riklam

مەکتەبی سیاسی: بەپێداگری یەکێتی جەژنی ئەمساڵ ئاسۆی باشبونی گوزرانە

کوردستان 07:00 PM - 2024-04-09
لۆگۆی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA

لۆگۆی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بەبۆنەی جەژنی رەمەزانەوە، پیرۆزبایی لە موسوڵمانانی کوردستان، عیراق و جیهان دەکات و راشیدەگەیەنێت: "جەژنی ئەمساڵ هاوکاتە لەگەڵ ئاسۆی باشبوونی گوزەران و بژێوی هاووڵاتیان، کە داوا و پێداگری هەمیشەیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بوو".

دەقی پەیامەکەی مەکتەبی سیاسی

بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی رەمەزان، پیرۆزبایی گەرم لە موسڵمانانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەین.

ئومێد دەکەین خوای گەورە نزا و رۆژوی هەموو لایەکی قبوڵ کردبێت ، جەژنیش ببێتە فاکتەری زیاتری گەردەن ئازادیی و قوڵبوونەوەی گیان برایەتی و پێکەوەژیان ، کۆمەڵانی خەڵکی  کوردستان و تێکڕای عێراقیش رۆژانی جەژن بە ئارامی و خۆشییەوە  بەسەربەرن.

جەژنی ئەمساڵ هاوکاتە لەگەڵ ئاسۆی باشبوونی گوزەران و بژێوی هاوڵاتیان، کە داواو پێداگری هەمیشەیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بوو بەو ئومێدەی ببێتە جەژنی گەشانەوەی دیموکراسی و هەڵبژاردنیش لە ئایندەی نزیکدا ببێتە راستییەکی بەرجەستە بۆ گەلەکەمان کە شایستەی هەموو خزمەت و گیانبازیەکە.

مەکتەبی سیاسیی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket