riklam

سەمیر هەورامی: لەجیاتی تۆمەت مافی مووچەخۆران دەستەبەر بکرێن

کوردستان 11:25 PM - 2024-03-22
سەمیر هەورامی PUKMEDIA

سەمیر هەورامی

قوباد تاڵەبانی

وتەبێژی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لە رونکردنەوەیەکدا رایدەگەیەنێت: " لەبری لێدوان و قسەو تۆمەت بەخشینەوە، واباشتر بوو بەهەموومانەوە هەوڵی چارەسەر کردنی گرفتەکان بدەین و مافی موچەخۆران دەستەبەر بکەین".


سەمیر هەورامی وتەبێژی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێم لە رونکردنەوەیەکدا رایدەگەیەنێت: "کەسێک بەناو وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە لێدوانی داوە لەبارەی بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی و مافی موچەخۆرانی کوردستانەوە، لەمبارەیەوە بە پێویستی دەزانین بەم دووخاڵە وەڵامی بدەینەوە:


یەکەم:  لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمدا، کەسێکمان نەبووە و نییە کە وەک وتەبێژ، هەڵوێستەکانی تەعبیری لە سیاسەت و بۆچونەکانی تیمی وەزاری یەکێتی بکات، بەڵکو ئەو کەسەی بەناوی وتەبێژی حکومەتەوە قسە دەکات، تەنها تەعبیر لە خۆی و تیمە وەزاریەکەیان دەکات بۆیە ئەوەی وتوویەتی هیچ پەیوەندییەکی بە یەکێتییەوە نییە.


دووەم: لەبری لێدوان و قسەو تۆمەت بەخشینەوە، واباشتر بوو بەهەموومانەوە هەوڵی چارەسەر کردنی گرفتەکان بدەین و مافی موچەخۆران دەستەبەر بکەین.  هەرێمی کوردستان و دەستکەوتەکان بەبێ متمانە و پشتگیری خەڵکی کوردستان و تەنها بە دروشم ناپارێزرێت.

 

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket