riklam

مەکتەبی سیاسی بەسەرپەرشتی سەرۆک بافڵ کۆبووەوە

کوردستان 05:18 PM - 2024-03-12
ئەرشیف... مەکتەبی سیاسی PUKMEDIA

ئەرشیف... مەکتەبی سیاسی

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەرۆک بافڵ

مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە سەرپەرشتی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کۆبووەوە و چەند پرسێکی گرنگی تاوتوێ کرد کە پرسی هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان لە گرنگترین پرسەکان بوو.

سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە وێبسایتی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان  PUKMEDIA ی راگەیاند: "ئەمڕۆ سێشەممە 12ـى ئازارى 2024، بە سەرپەرشتی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، مەکتەبی سیاسی کۆبووەو چەند پرسێکی گرنگی تاوتوێ کرد، کە لە سەرەکیترین تەوەرەکان پرسی هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان بوو".

 

"کۆبوونەوەکانی مەکتەبی سیاسی لەبارەی پرسی هەڵبژاردن و چەند پرسێکی دیکە بەردەوامی دەبێت و لەوچوارچێوەیەشدا بڕیارە رۆژی هەینی 15-3-2024، جارێکی دیکە مەکتەبى سیاسى کۆببێتەوە"، سەعدی ئەحمەد پیرە وادەڵێت.
PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket