riklam

هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ بنەماڵەی خەسرەوی حەمەی محە

پرسەنامە 06:08 PM - 2024-05-05
پرسەنامە PUKMEDIA

پرسەنامە

پرسەنامە

قوباد تاڵەبانی لێپرسراوی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال، بۆ کۆچی دوایی (خەسرەوی حەمەی محە) پرسەنامەیەک ئاڕاستەی بنەماڵەکەیان دەکات.


دەقی پرسەنامەکە:

 

بەڕێزان خێزان و خانەوادەی خەسرەوی حەمەی محە

بەبیستنی هەواڵى کۆچی دوایی (خەسرەوی حەمەی محە)، نیگەران و دڵگران بووم.
کۆچکردوو لەخێزانێکی تێکۆشەر و قوربانیدەری رێگەی کوردایەتی و بەرگریکردن لەنیشتمان بوو و لەوپێناوەشدا شەهید جەلال و شەهید ئەنوەری برای گیانی خۆیان بەخت کرد. 
بەم بۆنە غەمناکەوە پرسەو سەرەخۆشی لەئێوە و خانەوادە نیشتمانپەروەرەکەتان دەکەم و هاوبەشی خەمتانم. 
خواى گەورە لەکۆچکردوو خۆش بێت و جێگاى بەهەشت بێت، سەبورى و دڵنەواییش بەهەموو لایەک ببەخشێت. 

انا لله و انا الیه راجعون 

قوباد تاڵەبانی
لێپرسراوی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال

 

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket