سهرۆك بافڵ: كاری پێكهوهیی له ناوچهكه پهرهی پێبدرێت
کوردستان 02:11 PM - 2024-02-18سەرۆکی یەکێتی و راوێژکاری دیپلۆماسی سەرۆکی ئیمارات
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی
کوردستان لە پەراوێزی سێهەمین رۆژی بەڕێوەچوونی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، لەگەڵ
دکتۆر ئەنوەر گەرگەش، راوێژکاری دیپلۆماسی سەرۆکی ئیمارات، شێخ محەمەد بن زاید ئەلنەهیان
کۆبووەوە.
لەکۆبوونەوەکەدا جەخت لە هەماهەنگی و کاری هاوبەش کرایەوە لەپێناو
پاراستنی ئاسایشی ناوچەکە و رووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگە ئەمنییەکان.
سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی پەرۆشی یەکێتیی نیشتمانیی
کوردستانی دووپاتکردەوە بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکان و هاریکاری هاوبەشی زیاتر لەنێوان
هەردوولا بەشێوەیەک خزمەت بە سەقامگیری و ئاسایشی زیاتر بکات و وتی لەگەڵ ئەوەداین
کاری پێکەوەیی لە ناوچەکە پەرەی پێبدرێت و هەموو لایەک هاوکاربێت بۆ زاڵبوون بەسەر
ئاڵنگارییە ئەمنییەکاندا چونکە دۆخەکە هەستیارە و پێویستی بە بڕیاری دروست و سیاسەتی
حەکیمانە هەیە.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا دۆخی سیاسی و ئابووری
ناوچەکە گفتوگۆیان لەبارەوە کرا و جەختکرایەوە لە بەردەوامی دیالۆک و لێکگەیشتن لەنێوان
هەموو لایەنەکان لەپێناو دۆزینەوەی دەرەچەی دروست بۆ کۆتاییهاتن بە کێشەکان و چارەسەرکردنی
کێشەکان.
سەبارەت بە هەرێم و عیراق بیروبۆچوون ئاڵوگۆڕکرا
و سەرۆک بافڵ رۆشنایی خستەسەر هەوڵە بنیادنەرەکان بۆ گەیشتن بە ئەنجامی ئەرێنی و رێککەوتنی
نیشتمانیی لە نێوان حکومەتی هەرێم و بەغدا لەسەر بنەمای دەستووری و هاوبەشێتی راستەقینە
کە دیدگاکەی هێنانەدی ئامانجە باڵاکان و پێشکەشکردنی خزمەتکردنی زیاتر بێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
وەزیری کشتوکاڵ: وەک پارێزگاکانی دیکەی عیراق گەنمی جوتیارانی هەرێم وەردەگیرێت
11:14 PM - 2024-05-05 -
قوباد تاڵەبانی بەشداری پرسەی هاوسەری د.فوئاد حسێن دەکات
10:42 PM - 2024-05-05 -
سەرۆک بافڵ بەشداری پرسەی شێخی ئیمارات دەکات
01:36 PM - 2024-05-05 -
بازرگانێکی نێودەوڵەتی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکرێت
09:06 PM - 2024-05-04
ئەمانەش ببینە
کاسبکارانی هەولێر بەهۆی ئاگرەوە ملیۆنان دۆلار زیانیان بەردەکەوێت
12:17 PM - 2024-05-06
سهرباری رێگرییهكانی حكومهتی ههرێم 102 خێزانی ئاواره گهڕانهوه شهنگال
01:42 PM - 2024-05-05
ئهندامێكی لیژنهی دارایی: تهوتین دواكهوتنی مووچه چارهسهر دهكات
11:47 AM - 2024-05-05
٧٢ هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
09:23 AM - 2024-05-05
زۆرترین خوێنراو
-
وەزیری کشتوکاڵ: وەک پارێزگاکانی دیکەی عیراق گەنمی جوتیارانی هەرێم وەردەگیرێت
کوردستان 11:14 PM - 2024-05-05 -
قوباد تاڵەبانی بەشداری پرسەی هاوسەری د.فوئاد حسێن دەکات
کوردستان 10:42 PM - 2024-05-05 -
وەفدێکی یەکێتی بەشداری لە جەژنی قیامەی مەسیحیەکان دەکات
ی ن ک 08:56 PM - 2024-05-05 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ لەهەولێر بەشداری ژمارەیەک پرسە دەکات
پرسەنامە 07:56 PM - 2024-05-05 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ بنەماڵەی خەسرەوی حەمەی محە
پرسەنامە 06:08 PM - 2024-05-05 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی عەبدولستار محەمەد
پرسەنامە 04:39 PM - 2024-05-05 -
سهرباری رێگرییهكانی حكومهتی ههرێم 102 خێزانی ئاواره گهڕانهوه شهنگال
کوردستان 01:42 PM - 2024-05-05 -
سەرۆک بافڵ بەشداری پرسەی شێخی ئیمارات دەکات
ی ن ک 01:36 PM - 2024-05-05