riklam

سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین

جیهان 10:31 PM - 2024-03-28
سەرۆکی یەکێتی و نوێنەری سەرۆکی روسیا PUKMEDIA

سەرۆکی یەکێتی و نوێنەری سەرۆکی روسیا

سەرۆک بافڵ

‌‎ بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەگەڵ میخائیل بۆگدانۆڤ، نوێنەری تایبەتی سەرۆکی رووسیا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و وڵاتانی ئەفریقا و جێگری وەزیری دەرەوەی روسیا کۆبووەوە.

 

‌‎لە کۆبوونەوەکەدا كە دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، لێپرسراوی مەکتەبی پەیوەندییەکان ئامادەبوو، سەرۆك بافڵ دوایین پێشهاتە سیاسییەكانی ناوچەكەی روونكردەوە و بەردەوامیی گفتوگۆكانیشی لەپێناو چارەسەركردنی كێشەكان دووپاتكردەوە و رایگەیاند، یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەسەر رێبازی سەرۆك مام جەلال هەنگاو دەنێت و هەمان ئەو سیاسەتە پەیڕەو دەكات كە خۆی لە چارەسەری ئاشتییانە و پاراستنی سەروەریی خاكی وڵاتان دەبینێتەوە.

 

‌‎لەدرێژەی كۆبوونەوەكەدا دۆخی ئابووری و ئەمنیی ناوچەكە گفتوگۆی لەبارەوەكرا و هەردوولا جەختیان لە فراوانكردنی هەماهەنگییەكان و هاریكارییەكانی نێوان هەردوولا كردەوە بەشێوەیەك خزمەت بە بەرژەوەندییە باڵاكانی هەردوولا بكات.

 

PUKMEDIA


ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket