سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی سیاسی توركمان: بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی لە دژی ئێمە نییە
کوردستان 10:39 AM - 2024-02-28
PUKMEDIA
عه‌بدولباست خالید
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی سیاسی توركمان له هه‌ولێر لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ سایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA، ئاشكرایدەكات:" تورکمانەکان دەستخۆشی لە بڕیارەکەی
دادگای فیدراڵی دەکەن و پێیانوایە کە بڕیارەکە دژی پێکهاتەی تورکمان نییە، راشیدەگەیەنێت:
"هیوادارم بڕیارەکەی دادگا ببێتە هەوێنی ئاشتی و برایەتی و خۆشەویستی نێوان
تورکمانەکان و کوردەکان و سەرجەم پێکهاتەکان".
عه‌بدولباست خالید ئاماژەبەوەشدەکات: "هیچ جیاوازییەکمان
نەبووە لەگەڵ پێکهاتەکانی دیکە، بەڵام زەلیلکراوین بەدەستی
حزبێکی دیاریکراو، پێویستیش ناکات هەندێک حزبی سیاسی فرمێسکی تیمساحیمان بۆبڕێژن".
دەقی چاوپێکەوتنەکە...
* ئایا بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی دژی تورکمانەکان بوو؟
-عه‌بدولباست خالید: "بڕ‌یاره‌كه‌ی دادگای فیدراڵی سه‌باره‌ت به كۆتاییهێنان به كورسی پێكهاته‌كان له‌په‌رله‌مانی كوردستان، ته‌واو یاساییه و ده‌ستخۆشی له‌و بڕ‌یاره ده‌كه‌ین، چونكه بڕ‌یاره‌كه‌ی دادگای فیدراڵی بۆ نه‌هێشتنی كورسی كۆتاكانه نه‌ك دژی پێكهاته‌ی توركمان بێت و بڕیارەکە هێرش نییە بۆ پێکهاتەی تورکمان، هاوکات بەو بڕیارە دادگای فیدراڵی زۆر شتی بۆئێمە و خەڵکی ئاشکراکرد ، هیوادارم بڕیارەکە ببێتە هەوێنی ئاشتی و برایەتی و خۆشەویستی نێوان تورکمانەکان و کوردەکان و
سەرجەم پێکهاتەکان".
* ئەدای سیاسی پێکهاتەکانی پەرلەمان چۆن هەڵدەسەنگێنیت؟
-عه‌بدولباست خالید: "وەک ئەنجومەنی سیاسی
تورکمانی کوردستان ئەدای سیاسی پێکهاتەکانمان بەدڵنەبوو، لەبەرئەوەی چەواشەکاری
دەکەن و دروستکراون بۆ ناشرینکردنی نەتەوەی تورکمان، ئێمە نەتەوەیەکین هەزاران ساڵە
هەین، من ناتوانم خیانەت لە نەتەوەی خۆم بکەم،
حزبە سیاسییەکانیش پێویست ناکات فرمێسکی تیمساحی لەسەر بابەتی پێکهاتەکان بڕێژن".
* پێکهاتەکان لە هەڵبژاردنی داهاتوودا چیدەکەن بۆ وەرگرتنی
مافەکانیان؟
-عه‌بدولباست خالید: "لەئێستادا هەڵبژاردنمان لەپێشە، پێکهاتەکانیش دەتوانن بە
هاوپەیمانێتییەک لە کورسی کۆتاکان زیاتر بەدەستبهێنن، بەڵام پێکهاتەکان پاشکۆیەتی
حزبێکی دیاریکراویان دەکرد و پارەیان تێدا سەرفدەکرا و ئەوانیش ئاگایان لە
بارودۆخی میللەت نەمابوو، چیدیکە رێگانادەین هیچ حزبێکی سیاسی پێشێلی مافەکانمان بکات، وەکچۆن برا کوردەکانمان لە
بەغدا دەڵێن ئێمە دووەم نەتەوەین لە عیراق و مافەکانیان وەردەگرن، لێرەش پەرلەمان
و حکومەت هەیە و پێکهاتەکان دەتوانن مافەکانیان وەربگرن، میللەتی ئێمە دەبێت
نوێنەری خۆی دیاریبکات نەک کەسێک خۆی فەرز بکات، هەروەها ئه‌گه‌ر توركمانه‌كان له‌چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانێتییه‌كی یه‌كگرتووداو بێ كورسی كۆتا به‌شداری هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مانی كوردستان بكه‌ن، بێگومان له كورسی كۆتا زیاتر به‌ده‌ستده‌هێنن و ده‌بنه نوێنه‌ری راسته‌قینه‌ی توركمانه‌كان، نه‌ك وه‌ك ئه‌وه‌ی له رابردوودا هه‌بووه‌و بووبوونه پاشكۆ و كۆیله‌ی حزبێكی دیاریكراو".
* ئایا تورکمانەکان پێویستیان بە کورسی پێکهاتەکان هەیە؟
-عه‌بدولباست خالید: "وه‌ك چۆن كورد له عیراق نه‌ته‌وه‌ی دووه‌مه و له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق پێویستی به‌كورسی كۆتا نییه، به‌هه‌مان شێوه ئێمه‌ش له‌هه‌رێمی كوردستان پێویستمان به كورسی كۆتا نییه، ئه‌و كه‌سانه‌شی به‌ناوی توركمانه‌وه داوای كورسی كۆتا ده‌كه‌ن، گوزارشت له پێكهاته‌ی توركمان ناكه‌ن و به‌دوای به‌رژه‌وه‌ندی شه‌خسی و حزبی خۆیانه‌وه‌ن، هەروەها من وەک خۆم بڕوام بە کۆتا
نەبووە، لەبەرئەوەی ئێمە پێکهاتەیەکین و هیچ جیاوازیمان نەبووە لەگەڵ پێکهاتەکانی دیکە،
بەڵام زەلیلکراوین بەدەستی حزبێکی دیاریکراو، ئەگەر مافێکیشمان بوێت بە دانوستان
دەتوانین نمونەیەکی جوان پێشکەش بکەین، بەڵام ئەوەی کە هەبوو کۆتاکان تەنها
لەبەرژەوەندی خۆیان بڕیاریان دەدا، کۆتاکان با نەمێنن بەڵام پڕۆژەی دیکەمان هەیە".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
شێخ جەعفەرو کۆنسوڵی فەرەنسا پرسی پێکهێنانی حکومەتی نوێ تاوتوێ دەکەن
10:13 PM - 2026-07-06 -
قوباد تاڵەبانی لەگەڵ وەزیرانی دەرەوە و پیشەسازیی ئەلبانیا کۆدەبێتەوە
08:48 PM - 2026-07-06 -
نوێنەری یەکێتی بەشداری لە کۆڕبەندێکی نێودەوڵەتیی لە وڵاتی چین دەکات
05:10 PM - 2026-07-06 -
کێشەی وەرگرتنی گەنمی جووتیاران لە کەلار چارەسەرکرا
04:22 PM - 2026-07-06
ئەمانەش ببینە
شێخ جەعفەر ستایشی رۆڵی كۆنسوڵی گشتیی بەریتانیا لەپەرەپێدانی پەیوەندییەكاندا دەكات
07:46 PM - 2026-07-06
وتەبێژی ئاوی سلێمانی: پێدانی ئاو ئاسایی دەبێتەوە
06:17 PM - 2026-07-06
قوباد تاڵەبانی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی ئەلبانیا کۆبووەوە
04:57 PM - 2026-07-06
ئەنجومەنی نوێنەران کاتی لێپرسینەوە لە سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنەران دیاریدەکات
03:56 PM - 2026-07-06
زۆرترین خوێنراو
-
تف
بیروڕا 11:53 AM - 2026-07-06 -
سەڵاحەدین.. دەستبەسەر نزیكەی سێ ملیار دینار و چوار ئۆتۆمبێلدا گیرا
عیراق 11:48 AM - 2026-07-06 -
بەڕێوەبەری نوێی پۆلیس و رەگەزنامەی سلێمانی دەستبەکاربوون
کوردستان 10:30 AM - 2026-07-06 -
داهاتوو چاوەڕوانی دواکەوتووان ناکات
بیروڕا 10:05 AM - 2026-07-06 -
181هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:54 AM - 2026-07-06 -
ئەمڕۆ پەرلەمانی عیراق کۆبوونەوەکانی دەستپێدەکاتەوە
عیراق 09:23 AM - 2026-07-06 -
وەسیەتنامەكەی جەنەڕاڵ شەریف پاشا دۆزرایەوە
کوردستان 09:36 PM - 2026-07-05 -
دەرباز كۆسرەت رەسوڵ بەشداریی یادی دامەزراندنی پارتی كۆمۆنیستی چین دەكات
ی ن ک 09:21 PM - 2026-07-05







دابەزێنە

