riklam

هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی بێستوون عەدنان

پرسەنامە 11:21 AM - 2024-03-05
قوباد تاڵەبانی لێپرسراوی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال نوسینگەی رۆژنامەوانی قوباد تاڵەبانی

قوباد تاڵەبانی لێپرسراوی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال

پرسەنامە

قوباد تاڵەبانی لێپرسراوی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال، بۆ کۆچی دوایی  (بێستوون عەدنان) پرسەنامەیەک ئاڕاستەی بنەماڵەکەی دەکات:

 

دەقی پرسەنامەکە:

 

بەڕێزان خێزان و خانەوادەی بێستوون عەدنان

بەبیستنی هەواڵى کۆچی دوایی (بێستوون عەدنان)، نیگەران و دڵگران بووم. 

کۆچکردوو (بێستوون عەدنان) کەسایەتییەکی دیاری وەرزشی شاری کەرکوک و ئەندامی دەستەی کارگێڕی یانەی وەرزشی سۆلاڤ بوو، کۆچکردنی جێگەی داخە. 

بۆ ئەم خەمە، پرسە و سەرەخۆشی لەخۆتان و خانەوادە و هاوڕێ و هەموو وەرزشەوان و وەرزش دۆستان دەکەم، خواى گەورە لەکۆچکردوو خۆش بێت و جێگەی بەهەشت بێت، سەبورى و دڵنەواییش بەهەموو لایەک ببەخشێت. 

انا لله وانا اليه راجعون

قوباد تاڵەبانی
لێپرسراوی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال

 

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket