riklam

قوباد تاڵەبانی: هەر هەوڵێک بۆ دواخستنی هەڵبژاردن رەتدەکەینەوە

کوردستان 05:41 PM - 2024-04-30
قوباد تاڵەبانی و باڵیۆزی بەریتانیا لە عیراق نووسینگەی رۆژنامەوانی قوباد تاڵەبانی

قوباد تاڵەبانی و باڵیۆزی بەریتانیا لە عیراق

قوباد تاڵەبانی

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران پێشوازی کرد لە ستیڤن هیچن، باڵیۆزی بەریتانیا لە عیراق و لە کۆبوونەوەی نێوانیاندا تاوتوێی پرسی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان و چەند بابەتێکی دیکەی جێی بایەخی هەردوولایان کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا کە رۆژی سێشەممە 30 نیسانی 2024 لە هەولێر بەڕێوەچوو و کونسوڵی گشتیی بەریتانیا بە وەکالەت و جێگری بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێم ئامادەیبوون، باڵیۆزی بەریتانیا لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانەوە پرسیاری لە جێگری سەرۆک وەزیران کرد و لای خۆیەوە قوباد تاڵەبانی، جەختی کردەوە لەسەر بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا و رایگەیاند: "دواخستنی لەوە زیاتری هەڵبژاردن زیان بە پێگەی هەرێم دەگەیەنێت و هەر هەوڵێک بۆ دواخستنی هەڵبژاردن رەتدەکەینەوە".

لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا باس لە هێرشکردنەسەر کێڵگەی گازی کۆرمۆر کرا کە چەند رۆژێک پێش ئێستا کرایە ئامانج، جێگری سەرۆک وەزیران نیگەرانی خۆی نیشاندا و رایگەیاند: "بەردەوامبوونی ئەمجۆرە هێرشانە زیان بە سەقامگیریی عیراق و کوردستان دەگەیەنێت". وتیشی: "لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ و لایەنە عیراقییەکان لەسەر خەتین بۆ دۆزینەوەی جێبەجێکارانی ئەو کردەوەیە و کاریش لەسەر کۆتاییهێنان بەم جۆرە هێرشانە دەکەن".

لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا باس لە دۆخی سیاسی و ئەمنی هەرێمی کوردستان و عیراق کرا و جەخت لە گرنگیی چارەسەرکردنی هەر گرفتێکی سیاسی کرایەوە لەڕێی گفتوگۆوە.
PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket