کۆمسیۆن لە 90٪ی ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردن تەواودەکات
کوردستان 10:53 AM - 2024-05-04
PUKMEDIA
لۆگۆی کۆمسیۆن
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق لە
ئامادەکارییەکانی بەردەوامە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی
کوردستان کە بڕیارە لە رۆژی 10ی 6ی 2024 دا ئەنجام بدرێت و لێپرسراوی ئۆفیسی
سلێمانی کۆمسیۆنیش دەڵێت: "کۆمسیۆن لە 90٪ی ئامادەکارییەکانی بۆ هەڵبژاردنی
پەرلەمانی کوردستان تەواوکردووە و پڕۆسەی وەرگرتنەوەی کارتی دەنگدان لەلایەن دەنگدەرانەوە
بەردەوامە".
نزیکەی 100 هەزار دەنگدەر لە سلێمانی کارتی دەنگدانیان وەرگرتووە
ئامانج عەزیز لێپرسراوی ئۆفیسی سلێمانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی
هەڵبژاردنەکانی عیراق بە وێبسایتی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "سەرجەم کار و ئامادەکارییەکانمان بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی
پەرلەمانی کوردستان بەردەوامی هەیە و 90٪ـی کارەکانمان تەواوبووە و ئەوەی کە ماوە تەنها
وەرەقەی دەنگدان و هەندێک کاری لۆجیستییە".
"لە پارێزگای سلێمانی زۆرترین کارتی دەنگدان چاپ کراوە و لە
دوو مانگی رابردوودا نزیکەی 100 هەزار کارتی دەنگدان دراوەتەوە بە دەنگدەر و لەئێستاشدا
هەفتانە نزیکەی 15 هەزار دەنگدەر کارتەکانیان وەردەگرنەوە"، ئامانج عەزیز وادەڵێت.
ئۆفیسی هەولێری کۆمسیۆن: کارەکانی کۆمسیۆن بەردەوامن
هاوکات ئۆفیسی ھەڵبژاردنەكانی ھەولێر لە راگەیەندراوێکدا
ئاماژەی بەوەداوە کە ئامادەکارییەکان بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان
بەردەوامی هەیە و ئەو دەنگۆیانەی پێشتر باسی راگرتنی کارەکانی کۆمسیۆنیان لەبارەی
هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانەوە دەکرد دوورە لە راستییەوە.
وتەبێژی کۆمسیۆن: ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردن بەردەوامە
ئامادەکارییەکان بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان
بەردەوامە و وتەبێژی کۆمسیۆن ئەو دەنگۆیانە رەت دەکاتەوە کە باس لە دواخستنی
هەڵبژاردن دەکەن.
پێشتریش جومانە غەلای وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی
هەڵبژاردنەکانی عیراق بە وێبسایتی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "ئامادەکارییەکانمان بۆ هەڵبژاردنی خولی
شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەردەوامی هەیە و هەموو ئەو دەنگۆیانەی باس لە راگرتنی
ئامادەکارییەکانی کۆمسیۆن دەکەن بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دورن لە
راستییەوە".
"وەک رابردوو
کۆمسیۆن لە ئامادەکارییەکانی بەردەوامە و دابەشکردنی کارتی دەنگدان لە بنکەکانمان
لەهەرێمی کوردستان بەردەوامی هەیە و لە 173 ناوەندى تۆمارکردن لە ناوچەکانى هەرێمى
کوردستان دابەشکردنى کارتى بایۆمەترى بەردەوامە و بەهیچ شێوەیەک کۆمیسیۆن کارەکانى
رانەگرتووە"، وتەبێژی کۆمسیۆن وای وت.
رۆژی 3-3-2024، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ جاری چوارەم وادەی
بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستانی دیاریکرد و بڕیاریدا رۆژی
10ی 6ی 2024 هەڵبژاردنەکە ئەنجام بدرێت، لە ئێستاشدا کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی
عیراق لە 90٪ی کارەکانی بۆ هەڵبژاردن تەواوکردووە و کاروبارەکانیشی بەردەوامە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
بەریتانیا چەند بڕیارێک دژی پەنابەران دەردەکات
11:27 AM - 2025-11-17 -
پلەکانی گەرما نزمتر دەبنەوە
10:32 AM - 2025-11-17 -
عیراق توانای بەرگری خۆی بەهێز دەكات
08:09 PM - 2025-11-16 -
هەزاران حەبی هۆشبەر دەستی بەسەرداگیرا
11:02 AM - 2025-11-16
ئەمانەش ببینە
كارهبای سلێمانی: بەشێکی زۆر لەخاوەن موەلیدەکان گرێبەستیان لەگەڵ کردوین
10:20 AM - 2025-11-17
150هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
09:15 AM - 2025-11-17
سەرۆك بافڵ سەرەخۆشی لە سەرۆككۆمار دەكات
07:54 PM - 2025-11-16
بڕیار لەسەر خەرجكردنی مووچەی مانگی 9ی هەرێم دەدرێت
07:22 PM - 2025-11-16
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆك بافڵ سەرەخۆشی لە سەرۆككۆمار دەكات
عیراق 07:54 PM - 2025-11-16 -
بڕیار لەسەر خەرجكردنی مووچەی مانگی 9ی هەرێم دەدرێت
کوردستان 07:22 PM - 2025-11-16 -
قائیمقامی کۆیە: تهواوكردنی پڕۆژهكان لهسهر ئهركی ئیدارهی گشتی یهكێتی بهردهوامه
کوردستان 03:06 PM - 2025-11-16 -
وتەبێژی كۆمسیۆن بۆ PUKMEDIA: ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردن رادەگەیەنین
کوردستان 11:47 AM - 2025-11-16 -
هەزاران حەبی هۆشبەر دەستی بەسەرداگیرا
عیراق 11:02 AM - 2025-11-16 -
مووچهخۆرانی ههرێم مهترسی دووبارهبوونهوهی سیناریۆكانی ساڵی رابردوویان ههیه
کوردستان 10:17 AM - 2025-11-16 -
سەرکەوتنی پەرلەمانی و ئەرکی نیشتیمانی
بیروڕا 10:15 AM - 2025-11-16 -
تیروپشکی 89 هەزار کەس بۆ فەریزەی حەج بەڕێوەدەچێت
کوردستان 10:05 AM - 2025-11-16







دابەزێنە

