riklam

سەعدی پیرە: یەکێتی پەلامارە تیرۆرستیەکەی مۆسکۆ ئیدانە دەکات

ی ن ک 07:23 PM - 2024-03-25
سەردانی سەعدی پیرە بۆ کونسوڵخانەی روسیا PUKMEDIA

سەردانی سەعدی پیرە بۆ کونسوڵخانەی روسیا

یەکێتی

بەمەبەستی دەربڕینی هاوخەمی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان بۆ گەل و حکومەتی رووسیای فیدڕاڵ ، بەهۆی ئەو پەلامارە تیرۆرستیەی کە ڕۆژی ٢٢/٣/٢٠٢٤ لە کرۆکس سیتی هۆڵ لە مۆسکۆ لەلایەن چەند چەکدارێکەوە ئەنجامدراو ژمارەیەکی زۆر هاووڵاتیانی سڤیل بوونە قوربانی، دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەکتەبی سیاسی و وتەبێژی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان سەردانی کونسوڵخانەی گشتی کۆماری رووسیای فیدڕاڵی لە هەرێمی کوردستان کرد و لە نزیکەوە هاوخەمی و سەرە خۆشی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی و سەرکردایەتی یەکێتیی بە کونسڵخانە و دیبلۆماتکارەکانی راگەیاند. 

سەعدی ئەحمەد پیرە رایگەیاند: "بەتوندی ئیدانەی ئەو پەلامارە تیرۆرستییە دەکەین و سەرەخۆشی لە بنەماڵەی قوربانییەکان دەکەین و هیوای زوو چاکبوونەوەش بۆ بریندارانی پەلامارەکە دەخوازین".

 

"خوازیارین لە رێگەی کونسڵخانەی گشتی رووسیاوە هاوخەمیمان بە تەواوی گەل و حکومەتی رووسیای فیدڕاڵ بگەیەنن"، وتەبێژی یەکێتی وای وت.

 

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket