riklam

وەفدێکی یەکێتی بەشداری لە جەژنی قیامەی مەسیحیەکان دەکات

ی ن ک 08:56 PM - 2024-05-05
بەشداری وەفدی یەکێتی لە جەژنی قیامەی مەسیحی PUKMEDIA

بەشداری وەفدی یەکێتی لە جەژنی قیامەی مەسیحی

یەکێتی

پاشنیوەرۆی  ٥ ی ٥ی  ٢٠٢٤ وەفدێکی یەکێتی لە مەڵبەندی نەینەوا بەسەرۆکایەتی ئاراس محەمەد ئاغا لێپرسراوی مەلبەندی بەمەبەستی پیرۆزبایی جەژنی قیامەی کەنیسەی رۆژهەلاتی (السريانی) خوشك و برایانی مەسیحی لە سنوری پارێزگای نەینەوا سەردانی کەنیسەکانی ناحیەکانی بەرتلە و بەعشیقە و بەحزانیە لە سنوری پارێزگای نەینەوا کرد.


وەفدەکە  ژمارەیەك کەسایەتی و گەورەی پیاوانی کریستیانەکانیان بەسەرکردەوە  و پیرۆزبایی سەرۆك بافڵ جەلال تالەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و سەرکردایەتی یەکێتیان گەیاندە خوشك و برا مەسیحیەکان و ھیوایخواست ھەمیشە لە جەژن و خۆشی دابن ، هاوکات پشتیوانی بەردەوامی یەکێتیان بۆ کریستیانەکان دەربری وەکو پێکهاتیەکی سەرەکی لە پارێزگاکە.

 

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket