورد له‌هه‌ر به‌شێكی كوردستان و هه‌روا ره‌چاوكردنی ره‌هه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی كه هه‌موو كورد و بزووتنه‌وه‌كانی یه‌ك ده‌خات، ده‌گاته واقیعی ئه‌وه‌ی كه مه‌سه‌له‌ی كورد یه‌ك مه‌سه‌له و هه‌روا چه‌ند مهسهلهیهكیشه...هتد).
پێویسته دان به‌وه‌دا بنێین كه ئه‌گه‌رچی شۆڕش و رزگاری زوو بنه‌و بارگه‌یان تێكناو سه‌رۆكه‌كه‌یان گه‌ڕایه‌وه ماڵه باوان (حزبی شیوعی عیراق)و ئه‌ودوای حزبه‌كه‌ش چوونه ناو پارتی تازه دامهزاوهوه، به‌ڵام هه‌ر به‌ڕاستی (شۆڕش)و (رزگاری) هه‌ندێك هێڵی گشتییان بۆ ئه‌ده‌بیاتی كوردایه‌تی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی خۆیان دیاری كردبوو.
مادامه‌كی قسه‌مان له‌سه‌ر چه‌رخی زێڕینی ده‌ركه‌وتنی حزبایه‌تییه و هه‌ر له‌و چه‌رخه‌شدا (ئه‌ده‌بیاتی كوردایه‌تی) گه‌شه‌یه‌كی باشی كرد، ئه‌وا ده‌بێت له‌چه‌ند دێڕێكیشدابێت ئاڵۆزییه‌كانی تێكه‌ڵی نێوان (هیوا) بۆ (ژ.ك)و له (ژ.ك)بۆ (حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران)و له‌و حزبه‌شه‌وه بۆ حزبێك له ته‌رزی ئه‌وه كه (پارتی) لێكهوتهوه، ئاماژه پێبده‌ین:
(ژ.ك) رێكخستنێكی نه‌ته‌وه‌یی كوردستانی سه‌رتاسه‌ری بوو، هه‌لومه‌رج و گوشاره‌كانی ئه‌ملاوئه‌ولا وای لێ‌كرد حزبێكی ئۆتۆنۆمیخوازی لێ بكه‌وێته‌وه كه هه‌ر ئه‌و حزبه خۆشی سه‌روه‌ریی (كۆماری مه‌هاباد)ی به‌نسیب بوو. له‌دیوی كوردستانی عیراقیش به‌هه‌مان شێواز پارتییه‌ك پێكهات كه تادرهنگانیش لقه‌كه‌ی (ژ.ك) له‌سلێمانی نه‌چووه ناوی، لقه‌كه‌ی ژ.ك مامۆستا ئیبراهیم ئه‌حمه‌د به‌رپرسی بوو كه هاته ناو پارتی، له‌هه‌موو ئه‌مانه پێكه‌وه تایبهتمهندێتییهك له ئه‌ده‌بیاتی كوردایه‌تی په‌یدابوو:
پارتێكی جه‌ماوه‌ری كه ورده ورده به‌رفراوان ده‌بوو، هاوپه‌یمانیی شیوعییه‌كان له‌ڕووی رێبازی بیركردنه‌وه و له‌ڕووی ئامانجی سیاسی دژه ئیستعماری هاوبه‌شه‌وه، پارتێكی كوردی له‌ژێر كاریگه‌ریی بیری چه‌پدایه و پێشڕه‌وایه‌تی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان ده‌كات له خه‌باتیاندا بۆ مافه ره‌واكانی كورد له چوارچێوه‌ی عیراقدا. ئه‌م پارته به‌رنامه و په‌یڕه‌وی خۆی داده‌نێ و رێبازی چه‌پی بۆ خۆی هه‌ڵبژاردووه و كه‌ڵك له (تیۆری زانستی) وه‌رده‌گرێ. ئه‌م پارته مامۆستا ئیبراهیم ئه‌حمه‌دی تێدایه كه له‌ڕووی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه به‌رپرسی لقی (ژ.ك)ی خاوه‌ن رێكخستنی نه‌ته‌وه‌یی و له‌ڕووی ره‌هه‌ندی عیراقی مه‌سه‌له‌ی كوردیشه‌وه، یه‌كێك بووه له‌وانه‌ی له‌سه‌ره‌تاوه خه‌می په‌یوه‌ندیی نێوان كورد و عه‌ره‌ب و ئایندهی ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ی خواردووه هه‌روه‌كو له كتێبـی (العرب والاكراد)ه‌كه‌ی ساڵی 1937دا ده‌رده‌كه‌وێت، هه‌موو ئه‌مانه پێكه‌وه رۆڵی گه‌وره‌یان گێڕا له ده‌ركه‌وتنی قۆناغێكی نوێ كه ده‌توانین بڵێین قۆناغێك بوو تێیدا به‌چڕی باسوخواسی (كوردایه‌تی)و ئامانجه‌كانی كه‌وتنه نێو به‌رنامه و رێباز و بانگه‌واز و بڵاوكراوه‌ی ره‌وته سیاسییه‌كانه‌وه. ورده‌ورده (ئه‌ده‌بیاتی كوردایه‌تی)یان هێنایه به‌رهه‌م و په‌ره‌یان پێدا.
5
ئه‌و ئاماژهپێدانهی سه‌ره‌وه‌مان كه به‌دوای ده‌ركه‌وتنی حزبی مۆدێرنی سیاسییه‌وه له‌كوردستاندا مه‌به‌ستمان لێی گێڕانه‌وه‌ی سه‌رگوزه‌شته‌ی حزبایه‌تی و حزبه‌كانی بۆ كورد كار‌و تێكۆشانیان كردووه، نییه. به‌ڵكو مه‌به‌ستمان ئه‌وه‌یه ئه‌و كه‌شوهه‌وایه دیاری بكه‌ین كه (كوردایه‌تی) تێیدا نه‌شونمای كردووه. مه‌به‌ستمان لێی ئه‌وه‌بوو شقڵگرتنی (ئه‌ده‌بیاتی كوردایه‌تی) له‌سه‌رده‌می نوێبوونه‌وه‌ی شێوه‌كانی تێكۆشان و رێكخستنی خه‌باتی نه‌ته‌وه‌ییمان له چوارچێوه‌ی حزب و رێكخراوی سیاسی‌دا، دیاری بكه‌ین. چونكه هه‌ر به‌ڕاستی ماوه‌ی نێوان كۆتاییه‌كانی جه‌نگی دووه‌م بۆ ههڕاشبوونی (پارتی)و ده‌ركه‌وتنی وه‌كو حزبێكی به‌هێزی كوردی ماوه‌یه‌كی به‌پیت و به‌ره‌كه‌ت بووه بۆ ململانێكانی جێگیربوونی چه‌مكی (كوردایه‌تی)و په‌ره‌پێدانی (ئه‌ده‌بیاتی كوردایه‌تی) كه دیاره ئه‌ركه‌كه‌ی هه‌ر جێگیركردن و روونكردنه‌وه‌ی چه‌مكی كوردایه‌تی بووه بۆ تێكۆشه‌رانی كورد و بۆ پاراستنی كوردایه‌تی بووه له‌و هێرشه توند‌و ناڕه‌وایانه‌ی له‌و سه‌رده‌مه‌دا به بیانووی جیاجیاوه ده‌كرانه سه‌ری. رووانین و بۆچوونی (پارتی) بۆ پرسی كورد‌و چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ركردنی و هه‌روا ئامرازه‌كانی خه‌بات بۆ به‌دیهێنانی ئه‌و ئامانجانه‌و دیاریكردنی به‌رنامه‌ی هه‌نووكه‌یی و درێژخایه‌ن له په‌یڕه‌وو پرۆگرامه روو له گۆڕان و په‌ره‌سه‌ندووه‌كانی پارتیدا روون ده‌كرانه‌وه.
ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ خه‌سڵه‌ته‌كانی كاری كوردایه‌تی و خیتابه سیاسییه‌كه‌ی له سه‌رده‌می تێكۆشانی پارتی تا پێش شۆڕشی ئه‌یلول دیاری بكه‌ین، ئه‌وا ره‌نگه باسه‌كه له‌وه‌ی ئێستا درێژتر بێت، بۆیه به‌ناچاری دیارترین ئه‌و خه‌سڵه‌تانه ده‌ستنیشان ده‌كه‌ین:
یه‌كه‌م: بیری چه‌پ و به‌تایبه‌تی چه‌پی سه‌رتاسه‌ری كاریگه‌رییه‌كی زۆری له‌سه‌ر ده‌ركه‌وتنی حزبی سیاسی به‌شێوه‌ی نوێ له‌نێو كورد‌و بزووتنه‌وه‌ی كوردایه‌تیدا هه‌بووه. له‌و سه‌رده‌مه بۆ كورد تازه‌ترین شێوازی حزبایه‌تی و داڕشتنی هه‌ڕه‌می حزب ئه‌وه‌بووه كه له حزبی شیوعی و سكێچی حزبی لینینییه‌وه فێری بووه و هه‌ڵسوڕاوه، سه‌ره‌تاكانی پارتایه‌تی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی كوردستانیش هه‌ر له خوێندنگه‌ی حزبی شیوعییه‌وه پێگه‌یشتوون، یان هامشۆی ئه‌و حزبه‌یان كردووه.
*روانینی عیراقیانه‌ی شوعییه‌كان و په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی دوای شه‌ڕی دووه‌می جیهان وایانكرد پارتایه‌تی له كوردستان به‌گشتی و له كوردستانی عیراق به‌تایبه‌تی، لهقاڵبـی ئه‌و وڵاتانه‌ی كوردیان به‌سه‌ردا دابه‌شكراوه قه‌رار بگرێت و ئه‌مه‌ش له هه‌ره‌م و پێكهاته‌ی حزب و هه‌روا له ئامانج و دروشمه‌كانی حزبایه‌تی و كاری كوردایه‌تی ئه‌و سه‌رده‌مه‌شدا ره‌نگی داوه‌ته‌وه.
*ده‌ركه‌وتنی ره‌هه‌ندی عیراقییانه بۆ مه‌سه‌له‌ی كورد و له‌هه‌مان كاتیش‌دا وه‌ك خۆی مانه‌وه‌ی خواست و سۆزی نه‌ته‌وه‌یی كورد له‌واری په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ كوردی به‌شه‌كانی تر (وه‌ك له ئه‌زموونی كۆماری كوردستاندا له مه‌هاباد ده‌ركه‌وت)، ئه‌مانه پرسی كوردایه‌تییان زیاتر له جاران ئاڵۆزكرد و پێویستی ئه‌وه‌یان هێنایه پێش كه كوردایه‌تی و رێكخستنه حزبییه‌كانی ئه‌ده‌بیاتێكی ئه‌وتۆ به‌رهه‌م بێنن، پرسه هه‌مه جۆره‌كان و ئاڵۆزییه‌كان بۆ تێكۆشه‌رانی كورد و بۆ دۆست و دوژمنانی كوردایه‌تی روون بكه‌نه‌وه. ئه‌مه‌ش وایكرد له راگه‌یاندن و له بڵاوكراوه‌كانی پارتایه‌تیدا گفتوگۆی زۆر له‌سه‌ر پرسه نوێكان بكرێت و له‌ژێر كاریگه‌ریی نه‌ریتی حزبایه‌تی شیوعییه‌كان و تیۆری سۆشیالیستیدا خواست و حه‌زی په‌روه‌رده‌كردن و رۆشنبیركردنی كادران و هه‌ڤاڵانی پارتایه‌تی هاته بوون و رۆڵێكی گه‌وره‌ی گێڕا له ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی (ئه‌ده‌بیاتی كوردایه‌تی) له‌و هه‌لومه‌رجه‌دا.
*هه‌روه‌كو چۆن بوونی حزبی شیوعی عیراق و بوونی ژماره‌یه‌كی زۆری تێكۆشه‌ری كورد له‌و حزبه و ده‌ركه‌وتنی (حشع) وه‌ك حزبێكی هه‌ڵسوڕاو له گۆڕه‌پانی سیاسی عیراق و كوردستان و لێره‌وله‌وێ باسكردنی ره‌وایی پرسی كورد و داخوازییه‌كانی له‌لایه‌ن ئه‌و حزبه‌وه رۆڵێكی گه‌وره‌ی گێڕا له‌په‌ره‌پێدانی ژیانی حزبایه‌تی له‌كوردستان و ده‌ركه‌وتنی پارتایه‌تی و كه‌ڵك لێوه‌رگرتنی كوردایه‌تی له تێز‌و روانین و هه‌روا له خوێندنگه‌ی حزبایه‌تی شیوعییه‌كان، ئاوه‌هاش هه‌ژموونی (حشع)و خواستی وی بۆ پاوانكردنی گۆڕه‌پانی تێكۆشانی سیاسی به گۆڕه‌پانی تێكۆشانی (كوردایه‌تی)یشه‌وه بووه مایه‌ی پشێویی و په‌ژاره‌ی سیاسی ناپه‌سه‌ند كه خۆی له تانه‌لێدان له كوردایه‌تی و رێكخستنه سیاسییه‌كه‌یدا ده‌بینییه‌وه. خۆی له ره‌تكردنه‌وه‌ی فیكریی و سیاسی هه‌موو كار‌و رێكخستنێكی كوردانه‌ی سه‌ربه‌خۆ له ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات و هه‌ژموونی (حشع)دا ده‌بینییه‌وه. به‌ڵام ئه‌م لایه‌نه سهلبییهش سه‌ره‌نجام (كوردایه‌تی) ناچاركرد ئه‌ده‌بیاتی خۆی تیژبكاتهوه و به‌دوای وه‌ڵام و پاساوی گونجاوی سیاسی و فیكریدا بگه‌ڕێت بۆ ئه‌و ده‌ركه‌وت و مه‌سه‌لانه‌ی دێنه پێش. بۆیه له‌هه‌ردوو ماوه‌ی پادشایی و كۆماری له عیراق و تا شۆڕشی ئه‌یلول، (ئه‌ده‌بیاتی كوردایه‌تی) كۆشش و هه‌وڵی چڕوپڕی دا تا ره‌هه‌نده جیاجیاكانی كوردایه‌تی و ره‌وایی داخوازییه نه‌ته‌وه‌یی و دیموكراتییه‌كانی گه‌لی كورد روون بكاته‌وه و ده‌ستنیشانی بكات. له‌و ماوه‌یه‌دا (كوردایه‌تی) له ململانێ له‌گه‌ڵ كۆمۆنیسته‌كاندا سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌ی به‌ده‌ست هێناو وایكرد دامه‌زراوه‌كانی كوردایه‌تی و رێكخراوه دیموكراسی و پیشه‌ییه جیاجیاكانی كوردهواری خه‌سڵه‌ت و تایبه‌تمه‌ندێتی كوردستانیانه له‌خۆ بگرن و هه‌ر له‌و سه‌رده‌مه‌شدا بیرۆكه‌ی رێكخراوی پیشه‌یی كوردستانی وه‌كو یه‌كێتیی قوتابیان، ئافره‌تان، لاوان… هتد گه‌ڵاڵه بوو. هه‌ڤاڵ مام جه‌لال له‌و سه‌رده‌مه‌دا هه‌ڵسوڕاوترین تێكۆشه‌ری كوردایه‌تی بوو كه ده‌ركی به پێویستیی كوردستانیبوونی رێكخراوه‌كانی كوردهواری (رێكخراوه جیاجیاكانی چین و توێژه‌كان)و به دامه‌زراوه‌یی كردنی كوردایه‌تی كرد و له‌م پێناوه‌شدا له‌گه‌ڵ هه‌ڤاڵه‌كانیدا كۆششێكی فیكریی و سیاسی و رێكخستنی گه‌وره‌ی ئه‌نجامدا.
سه‌ركه‌وتن له پرسی بهكوردستانیكردنی دامه‌زراوه‌كانی كوردایه‌تی و كورده‌واریدا له سه‌رده‌مێكدا كه چه‌پی سه‌رتاسه‌ریی و بیری (عیراقێتی) هه‌ژموونی به‌سه‌ر ره‌وشی سیاسی وڵاته‌وه هه‌بوو، به‌گوێره‌ی خۆی سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی كوردایه‌تی بوو.
*هه‌روا یه‌ك له خه‌سڵه‌ته‌كانی دیكه‌ی (ئه‌ده‌بیاتی كوردایه‌تی) له‌و هه‌لومه‌رجه‌دا ده‌ركه‌وتنی ناوه‌ڕۆكی كۆمه‌ڵایه‌تی خه‌بات و تێكۆشانی كورد بوو. ئه‌مه‌ش سه‌باره‌ت به گه‌شه‌كردنی كورده‌واریی و هه‌روا سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه (كوردایه‌تی) هێشتا شۆڕشی چه‌كداریی به‌رپا نه‌كردبوو، له‌ناو خه‌ڵك و له كوردستاندا ده‌ژیا (به‌تایبه‌تی سه‌ره‌تای حوكمی كۆماری (1958-1961)، هه‌روه‌ك سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كوردایه‌تی له‌ژێر كاریگه‌ریی بیری چه‌پ و له ململانێ له‌گه‌ڵ شیوعییه‌كاندا هه‌وڵی ده‌دا هیچ كه‌لێنێك، هیچ مه‌یدانێكی تێكۆشان به‌به‌تاڵی نه‌هێڵێته‌وه. به‌تایبه‌تی ئه‌مه له‌سه‌رده‌می دروستكردنی رێكخراوه‌ی پیشه‌ییدا زیاتر په‌ره‌ی سه‌ند، چونكه رێكخراوه پیشه‌ییه كوردستانییه‌كان له‌پاڵ ئه‌وه‌ی به‌پله‌ی یه‌كه‌م بۆ په‌ره‌پێدانی كاری سیاسی و پێشخستنی (كوردایه‌تی) دامه‌زرابوون، به‌ڵام دروشم و داخوازیی پیشه‌یی تایبه‌ت به چین و توێژه‌كه‌ی خۆیان هه‌بوو. ئه‌م هه‌لومه‌رجه وایكرد په‌یوه‌ندییه‌كی ئۆرگانیكی له‌نێوان بزووتنه‌وه‌ی كوردایه‌تی و (بزاوتنی كوردهواری) دروست ببێت و سه‌ره‌تای ده‌ركه‌وتنێكی چۆنایه‌تی ناوه‌ڕۆكی كۆمه‌ڵایه‌تی بزووتنه‌وه‌ی كوردایه‌تی بێت.
هه‌ر له‌و سه‌رده‌مه‌شدا ده‌سته‌واژه‌ی (كوردایه‌تی پێشكه‌وتنخواز) دروست بوو. ئه‌و بیرۆكه‌یه‌ی دواتر مام جه‌لال له‌كتێبـی (كردستان والحركة القومیة الكردیة)دا زیاتر پێشی خست‌و په‌ره‌ی پێدا.
لێره‌شدا جێی خۆیه‌تی كه ئاماژه به‌وه بده‌ین ئه‌گه‌رچی ئه‌و كتێبه له‌كۆتایی شه‌سته‌كان چاپكراو له‌ساڵی (1970)ش دووباره چاپ كرایه‌وه و دواتر وه‌ك دیارترین (ئه‌ده‌بیاتی كوردایه‌تی) كه ره‌وایی كوردایه‌تی و پێشكهوتنخوازییهكهی روون ده‌كاته‌وه، ده‌ركه‌وت، به‌ڵام بیرۆكه سه‌ره‌كییه‌كان و دیدو بۆچوونه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی ئه‌و كتێبه له كتێبه كوردییه‌كه‌ی (كوردایه‌تی)دا تۆمار‌و نووسراوه‌ته‌وه. پێشده‌چێ له په‌نجاكان و شه‌سته‌كاندا مام جه‌لال له كۆڕ‌و سیمیناره‌كانی كه ئه‌و سه‌رده‌مه بۆ كادیرانی كوردایه‌تی سازده‌كران، هێڵه گشتییه‌كانی (كوردایه‌تی) روون كردبێته‌وه و به‌شداریی خۆی له په‌ره‌پێدانی (ئه‌ده‌بیاتی كوردایه‌تی)دا پێشكه‌ش كردبێت. (كردستان والحركة القومیة الكردیة)ش وه‌ك كتێبێكی به زمانی عه‌ره‌بی نووسراو چڕكراوهی دیدو بۆچوونه‌كانی پارتایه‌تی و كوردایه‌تی سه‌رده‌می خۆی بوو. هه‌روا په‌یامێكیش بووه بۆ عه‌ره‌ب و بزووتنه‌وه سیاسییه عه‌ره‌بییه‌كان كه كورد چی ده‌وێ و (بزووتنه‌وه‌ی كوردایه‌تی)یش چ كاره‌یه؟
دووه‌م: ئه‌ده‌بیاتی شۆڕشی نوێ
1
هه‌وڵده‌ده‌م له‌م وتاره‌دا ده‌رباره‌ی ئه‌ده‌بیاتی كوردایه‌تی له شۆڕشی نوێ و وه‌ك له ئهدهبیاتهكانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستاندا هاتووه، بدوێم (1). ئه‌و ماوه زه‌مه‌نییه‌ی لێره‌دا قورسایی خراوه‌ته سه‌ر، زیاتر ماوه‌ی نێوان (1975-1991)ه، واتا ماوه‌ی دامه‌زراندن بۆ ساڵی راپه‌ڕینه‌كه‌ی گه‌لی كوردستان كه ئه‌م ماوه‌یه‌ش ده‌كرێ سنوورێكی جیاكه‌ره‌وه بێت له‌نێوان دوو قۆناغ له ژیانی یه‌كێتی و شۆڕشی نوێ و به‌وپێیه‌ش له‌نێوان دوو قۆناغ له خیتابی سیاسی كورد و له ناوهڕۆك و بانگهێشتنهكانی ئه‌ده‌بیاتی كوردایه‌تیدا. دیاریكردنی ئه‌م ماوه زه‌مه‌نیه‌ش سه‌باره‌ت به‌وه‌یه كه:
-ماوه‌ی نێوان ساڵانی (1975بۆ 1991) وێڕای هه‌وراز و نشیوهكانی، سه‌ره‌ڕای سه‌ركه‌وتن و شكسته‌كانی و ئینجاش سه‌رباری گۆڕانكاریی له ئه‌ده‌بیاته‌كه‌ی، به‌ڵام له هێڵه گشتییه‌كه‌یدا ماوه‌یه‌كی هۆمۆجینه و ده‌شێ بهكێرڤێكی پله‌یی هه‌ڵكشا و به‌ره‌و سه‌ره‌وه بیشوبهێنین. ماوه‌كه ماوه‌ی خه‌باتی چه‌كداری و تیوری شۆڕشگێڕی، ماوه‌ی سه‌نگه‌ر لێدانی كوردایه‌تییه له دژی داگیركه‌ران.
-سه‌ره‌تای نه‌وه‌ده‌كان بۆ خۆی تایبه‌تمه‌ندێتی سیاسی و وه‌رگۆڕانی چۆنایه‌تی هه‌یه چ له‌ژیانی كورد‌و چ له‌ژیانی ناوچه‌كه‌و جیهاندا:
*بۆ ناوچه‌كه عیراق كوێتی گرت و ریزبه‌ندییه‌كی نێوده‌وڵه‌تی له‌دژ كۆكرایه‌وه.
*هه‌ر له‌نه‌وه‌ده‌كاندا به‌هۆی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سۆڤێته‌وه دنیای دوو جه‌مسه‌ری نه‌ما و شه‌ڕی سارد كۆتایی پێهات و رێگای بۆ سیستمی نوێی نێوده‌وڵه‌تی خۆشكرد كه ئه‌وه‌ش له‌سه‌رتاسه‌ری دونیادا گۆڕانی گه‌وره‌ی فیكریی و سیاسی به‌دواوه‌بوو.
*له‌ئاداری 1991دا راپه‌ڕین له‌كوردستان قه‌وماو ئیتر قۆناغێكی نوێ له ژیانی كوردایه‌تی و كورده‌وارییه‌كه‌ی دروست بوو.
*هه‌ر له‌سه‌ره‌تای نه‌وه‌ده‌كان واتا كانوونی دووه‌می 1991 یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان خۆی یه‌كه‌مین كۆنگره‌ی گشتی به‌ست و گۆڕانكاریی زۆری له به‌رنامه و په‌یڕه‌وی ناوخۆدا كرد. به‌جۆرێك ده‌توانین ئه‌وه‌ش بكه‌ینه‌وه خاڵی هه‌ڵوه‌سته‌كردن له‌نێوان دوو قۆناغی جیاواز له ژیانی كوردهواری و شۆڕشه‌كه‌ی و له ئه‌ده‌بیاتی سیاسی كوردایه‌تی.
بۆیه ئه‌و ماوه‌یه له دامه‌زراندنه‌وه بۆ وه‌رگۆڕانی راپه‌رین ماوه‌یه‌كی هه‌ستیاره و هی ئه‌وه‌یه رۆشناییه‌كی تایبه‌تی بخه‌ینه سه‌رو ره‌وتی ئه‌ده‌بیاته‌كه‌ی ده‌ست نیشان بكه‌ین.
2
سه‌ره‌تا ده‌بێ دوو خه‌سڵه‌تی جه‌وهه‌ریی له ئه‌ده‌بیاتی كوردایه‌تی له شۆڕشی نوێ‌دا ده‌ستنیشان بكه‌ین كه ئه‌و دوو خه‌سڵه‌ته‌ش هاوڕێ و یاوه‌ری هه‌موو شۆڕشێكی ره‌سه‌ن و نیشتمانییه. دوو خهسڵهتهكهش ئه‌وه‌یه:
*شۆڕشی نوێ هه‌م درێژه‌پێده‌ری ره‌وتی دێرینی كوردایه‌تی‌و…
*هه‌میش تێپه‌ڕاندنیه‌تی له پرۆژه‌یه‌كی نوێخوازدا.
واتا درێژه‌پێده‌ری ئامانجه گشتییه‌كانی كوردایه‌تی و تێپه‌ڕاندنی ئه‌و شێوازه كۆنانه‌ی كاركردن و تێكۆشانه كه له‌ڕابردوودا كورد په‌یڕه‌وی كردووه و ئاكامه‌كانیشی به‌و شێوه‌یه نه‌بوون كه ده‌یخوازێت. هه‌میشه له شۆڕشه ره‌سه‌نه‌كاندا له‌لایه‌ك ره‌سه‌نایه‌تی حورمه‌تی ده‌گیرێت و له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه تازه‌گه‌ریی ته‌نگی پێهه‌ڵده‌چنێ. له‌باره‌ی كورده‌وه ده‌توانین بڵێین له‌نێوان حاڵه‌تی دێرینی و حاڵه‌تی نوێخوازیدا یه‌كێتی بزووتنه‌وه‌یه‌كی خوڵقاندووه. ئه‌مه‌ش به‌روونی له ئهدهبیاتهكهشیدا ره‌نگی داوه‌ته‌وه وه‌ك لێره‌دا باسی ده‌كه‌ین:
ئه‌ده‌بیاتی كوردایه‌تی له شۆڕشی نوێ‌دا له‌یه‌ك كاتدا پابه‌ندبوونی خۆی به هێله سه‌ره‌كییه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی كورده‌وه دووپات كرده‌وه، هه‌رواش په‌ره‌ی به‌ناوه‌ڕۆكی هه‌ندێك بواری جێی كاركردن و كارتێكردنی كوردایه‌تی دا، هه‌روه‌ك په‌ره‌ی به‌و رووانین و دیده‌ش دا كه بنچینه‌كانی شۆڕشێكی هاوچه‌رخ پێكدێنن و له‌ماوه‌ی پێش له‌دایكبوونی یه‌كێتی و سه‌رهه‌ڵدانی نوێی كوردایه‌تیدا وه‌ك بیرۆكه و بیروبۆچوون لێره‌و له‌وێ سه‌ره‌تاتكێیان ده‌كرد، به‌ڵام په‌رتوبڵاوبوون و وه‌ك بیرۆكه‌یه‌كی كامڵ نهخهمڵیبوون تا یه‌كێتی و شۆڕشی نوێ هاتن و په‌ره‌یان پێدان.
له‌پاڵ هه‌موو ئه‌مانه‌شدا ئه‌ده‌بیاتی شۆڕشی نوێ وه‌ك هه‌موو بواره‌كانی دیكه‌ی شۆڕشه‌كه نوێبوونه‌وه‌و بوژاندنه‌وه‌یه‌كی چاكییان به‌خۆوه بینی له‌بواری فیكری تازه‌و بایه‌خ پێدانی نوێی ئه‌و بوارانه‌ی نوێبوون.
ده‌كرێ بۆ زیاتر ئاشنابوون به په‌یام و ناوه‌ڕۆكی ئه‌ده‌بیاتی كوردایه‌تی له‌شۆڕشی نوێ‌دا به‌سه‌ر چه‌ند ته‌وه‌ره‌یه‌كدا دابه‌شیان بكه‌ین.
-ته‌وه‌ره‌ی پێكهاته‌ی یه‌كێتی و ناسنامه فیكرییه‌كه‌ی.
-ته‌وه‌ره‌ی ئامانجه‌كانی یه‌كێتی و شۆڕشه نوێیه‌كه‌ی گه‌له‌كه‌مان.
-ته‌وه‌ره‌ی بازنه‌كانی په‌یوه‌ندی شۆڕشی نوێ.
-ته‌وه‌ره‌ی شێوازه‌كانی خه‌بات بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئامانجه‌كانی دیاری كرابوون.
هه‌ڵبه‌ته ناكرێ هیچ كام له‌م ته‌وه‌رانه دوور له‌یه‌كتریی و به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌بستراكت و دابڕاو له واقیعی سیاسی و شۆڕشگێڕی كه تێكڕا هه‌لومه‌رجی شۆڕشه‌كه‌یان خولقاند، ته‌ماشا بكرێن. به‌ڵكو هه‌موویان پێكه‌وه و به تێكه‌ڵاویی كاریگه‌رییان له‌سه‌ر یه‌كتریی و له‌سه‌ر كۆی رووداو‌و ئاراسته‌كانی هه‌بوون. پێكه‌وه‌ش ناوه‌ڕۆكی ئهدهبیاتهكانی كوردایه‌تیان ده‌وڵه‌مه‌ندكردووه و ئیدیكهیان خستۆته سه‌رو هه‌ندێك ئاستی پێگه‌یینی ئهدهبیاتهكهیان تێپه‌ڕاندووه و هه‌ندێكیش نوێبوونه‌وه‌و وه‌رگۆڕانی مه‌زنیان تێدا خوڵقاندووه
.
لێره‌دا له‌ته‌وه‌ره‌ی یه‌كه‌مه‌وه ده‌ست پێده‌كه‌ین
3
پێكهاته‌ی یه‌كێتی و ناسنامه فیكرییه‌كه‌ی
نامیلكه‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆچی؟ له‌هێڵه گشتییه‌كه‌یدا پێكهاته‌ی یه‌كێتی و ناسنامه‌كه‌ی ده‌ستنیشان كردووه (2). ره‌نگه له‌رێره‌وی شۆڕشه‌كه و له‌ئه‌نجامی گه‌شه‌كردنی، هه‌روه‌ها له ئه‌نجامی پێكهاته تازه‌كان و تاقیكردنه‌وه‌ی نوێ‌دا وه‌رگۆڕان روویاندابێت، به‌ڵام به‌گشتی هیڵه گشتییه راست و دروسته‌كه‌ی ئه‌و سه‌رده‌مه پته‌ویی و دامه‌زراوی خۆی سه‌لماندو به‌سه‌ر چه‌ندین تاقیكردنه‌وه‌ی هه‌مه‌چه‌شندا گوزه‌ری كرد‌و زاڵیشبوو.
به‌گشتی یه‌كێتی هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه تائێستاشی له‌گه‌ڵدا بێت هێڵێكی فیكری پێشكه‌وتنخوازانه و خیتابێكی چه‌پی ته‌به‌نی كردووه. به‌ڵێ به‌پێی هه‌لومه‌رجه‌كان گۆڕان رووی داوه‌و ته‌نانه‌ت له‌هه‌ندێك وێستگه‌دا ئه‌و گۆڕانه جه‌وهه‌ریش بووه، به‌ڵام دیدی پێشكه‌وتنخواز و رووانینی چه‌پگه‌رایی له فیكر‌و سیاسه‌تی یه‌كێتیدا هێڵێكی روون و ئاشكرای له‌ڕێڕه‌وه شۆڕشگێرییه‌كه‌ی داگیركردبوو.
ئه‌م خیتابه چهپخوازه نه‌ك ته‌نها له‌سه‌ر پێكهاته‌كه‌ی، نه‌ك ته‌نها له‌ئاستی كۆمه‌ڵایه‌تی و چۆنیه‌تی روانینی بۆ پێكهاته‌كانی كوردهواری ره‌نگی دابۆوه، به‌ڵكو هه‌ر وه‌كو چاوه‌ڕوانیش ده‌كرا له‌سه‌ر ئاستی ئامانجه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان، له‌بواری شێوازه‌كانی خه‌بات و ئینجاش بازنه‌كانی په‌یوه‌ندیی شۆڕش به ده‌وروبه‌رییه‌وه كه ئه‌مانه هه‌موو ته‌وه‌ره‌كانی دیكه‌ی پۆلینكردنهكهمانن، ره‌نگدانه‌وه‌و ده‌نگدانه‌وه‌ی هه‌بوو. هه‌ڵبه‌ت له‌م ته‌وه‌ره‌دا به‌پله‌ی یه‌كه‌م له‌سه‌ر پێكه‌وه گرێدانه‌وه‌ی خه‌باتی چینایه‌تی و نه‌ته‌وایه‌تی، پێكه‌وه گونجانی ئامانجه كۆمه‌ڵایه‌تی و ئامانجه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانییه‌كان ده‌دوێین.
له‌ڕابردوودا یه‌كێك لهكێماسییه هه‌ره دیاره‌كانی بزووتنه‌وه‌ی كوردایه‌تی كه كه‌لێنێكی گه‌وره‌ی له‌ناو بزووتنه‌وه‌كه‌دا دروستكردبوو، پشتگوێخستنی ململانێی چینایه‌تی نێو هه‌ناوی كوردهواری بوو وه‌ك هه‌ر كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی فره‌چین. ئه‌و كێماسییهش جگه له‌وه‌ی رێگربوو له‌وه‌ی دیدێكی زانستی له‌سه‌ر رۆڵی چین و توێژه‌كانی كوردهواری له‌شۆڕشی رزگاری نیشتمانیدا پێك بێت، هه‌رواش پانتایی بڵاووبوونهوهو ته‌شه‌نه‌كردنی بزووتنه‌وه‌كه‌شی كه‌م كردبۆوه و پرۆژه‌ی رزگاری نیشتمانیی له‌چوارچێوه‌یه‌كی دیاریكراودا قه‌تیس كردبوو له‌كاتێكدا مۆتوربهكردنی شۆڕشی رزگاری بهناوهڕۆكێكی كۆمه‌ڵایه‌تی بزووتنه‌وه‌ی نیشتمانیی فراوانتر دهكردو مانایه‌كی نوێی پێده‌به‌خشی و زۆرترین توێژ و چینه‌كانی كوردهواری هانده‌دا بێنه ریزییهوه مادامه‌كی له‌گه‌ڵ رزگاری نیشتمان و رزگاربوون له زوڵم و زۆری بێگانه، خۆشیان له‌ده‌ستی زوڵم و زۆری خوێنمژانی ناوخۆش ده‌ربازیان ده‌بێت، ئه‌م روانینه وه‌ك چۆن له‌بواری پۆلینكردنی چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵی فره‌چینی كوردهواری و رۆڵیان له‌شۆڕشی نیشتمانییدا بایه‌خی خۆی هه‌بوو، هه‌رواش گرنگ بوو بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڕه‌می پێكهاته‌ی شۆڕشه‌كه‌شی پێ بنیات بنرێ. پرسێكی وا له‌پێكهاته‌ی رێبه‌رایه‌تی شۆڕشه‌كه و له‌و نیاز‌و رێبازهشدا كه رێكخراوه‌كه هه‌وڵی ده‌دا په‌ره‌بستێنێ، هه‌ستی پێده‌كرا.
دروسته‌كه له دیرۆكی كوردایه‌تی و راپهڕینهكانیدا راپه‌ڕینی به‌رده‌ركی سه‌را (رۆژی ره‌شی 6-ی ئه‌یلولی 1930) بهوهرچهرخان و قۆناغی گوێزانه‌وه‌ی خه‌بات و رێبه‌رایه‌تییه‌كه‌ی له‌شاخه‌وه بۆ شار‌و له شێخ و پیاوانی ئایین و سه‌رۆك هۆزه‌كانه‌وه بۆ رووناكبیر و خوێنده‌وار و كاسبكار ده‌ژمێردرێ، به‌ڵام ئه‌مه هه‌روا به‌ئاسانی جێگیرنه‌بوو. پێشتر ده‌وترا كورد بۆیه هیچی به‌هیچ نه‌بووه، چونكه حزبی پێشڕه‌وی نه‌بووه و رێبهرایهتییهكی خوێنده‌وار راسته‌وخۆ لهههرهمهوه بزووتنه‌وه‌كه‌ی به‌ڕێوه نه‌بردووه. ئه‌وه‌ش له‌دوای نسكۆوه ئه‌و پرسیاره‌ی هێنایه‌وه ئاراوه كه ئاخۆ كورد ده‌توانێ رێبهرایهتییهكی لێوه‌شاوه‌ی خوێنده‌واری ئه‌وتۆ له هه‌ره‌می بزوتنه‌وه‌كه‌یدا جێگیربكات كه درێژه‌ی ره‌وتی په‌ره‌سه‌ندنی ئه‌زموونی راپه‌ڕینه‌كه‌ی به‌رده‌ركی سهرابێت؟ یان هه‌ر ده‌بێت به هه‌مان شێوازی جاران رێبه‌رایه‌تیی شۆڕشه‌كه‌ی بكرێت؟ ئه‌وه‌ی له‌بواری رێبهرایهتییدا شۆڕشی نوێ ده‌یویست جێگیریان بكات ئاوه‌ژووكردنه‌وه‌ی هه‌ره‌می ده‌سه‌ڵاتی شۆڕشه‌كه بوو به پێچه‌وانه‌ی پێش خۆی. واتا رێبهرایهتییهكی شاریی خوێنده‌وارو هه‌روا پێشكهوتنخوازیش كه پرۆژه‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی پێشكه‌وتنخوازی هه‌بێت، بێته‌كایه‌وه. له‌هه‌مان كاتیش‌دا لادێ لانكی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه و ده‌ریای له‌ژیان مانه‌وه‌ی ماسییه‌كانی شۆڕش بێت. ئه‌وه‌ی هاندهرو پاڵنه‌ری پێشڤه‌چوونی ئه‌م ئه‌زموونه نوێیه بوو له رێبه‌رایه‌تی كردنی شۆڕش، ئه‌زموونی له‌مێژینه‌ی رێبه‌رانی شۆڕشه‌كه بوو كه پێشتر له‌نێو رووداوه‌كانی ئه‌یلولدا ژیابوون و كێماسی و كورتییه‌كانی ره‌وشی كوردایه‌تیان هه‌ست پێكردبوو. سه‌ره‌نجام هه‌ره‌می سه‌ركردایه‌تییه‌كه به‌ڕاستی ئاوه‌ژووكردنه‌وه‌ی هه‌ره‌مه تهقلییدیهكهی جاران بوو.
له‌سه‌رێكی تریشه‌وه شۆڕشی نوێ له‌وه‌رگرتنی ناوه‌ڕۆكی چینایه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تیی شۆڕش و له جێكردنه‌وه‌ی روانینی پێشكه‌وتنخوازانه بۆ كورده‌واریی و گرفته‌كانی هه‌روا بێ پشتخانو بێ ئه‌زموون نه‌بوو. له‌مێژه هه‌وڵ درابوو بۆ ئه‌وه‌ی كوردایه‌تی پێشكه‌وتنخواز له‌گه‌ڵ مه‌سه‌له چینایه‌تییه‌كان. له‌گه‌ڵ كوردهواری و پرسه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ئاوێته بكرێت. به‌ڵام رێگرییه‌كی دوولایه‌نه هه‌بوو.. رێگرییه‌ك له‌لایه‌ن ئه‌و به‌ناو بزووتنه‌وه چهپخوازه سه‌رتاسه‌رییه‌ی ده‌ترسا كوردایه‌تی له‌كاتی فراوان بوونی ئامانجه‌كانی له‌ئامانجی نه‌ته‌وه‌یی رووته‌وه بۆ ئامانجه گه‌لێكی كۆمه‌ڵایه‌تی جڵه‌وه‌كه له‌ده‌ست ئه‌و ده‌ربێنێ و پاكانه‌ی بوون و جێ پێقایمبوونی له‌كوردستان نه‌مێنێ (3). رێگری دووه‌م هی ئه‌و ره‌وته بوو كه حه‌زیان به‌وه‌ده‌كرد كوردایه‌تی هه‌روا دروشمێكی سیاسی بێت و هیچ ره‌هه‌ندێكی كۆمه‌ڵایه‌تی- ئابووری له‌خۆنه‌گرێت كه هه‌ڵقوڵاوی ئاستی پێگه‌یشتنی كوردهواری بێت، به‌ڵام شۆڕشی نوێ و له هه‌لومه‌رجێكی دژواری سه‌ختدا كه ته‌نانه‌ت كوردایه‌تی ئاسایی و ته‌قلیدیش حه‌رام و سه‌ركوتكراو بوو، بێ په‌روا كوردایه‌تی و كورده‌واریی ئاوێته‌كرد و خیاتبێكی چینایه‌تی نیشتمانیی داڕشت كه وه‌رچه‌رخانه گرنگه‌كانی شۆڕشی نوێی به‌دیهێنا و كه‌لتووری كوردایه‌تی، هی پێش خۆی، ده‌وڵه‌مه‌ند و ده‌وڵه‌مه‌ندتركرد. هه‌ر به‌ڕاستیش له‌ڕێڕه‌وی شۆڕشی نوێ‌دا مه‌سه‌له‌ی كورد وه‌ك پرسێك كه پێكهاتووه له لایه‌نی سه‌لبـی كه ئه‌ویش داگیركردن و دابه‌شكردنی كورد و كوردستان و چه‌وساندنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووریی و رووناكبیریی و لایه‌نی ئیجابیش كه بریتییه له خه‌بات و تێكۆشانی كورد‌و (كوردایه‌تییه‌كه‌ی) له‌پێناوی لابردنی زوڵم و زۆرداری داگیركردن و دابه‌شكردن و له‌ڕێگای له‌ناوبردنی چه‌وساندنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووریی و رووناكبیریی و..هتد، هه‌موو ره‌هه‌نده پێویسته‌كانی خۆی وه‌رگرتووه‌و (كوردایه‌تی)یش له‌وێدا نه‌ك ته‌نها بزووتنه‌وه‌یه‌كی خۆڕسكانه و په‌رچه‌كردارێكی راگوزه‌رییانه نییه، به‌ڵكو بزووتنه‌وه‌یه‌كی مێژووكردی خاوه‌ن پڕۆژه‌یه‌كی رزگاریی هه‌مه‌لایه‌نه‌یه له بواره‌كانی نه‌ته‌وه‌یی، كۆمه‌لایه‌تی، رووناكبیریی‌و… هتد. هه‌ڵبه‌ته ئه‌مانه هه‌مووی له ئه‌ده‌بیاته ده‌وڵه‌مه‌نده‌كه‌ی یه‌كێتی له‌و ماوه‌یه‌ی نووسینه‌كه‌مان ده‌یگرێته‌وه چه‌ندین نووسین و تۆژینه‌وه‌ی له‌سه‌ركراوه كه وه‌ك خه‌رمانێكی پڕبه‌ره‌كه‌ت بۆ له‌مه‌ودوای ئه‌ده‌بیاتی بزووتنه‌وه‌كه‌مان كه لتورێكی چاك و به‌كه‌ڵكه.
له‌هه‌موو بارێكیشدا ئه‌و سه‌روه‌رییه بۆ یه‌كێتی له‌مێژوودا نووسرا كه به‌وپه‌ڕی جورئه‌ته‌وه دابڕانی له‌نێوان دوو قۆناغی مێژوویی‌دا دروستكرد، به‌بێ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی خۆی به قۆناغی دێرینه‌وه بپسێنێ، له هه‌لومه‌رجی دوای هه‌ره‌سدا یه‌كێتی و شۆڕشه‌كه‌ی نه‌ك هه‌ر بزووتنه‌وه‌ی نیشتمانی‌یان هه‌ڵسانده‌وه، به‌ڵكو ئه‌ركی سه‌رباری كۆمه‌ڵایه‌تیشیان خسته سه‌رشان له‌كاتێكدا شۆڕشه‌كه‌ی كورد له‌دژی وڵاتێك بوو لای بلۆكی رۆژهه‌ڵات و ئه‌وه‌ی پێی ده‌گوترا قه‌ڵای سۆشیالیزم به وڵاتێكی پێشكه‌وتنخوازی روو لهسۆشیالیزم ناوده‌برا، كه‌چی شۆڕشی نوێ به‌و ئامانجه پێشكهوتنخوازانهوه به‌ره‌نگاریی كرد و ئه‌مه‌ش خۆی له‌خۆیدا خاڵی گومان و پرسیاربوو له پێشكه‌وتنخوازیی رژێمی ناوه‌ندی كه له هه‌لومه‌رجی به‌رژه‌وه‌ندیی نێوان خۆرئاوا‌و خۆرهه‌ڵاتدا كوردی په‌لبه‌ست كردبوو.
هه‌ر به‌ڕاستیش له‌و سه‌رده‌مه‌دا نامیلكه‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆچی؟ وه‌ڵامێكی جه‌وهه‌ری ئه‌و پرسیارانه‌ی ده‌دایه‌وه و بگره ریزبه‌ندیی هێزه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیشی دیاری ده‌كرد.
پێویسته بگوترێ كه پتر له هێڵێكی چه‌پ له ماوه‌ی جیاجیادا كاریگه‌ریی خۆیان به‌سه‌ر ئه‌ده‌بیاتی یه‌كێتییه‌وه هه‌بوو، به‌ڵام دیارترینیان ئه‌ندێشه‌ی ماوتسیتۆنگ بوو كه له‌دونیای سێ‌دا بره‌وی هه‌بوو سه‌باره‌ت به‌وه‌ی هه‌ردوو پرسی چینایه‌تی و نه‌ته‌وایه‌تی پێكه‌وه گرێده‌دا.
سه‌رباری ئه‌وه‌ی یه‌كێتی له ئه‌نجامی كه‌ڵه‌كه‌كردنی ئه‌زموون له هه‌موو بوارێكدا رێچكه‌ی تایبه‌تی بۆ خۆی داهێنابوو، كه دوور بێت له كۆپیكردن و زیاتر تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی كۆمه‌ڵی كوردهواری ره‌چاو بكات. به‌مه‌ش هه‌م زیاتر له رێبازی چه‌پی راسته‌قینه نزیك ده‌بۆوه كه رێبازێكه ده‌خوازێ واقیعی كۆمه‌ڵایه‌تی و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی هه‌ر كۆمه‌ڵێك ره‌چاو بكرێت و هه‌میش دیده كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كه‌ی خۆی له‌گه‌ڵ ئامانجه‌كانی كوردایه‌تیدا ئاوێته كرد، ئهدهبیاتهكانی یه‌كێتی (به‌تایبه‌تی كۆمه‌ڵه) له‌و قۆناغه‌دا پڕیه‌تی له‌و شیكردنه‌وانه‌ی ته‌ئكید له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه (چۆن به‌شێكی زۆر له هۆكاره‌كانی چه‌وساندنه‌وه‌ی چینایه‌تی له‌كوردستاندا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ چه‌وساندنه‌وه‌ی نیشتمانی و خودی چه‌وسانه‌وه‌ی نیشتمانیش بۆ به‌تاڵانبردنی خێر‌و بێرو به‌هه‌رزان كڕینی هێزی بازووی ره‌نجده‌رانی كورده‌وارییه. هه‌روه‌ها پێكه‌وه گرێدانی خه‌باتی نیشتمانی و چینایه‌تی ره‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌و لێكدانه‌وه تایبه‌تمه‌نده‌ی یه‌كێتی بوو كه هه‌رگیز خه‌باتی چینایه‌تی به‌ته‌نیا ناتوانێ وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی پێویستییه‌كانی قۆناغهكهبێ، هه‌روه‌كو چۆن بڕینی قۆناغی رزگاریی نیشتمانی مانای رزگاریی ته‌واو ناگه‌یه‌نێ، ئهگهربێتو چین و توێژه‌كانی كوردستان رێگه‌ی گه‌شه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوورییان لێ بگیرێ. ئه‌و په‌یوه‌ندییه دهرهبهگایهتییهی كه ئه‌وه‌نده‌ی له‌مپه‌ربوون له‌ڕێگای گۆڕانی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌ره‌و ئاراسته‌ی دادپه‌روه‌ریی كۆمه‌ڵایه‌تی، دوو ئه‌وه‌نده‌ش ئاسته‌نگیان بۆ خه‌باتی هه‌قخوازانه‌ی گه‌لی كوردستان دروستكردبوو). (4)
4
ته‌وه‌ره‌ی ئامانجه‌كانی یه‌كێتی و شۆڕشه نوێیه‌كه‌ی گه‌له‌كه‌مان
چونكه شۆڕشی نوێ له‌هه‌موو ئاسته‌كاندا نوێ بوو، گۆڕان و نوێبوونه‌وه له دروشم و ئامانجه‌كاندا خه‌سڵه‌تێكی دیكه‌ی ئه‌ده‌بیاتی یه‌كێتی بوو، دروشم و ئامانجه‌كان هه‌م له‌سه‌رێكه‌وه له‌كاریگه‌ریی روانینی چه‌پ به‌دوور نه‌بوون و هه‌م له‌سه‌رێكی دیكه‌شه‌وه كاریگه‌ریی پێشكه‌وتنی خواسته نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی گه‌لی كوردیان پێوه‌دیار بوو. ئه‌و خواسته نه‌ته‌وه‌ییانه‌ی نسكۆی 1975 و شكستی كاتی پڕۆژه نه‌ته‌وه‌ییه‌كه‌ی ئه‌یلول نه‌یانتوانی رێگربن له‌به‌رده‌م گه‌شه‌كردن و پێشڤهچوونیاندا.
خاڵێكی ئیجابی كه له‌ئه‌ده‌بیاتی شۆڕشی نوێی یه‌كێتیدا تێبینی ده‌كرا، ره‌هه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی دروشمه‌كانی بوو كه به‌ئاشكرا ده‌ستی له‌سه‌ر برینه‌كانی كورد و جه‌وهه‌ری پرسی نیشتمانیی ئێمه داده‌نا كه پرسی داگیر‌و دابه‌شكردنی كورد‌و كوردستانه و بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و پرسه‌ش ده‌بێ كورد مافی ئازادانه بڕیاردانی چاره‌نووسی خۆی هه‌بێت. ئه‌ده‌بیاتی یه‌كێتی به‌درێژایی ساڵانی شۆڕش نه‌ك هه‌ر ته‌ئكیدی له‌سه‌ر مافی چاره‌ی خۆنووسین ده‌كرده‌وه، به‌ڵكو هه‌روا ئاماژه‌شی به‌وه داوه كه مافی چاره‌ی خۆنووسین تا ئاستی جیابوونه‌وه و پێكهێنانی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆش ده‌گرێته‌وه.
یه‌كێتی ئه‌گه‌رچی وه‌ك دروشمی قۆناغه‌كه ئامانجی مافی چاره‌ی خۆنووسینی له چوارچێوه‌ی یه‌كێتی ئاره‌زوومه‌ندانه و فۆرمه‌له‌ی ئۆتۆنۆمی راسته‌قینه و دیموكراسیدا شیده‌كرده‌وه، به‌ڵام هه‌میشه و به‌رده‌وام كادر‌و پێشمه‌رگه و لایه‌نگرانی خۆی به‌گیانی كوردستانی بوون و یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی كورد په‌روه‌رده كردووه. ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌ر لای هه‌ندێك نه‌یار به ناكۆك و دژبه‌یه‌كی له سیاسه‌ته‌كان لێكدرابێتهوه، ئه‌وا لای یه‌كێتی دوو لایه‌نی ته‌واوكاری یه‌ك مه‌سه‌له بوون كه ئه‌ویش مه‌سه‌له‌ی دیاریكردنی ستراتیژی رزگاریی نیشتمانیی له‌لایه‌ك و پیاده‌كردنی تاكتیكی قۆناغ به‌قۆناغ بوو له‌لایه‌كی تره‌وه، یه‌كێتی به‌پێچه‌وانه‌وه‌ی ئه‌و هێزو گرووپانه‌ی كادران و هه‌ڤاڵانیان به‌گیانی سیاسه‌تی رۆژانه‌ی حزبه‌كه‌یان په‌روه‌رده ده‌كرد و له ئه‌ده‌بیاتی خۆیاندا به‌هه‌مان روانینی رۆژانه‌یی و تاكتیكییه‌وه ده‌یانڕوانییه ئه‌سڵ و جه‌وهه‌ری كێشه‌ی كورد و خه‌باتی كوردایه‌تی، یه‌كێتی به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌وانه‌وه په‌روه‌رده‌یه‌كی دروست و سیاسه‌تێكی ژیرانه و كامڵ، راهێنانێكی كوردستانی و شوێنكه‌وتنی ئه‌وه‌ی قۆناغه‌كه ده‌یهێنێته پێش له ده‌سكه‌وت و ئامانجه‌كان، پهیڕهودهكرد و له‌هه‌مان كاتیش‌دا دروشم و ئامانجه هه‌نووكه‌ییه‌كانی واقیعی و به‌پێی ته‌رازووی هێزو هه‌لومه‌رجه سیاسییه گوشارهێنهرهكان بوون، له‌ئه‌نجامی په‌روه‌رده‌بوون و فێربوون له خوێندنگه‌ی ئه‌ده‌بیاتێكی وادا هه‌ڤاڵ و تێكۆشه‌ری یه‌كێتی هه‌م خاوه‌نی پره‌نسیپی كوردستانی و نه‌ته‌وه‌یی بوو، هه‌میش كادرێكی بزێوو دینامیكی نێو هه‌لومه‌رجه وهرگۆڕدراوهكان بوو.
له‌ڕاستیدا راوه‌ستان له‌سه‌ر دروشم و ئامانجه‌كانی یه‌كێتی بۆ چاره‌سه‌ركردنی پرسی كورد له‌كوردستانی عیراقدا هه‌ڵیگرتبوو، وردبوونه‌وه و تێڕامانی زیاتر ده‌خوازێ. وردبوونه‌وه له دروشمی مافی چاره‌نووس و په‌یوه‌ندییه‌كانی به‌یه‌كێتی ئاره‌زوومه‌ندانه و داخوازیی ئۆتۆنۆمی راسته‌قینه‌وه ئینجا په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌مانه به دیموكراتیزه‌كردنی عیراقه‌وه.
ئایا یه‌كێتی به‌پێی پشتخان و كه‌لتورێكی له‌مێژین دروشمی یه‌كێتیی ئاره‌زوومه‌ندانه و چوونیه‌كیی له‌هه‌موو ئاسته‌كاندا هه‌ڵگرتووه، یاخود به‌پێی خیتابی سیاسی و هێڵی فیكری كه خیتابی ماركسیستی و چه‌پ بووه ئه‌و دروشمه‌ی هێناوه‌ته پێش؟
له‌ڕاستیدا له‌نێو گه‌رمایی واقیعدا گه‌لێك گرانه كه تاڵه ده‌زووی نێوان ئه‌و دوو په‌یوه‌ندییه دیاری بكه‌ین. هه‌روه‌ك گوتمان كه یه‌كێتی درێژه‌پێده‌ری رێبازی دێرینی كوردایه‌تی و رهچهشكێنیشێتی، بۆیه داخوازیی مافی چاره‌نووس و خوردكردنه‌وه‌ی له‌چوارچێوه‌ی یه‌كێتییه‌كی ئاره‌زوومه‌ندانه‌ی نێوان كورد و عه‌ره‌ب كه له‌مێژه له كوردایه‌تییدا قسه‌وباس و توێژینه‌وه‌ی له‌سه‌ر ده‌كرێت داخوازییه‌ك بووه له‌گه‌ڵ بنه‌ماكانی یاسای نێوده‌وڵه‌تی و عورف و نه‌ریتی كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تیشدا كۆك و تهبابووه. هێنده هه‌یه كه مه‌یلی چه‌پ له‌ناو بزووتنه‌وه‌ی كوردایه‌تیدا كه له‌ده‌ورانی ده‌ركه‌وتنی یه‌كێتی و شۆڕشه‌كه‌یدا له‌به‌ر هۆكاره‌كانی پێشتر ئاماژه‌مان پێدان له دره‌وشانه‌وه‌دا بوون، هه‌وڵی ده‌دا شیكردنه‌وه‌ی ماركسیانه‌ی راست و دروستیش بۆ مافی چاره‌ی خۆنووسین و مافی گه‌لی كورد له‌وه‌دا پێشكه‌ش بكات. بۆئه‌وه‌ی له‌مه‌یدانی كێشمه‌كێشی سیاسی و ئایدیۆلۆجی له‌گه‌ڵ هێزه چه‌په‌كانی مافی چاره‌نووسی كورد و ره‌هه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی خه‌باتی گه‌لی كوردیان ده‌خسته ژێر لێوه‌وه، سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنن و به‌وپێیه‌ش پڕوپاگه‌نده پڕوپووچهكانی له دژی كوردایه‌تی و بزووتنه‌وه‌كه‌ی هه‌بوون ته‌فروتونا بكرێت، له‌ڕێگای ئه‌و ئامانجانه‌شدا شیكردنه‌وه‌كانی لینین بۆ مافی چاره‌نووسی گه‌لان و ره‌وتی ماوتیستیتۆنگی له‌بیری چه‌پدا یارمه‌تیده‌رێكی چاكی سه‌ركه‌وتن و رووبه‌ڕووبوونه‌وه بوو.
هه‌رچی پرسی ئۆتۆنۆمییه كه له‌گه‌ڵ دیموكراسی بۆ عیراق ماوه‌یه‌كی زۆر دروشمی سیاسی قۆناغێكی دیاریكراو بوون، ئه‌وا لای یه‌كێتی و له ئهدهبیاتهكهیدا چاره‌سه‌رێكی ناكامڵی پرسی كورده و خواسته نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی پێ تێرناكرێت.
له‌قۆناغی تریشدا یه‌كێتی به‌یه‌كجاره‌كی ده‌ستی له‌و داخوازییه قۆناغهییه هه‌ڵگرت و راسته‌وخۆ دروشمی مافی چاره‌نووسی به‌رزكرده‌وه، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌زموونی دانوستاندنی (1984) بوو كه تێیدا به‌غدا ئاماده‌نه‌بوو داخوازییه بنچینه‌ییه‌كانی كورد بسه‌لمێنێ. (5)
له‌و هه‌لومه‌رجه هه‌ستیاره‌دا یه‌كێتی و ئه‌ده‌بیاته‌كه‌ی ره‌خنه‌كانی خۆیانیان له ئۆتۆنۆمی روونكرده‌وه و ئه‌ڵته‌رناتیڤی چاكتری چوون یه‌كییان له‌گه‌ڵ عه‌ره‌بدا هه‌ڵبژارد. هه‌ڤاڵ مام جه‌لال له‌و سه‌رده‌مه و دروست له‌ساڵی 1988 كه گه‌رمه‌ی پاشه‌كشه‌ی شۆڕش و په‌لاماری كیمیاباران بوو، به‌دیدێكی رۆشنه‌وه مافی چاره‌ی خۆنووسینی شیكرده‌وه و سنوورداریی ئۆتۆنۆمی ده‌ستنیشانكرد، كاتێك له سیمینارێكی په‌یمانگه‌ی (ئیبلا)ی مه‌دریددا موحازه‌ره‌یه‌كی له‌سه‌ر پرسی كورد له‌عیراقدا پێشكه‌شكرد و له‌م ئاماژانهیدا كه پێشبینی فۆرمه‌له‌ی فیدرالی و وهرگۆڕانهكانی دوای راپه‌ڕینیشی تێدایه:
(هاوسه‌نگی هێز له‌نێوان ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی كوردستانیان دابه‌شكردووه و له‌نێوان گه‌لی كورددا ده‌رفه‌تی ئه‌وه نادا ئێستا مافی چاره‌ی خۆنووسین له‌سه‌ر فۆرمه‌له‌ی جیابوونه‌وه‌و پێكهێنانی ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆی كورد به‌دی بێت، به‌ڵام ئه‌مانه هه‌مووی مانای ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت كه مافی گه‌لی كورد له دیاریكردنی چاره‌نووسی خۆی هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه به‌مافی جیابوونه‌وه و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی نه‌ته‌وایه‌تیشه‌وه. ئۆتۆنۆمی چاره‌سه‌رێكه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ژان نه‌ك بۆ لابردنی نه‌خۆشییه‌كه و له‌ڕه‌گه‌وه هه‌ڵكه‌ندنی پرسه نهتهوایهتییهكه.
ئۆتۆنۆمی له‌مپه‌ر ده‌خاته به‌رده‌م یه‌كێتیی ئاره‌زوومه‌ندانه‌ی داواكراو بۆ داڕشتنی چاكترین په‌یوه‌ندیی له نێوان نه‌ته‌وه پێكهوهژیاوهكانی ژێر سایه‌ی یه‌ك ده‌وڵه‌تدا.
ئۆتۆنۆمی له‌گه‌ڵ پێداویستییه‌كانی هه‌ردوو نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب و كوردی براو له‌گه‌ڵ رێڕه‌وی گه‌شه‌سه‌ندنی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخواز و یه‌كێتی خواز‌و دیموكراتیخوازهكهیاندا رێك ناكه‌وێت و ناگونجێت.
من یه‌كێتیی ئاره‌زوومه‌ندانه به چاره‌سه‌رێكی دروست و واقیعیانه ده‌زانم بۆ پرسی كورد، دوو كۆماری یه‌كێتییانه‌ی كوردستانی و عه‌ره‌بی له چوارچێوه‌ی كۆماری یه‌كگرتووی عیراقدا). (6)
به‌هه‌رحاڵ له‌هه‌موو ئه‌م دژوارییانه‌ی هاتنهڕێی یه‌كێتی و ئه‌ده‌بیاته‌كه‌ی پرسی دیموكراسی بۆ عیراقیان نه‌خستبووه لاوه، چونكه دیموكراتیزه‌كردنی عیراق واتای ده‌ركه‌وتنی مینبه‌رێكی ئازاد كه كوردیش له‌سه‌ر ئه‌و مینبه‌ره ئامانجه كه‌م و زۆره‌كانی خۆی به‌یان بكات.
5
ته‌وه‌ره‌ی بازنه‌كانی په‌یوه‌ندیی شۆڕش و یه‌كێتی له‌گه‌ڵ ده‌ره‌وه‌دا
ئه‌م ته‌وه‌ره‌یه یه‌كێكه له‌و بواره گرنگانه‌ی كه ئه‌ده‌بیاتی شۆڕشی نوێ بایه‌خی پێداوه و تازه‌گه‌ریی تێدا كردووه و به ورد‌و درشتی لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئه‌نجام داوه.
راسته كه ئێمه قسه له‌سه‌ر بازنه‌كانی په‌یوه‌ندیی شۆڕش یاخود په‌یوه‌ندییه‌كانی یه‌كێتی له‌گه‌ڵ ده‌ره‌وه‌ی خۆی و ره‌هه‌نده جیاجیاكانی بزووتنه‌وه‌ی كوردستان ده‌كه‌ین، ده‌بێ بگه‌ڕێینه‌وه بۆ ئه‌و كه‌لتوره‌ی كه بزووتنه‌وه‌كه له شۆڕشه‌كانی پێشوو له بواری په‌یوه‌ندیكردن به ده‌ره‌وه‌ی خۆی هه‌یبوو، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا شۆڕشی نوێ ئه‌م بابه‌ته‌ی له شوێنێكی دیاری ئه‌ده‌بیاته‌كه‌ی خۆیدا جێكردۆتهوه و له‌سه‌ری وه‌ستاوه.
داخۆ په‌یوه‌ندیی بزووتنه‌وه‌ی كورد له كوردستانی عیراق له‌گه‌ڵ (ئه‌وانی)تردا چۆن ده‌بێت؟ شوێنی بزووتنه‌وه‌كه له هاوكێشه‌كه‌دا چۆنه؟…هتد.
سه‌ره‌تا له چاوگه فیكرییهكهوه ده‌ست پێده‌كه‌ین، یه‌كێتی به‌وپێیه‌ی رێكخراوێكی چه‌په روانگه‌یه‌كی فیكری چه‌پی بۆ مه‌سه‌له‌ی په‌یوه‌ندیكردن هه‌بووه.
هه‌ر ده‌شێ له‌چوارچێوه‌ی هه‌لومه‌رجی فیكریی و سیاسی ماوه‌ی نێوان (1975-1991)دا ئه‌و پرسه هه‌ڵبسه‌نگێنین، ئه‌گه‌رچی لایه‌نی فیكریی و ئایدیۆلۆژی كه‌م و زۆر كاریگه‌ریی خۆیان به‌سه‌ر جۆری په‌یوه‌ندیی و جۆری هاوپه‌یمانێتییه‌كانه‌وه هه‌بووه، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی شۆڕشی نوێ له قۆناغی رزگاریی نیشتمانیدا بووه و پتر له‌و قۆناغه‌دا كار بۆ پرسه نه‌ته‌وه‌ییه‌كه كراوه، ئه‌وا ده‌بینین پێوه‌ری سه‌ره‌كیی په‌یوه‌ندیگرتن به ده‌ره‌وه و كێشانی بازنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌سه‌ر بنچینه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیی مه‌سه‌له نه‌ته‌وه‌ییه‌كه بووه. راسته ئایدیۆلۆژیای چه‌پ زۆرجار ته‌گه‌ره‌ی خستۆته به‌رده‌م بزووتنه‌وه میللییه‌كانی دونیای سێ و مه‌ودای په‌یوه‌ندییه‌كانی سنووردار كردووه، به‌ڵام به‌حوكمی زاڵبوونی مه‌یلی نه‌ته‌وه‌یی به‌سه‌ر مه‌یله‌كانی تردا بڕیارده‌ری پله‌یه‌ك له هه‌ڵسه‌نگاندن و دیاریكردنی په‌یوه‌ندییه‌كان پێوه‌ری ده‌ستكه‌وت و قازانجی نه‌ته‌وه‌یی بووه له رێگه‌ی دۆزینه‌وه‌ی پتر له ئه‌ڵته‌رناتیڤێك بۆ جموجوڵی مه‌سه‌له‌ی كورد.
راسته یه‌كێتی له رووی فیكری و سیاسی و سیاسه‌ته‌وه خاوه‌نی هێڵێكی فیكریی و پره‌نسیپی جێگیر و سه‌ربه‌خۆی بڕیاری سیاسی بووه، به‌ڵام به‌ها جێگیره‌كان هه‌رگیز به‌مانای دۆگما‌و چه‌ق به‌ستن مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا نه‌كراوه به‌وجۆره‌ی پشت له ده‌رفه‌ته‌كانی بۆ قازانجی كورد ده‌ڕه‌خسێن بكرێت، ته‌نها له‌به‌ر پاساو و به‌ربه‌ستی ئایدیۆلۆژی.
به‌م شێوه‌یه له په‌یوه‌ندیی كردن‌دا مه‌سه‌له نه‌ته‌وه‌ییه‌كه نه‌ك چینایه‌تی له پێشتر بووه و شۆڕشی نوێش هه‌وڵیداوه دۆست و پشتیوان بۆ بزووتنه‌وه میللییه‌كه له‌نێو گه‌لاندا په‌یدا بكات. ئه‌مه‌ش دۆزینه‌وه‌یه‌كی دروستی ئه‌ركه‌كانی قۆناغی رزگاری و دیموكراسییه.
بازنه فكرییه‌كه له هه‌موو بزووتنه‌وه‌كانی دونیای سێ‌دا وابوو:
-بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی وڵاتانی دونیای سێ.
-بزووتنه‌وه‌ی كرێكاران له ئه‌وروپا.
-بزووتنه‌وه‌ی سۆشیالیست له ئۆردوگای خۆرهه‌ڵات كه ئه‌و كاته سۆڤێت قه‌ڵاكه‌ی بوو.
ئه‌گه‌رچی ئه‌مه لهئهدهبیاتهكانی شۆڕشی نوێ‌دا ره‌نگی داوه‌ته‌وه، به‌ڵام به حوكمی ئه‌وه‌ی كوردایه‌تی شۆڕشی گه‌لێكی بنده‌ستی حكومه‌تێكی دونیای سێیه‌مه، بۆیه ده‌بینین سه‌ره‌ڕای كه‌لتوری ماویزم له سه‌ره‌تاكانی یه‌كێتیدا، كه‌چی هیچ كام له‌م ره‌هه‌نده ئایدیۆلۆژیانه به‌ره‌و داخرانی نه‌بردووین.
ئهدهبیاتهكان ده‌یانگوت: «مادامه‌كی سۆڤێت وڵاتێكی سۆشیالیستییه، كه‌وابێ سه‌ره‌ڕای دووریی و دوو دڵی له كورد هه‌ر دۆستێكی مه‌وزوعیی ئێمه‌یه، مادامه‌كی ئێمه بزووتنه‌وه‌كه‌مان چه‌پ و پێشكه‌وتنخوازه. له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا یه‌كێتی بۆچوونێكی ره‌خنه‌گرانه‌ی به‌رامبه‌ر سۆڤێت هه‌بووه، ئه‌ویش ره‌نگه به‌شێكی بۆ پێشینه‌ی كه‌لتووریی ماویزم بگه‌ڕێته‌وه و به‌شێكی دیكه‌شی سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستی نادۆستانه‌ی سۆڤێت بوو له پرسی كورد. ده‌شێ بڵێین كه په‌سه‌ندكردنی تێزه‌كانی ماویزمیش مانای پابه‌ندبوون به سیاسه‌ته‌كانی چینه‌وه ناگه‌یه‌نێت، به‌ڵكو په‌سه‌ندكردنه‌كه زیاتر په‌سه‌ندكردنی تێزی فیكری ماركسیزمی رۆژهه‌ڵاتی بوو. ئه‌و ماركسیزمهی سه‌رۆك ما‌و تایبه‌تمه‌ندێتی وڵاتانی خۆرهه‌ڵاتی تێدا ره‌چاوكرد و ره‌نگێكی نه‌ته‌وه‌ییشی به بزووتنه‌وه‌ی چینایه‌تی به‌خشی.
دیوێكی دیكه‌ی پرسی بازنه‌كانی په‌یوه‌ندیی شۆڕشی نوێ دیوی كوردستانی و عیراقییه، یاخود بابڵێین ره‌هه‌ندی كوردستانیی و عیراقییه.
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان وه‌ك له ناوه‌كه‌یدا ده‌رده‌كه‌وێت، هێزێكی كوردستانی بوو، نه‌ك داش عیراق. له هه‌مان كاتیش‌دا هێزێكی عیراقی بوو كه ده‌یویست شۆڕشه‌كه‌ی شۆڕشێكی عیراقی بێت هه‌روه‌ك له‌ناوی ئێزگهكهیهوه ده‌رده‌كه‌وێ كه (ده‌نگی شۆڕشی عیراق) بوو، ئه‌مه‌ش پێك ناكۆكی نییه به‌ڵكو ته‌واوكارییه.
-یه‌كێتی كوردستانی بوو، چونكه به‌شه‌كانی دیكه و پارچه‌كانی تری كوردستان قووڵایی ستراتیژین بۆ پرسی كورد له كوردستانی عیراق. له‌به‌رئه‌وه ده‌بینین كه له‌ناوجه‌رگه‌ی واقیعدا پشتیوان بوو بۆ بزووتنه‌وه‌ی كورد له ئێران و له‌پارچه‌كانی تر.
-عیراقییش بوو، چونكه گۆڕانكاریی ده‌ویست له سیستمی حوكمڕان له عیراقدا. مادامه‌كی مافی كورد له به‌غدایه و به‌غدای ئێستاش هیچمان بۆ ناسه‌لمێنێت، كه‌وابێ پێویسته له‌گه‌ڵ هێزه پێشكه‌وتنخواز و نه‌ته‌وه‌ییه پێشكه‌وتنخوازه‌كانی عیراق و له‌گه‌ڵ ئۆپۆزسیۆنی نیشتمانیی عیراقدا به‌ره‌ی هاوپه‌یمانێتی و پێكه‌وه خه‌باتكردن له رێگه‌ی ئه‌نجامدانی گۆڕانی دیموكراتی له ناوه‌نددا دابمه‌زرێ. له‌سه‌ر ئه‌م بنچینه‌یه شۆڕشه‌كه چه‌نده كوردستانیی بوو، هێنده‌ش ره‌هه‌ندێكی دیموكراسییانه و عیراقیانه‌ی هه‌یه. دیاره ئه‌م دوو ره‌هه‌نده‌ش له ئه‌ده‌بیاتی كوردایه‌تیدا پێشینه‌یه‌كی هه‌یه و شۆڕشی نوێش له‌باری چۆنایه‌تییه‌وه گه‌شه‌ی چاكی پێداوه و بگره گه‌لێك جار ده‌ستپێشخه‌ریی هاوپه‌یمانێتی عیراقییانه‌ی كردووه بۆ ئه‌وه‌ی به‌شدارێكی سه‌ره‌كی بێت له گۆڕانی ناوه‌نددا نه‌ك بانگهێشت بكرێت و پشكێكی كه‌می پێببڕێت.
له‌ئاستی ره‌هه‌ندی نێوده‌وڵه‌تی و به نێوده‌وڵه‌تیكردنی مه‌سه‌له‌ی كورددا كه ئه‌مه‌یان بازنه فراوانه‌كه‌ی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ جیهان ده‌گرێته‌وه، یه‌كێتی له‌نێو لاپه‌ڕه‌ی ئهدهبیاتهكانیدا هه‌وڵیداوه پتر له ئهلتهرنانیڤێك بۆ بزووتنه‌وه‌ی كورد ره‌چاوبكات و بازنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان به قازانجی بزووتنه‌وه‌كه خورد بكاته‌وه.
ئه‌گه‌رچی سروشتی جیۆپۆله‌تیكی كوردستان وایكردووه بزووتنه‌وه‌ی كورد (به‌تایبه‌تی هی چه‌كدارییه‌كه‌ی كه ئیتر چه‌ك به‌رزكردنه‌وه‌یه له‌ڕووی دوژمن و مانای نه‌مانی هه‌موو جۆره په‌یوه‌ندییه‌ك له‌گه‌ڵ ناوه‌ند ده‌گه‌یه‌نێت) ده‌رگاكانی له‌به‌رده‌مدا دابخرێت و ته‌نها ده‌روازه‌ی په‌یوه‌ندیی بێت له‌گه‌ڵ دراوسێكان كه ئه‌وانیش گرفتیان له‌گه‌ڵ كورده‌كانی خۆیان هه‌یه، به‌ڵام یه‌كێتی هه‌وڵیدا په‌راوێزێكی تر بۆ په‌یوه‌ندیكردن بكاته‌وه.
ئه‌مه له ئهدهبیاتهكهدا وا ره‌نگی دایه‌وه كه بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی گه‌لی كوردستان دۆست و پشتیوانی بزووتنه‌وه‌ی دیموكراسی و شۆڕشگێڕی گه‌لانی ناوچه‌كه‌یه. لهچاوهڕوانیی ئه‌وه‌دا كه بزووتنه‌وه‌ی دیموكراسی و شۆڕشگێڕی گه‌لانی ناوچه‌كه گۆڕانكاریی له ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندی ده‌وڵه‌ته سه‌رده‌سته‌كاندا بخوڵقێنن و ده‌ره‌تانێك بۆ كورد له‌و پارچانه‌ی تر‌و له‌وێشه‌وه ده‌روازه‌یه‌ك بۆ كورد له‌به‌شی كوردستانی عیراقدا پێكبێت كه هاموشۆ و پشتیوانی به‌ده‌ست بهێنێت. ئه‌م شیكردنه‌وه‌یه لهوهرگۆڕانه گه‌وره‌كه‌ی ئێران كه شای تێدا گۆڕبه‌گۆڕبوو، دروستیی خۆی سه‌لماند و له شۆڕشی ئێران‌دا ده‌ره‌تانێك په‌یدابوو بۆ كوردایه‌تی له كوردستانی عیراق تا باسكی بزووتنه‌وه‌كه‌ی ئه‌ستوورتر بێت. ئه‌گه‌رچی له‌دواییدا جێگیربوونی ده‌سه‌ڵاتی نوێی ئێران پێوه‌ره‌كان به‌گوێره‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان گۆڕانكاریی به‌سه‌رداهات، به‌ڵام شه‌ڕی عیراق-ئێران و پێشینه‌ی مامه‌ڵه‌كردنی ئێران له‌گه‌ڵ پرسی كورد و په‌یوه‌ندیی له‌پێشتری ده‌سه‌ڵاتی تازه له‌گه‌ڵ رێبه‌رایه‌تی شۆڕشی نوێ‌دا هه‌رچۆنێك بێت بواری په‌یوه‌ندیكردنی به ده‌ره‌وه و دامه‌زراندنی دۆستایه‌تی ره‌خساندبوو.
خاڵێكی دیكه‌ی وه‌رچه‌رخان له ئهدهبیاتهكهمان ئه‌وه‌بوو كه بازنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان هێزه سۆشیال دیموكراته‌كانی ئه‌وروپاش بگرێته‌وه كه ئه‌مه له‌و سه‌رده‌مه‌دا له‌رووی ئایدیۆلۆژییه‌وه بڤه بوو. به‌ڵام له رووی پرسی نه‌ته‌وه‌یییه‌وه ده‌ریچه‌یه‌كی خراپ نه‌بوو. بۆیه راگه‌یاندنی یه‌كێتی له نیوه‌ی یه‌كه‌می هه‌شتاكاندا له‌چه‌ند وتارێكی تایبه‌ت به مه‌سه‌له‌ی كورد ئاماژه‌ی به پێویستی په‌یوه‌ندیكردن له‌گه‌ڵ ناوه‌نده‌كانی سۆشیال-دیموكرات و هه‌وڵدان بۆ چاككردنی هه‌ڵوێستیان له كێشه‌ی كورد كردبوو. ئه‌مه له‌وكاته‌دا جورئه‌ت و تێپه‌ڕاندنێكی چۆنایه‌تی بوو له ئه‌ده‌بیاتی شۆڕشدا.
كاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نفال و له‌گه‌ڵیشیدا ده‌ركه‌وتنی كورد وه‌كو قوربانییه‌ك له‌سه‌ر ئه‌رزی واقیع، ئه‌و شێوه دڕندایه‌تییه‌ی به‌غدا له جینۆسایدكردنی كورد، جا هه‌ركوردێك بێت، په‌یڕه‌وی لێ‌كرد، كێرڤی مه‌سه‌له‌ی كوردی وه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌ك كه رووبه‌ڕووی قڕكردن ده‌بێته‌وه به‌رزكرده‌وه. ئه‌و هه‌لومه‌رجه واكه‌وته‌وه كه شۆڕشی كوردستانیش پرسه نه‌ته‌وه‌ییه‌كه ببێته خه‌می یه‌كه‌مینی.
له‌و سه‌رده‌مه‌دا هه‌ڵوێسته سیاسییه‌كان ده‌رباره‌ی كورد به‌م شێوه‌یه بوون:
-كۆماری ئیسلامی ئێران هات به‌هانای كورده‌وه له هه‌ڵه‌بجه، ده‌رگای بۆ میدیاكان خسته سه‌رگازی پشت تا وێنه‌ی تراژیدیای كیمیاباران بگرن و به‌غداو هه‌ردوو خۆرئاوا‌و خۆرهه‌ڵاتی دۆستی، به‌درۆ بخه‌نه‌وه.
-یه‌كێتی سۆڤێت و ئۆردوگا ئیستبدادییهكهی پشتگیریی به‌غدایان كرد و كوردیان به‌درۆخسته‌وه.
-هێزه پێشكه‌وتنخواز و چه‌په‌كانی عه‌ره‌ب و جیهان پشتگیریی به‌غدایان كرد و تاوانباركردنی حكومه‌تی عیراقییان به پڕوپاگه‌نده‌ی ئیمپریالیزم له‌قه‌ڵه‌م ده‌دا.
-ده‌وڵه‌تان و میدیا و ناوه‌نده دیموكراتییه‌كانی خۆرئاوا‌و ئه‌مریكا ورده ورده به‌شه‌رمیشه‌وه بوایه باسی كوردیان ده‌هێنایه گۆڕێ.
هه‌موو ئه‌م هه‌لومه‌رجه نوێیه زه‌مینه‌ی ئه‌وه‌یان بۆ كوردایه‌تی و ئه‌ده‌بیاته‌كه‌ی ره‌خساند تا روانینێكی ره‌خنه‌گرانه به‌رامبه‌ر به هێزه چه‌پ و سۆشیالیسته‌كان بگرنه‌به‌ر. له‌ئاستی واقیعی سیاسیش‌دا ده‌ستی كورد واڵاتر بوو كه بێ ئه‌وه‌ی به‌تۆمه‌تی ناڕه‌وا تاوانباری بكه‌ن، به‌شوێن په‌یوه‌ندیی دیكه و بازنه‌ی دیپلۆماسیی تردا بگه‌ڕێت.
سه‌ره‌نجام مه‌سه‌له‌كه وایلێهات كه یه‌كێتی بۆ گۆڕانی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌نێو هه‌ناوی كورده‌وارییدا چه‌پ و پێشكه‌وتنخوازه نه‌ك بۆئه‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌ی كوردایه‌تی ببێته قوربانیی سیاسه‌ته چه‌وته‌كانی هێزه سۆشیالیست و چه‌په‌كانی كه له دیدی به‌رژه‌وه‌ندیی ده‌وڵه‌ته‌كانیانه‌وه، نه‌ك له‌ڕوانگه‌ی پرهنسیپهكانهوه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ پرسی كورد و پرسی گه‌لانی بنده‌ستدا ده‌كه‌ن.
تا ئه‌و هه‌لومه‌رجه‌ی به‌هۆی په‌ره‌سه‌ندنی مه‌سه‌له‌ی كورد‌و شه‌ڕی دووه‌می كه‌نداوه‌وه كورد هاته سه‌ر شانۆی جیهان و ده‌ورانێكی نوێ له رێڕه‌وی كوردایه‌تی و رایه‌ڵه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ستی پێكرد، ره‌خنه‌كانی ئه‌ده‌بیاتی كوردایه‌تی له هێزه سۆشیالیست و كۆمۆنیسته‌كان به‌م جۆره بوو:
(له‌كاتێكدا بزووتنه‌وه‌ی رزیگاریخوازی ئه‌ودوای میلله‌تان یارمه‌تی و پشتگیریی هێزه دیموكراتی و سۆشیالیسته‌كانی دونیایان به‌ده‌ست هێنابوو، بزووتنه‌وه‌ی رزیگاریخوازی كورد له‌لانی كه‌می یارمه‌تی و پشتیوانیش بێبه‌ش كرابوو. فه‌رموون له‌گه‌ڵ نموونه‌یه‌كی زه‌ق كه راستی قسه‌كانمان ده‌سه‌لمێنێ:
له‌مڕۆدا كه گه‌لی كورد تووشی شه‌ڕێكی وه‌حشیگه‌رانه‌ی قڕكردن و به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی و بكوژدهبێتهوه، وڵاتانی سۆشیالیستی و هێزه ئازادیخواز و دیموكراته‌كانی جیهان هه‌ڵوێستی بێده‌نگی له‌به‌رامبه‌ر هه‌قدا، هه‌ڵوێستی لێوقرتاندن به‌رامبه‌ر به بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازیی كورد هه‌ڵده‌بژێرن، هه‌ڵوێستێك كه تێیدا یارمه‌تی سه‌ربازیی و دارایی و سیاسی پێشكه‌ش به حكومه‌تی فاشیستی عیراق ده‌كه‌ن كه شه‌ڕێكی قڕكردن له‌دژی گه‌لی كورد له كوردستانی عیراق به‌ڕێوه‌ده‌بات.
حكومه‌تی عیراق شار‌و گونده كوردییه‌كان به چه‌كی كیمیایی ئاوڕشێن ده‌كات له‌ڕێی فڕۆكه‌كانی سۆخۆی سۆڤێتی و میراجی فه‌ره‌نسییه‌وه، هه‌ردوو حكومه‌تی سۆڤێتی و فه‌ره‌نسی ئیدعای سۆشیالیزم ده‌كه‌ن و بانگه‌شه‌ی مافی مرۆڤ و سۆشیالیزم و دیموكراسی به‌رزده‌كه‌نه‌وه، یه‌كه‌میان حزبێكی كۆمۆنیست فه‌رمانڕه‌وایی ده‌كات و دووه‌میش حزبێكی سۆشیالیست دیموكرات) (7).
6
ته‌وه‌ری چواره‌م: شێوازه‌كانی خه‌بات بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئامانجه‌كان
له‌ڕاستیدا له‌م ته‌وه‌ره‌ش هه‌رده‌بێت ئاماژه بهدووخاڵ بكه‌ین، مادامه‌كی وتمان یه‌كێتی بیرێكی چه‌پی هه‌بووه، كه‌واته ئه‌و شێوازانه‌ی بۆ خه‌بات كردن و به‌ده‌ستهێنانی ئامانجه سیاسییه‌كانی شۆڕش په‌یڕه‌وی كراون له كاریگه‌ریی بیری چه‌پ به‌دوور نه‌بوون. هه‌روه‌ها ناشكرێت دیسانه‌وه ئاماژه به‌وه نه‌كه‌ین كه یه‌كێتی هه‌وڵی داوه ئه‌و شێوازانه‌ی جاران له شۆڕشی كورددا په‌یڕه‌وی ده‌كرا گه‌شه پێبدات و هی تریشی بخاته سه‌ر.
شێوازه‌كانی خه‌بات، ئه‌و شێوازه جیاجیانه ده‌گرێته‌وه كه بۆ به‌ده‌ست هێنانی ئامانجی دیاریكراو په‌یڕه‌وی ده‌كرێن. ئه‌گه‌ر بێینه سه‌ر ئه‌زموونی وڵاتان، ده‌بینین شێوازه‌كان هه‌مه‌چه‌شنن: شێوازی خه‌باتی چه‌كداری، شێوازی خه‌باتی سیاسی، شێوازی خه‌باتی دیپلۆماسی…هتد. به‌ڵام ئه‌م شێوازانه ده‌كرێ له‌ژێر چه‌تری شێوازی خه‌باتی چه‌كداریی و شێوازی خه‌باتی سیاسی‌دا كۆیان بكه‌ینه‌وه.
بێگومان هه‌ریه‌ك له‌وانه لق و پۆپی جیاجیایان لێده‌بێته‌وه. بۆنموونه له‌شێوازی خه‌باتی چه‌كداری ده‌كرێت پرسیار له‌جۆری چه‌كدارییه‌كه بكرێت، ئایا خه‌باتی پارتیزانییه، ئایا شه‌ڕی به‌ره‌یی راسته‌وخۆیه یان ئه‌گه‌ر ده‌رفه‌ت هه‌بێت شه‌ڕی راسته‌وخۆ راماڵینی هێزی داگیركه‌ره، ئایا توندوتیژیی شۆڕشگێڕیی و ته‌قاندنه‌وه‌ی داموده‌زگاكانی هێزی داگیركه‌ره؟ هه‌روه‌ها بۆ شێوازه‌كانی خه‌باتی سیاسیش هه‌مان پرسیار هه‌یه، ئایا خه‌باتی سیاسی له ناوه‌وه یان له‌ده‌ره‌وه؟ ئایا له‌و خه‌باته سیاسییه‌دا ده‌رخستنی ته‌واوی ئامانجه‌كان یاخود ده‌رخستنی لانیكهمی ئامانجه‌كان په‌یڕه‌وی ده‌كرێت؟ ئایا په‌نابردن بۆ رێكخستن و ته‌نها رێكخستن و كاری نهێنی تا هه‌لومه‌رجی رزگاركردن ده‌ڕه‌خسێ، یاخود كاركردن له بواری خه‌باتی جه‌ماوه‌ریدا، یان خه‌باتی ئیعلامی، یاخود بزووتنه‌وه‌ی دیپلۆماسی له ده‌ره‌وه و ناوه‌وه؟ ئه‌وانه هه‌موویان شێوازی جیاجیان كه ده‌توانین له‌ژێر ئه‌و دوو چه‌تره‌دا كۆیان بكه‌ینه‌وه.
لای یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ئه‌وله‌ویات بۆ خه‌باتی سیاسی بووه و خه‌باتی چه‌كداریی و چه‌ك ئه‌و ئامرازه بوون كه ئامانجه سیاسییه‌كانیان پێ به‌دی ده‌هێنرا. له‌وانه‌یه له‌ئاستی واقیعدا خوردكردنه‌وه یاخود جیاكردنه‌وه‌ی هه‌ردوو شێوازی خه‌باته‌كه تۆزێك ئاسته‌م بێت، به‌ڵام چاوپێداخشانه‌وه به سه‌ره‌تاكانی دروستبوونی یه‌كێتی و چۆنێتی گه‌شه‌كردنی خه‌باته‌كه‌ی ده‌توانن زۆرشتمان بۆ روون بكه‌نه‌وه. بۆ نموونه یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كه یادی (1/6)ده‌كاته‌وه به‌پله‌ی یه‌كه‌م یادی دامه‌زراندن (1/6/1975)، یادی ده‌ستپێكردنی یه‌كه‌م هه‌نگاوی سیاسی ده‌كاته‌وه، ئینجا یادی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی شۆڕشی چه‌كدار واتا یادی (1/6/1976)، ده‌كاته‌وه. كه یه‌كێتی دامه‌زرا له یه‌كه‌مین ژماره‌ی (الشرارة) دروشمه‌كه وابوو (ومن الشرارة یندلع اللهیب)و كاتێك یه‌كه‌م چالاكی چه‌كداری له 1/6/1976 داكرا، نووسرابوو (هاقد اندلع اللهیب).
ئه‌مه‌ش گوزارشتێك بوو كه ده‌ستپێكی ئاماده‌كاریی سیاسی بوو، ئینجا بڵێسه‌ی شۆڕش گڕیدا. تیمه‌كانی پڕوپاگه‌نده‌ی چه‌كدار (فرق الدعایة المسلحة) كه له نه‌خشه‌ی (رزگاری) (مام جه‌لال)دا هاتبوو، كاریان شه‌ڕی چه‌كداریی نه‌بوو، به‌ڵكو پڕوپاگه‌نده بوو بۆ كوردایه‌تی نوێ، بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی شۆڕش له شوێنه جیاجیاكانی كوردستاندا. ده‌ستپێكردنی خه‌باتی چه‌كداریی ئه‌مجاره، دیسانه‌وه ته‌جاوزی قۆناغه‌كه‌ی تێدابوو. پێوه‌ره‌كه‌ی ده‌ڵێت: «كورد بۆیه چه‌كی هه‌ڵگرتووه، چونكه دوژمنه‌كانی ناچاری كردووه»، لێره‌شدا دووباره ده‌بێته‌وه. به‌ڵام له‌گه‌ڵ جیاوازیی ئه‌وه‌ی كورد ئه‌مجاره خۆی ده‌ستپێشخه‌ریی له ته‌قه‌دا كرد. ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه بوو، چونكه ده‌ویسترا پیلانێكی به‌غدا بۆ راگوێزانی خه‌ڵكی ناوچه سنوورییه‌كان پووچه‌ڵ بكرێته‌وه.
ده‌ستپێكردنی خه‌باتی چه‌كدار به‌مانای ئه‌وه نه‌بوو كه لایه‌نه‌كانی تری خه‌بات فه‌رامۆش ده‌كرێت. له‌گه‌ڵ ئه‌و راستیه‌دا كه دوژمنان هه‌میشه خه‌باتی چه‌كدارییان به‌سه‌ر گه‌لی كورددا سه‌پاندووه، به‌ڵام یه‌كێتی به‌رده‌وام هه‌وڵی داوه كه خه‌باتی چه‌كداریی ئامرازێك بێت بۆ گه‌یشتن به ئامانجه سیاسییه‌كان. چه‌ك، بیر و سیاسه‌ت ئاراسته‌ی بكه‌ن، نه‌ك به‌پێچه‌وانه‌وه، ئه‌و هۆشیارییه سیاسییه‌ی هێزی پێشمه‌رگه و فه‌رمانده‌كانیان له‌ماوه‌ی شۆڕشی نوێ‌دا هه‌یانبووه، ئاماژه‌یه‌كی گه‌وره‌یه و ئه‌و حورمه‌ته‌ی كه رێبه‌ری سیاسی و كادر له‌ناو پێشمه‌رگه‌دا هه‌یه‌تی نیشانه‌یه بۆ ئه‌و كه‌لتوره دێرینه‌ی یه‌كێتی كه سیاسه‌ت، بیر‌و بۆچوون چه‌كه‌كانی ئاراسته كردووه. لێره‌شه‌وه پێناسه‌كه‌ی كه ده‌ڵێت: «پێشمه‌رگه تێكۆشه‌رێكی سیاسی چه‌كداره» مانای پڕ به‌پێستی خۆی وه‌رده‌گرێت. له‌ڕاستیدا هه‌تا له‌خه‌باتی چه‌كداریشدا شۆڕش و یه‌كێتی ههربهوهشهوه نه‌وه‌ستان كه سیاسه‌ت، چه‌ك ئاراسته بكات، به‌ڵكو خه‌باتی چه‌كداریی خوردكردهوه به‌مانای ئه‌وه‌ی كه شه‌ڕێكی درێژخایه‌نی میللیی و نیشتمانییه بۆ راماڵینی هێزی داگیركه‌ر له كوردستان و چێكردنی ده‌سه‌ڵاتی گه‌ل، ده‌سه‌ڵاتی كورد خۆی. له‌پاڵ ئه‌مه‌شدا بۆئه‌وه‌ی پتر له ئه‌ڵته‌رناتیڤێك بۆ كورد هه‌بێت، یه‌كێتی ده‌ستیكرد به خه‌باتی سیاسی، ئیعلامی، بزووتنه‌وه‌یه‌كی دیپلۆماسی له ده‌ره‌وه، هه‌روه‌ها بایه‌خدان به راپهڕاین و خۆپیشاندان و بزووتنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری و بایه‌خ به هێنانه‌جۆش و خرۆشی خه‌ڵكی كوردستان چ له راپهڕینهكانداو رۆڵ پێدانیان له رووداوه‌كان و چ له‌بواری چێكردنی ده‌سه‌ڵاتی خه‌ڵكی له ناوچه رزگاركراوه‌كانی كوردستان له‌ڕێی ئه‌نجومه‌نه‌كانی گونده‌وه. هه‌موو ئه‌وانه به‌شێك بوون له‌و شێوازه جیاجیایانه‌ی خه‌بات كه ی.ن.ك ره‌چاوی ده‌كرد به خه‌باتی دانوستاندنیشهوه كه شێوازێكه له شێوازه‌كانی خه‌بات و یه‌كێتی له‌ماوه‌ی 1975-1991دا به قووڵی یه‌كجار سیاسه‌تی دانوستاندنیشی كرد له ساڵی 1984. ئه‌و موفاوهزهیهی كه ئه‌گه‌ر هه‌لومه‌رجه‌كان لهباربان و ئه‌گه‌ر به‌غدا په‌شیمان نه‌بوایه‌ته‌وه، ئه‌وا ئاكامه‌كانی هه‌وڵی گفتوگۆكاری كورد ده‌رده‌كه‌وت.
هه‌ڵبه‌ته چ له خه‌باتی سیاسی و چ له خه‌باتی سه‌ربازی و چ له شێوازه‌كانی خه‌باتی جه‌ماوه‌رییدا یه‌كێتی بڵاوكراوه و نامیلكه و ئه‌ده‌بیاتی پێویستی ده‌رده‌كرد كه رۆڵی هۆشیاركردنه‌وه‌ی پێویستییان گێڕا.
له‌ڕاستیدا زۆر لایه‌نی تر هه‌یه له ئه‌ده‌بیاتی یه‌كێتی و ئه‌ده‌بیاتی كوردایه‌تی له شۆڕشی نوێ‌دا كه شایسته‌ی هه‌ڵوێسته له‌سه‌ركردنن. بۆ نموونه ره‌گه‌كانی دیموكراسی له شۆڕشی نوێ‌دا كه ئه‌وه‌شیان بابه‌تێكی تایبه‌ته و خوێندنه‌وه و لێوردبوونه‌وه‌ی تایبه‌تی گه‌ره‌كه. لێوردبوونه‌وه له‌و دیموكراسییهتهی كه یه‌كێتی بۆ رووناكبیر و ئه‌دیبه‌كانی ناوچه رزگاركراووهكانی دابین كردبوو.
له‌كاتێكدا هه‌لومه‌رجی شۆڕشه‌كه گه‌لێك دژوار بوو. هه‌روه‌ها زۆر مه‌سه‌له‌ی تریش كه ده‌كرێ توێژینه‌وه‌ی تایبه‌تی له‌سه‌ر بكرێت.
بۆنه‌ی دامه‌زراندنی یه‌كێتی، بۆنه‌یه‌كه ئه‌وه ده‌هێنێ پتر له كۆمیته و ناوه‌ندێك دروست بكرێت بۆ لێكۆڵینه‌وه له بواره جیاجیاكانی شۆڕشی نوێ، بهئهدهبیاتهكهشییهوه. ئه‌وه‌ی ئێمه لێره‌دا هه‌وڵماندا قسه‌ی له‌سه‌ر بكه‌ین ماوه‌یه‌كی دیاریكراو بوو «ماوه‌ی نێوان 1975-1991». له‌وێ به‌دواوه و به‌تایبه‌تی دوای راپه‌ڕین كه یه‌كه‌مین كۆنگره‌ی گشتی ی.ن.ك-ی تێدا به‌سترا، قۆناغێكی تر له گه‌شه‌كردنی ئه‌ده‌بیاتی كوردایه‌تی ده‌ستیپێكرد. ته‌نانه‌ت ده‌شێ له‌وه بكۆڵرێته‌وه چ پێویسته بژاربكرێت و چ پێویسته لاببرێت و هی نوێی له‌جێ دابنرێ و چ پێویستیشه گه‌شه‌ی پێبدرێت و مانا‌و ده‌لاله‌ته جیاجیاكانی ده‌وڵه‌مه‌ندتر بكرێت.
سێیه‌م: په‌ره‌سه‌ندنی رۆڵی فاكته‌ری ده‌ره‌كی و ره‌نگدانه‌وه‌ی له ئهدهبیاتهكهماندا
چه‌ند هه‌لومه‌رجێكی نێوده‌وڵه‌تی و ده‌ره‌كی وایانكرد كه پڕۆژه‌ی كوردایه‌تی له‌ڕووی شێوازی كار و ناوه‌ڕۆكی ئامانجه‌كان و ته‌نانه‌ت له‌رووی ستراتیژی ئایندهییشهوه گۆڕانی گه‌وره‌یان به‌سه‌ردابێت، به‌ڵام چونكه كوردایه‌تی پڕۆژه‌ی رزگاریی نیشتمانیی نه‌ته‌وه‌یه‌كی هێشتا ژێرده‌سته و ته‌واو رزگارنهبووه، ده‌بینین ناوه‌ڕۆكی پێشكه‌وتنخواز و سروشتی دیموكراسییانه‌ی خۆی هه‌روا له‌ده‌ست نه‌داوه و بگره له‌گه‌ڵ ئه‌م هه‌لومه‌رجانه‌ی قسه‌مان له‌سه‌رێتی گه‌شه‌دارتر و دهرهوشاوهتر خۆی ده‌نوێنێت. ئه‌و هه‌لومه‌رجانه به پله‌ی یه‌كه‌م له ئاستی ناوخۆییدا قه‌ومانی راپه‌ڕینی كوردستان بوو كه رووبه‌رێكی فراوانی نیشتمانیی خسته به‌رده‌م كوردان تا بتوانن ئیداره‌ی بده‌ن و ده‌سه‌ڵاتی خۆماڵی خۆیانی تێدا دابمه‌زرێنن له‌لایه‌ك و په‌ره به ئه‌زموونێكی دیموكراسی، شارستانیی پێشكه‌وتوو بده‌ن تا دونیا شایه‌تییان بۆ بدات له‌لایه‌كی تره‌وه.
هه‌ڵبه‌ته هۆكار زۆرن كه هه‌لومه‌رجه ناوخۆییه‌كه‌یان له شێوه‌ی راپهڕینێكدا پێشخست و چانسێكی نوێ و چۆنایه‌تییان خسته خزمه‌ت كوردایه‌تییه‌وه. دوو هۆكار گرنگترینیانن:
*یه‌كه‌میان: راپه‌ڕین ئاكامی كه‌ڵه‌كه‌بوونی خه‌بات و قوربانیدانێكی زۆری خوێن و ئاره‌قی نه‌ته‌وه‌ی كورد‌و تێكۆشه‌رانی بوو.
*دووه‌میان: راپه‌ڕین قۆستنه‌وه‌ی دژوارییه سیاسییه‌كانی دوای شه‌ڕی گه‌رده‌لوولی بیابانی كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی بوو له دژی عیراق. بێگومان شرۆڤه‌كاری واهه‌ن كه ده‌ڵێن هۆكاری دووه‌م له‌و مه‌قته‌عه زه‌مه‌نییه‌ی ژیانی كورددا پشكی شێری به‌رده‌كه‌وێ، كه‌چی ئێمه بهعهیبـی نازانین كورد هه‌لومه‌رجێكی نێوده‌وڵه‌تی له‌بار بۆخۆی بقۆزێته‌وه، دوای ئه‌وه‌ی له زه‌مانێكی دێرینه‌وه كۆششی خۆیی كورد له قه‌سابخانه‌ی هه‌لومه‌رجی نێوده‌وڵه‌تیدا بێروحمانه سه‌رده‌بڕا، به‌ڵام ده‌بێ له‌میانی هه‌ڵسه‌نگاندنی ره‌وشی كوردایه‌تی له‌دوای راپه‌ڕینه‌وه كاریگه‌رییه ههرهگهورهكهی هۆكاری نیوده‌وڵه‌تی له‌به‌رچاو بگرین و نمره‌ی خۆی بۆ دابنێین، ئه‌مه‌ش نه‌ته‌نها له‌به‌رئه‌وه‌ی سوپاسگوزاری ئه‌م هۆكاره بین و له‌به‌رامبه‌ریدا ئیلتزامێكی ئه‌خلاقیی سه‌رشانمان جێبه‌جێ بكه‌ین، به‌ڵكو له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌و واقیعه‌وه كه بۆته مایه‌ی گۆڕان له كوردایه‌تی، ئه‌ده‌بیاتی كوردایه‌تیش گۆڕانی به‌سه‌رداهاتووه، هه‌روه‌ك له‌م وتاره‌دا هه‌وڵ ده‌ده‌ین تیشك بخه‌ینه‌سه‌ری.
فاكته‌ری ناوخۆیی و فاكته‌ری ده‌ره‌كی
له شۆڕشی نوێ‌دا ئه‌ده‌بیاتی كوردایه‌تی به خوێندنه‌وه‌ی چه‌ند ئه‌زموونێكی تاڵی مێژووی تێكۆشانی كورد له‌ڕابردوودا، له‌میانی شرۆڤه و دیاریكردنی پره‌نسیپه‌كانی خۆیدا ئه‌وه‌ی بڕاندبۆوه كه فاكته‌ری ناوخۆیی (واتا توانا خۆییهكانی كورد) بڕبڕه‌ی پشتی بزووتنه‌وه و تێكۆشانی نیشتمانیمانه، ئه‌مه‌ش سه‌باره‌ت به‌وه‌ی:
-ئه‌و ئاڵۆزییانه‌ی كه ده‌وری كێشه‌ی كوردیان داوه هی ئه‌وه‌نین په‌راوێزێكی فراوانی هه‌ڵسوڕانی سیاسیی و توانای گه‌مه‌ی گه‌وره به پشت به‌ستن به هێزی ده‌ره‌كی بۆ كورد بڕه‌خسێنن.
-ئه‌زموونه‌كانی كورد له رابروودا نیشانیاندا كه كاتێك فاكته‌ری ده‌ره‌كی دێته ناو پرسی كورده‌وه، به‌ئاسانی ده‌سته‌مۆی مه‌یلی نه‌ته‌وه‌یی كورد نابێت، به‌ڵكو داوای نرخی پاڵپشتی و به‌شداریكردن له‌گه‌مه‌ی كورددا ده‌كات، به‌تایبه‌تی ئه‌مه له شۆڕشی ئه‌یلولدا تێبینیكرا كه چۆن كارتی فاكته‌ری ده‌ره‌كی بووه هه‌ڵسوڕێنه‌ری كارتی كوردی.
-فاكته‌ری ناوخۆیی مانای نه‌رجسییه‌تی نه‌ته‌وه‌یشی ده‌گه‌یاند بۆ نه‌ته‌وه‌یه‌ك كه جگه له چیاكان هیچ دۆستێكی تری نه‌بوو، ئه‌مه‌ش له‌سه‌رده‌می بێكهسییدا غروری نه‌ته‌وه‌یی تێر ده‌كردین و وزه‌ی سه‌رباری ده‌به‌خشییه فاكته‌ری ناوخۆیی. پێویسته بوترێ كه له‌نێو واقیعی سیاسیی شۆڕشی نوێ و له ئهدهبیاتهكهشیدا بایه‌خدان به فاكته‌ری ناوخۆیی وای لێنه‌هات كه به‌جارێ فاكته‌ری ده‌ره‌كی و هه‌وڵه‌كانی په‌یدابوونی پشتگیریی ده‌وروبه‌ر، تێكۆشان بۆ ناساندنی پرسی كورد به دونیا و به‌نێوده‌وڵه‌تیكردنی مه‌سه‌له‌كانیان فه‌رامۆش بكرێن، به‌ڵكو ده‌توانین بڵێین كه له‌كاتێكدا كه‌س مه‌رحه‌بای كوردی نه‌ده‌كرد، فاكته‌ری خۆیی و گه‌شه‌سه‌ندنی توانا خۆماڵییه‌كان له ئیداره‌دانی شۆڕشدا بووه مایه‌ی په‌ره‌پێدانی فاكته‌ری ده‌ره‌كی و كردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌ی ده‌ره‌وه له ئاست و پله‌ی جیاجیادا. ئه‌مه‌ش سه‌باره‌ت به‌وه‌ی نوێنه‌ران و پێكهێنه‌رانی فاكته‌ری ده‌ره‌كی له‌سه‌ر زه‌مینی واقیع بینییان كه‌وا هێزی كوردی هه‌یه به توانای خۆیی، بوونی خۆی سه‌لماندووه و هیچ فاكته‌رێكی ده‌ره‌كیش ناتوانێ ئه‌و واقیعه كوردییه گه‌شه‌كردووه نادیده بگرێ. هه‌ر له‌به‌ر ئومێدی ئه‌و گه‌شه‌كردنه‌ی كه له‌ئه‌نجامی له‌سه‌ر پێ راوه‌ستانی فاكته‌ری ناوخۆیی ده‌كه‌وێته‌وه، ئه‌ده‌بیاتی كوردایه‌تی رۆڵی فاكته‌ری ده‌ره‌كیشی فه‌رامۆش نه‌كردووه. ئه‌گه‌رچی له پله‌ی دووه‌م و وه‌ك ئاكامێكی گه‌شه‌كردنی فاكته‌ری خۆیی نێو بزووتنه‌وه‌كه‌ش بێت.
ره‌نگه ناسنامه‌ی نوێنه‌رانی فاكته‌ری ده‌ره‌كی له ئه‌ده‌بیاتی كوردایه‌تی پێش راپه‌ڕیندا جیاوازبێت له‌وانه‌ی دوای راپه‌ڕین ده‌ركه‌وتن. فاكته‌ری ده‌ره‌كی له‌پێش راپه‌ڕین، هه‌روه‌ك له ئه‌ده‌بیاتی شۆڕشگێڕیی خه‌باتی گه‌لانی دونیای به‌ناو سێ‌دا باوبوو، به‌مانای دابینكردنی پشتگیریی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی گه‌لانی ژێرده‌سته‌ی داگیركاری و ئیمپریالیزم، دابینكردنی پشتگیریی بزووتنه‌وه‌ی چه‌پ و ئۆردوگای به‌ناو سۆشیالیستی ده‌هات. له‌كاتێكدا ئه‌م مه‌سه‌له‌یه بۆ بزووتنه‌وه رزگاریخوازییهكانی تر له‌دوای جه‌نگی سارده‌وه گۆڕانی به‌سه‌ردا هاتووه. بۆ كوردیش سه‌رباری وهرگۆڕانهكانی دوای جه‌نگی سارد، خه‌سڵه‌تی گۆڕانه‌كانی دوای راپه‌ڕینیش كاری خۆیان له ماهیه‌ت و ناسنامه‌ی فاكته‌ری ده‌ره‌كیدا كردووه. به‌واتایه‌كی تر پشتگیریكارانی ئه‌مڕۆ یان ئه‌وانه‌ی ئه‌مڕۆ ئومێدی پشتگیری‌یان لێ ده‌كرێت، هه‌مان ئه‌و پشتگیریكارانهی دوێنێ، یان ئه‌وانه‌ی وا ده‌زانرا پشتگیریكارن، نین.
به‌م پێیه سه‌باره‌ت به خاڵی فاكته‌ری ده‌ره‌كی و ره‌نگدانه‌وه‌ی له‌نێو ئه‌ده‌بیاتی كوردایه‌تییدا، ده‌توانین له‌ناو گه‌رمایی واقیعی كوردایه‌تییدا دوو قۆناغ؛ پێش و پاش راپه‌ڕین، ده‌ستنیشان بكه‌ین.
*له‌قۆناغی پێش راپه‌ڕین، قۆناغی خه‌باتی شاخ، فاكته‌ری ده‌ره‌كی له په‌راوێزدا بووه و وه‌ك ئاكامی په‌ره‌سه‌ندنی فاكته‌ری خۆیی و یارمه‌تیده‌رێك چاوی لێكراوه، له‌كاتێكدا له‌دوای راپه‌ڕین و وه‌ك ئاكامێكی هاتنه ناوه‌وه‌ی كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی و ناوه‌نده گه‌وره‌كانی دونیا، فاكته‌ری ده‌ره‌كی رۆڵی سه‌ره‌كی و پشكی شێری به‌ركه‌وت له بڕیاردان. فاكته‌ری ناوخۆییش بووه یارمه‌تیده‌رێك كه هه‌وڵ ده‌دات رۆڵی خۆی بپارێزێت.
*له‌قۆناغی پێش راپه‌ڕین، قۆناغی دۆستایه‌تی چیاكان، فاكته‌ری ده‌ره‌كیی هێز و ناوه‌ندی تر بوون، ئه‌وانه بوون كه به‌پێی خوردكردنه‌وه‌ی ئایدیۆلۆژی چاوه‌ڕوانی پاڵپشتیان لێ ده‌كرا، به‌ڵام له‌دوای راپه‌ڕین فاكته‌ری ده‌ره‌كی له‌و هێزو ناوه‌ندانه پێكدێن كه به‌فیعلی هاتنه هانای كورده‌وه و كاریگه‌ریی و قورسایی رۆڵی خۆیانیان نیشاندا، ئه‌م واقیعه نوێیه له ئه‌ده‌بیاتی كورداتییدا ره‌نگیدایه‌وه و ئهدهبیاتهكهشمان به‌چه‌ند شێوه‌یه‌ك له‌كاتی خۆی و به‌م دوادواییهش گوزارشتی لێ‌كرد.
خه‌سڵه‌تێكی دیكه‌ی ئه‌و فاكته‌ره ده‌ره‌كییه‌ی كه له‌پێش راپه‌ڕین چاوه‌ڕێ ده‌كرا، یارمه‌تیده‌ری تێكۆشانی كوردبێت ئه‌وه‌بوو كه توخمه‌كانی زیاتر ناوه‌ند و هێزه ئۆپۆزسیۆنه چه‌په‌كان بوون. واتا زیاتر ئه‌و بزووتنه‌وه شۆڕشگێڕییانهبوون كه بزووتنه‌وه‌ی كوردایه‌تی چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌ی لێ ده‌كردن هاوسۆزبن له‌گه‌ڵ داخوازییه‌كانی كورد و ئامانجه‌كانی شۆڕشی كوردستاندا تا پێكه‌وه ره‌وتی بزووتنه‌وه شۆڕشگێڕییه‌كان بتوانێت گۆڕانكاریی رادیكاڵی له ناوچه‌كه‌دا ئه‌نجام بده‌ن. فاكته‌ری ئایدیۆلۆژیا له‌م بواره‌شدا رۆڵی گه‌وره‌ی هه‌بوو كه كه‌متر كوردایه‌تی بپه‌رژێته سه‌ر مانۆڕ و ره‌چاوكردنی ئه‌ڵته‌رناتیفه جیاجیاكانی په‌یوه‌ندیكردن و كه‌ڵك وه‌رگرتن له فاكته‌ری ده‌ره‌كی. له‌كاتێكدا له‌دوای راپه‌ڕین فاكته‌ری ده‌ره‌كی بریتی‌بوو له ده‌وڵه‌تان و ناوه‌نده‌كانی بڕیاربه‌ده‌ست كه جاران كورد لێیان دوور و لێیان به‌گومان بوو.
ئه‌م ناوه‌ند و ده‌وڵه‌تانه به‌فیعلی لهكۆڕهوی كوردستان و له ناوچه‌ی ئارام و ده‌ركردنی بڕیاری 688 و ئینجا ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی كوردستان و جێگیركردنی حوكمڕانی خۆماڵیدا پاڵپشت و رۆڵگێربوون. به‌فیعلی هاتنه‌ده‌ست و زۆر گوێیان به به‌ربه‌ستی ئایدیۆلۆژی نه‌دا له نزیك بوونه‌وه‌یان له كورد، تا ئه‌و ئه‌ندازه‌یه‌ی كه ئیتر ناله‌بار و ناپه‌سند بوو كورد هاتنه پێشه‌وه‌و پشتگیرییه هه‌ندێكجار بڕیارلێدهرهكهیان نادیده بگرێت.
پێویسته بوترێت كه له‌باری روانینی ته‌قلیدیی بۆ فاكته‌ری ده‌ره‌كی ئه‌ده‌بیاتی كوردایه‌تی هه‌ر پێش راپه‌ڕین و ته‌نانه‌ت پێش داڕووخانی یه‌كێتی سۆڤێت و ئۆردوی خۆرهه‌ڵات و ئه‌و گۆڕانه ئایدیۆلۆژییه‌ی به‌دوایدا هات، ره‌خنه‌ی خۆی له‌و نوێنه‌ره ته‌قلیدییانه‌ی فاكته‌ری ده‌ره‌كی گرت سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كورد چاوه‌ڕێی پشتیوانیی خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی لێ ده‌كردن و ئومێدی زۆری پێیان بوو، كه چی ئه‌وان پشتگیریكار و دۆستی رژێمی به‌غدابوون. هه‌ر بۆ نموونه و هه‌روه‌كو پێشتریش ئاماژه‌مان پێكردبوو، ئه‌ده‌بیاتی كوردایه‌تی ره‌خنه‌ی له هه‌ڵوێستی سۆڤێت و ته‌نانه‌ت سۆشیال- دیموكراته‌كانی حوكمڕانی فه‌ره‌نساش گرت له‌به‌رئه‌وه‌ی پشتگیریی عیراقیان كرد له‌دژی كوردی لێقه‌وماوی هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نفال و سیاسه‌تی پاكتاوكردنی نه‌ژادی (8). ئه‌گه‌رچی ئه‌و ره‌خنه‌یه به‌دره‌نگه‌وه هات، به‌ڵام سه‌ره‌تای روانینێكی نوێ بوو كه ئامانجه‌كه‌ی په‌یداكردنی پشتیوانی راسته‌قینه‌بوو بۆ كورد نه‌ك خۆهه‌ڵواسین به فاكته‌ری ئایدیۆلۆژییه‌وه.
له‌راستیدا بره‌وپه‌یداكردنی فاكته‌ری ده‌ره‌كی له‌دوای راپه‌ڕینه‌وه سه‌ره‌تا بۆ هه‌ندێك بووه باعیسی ئه‌وه‌ی تێكۆشانه‌كانی پێشووی كوردایه‌تی به‌هیچ بزانن. بۆ هه‌ندێكیش بووه گرێیه‌كی سیاسی كه چۆن ده‌بێ له‌ئه‌نجامی هه‌لومه‌رجێكی ده‌ره‌كییه‌وه، هه‌لومه‌رجی ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی گورزی له‌عیراق داوه، كوردایه‌تی بێته سه‌ر سفره‌ی سه‌ركه‌وتن و منه‌تی فاكته‌ری ده‌ره‌كی هه‌ڵبگرێ. ئه‌م مشتومڕه ئه‌ده‌بیاتی كوردایه‌تی به‌زوویی چاره‌سه‌ری پێویستی بۆ دۆزییه‌وه و وه‌ڵامی رۆشنی خۆی بۆ دیاریكرد:
-كوردایه‌تی بزووتنه‌وه‌یه‌كی دوور‌و درێژی مێژووكرده و له ئه‌نجامی كه‌ڵه‌كه‌بوونی ئه‌زموون و ده‌ستكه‌وتی جیاجیاوه به‌ره‌و پێش ده‌چێ. كار له‌ده‌ره‌وه‌ی خۆی ده‌كا و كاریشی تێده‌كرێ.
-هه‌موو بزووتنه‌وه‌یه‌كی زیندووی وه‌كو بزووتنه‌وه‌ی كوردایه‌تی له‌كاتی هاتنه‌پێشه‌وه‌ی ره‌وشێكی له‌باردا سێ و دووی لێناكا و ره‌وشه‌كه ده‌قۆزێته‌وه. شۆڕشی ئۆكتۆبه‌ر له ئه‌نجامی تێكچوونی ره‌وشی روسیای ماندووی شه‌ڕی جیهانی یه‌كه‌مدا بڵێسه‌ی دا‌و ئینجا هه‌موو وڵاتی ته‌نییه‌وه، هه‌ر بۆیه‌ش كوردایه‌تی ره‌وشی داڕزانی رژێمی عیراقی قۆسته‌وه و به‌چاكی هاته‌ده‌ست.
كاتێكیش راپه‌ڕینه‌كه شكستی خوارد، تراژیدیای كۆڕهوو هاوسۆزیی كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی له‌گه‌ڵماندا رۆڵی فاكته‌ره ده‌ره‌كییه‌كه‌ی پێشخست و له‌ئاكامدا كوردستانێك كه ئێمه پێشتر له راپه‌ڕین رزگارمان كرد و لهكۆڕهو له‌ده‌ستمان دا، ورده ورده به‌شێكی زۆری له سایه‌ی بڕیاری (688)ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی و ناوچه‌ی ئارام و گوشاری ئیجابی كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تییدا كه‌وته‌وه ده‌ست خۆمان و ئه‌زموونێكی دیموكراتیمان تێدا بنیاتنا كه ئه‌ده‌بیانی كوردایه‌تی له مێژه باسی لێوه دهكردو له‌و هه‌لومه‌رجه‌شدا چاكتر ره‌هه‌نده‌كانی دانا و باشتر خوردی كرده‌وه.
وه‌رگۆڕان له هه‌لومه‌رجی دونیا و رۆڵی نوێی فاكته‌ری ده‌ره‌كی
ره‌هه‌ندێكی تری ده‌ركه‌وتنه‌وه‌ی سه‌نگینی فاكته‌ری ده‌ره‌كی له‌ناو بزووتنه‌وه‌ی كوردایه‌تی و ئهدهبیاتهكهیدا ئه‌و گۆڕانه سیاسی و ئابووریی و فیكرییه مه‌زنه بوو كه له‌دونیادا قه‌وما و پێكه‌وه چه‌ند رووداو‌و دهركهوتێك رۆڵیان تێداگێڕا. بۆ یه‌كه‌مین جار له سه‌روبه‌ندی گۆڕانكارییه‌كانی یه‌كێتی سۆڤێت و رووخانی دیواری به‌رلیندا، كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی ده‌رفه‌تێكی بۆ هه‌ڵكه‌وت كه بناغه‌ی لێكگه‌یشتنێكی هاوبه‌ش دابڕێژێ و سه‌ره‌تایه‌كی نوێی هاوكاری سیاسیی نێوان زلهێزه‌كان ده‌ست پێبكرێ.
داگیركردنی كوێت له‌لایه‌ن عیراقه‌وه و ئه‌و ریزبه‌ندییه‌ی له‌دژی داگیركردنه‌كه دروستبوو، گوزارشتێكی نێو زه‌مینی واقیع بوو له‌و تێگه‌یشتنه هاوبه‌شه.
ئه‌مه‌ش هه‌م له‌ڕووی سیاسییه‌وه ته‌نگژه‌یه‌كی گه‌وره‌ی بۆ به‌غدا خوڵقاند و هه‌لومه‌رجی راپه‌ڕینی هێنایه‌كایه‌وه. هه‌م له‌ڕووی فیكریشه‌وه چه‌مك و روانینه‌كانی سیستمی نوێی جیهان بره‌ویان په‌یداكرد، یان روونتر بڵێین چه‌مكه دێرینه‌كانی خۆرئاوا كه جاران له نیوه‌ی دونیا (دونیای سه‌ربه ئۆردوگای خۆرهه‌ڵات) قه‌ده‌غه‌كرابوو، ده‌رفه‌تی بۆ هه‌ڵكه‌وت كه له‌ته‌واوی دونیادا بڵاوببێته‌وه و مه‌ڵبه‌نده‌كه‌ی ئێمه‌ش (كوردستان) كه كه‌وتبووه ژێر كاریگهییه ناوخۆییه‌كانی راپه‌ڕینه‌وه، بگرێته‌وه.
به‌م شێوه‌یه تێكه‌ڵییه‌ك له هه‌لومه‌رجی ناوخۆیی و ده‌ره‌كی دروست بوو كه ئه‌سته‌مه لێكیان جیابكه‌ینه‌وه و ئه‌و تێكهڵییهش وایكرد خواستی كورد بۆ ئازادیی و رزگاری له هه‌لومه‌رجی وه‌رگۆڕانه مه‌زنه‌كه‌ی دونیادا له‌گه‌ڵ چه‌مكه دێرین و ئینجاش نوێ برهوپهیداكردهوهكانی خۆرئاوا (چه‌مكه‌كانی مافی مرۆڤ، دیموكراسی، مافی چاره‌نووس) ئاوێزان ببێت.
له‌راستیدا ئاسان نییه هۆكاری بنچینه‌یی له تهجاوبكردنی كورد له‌گه‌ڵ چه‌مكه‌كانی خۆرئاوا (چه‌مكی مافی مرۆڤ و دیموكراسی) ده‌ستنیشان بكه‌ین. نازانین چه‌ندی بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه له ئه‌نجامی هه‌ڵوێستی ناله‌باری ئۆردوگای خۆرهه‌ڵات (به‌ناو ئۆردوگای سۆشیالیستی) له‌مه‌سه‌له‌ی كورد، بزووتنه‌وه‌ی كوردایه‌تی تووشی نائومێدی بووبێ له چه‌مك و روانینه باوه‌كانی سۆشیالیزمی باوی ئه‌و سه‌رده‌مه؟ هه‌روه‌ك ناشزانرێ كه تا چ رێژه‌یه‌ك ره‌چاوكردنی خیتابی خۆرئاوایی له سه‌رده‌می تاك جه‌مسه‌ریدا نیشانه‌ی خۆگونجاندنه له‌گه‌ڵ ئه‌و سیسته‌مه‌دا؟ به‌ڵام سه‌باره‌ت به هۆكاری ناوخۆیی ده‌توانین بڵێین دروشمه‌كانی «مافی مرۆڤ و دیموكراسی» هی ئه‌وه‌ن كه كورد ته‌به‌نی بكا و به‌و شێوه‌یه شرۆڤه‌ی بكات كه مه‌به‌ست لێی مافی ئازادیی و مافی چاره‌نووسی نه‌ته‌وه بێبهشهكانیش ده‌گرێته‌وه. له‌به‌رئه‌وه هه‌ر له‌سه‌رده‌مێكی زووی دوای راپه‌ڕینه‌وه ئه‌ده‌بیاتی كوردایه‌تی موژده‌ی ئه‌وه‌ی به كورده‌وارییدا كه ئه‌م گۆڕانه گه‌ورانه و دروشمه‌كانی دونیای سه‌رده‌م و باهوزی دیموكراسی له منداڵدانی خۆیدا ده‌ستكه‌وتی زۆری بۆ كورد هه‌ڵگرتووه. ئه‌وه‌تا له‌یه‌كه‌م پێناسه‌ی گۆڤاری (رێبازی نوێ)دا كه گۆڤاری فیكریی و سیاسیی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستانه و كه‌م و زۆر مه‌سه‌له‌كانی ئه‌ده‌بیاتی كوردایه‌تی روون ده‌كاته‌وه، له‌یه‌كه‌م پێناسه‌ی ئه‌و و ئامانج له‌ده‌ركردنی، باس له‌و وه‌رگۆڕانه گه‌وره‌یه كراوه و له‌هه‌مان كاتیش‌دا دیسانه‌وه ته‌ئكید له‌سه‌ر ئامانجه دێرینه‌كانی كوردهوارییهكی مۆدێرن، كوردهوارییهكی ژێر سایه‌ی دادپه‌روه‌ریی كۆمه‌ڵایه‌تی كراوه‌ته‌وه. ئه‌و كورده‌وارییه‌ی ئامانجی دووری كۆمه‌ڵێكی سۆشیالیستی دیموكراتی ده‌بێت:
«زه‌مانه‌ش گۆڕاوه، ده‌ورانیش ده‌ورانێكی تره. له خۆرهه‌ڵات و له‌دنیاشدا گۆڕان هه‌یه، جارێ له‌دنیادا چیتر دوو قوتبیهكهی دوو زلهێزه‌كه له‌كایه‌دا نه‌ماوه، یه‌كێتی سۆڤێت هه‌ره‌سی هێناو رووخا‌و دابه‌شبوو به‌سه‌ر پتر له 15 كۆماری سه‌ربه‌خۆدا، كۆماره به‌ناو سۆشیالیسته‌كانی ئه‌وروپای خۆرهه‌ڵاتیش داته‌پین. ئه‌ڵمانیا یه‌كی گرته‌وه. باهۆزی مافی مرۆڤ و دیموكراسی به مانا راسته‌قینه‌كه‌ی، به‌مانا لیبرالییه‌كه‌ی، به‌مانا بۆرژوا دیموكراتییه‌كه‌ی له ئه‌ورپاوه هه‌ڵیكردووه و خه‌ریكه له سه‌رتاسه‌ری دنیاشدا بڵاوده‌بێته‌وه. به‌راییه‌كه‌ی گه‌یشتۆته توركیا و له‌وێش خه‌ریكه هه‌ڵكات و بێگومان ده‌گاته هه‌موو خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیش، ئه‌مه‌ش هه‌ر سه‌باره‌ت به پێویستییه‌كانی یه‌كێتی بازاڕی سه‌رمایه‌داریی دنیا و گه‌شه‌كردنی سه‌رمایه‌دارییه له جیهاندا.
له‌گه‌ڵ ئه‌و باهۆزه‌دا و له‌ئه‌نجامی هه‌ره‌سهێنانی یه‌كێتیی سۆڤێت و ده‌وڵه‌ته‌كانی ئه‌وروپای خۆرهه‌ڵاتدا، گه‌رده‌لولی سۆشیالیزمی عیلمیش هه‌ڵیانكردووه. كه ره‌نگه به‌ری چاوی زۆر لاو دڵسۆزانی رێگه‌ی رزگاریی و دیموكراسیش بگرن و سه‌ر له‌زۆر كه‌سانی سۆشیالیست ویست و زۆر له تێكۆشه‌رانی رێگه‌ی رزگاریی مرۆڤ له زوڵم‌وزۆری نه‌ته‌وایه‌تی و چه‌وساندنه‌وه‌ی چینایه‌تیش بشێوێنن و بۆ ماوه‌یه‌كی نه‌زاندراو- كورت بێت یان درێژ- گێژیان بكه‌ن و په‌كیان بخه‌ن له خه‌باتی نیشتمانی و چینایه‌تی راستوڕهوا.
دیاره هه‌موو ئه‌وانه‌ش كه‌م و زۆر ئێمه‌مانانی خه‌باتگێڕانی رێگه‌ی رزگاریی -به‌مانای ته‌واوی رزگاریی هه‌م رزگاری نیشتمانی و هه‌م رزگاریی له چه‌وساندنه‌وه‌ی چینایه‌تی- ناتوانین و ناشكرێ بێده‌نگ و سه‌رسام و ده‌سته‌وه‌ستان له ئاستیاندا ملكه‌چ و داماو بووه‌ستین، به‌ڵكو ده‌بێ ده‌ست بكه‌ینه‌وه، هه‌وڵ بده‌ین، بیروڕای خۆمان ده‌رببڕین و به هه‌موو تواناوه هه‌وڵبده‌ین خه‌باتگێڕه‌كان سه‌ریان لێ نه‌شێوێ. ناهومێد نه‌بن گێژو داماو نه‌بن» (9)
په‌ره‌سه‌ندنی بایه‌خی فاكته‌ری ده‌ره‌كی له ئهدهبیاتهكانماندا
ئاسان نه‌بوو بۆ شۆڕشێكی رزگاریخواز كه پێشتر به‌هۆی فاكته‌ری ده‌ره‌كییه‌وه نیشتمانه‌كه‌ی داگیركراوه و بگره خودی شۆڕشه‌كانیش دووچاری فریودان و ده‌ستبڕینی فاكته‌ری ده‌ره‌كی جیاجیابوونهوه بوون، ئاسان نه‌بوو هه‌روا و بێ زه‌مینه‌سازیی فیكری ئه‌وه قبووڵ بكات كه به‌ڵانسی بایه‌خدانی تیۆری و چانسی پێشكه‌وتنی سیاسیی به‌لای فاكته‌ری ده‌ره‌كییدا بشكێته‌وه.
به‌تایبه‌تی له سه‌ره‌تاوه كه به‌هۆی هه‌لومه‌رجی داڕوخانی ئۆردوگای سۆشیالیستییه‌وه بزووتنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕیی گه‌لان، كه ده‌بوایه پشت به خۆیان و هه‌ندێك پاڵپشتی فاكته‌ری ده‌ره‌كی (ئۆردوگای سۆشیالیستی) ببه‌ستن، تووشی حه‌په‌سان هاتبوون و وره‌یان له‌نزیك پله‌ی سفربوو. كه‌چی هه‌ر له‌وكاته‌دا كوردایه‌تی به‌هۆی راپه‌ڕینه‌كه‌ی خۆیه‌وه له‌ڕووی سیاسیی و شۆڕشگێڕییه‌وه بوژابووهوه و ئه‌وه‌ی مابوو كه له‌ڕووی فیكریی و ئایدیۆلۆژیشه‌وه ببوژێته‌وه، یه‌كه‌مین كۆنگره‌ی گشتی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان (كانوونی دووه‌می 1992) هه‌وڵیدا ئه‌و ئه‌ركی بوژاندنه‌وه‌یه جێبه‌جێ بكات و له‌ناویشیاندا رۆڵی روو لهپهرهسهندووی فاكته‌ره دهرهكییهكهش روون بكاته‌وه و ورده ورده هه‌ڤاڵانی له‌سه‌ر رابێنێ. بۆیه راپۆرتی سیاسیی په‌سه‌ندكراوی كۆنگره كه بووه یه‌كه‌مین به‌رهه‌می چڕوپڕی كوردایه‌تی له قۆناغی نوێی دوای راپه‌ڕیندا، شرۆڤه‌ی رۆڵی فاكته‌ری ده‌ره‌كی به‌م شێوهیهكرد:
«یه‌كه‌م: دیاریكردنی ره‌هه‌ندی مێژوویی فاكته‌ری ده‌ره‌كی و رۆڵی له شكستپێهێنانی پڕۆژه‌ی نه‌ته‌وه‌یی كورددا:
(جاران كوردایه‌تی و كوردهواری گیرۆده‌ی وه‌زعی ناله‌بارو ناحه‌زی دهولیبوون، كوردستانه‌كه‌یان به‌زۆری زۆردار، به‌بڕیاری ده‌ولی خرایه سه‌ر ده‌وڵه‌تی عیراقه‌وه. ئه‌میش به‌پێچه‌وانه‌ی ویست و خواستی خه‌ڵكه‌كه‌ی و به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و ئیعتیرافهی به‌ریتانیا و عیراق به حكومه‌تی كوردی‌یان كردبوو له كانوونی یه‌كه‌می (1922)، دوای جه‌نگی جیهانی دووه‌میش هۆیه‌كی گه‌وره‌ی رووخاندنی كۆماری كوردستان كه پایته‌خته‌كه‌ی مه‌هابادی قاره‌مان بوو، هه‌ر وه‌زعی ناله‌بار و ناحه‌زی ده‌ولی بوو. هه‌ره‌سهێنانی شۆڕشی ئه‌یلولیش له‌ساڵی 1975دا دیسان هه‌ر هۆیه‌كی سه‌ره‌كی، وه‌زعی ناله‌بارو ناحه‌زی ده‌ولی بوو…) (10)
واتا لێره‌دا ئه‌ده‌بیاتی نوێ سه‌ره‌تا وه‌ك پێداچوونه‌وه‌یه‌كی مێژوویی رۆڵی فاكته‌ری ناله‌باری نێوده‌وڵه‌تی سه‌رزه‌نشت و ئیدانه ده‌كات. ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌یه كه یاده‌وه‌ریی ده‌سته جه‌معی كورد هه‌میشه سیاسه‌تی فریوده‌رانه‌ی پێشووی فاكته‌ره ده‌ره‌كییه‌كه‌ی له‌بیربێت و له ره‌وشی پشتگیریی ئه‌مڕۆی ئه‌و فاكته‌ره له كورد زه‌مانی پێشووی له‌بیرنه‌چێت و به‌ئاگاییه‌وه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكات.
به‌ڵام ئه‌م ئاگاییه به‌و مانایه نییه كه سڵ له مامه‌ڵه‌ی فاكته‌ره ده‌ره‌كییه‌كه بكه‌ینه‌وه و به‌هۆی گرێی ده‌روونی وه‌ك گرێی كیسنجهرهوه (وه‌ك هه‌ندێك تووشی هاتوون) گۆشه‌گیر ببین، به‌ڵكو ده‌بێ وا مامه‌ڵه‌ی ئه‌و فاكته‌ره ده‌ره‌كییه بكه‌ین كه رۆڵه كه‌م و زۆره‌كه‌ی، رۆڵه‌كه‌ی كه ئێستا گه‌شه‌ی سه‌ندووه تێكه‌ڵ به فاكته‌ری ناوخۆیی بكه‌ین، به‌جۆرێك نه وا كه گرێی ده‌روونیمان هه‌بێ و نه واش كه فاكته‌ری ده‌ره‌كی به‌فریادڕه‌س بزانین و تووشی ئه‌و گڕێیه ببین كه له‌ئه‌ده‌بیاتی سیاسیی میسردا پێی ده‌ڵێن (عقدة الخواجة) یان گرێی بێگانه‌په‌رستی، بۆیه ئه‌ده‌بیاتی نوێ دوای ئه‌و گێڕانه‌وه مێژووییه دێته سه‌ر رۆڵی تازه‌ی فاكته‌ری ده‌ره‌كی و ده‌ڵێ:
دووه‌م: (كه‌چی ئێسته بۆ یه‌كه‌مین جار وه‌زعێكی له‌بارو باشمان بۆ هاتۆته‌كایه‌وه) (11) ئه‌م رسته‌یه سه‌ره‌تای دیاریكردنی رۆڵی نوێ و ئیجابیانه‌ی فاكته‌ره دهرهكییهكهیه. به‌دواییدا په‌ره‌سه‌ندنی رۆڵه ئیجابییهكه به‌چه‌ند قۆناغێك دیاری ده‌كرێت.
قۆناغی (أ): (جارێ هه‌ر به‌ته‌نها لاچوونی وه‌زعی ناحه‌ز و ناله‌باری ده‌ولی. هه‌ر نه‌مانی دوژمنایه‌تیان له‌گه‌ڵ داوا ره‌واكانی گه‌له‌كه‌مان، هه‌رئه‌وه‌نده خۆی له‌خۆیدا راماڵینی كۆسپێكی زۆر گه‌وره‌یه له‌ڕێی رزگاریی كورده‌واریی و سه‌ركه‌وتنی كوردایه‌تییدا) (12) ئه‌م قۆناغه‌ش هێشتا بۆنی سه‌رزه‌نشتكردنی رۆڵی خراپی فاكته‌ری ده‌ره‌كی لێ دێت، به‌ڵام سه‌ره‌تای هه‌ڵسه‌نگاندنێكی ئیجابییشه بۆی، چونكه ده‌ربڕینی خۆشحاڵییه به‌رامبه‌ر به نه‌مانی رۆڵێكی خراپ. نه‌مانی ئه‌و رۆڵه خراپه‌ش ده‌رگا له‌به‌رده‌م گه‌شه‌كردنی بزووتنه‌وه‌كه‌مان واڵا ده‌كات.
قۆناغی (ب): (به‌ڵێ، هه‌ر سه‌لماندنی مافی ژیان و ئاسوده‌یی بۆ خه‌ڵكی كوردستان، هه‌ر په‌كخستنی داپڵۆسین و شه‌ڕكردنی له دژی خه‌ڵكی كوردستان یارمه‌تییه‌كی سیاسیی و مه‌عنه‌ویی زۆر گه‌وره و گرنگیشه. بهتایبهتـــــی كه له‌بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش‌دا 688یش باسیان بكرێت.)(13)
ئه‌م خاڵه سه‌ره‌تای رۆڵێكی نوێی فاكته‌ری ده‌ره‌كییه له‌قازانجی كورد. ئه‌و رۆڵه‌ی تـــــا هــــهنووكهش به‌رده‌وامه.
سێیه‌م: فاكته‌ری ده‌ره‌كی و رۆڵه ئیجابییه‌كه‌ی كه له‌دوای كۆڕه‌وه‌وه به قازانجی كورد وه‌رگه‌ڕاوه، چه‌ند خه‌سڵه‌تێكی گرنگیشی هه‌یه كه كوردایه‌تی چاكتر دڵنیاده‌كاته‌وه و ده‌مانگه‌یه‌نێته ئه‌و باوه‌ڕه‌ی پشتیوانیی ئه‌مجاره فریودان نییه چونكه:
(أ)-پشتیوانیی فاكته‌ری ده‌ره‌كی له‌و زه‌مه‌نه به‌دواوه (بریتی نین له فسكهفسكی چه‌ند ده‌زگایه‌كی جاسووسی له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تی كوردایه‌تی وه‌ك چه‌ندین جار به‌سه‌رمان هاتووه… به‌ڵكو ئه‌وانه گوته و به‌ڵێنی ره‌سمی و ئاشكرا‌و سیاسیین) (14).
(ب)- پشتیوانییه‌كه (له‌كاتێكدا ده‌كرێ كه سه‌رله‌نوێ نیزامی ده‌ولی نوێ داده‌مه‌زرێته‌وه له‌سه‌ر چه‌ندین كۆڵه‌كه‌ی له‌بارو باش بۆ خه‌باته‌كه‌ی گه‌له‌كه‌مان. وه‌ك مافی مرۆڤ، دیموكراسی،… هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سنووره كۆنه‌كان، سه‌لماندنی مافی ره‌وای چاره‌ی خۆنووسین بۆ گه‌لانی دنیا، كه هه‌موو ئه‌وانه‌ش بۆ كوردایه‌تی باشن).
(ج)-ئه‌و پشتیوانییه ده‌ره‌كییه (له‌كاتێكدایه كه فاكتۆری ده‌ره‌وه، ئیمڕۆ له هه‌موو كات و ساتێكی تر كاریگه‌رتر و گرنگتره)(15).
شایانی باسه ده‌ستنیشانكردنی ئــــه‌و هێڵه گشتییانه هه‌روه‌ك له ئه‌ده‌بیاتی نوێ، له راپۆرتی سیاسیی‌دا هاتووه، رۆڵی چاكی بینی له به‌رچاوڕوونی بزووتنه‌وه‌ی كوردایه‌تی ده‌رباره‌ی هه‌ڵسوكه‌وت و مامه‌ڵه‌كردنی له‌گه‌ڵ فاكته‌ری ده‌ره‌كییدا، هه‌ربۆیه‌ش پاش چه‌ند ساڵێك له یه‌كه‌مین كۆنگره‌ش جارێكی تر‌و له سه‌ره‌تای هـــهزارهی نــــوێدا رۆڵه باشه‌كه‌ی فاكته‌ری ده‌ره‌كی ته‌ئكیدی له‌سه‌ر كرایه‌وه (16).
فاكته‌ری ده‌ره‌كیش ئاماده‌باشی فاكته‌ری ناوخۆیی ده‌وێت
له‌دوا وێستگه‌ی ئه‌م باسه‌دا واپێویست ده‌كات كه پێشنیازی گۆڕینی هه‌ندێك له روانینه كۆنه‌كانمان بكه‌ین. به‌تایبه‌تی ئه‌و رووانینانهی باعیسی به‌هه‌ڵه تێگه‌یشتنی ئێمه‌ن له رۆڵی ده‌ركه‌وت و فاكته‌ره نوێیه‌كانی دوای زه‌مه‌نی شه‌ڕی سارد له‌وانه‌ش فاكته‌ری ده‌ره‌كی كه جێی باسی ئێمه‌ن.
له‌م پێناوه‌دا پێویسته ئه‌وه بڵێین كه رامبوونی فاكته‌ری ده‌ره‌كی و ئاره‌زووی پشتگیریكردنی له بزووتنه‌وه‌ی كوردایه‌تی ته‌نها له ئه‌نجامی سۆزێكی راگوزه‌ری نایه‌ته‌دی و ئه‌گه‌ریش هاته‌دی هه‌روا له‌سه‌ر ئه‌و سۆزه راناوه‌ستێ و ده‌بێ به‌هۆی له‌باریی فاكته‌ری ناوخۆییه‌وه په‌ره‌ی پێبده‌ین.
له‌م باره‌یه‌وه ئه‌وه به‌بیر دێنینه‌وه كه فاكته‌ری ده‌ره‌كی پشتیوانێكی گه‌وره‌ی كورد بوو له دوای راپه‌ڕینه‌وه، به‌ڵام ناله‌باریی ره‌وشی ناوخۆیی (فاكته‌ری ناوخۆیی) وایكرد كه ده‌سكه‌وته‌كانی له‌باریی فاكته‌ری ده‌ره‌كی پڕ به‌دڵی خۆمان نه‌بێت (17). ئه‌م خاڵه وا پێویست ده‌كات ئه‌ده‌بیاتی كوردایه‌تی هه‌ڵوه‌سته‌ی له‌ئاستدا بكات و كۆنگره‌ی دووه‌می یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانیش به‌جیددی ره‌چاوی بكات بۆئه‌وه‌ی كارنامه‌كانی كۆنگره‌ی نوێ ببنه خه‌رمانی سه‌رباری خهرمانهكانی پێشووی ئه‌ده‌بیاتی كوردایه‌تی.
له‌مه‌ودوا چاوه‌ڕێ ده‌كرێ فاكته‌ری ناوخۆیی به‌جۆرێكی تر بێته‌وه مه‌یدان كه ئه‌ویش كاركردنێتی له گۆڕه‌پانی فاكته‌ری ده‌ره‌كی له‌پێناو په‌ره‌سه‌ندنی رۆڵی ئه‌و فاكته‌ره ده‌ره‌كییه و ره‌نگدانه‌وه‌ی كاركردنێتی به قازانجی پرسی كورد، به‌واتایه‌كی تر، تێكۆشانی دیبلۆماسی كورد (فاكته‌ری خۆیی) هاوشانی له‌باری ره‌وشی ناوخۆیمان (فاكته‌ری خۆیی) ده‌توانن له‌گۆڕه‌پانی نێوده‌وڵه‌تییدا (فاكته‌ری ده‌ره‌كی) پرسه‌كه‌مان پێشبخه‌ن.
ده‌ستپێكی هه‌وڵێكی له‌م جۆره‌ش له‌وه‌وه ده‌بێت كه ئهدهبیاتهكهمان تێزی نوێ و رووانینی نوێی سه‌رده‌مانه بخاته نێو باس و توێژینهوهكانییهوه.
په‌راوێزه‌كان:
-1ده‌رباره‌ی مانا‌و ره‌هه‌نده‌كانی كوردایه‌تی و ئه‌ده‌بیاتی كوردایه‌تی بڕوانه بابه‌تی: ئه‌ده‌بیاتی كوردایه‌تیش پێویستی به بژار و گه‌شه‌پێدانه. رێبازی نوێ ژماره (18) ل 41-54
-2 الاتحاد الوطني الكردستاني لماذا؟ چاپخانه‌ی شه‌هید ئیبراهیم عه‌زۆ.
-3رێبازی نوێ، سه‌رچاوه‌ی پێشوو ل52
-4دادپه‌روه‌ریی كۆمه‌ڵایه‌تی له رێباز‌و فیكری «ی.ن.ك»دا كوردستانی نوێ ژ؛ 696 چوارشه‌ممه (1/6/1994).
-5له‌كتێبـی «گفتوگۆی شۆڕش له‌گه‌ڵ میریدا» ورده‌كاریی موفاوهزهو ره‌هه‌نده جیاجیاكانی چاره‌سه‌ری پرسی كورد له كوردستانی عیراقدا روونكراوه‌ته‌وه. ئه‌و كتێبه به‌یه‌كێك له به‌رهه‌مه نایابه‌كانی ئه‌ده‌بیاتی كوردایه‌تی شۆڕشی نوێ ده‌ژمێردرێت.
-6 جلال طالباني- حول القضیة الكردیة في العراق. منشورات دار أرارات للثقافة والنشر. بیروت چاپی دووه‌م 1996.
-7هه‌مان سه‌رچاوه‌ی پێشوو. ل28.
-8چه‌ند سه‌ره‌قه‌ڵه‌مێكی تر ده‌رباره‌ی ئه‌ده‌بیاتی كوردایه‌تی-ئه‌ده‌بیاتی شۆڕشی نوێ - 1975-1991- رێبازی نوێ -ژماره (19)-ساڵی 2000-ل90.
-9 (ئه‌م گۆڤارهمان پێویسته) -سه‌روتاری (رێبازی نوێ)، ژماره (1) ساڵی 1993 ل5-6.
-10جه‌لال تاڵه‌بانی -راپۆرتی سیاسیی-په‌سه‌ندكراوی یه‌كه‌مین كۆنگره‌ی گشتیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان 27/1-14/2/1992-ل53-54.
-11هه‌مان سه‌رچاوه‌ی پێشوو ل54.
-12هه‌مان سه‌رچاوه‌ی پێشوو ل54
-13هه‌مان سه‌رچاوه‌ی پێشوو ل54
-14هه‌مان سه‌رچاوه‌ی پێشوو ل55
-15هه‌مان سه‌رچاوه‌ی پێشوو ل56
-16له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌و كادرانی پێشمه‌رگه‌دا مام جه‌لال سه‌ده‌یه‌ك له‌خه‌باتی كوردایه‌تی هه‌ڵده‌سه‌نگێنێ كوردستانی نوێ، (ژ): (2047) (15/1/2000) ل1.
-17 فه‌ره‌یدون عه‌بدولقادر، هه‌لومه‌رجی ده‌ولی له‌بار، هه‌لومه‌رجی ناوخۆیی ناله‌بار، كوردستانی نوێ، به‌شی یه‌كه‌م، (ژ): (679)ی رۆژی 8/5/1994-ل3.
ئه‌مه پوخته‌یه‌كه له به‌شێك له كتێبـی ״مه‌سه‌له‌ی توتنه‌كه״.
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
سالار مەحمود: ماف بۆ مامۆستایانی ئایینی خۆبەخش دەگەڕێنینەوە
05:13 PM - 2024-09-20 -
وەفدێکی باڵای یەکێتیی بەشداری یادی دامەزاندنی کۆماری چین دەکات
11:02 AM - 2024-09-20 -
بەهەوڵی فراکسیۆنی یەکێتی هاوردەکردنی تەماتە قەدەغەدەکرێت
03:09 PM - 2024-09-19 -
فەهمی بورهان: سەرژمێری دوردەبێت لەمەرامی سیاسی
02:56 PM - 2024-09-19
ئەمانەش ببینە
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 8 ملیار دینارە
09:03 AM - 2024-09-20
یه‌كێتی به‌كاندیدی گه‌نج و خاوه‌ن بڕوانامه‌وه ده‌چێته هه‌ڵبژاردنه‌وه
05:54 PM - 2024-09-19
كۆمسیۆن بۆ دیاریكردنی وادەی دەستپێكردنی بانگەشە كۆدەبێتەوە
01:50 PM - 2024-09-19
١١ مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان ده‌چێته ناو توێژه‌رانی جیهانه‌وه
12:43 PM - 2024-09-19
زۆرترین خوێنراو
-
سالار مەحمود: ماف بۆ مامۆستایانی ئایینی خۆبەخش دەگەڕێنینەوە
کوردستان 05:13 PM - 2024-09-20 -
ئاسایش تۆمەتبارانی تەقەکردنەکەی سلێمانی دەستگیردەکات
کوردستان 11:10 AM - 2024-09-20 -
وەفدێکی باڵای یەکێتیی بەشداری یادی دامەزاندنی کۆماری چین دەکات
کوردستان 11:02 AM - 2024-09-20 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 8 ملیار دینارە
کوردستان 09:03 AM - 2024-09-20