riklam

سەرۆک بافڵ: کۆچی دوایی ئیسماعیل مەردان نیگەرانی کردم

پرسەنامە 11:35 PM - 2024-03-30
 بافڵ جەلال تاڵەبانی  سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان  ​ نوسینگەی رۆژنامەوانی سەرۆک بافڵ

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ​

سەرۆک بافڵ

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ کۆچی دوایی هەڤاڵ (ئیسماعیل مەردان)ی تێکۆشەر، دۆستی دێرینی سەرۆک مام جەلال، پرسەنامەیەک ئاڕاستەی بنەماڵەکەیان دەکات.

 

دەقی پرسەنامەکە:

 

کۆچی دوایی هەڤاڵ (ئیسماعیل مەردان)ی تێکۆشەر، دۆستی دێرینی سەرۆک مام جەلال و کەسایەتیی دیاری دەڤەری گەرمیان لە دڵەوە نیگەرانیکردم.

بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسە و هاوخەمیی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی کەسوکار و بنەماڵە سەربەرزەکەیان دەکەم کە نموونەیەکی باڵان لە مێژووی خەبات و تێکۆشانی گەلی کورددا.

لەخوای گەورە داواکارم کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شادبکات و سەبووری بەهەموولایەک ببەخشێت.

دڵسۆزتان 
بافڵ جەلال تاڵەبانی 
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

 

PUKMEDIA

Riklam

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket