riklam

لەسەر داوای پەرلەمانتارێکی یەکێتی سودانی یەک ملیار دینار بۆ هەڵەبجە دەنێرێت

کوردستان 04:28 PM - 2024-03-10
هەڵەبجە PUKMEDIA

هەڵەبجە

لەسەر داوای ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، سەرۆکوەزیرانی عیراق بڕیاریدا یەک ملیار دینار بۆ هەڵەبجە بنێرێت.

چرۆ حەمەشەریف ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەسەر پشکی پارێزگای هەڵەبجە بە وێبسایتی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "لەسەر داوای من و بە پشتیوانی د. خالید شوانی وەزیری دادی عیراق، محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عیراق بڕیاریدا بڕی یەک ملیار دینار بۆ پارێزگای هەڵەبجە بنێرێت".

"ئەو داواکاریەمان لە چوارچێوەی خزمەتکردنی هەڵەبجەییەکاندا دێت، بەتایبەت لە ئێستادا کە لە ساڵیادی کارەساتی کیمیابارانی هەڵەبجە نزیکدەبینەوە و ئەو پارەیەش بۆ پڕۆژەیەک لە پارێزگای هەڵەبجە تەرخانکراوە"، چرۆ حەمەشەریف وادەڵێت.
PUKMEDIA

دەقی داواکاری پەرلەمانتارەکەی یەکێتی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket