قوباد تاڵەبانی: توانای مرۆیی باشمان هەیە و رێکنەخراوە
کوردستان 06:31 PM - 2024-05-06قوباد تەڵەبانی و وەفدی وەزارەتی خوێندنی باڵا و زانکۆکانی ئوردن
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران پێشوازیکرد لە وەفدێکی وەزارەتی خوێندنی باڵا و زانکۆکانی ئوردن بە سەرۆکایەتیی د.مەئمون ئەلدوبعی و لە کۆبوونەوەی نێوانیاندا چۆنییەتی پەرەپێدانی پەیوەندییە ئاکادیمییەکانی نێوان هەردوولا تاوتوێ کرا.
لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا کە ڕۆژی دووشەمە، 6ی ئایاری 2024 لە هەولێر بەڕێوەچوو و تیایدا هەر یەکە لە ئارام محەمەد قادر، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێم و فوئاد ئەلمەجالی کونسوڵی گشتیی ئوردن لە هەرێم ئامادەی بوون، باس لە پەیوەندیی مێژویی نێوان ئوردن و کوردستان کرا و رۆڵی سەرۆک مام جەلال وەک دروستکەری ئەو پەیوەندییە مێژووییە بەرز نرخێندرا و جەخت کرایەوە لەسەر کارکردنی هاوبەش بۆ بەهێزکردنی زیاتری پەیوەندییەکان لە بواره جیاوازەکاندا.
لە بەشێکی کۆبوونەوەکەدا، جێگری سەرۆک وەزیران ستایشی ئەنجامدانی دیداری خوێندنی باڵای ئوردن _ کوردستانی کرد و ئاماژەی بە گرنگیی دیدارەکەدا لە پتەوکردنی پەیوەندیی ئەکادیمی لەنێوان هەردوو وڵات.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا وەفدی میوان ئامادەیی وڵاتەکەیان دەربڕی بۆ هاوکاری هەرێم لە بواری گەشەپێدان بە کەرتی خوێندنی باڵادا. هەردوولاش هاوڕابوون لەسەر گرنگیی ئیمزاکردنی پەیماننامەی لێکتێگەیشتن لەنێوان زانکۆکانی هەرێم و ئوردن بە مەبەستی ئاڵوگۆری ئەزمون و پسپۆڕی و بەهێزکردنی پەیوەندیی ئەکادیمی، بەتایبەتیش لە بوارەکانی تەندروستی و گەشتوگوزار و ژینگە.
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، جێگری سەرۆک وەزیران باسی لەوەکرد کە پێویستە زانکۆکان رۆڵی زیاتر ببینن لە گەشەپێدانی هەرێم و لەگەڵ پێویستی بازاردا زیاتر خۆیان بگونجێنن. وتیشی: لە کوردستان توانای مرۆیی زۆر باش هەیە، بەڵام نەتوانراوە وەک پێویست ئەو توانا مرۆییە رێکبخرێت و لەگەڵ پێویستییەکانی بازاڕدا بگونجێنرێت، هەربۆیە پێویستە زانکۆکان لەم بوارەدا زیاتر خۆیان پێش بخەن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
هێزی پێشمەرگە و سوپای عیراق و هاوپەیمانان کۆبونەوەی باڵا دەکەن
09:34 PM - 2024-05-18 -
نێروەیی: هەواڵەکەی خەبات پەیامێکی هەواڵگرییە
05:33 PM - 2024-05-18 -
کتێبی شەو لەكێوان ناساندنی بۆ كرا
11:36 AM - 2024-05-18 -
ساڵیادی کۆچی دوایی عادل موراد بەڕێوەچوو
11:08 AM - 2024-05-18
ئەمانەش ببینە
لەهەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەماندا عیساوی پێش مەشهەدانی کەوت
05:45 PM - 2024-05-18
دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی ئەنجومەنی نوێنەران دەستیپێکرد
04:10 PM - 2024-05-18
سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی: دانانی پارێزگارێک بۆ کەرکوک کێشەکان چارەسەر دەکات
12:33 PM - 2024-05-18
شەش ساڵ بەسەر کۆچی دوایی عادل موراد دا تێدەپەڕێت
09:11 AM - 2024-05-18
زۆرترین خوێنراو
-
جاسوسی
بیروڕا 09:23 PM - 2024-05-18 -
لەهەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەماندا عیساوی پێش مەشهەدانی کەوت
عیراق 05:45 PM - 2024-05-18 -
نێروەیی: هەواڵەکەی خەبات پەیامێکی هەواڵگرییە
کوردستان 05:33 PM - 2024-05-18 -
دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی ئەنجومەنی نوێنەران دەستیپێکرد
کوردستان 04:10 PM - 2024-05-18 -
سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی: دانانی پارێزگارێک بۆ کەرکوک کێشەکان چارەسەر دەکات
کوردستان 12:33 PM - 2024-05-18 -
کتێبی شەو لەكێوان ناساندنی بۆ كرا
کوردستان 11:36 AM - 2024-05-18 -
ساڵیادی کۆچی دوایی عادل موراد بەڕێوەچوو
ی ن ک 11:08 AM - 2024-05-18 -
ئهنجومهنی نوێنهران بۆ ههڵبژاردنی سهرۆكهكهی كۆدهبێتهوه
عیراق 09:46 AM - 2024-05-18