riklam

بەئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن بەڕێوەدەچێت

جیهان 10:27 AM - 2024-02-16
  کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن 2024 MSC

کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن 2024

سەرۆک بافڵ

ئەمڕۆ 16-2-2024 کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن (MSC) 2024 کۆڕبەندی پێشەنگی جیهان بۆ مشتومڕ لەسەر سیاسەتی ئاسایشی نێودەوڵەتی لە شاری میونشنی ووڵاتی ئەڵمانیا بە بەشداری بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و زیاتر لە 450 بڕیاردەری باڵا و سەرکردەی ووڵاتان لە سەرانسەری جیهان دەستپێدەکات و  تا 18ی شوباتی 2024 بۆ ماوەی 3 رۆژ بەردەوام دەبێت.

سەرۆک بافڵ چەندین دیداری سیاسی گرنگ ئەنجامدەدات

هەر لەمیانی بەڕێوەچوونی کۆنفرانسەکەدا، سەرۆک بافڵ ژمارەیەک دیداری سیاسیی گرنگ لەگەڵ سەرکردە و لێپرسراوانی باڵای وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئەوروپا و ئەمریکا ئەنجامدەدات و سیاسەت و ستراتیژی یەکێتیی نیشتمانیی كوردستان لەبەرامبەر پرسە هەنووکەیی و چارەنووسسازەکاندا دەخاتەڕوو.

‎هاوکات تەوەرێکیتری دیدارەکانی سەرۆک بافڵ، پاراستنی سەقامگیری و دوورخستنەوەی هەرێمی کوردستان و عیراق دەبێت لە گرژییەکانی ناوچەکە، جگەلەوەی پرسی رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و فراوانکردنی هەماهەنگییەکان تاوتوێ دەکرێن.

کۆنفرانسەکە چەندین سەرکردە و بیرمەندی باڵا کۆدەکاتەوە

کۆنفرانسەکە جارێکی دیکە دەرفەتێکی گرنگ دەرەخسێنێت بۆ گفتوگۆیەكی جددی لە ئاستی باڵا لەسەر كێشە ئەمنییەکانی جیهان، سەرەڕای ئەوەش MSC کە لە پاییزی ساڵی ١٩٦٣ دامەزراوە، و لە کۆنفرانسی سەرەکی داهاتوودا یادی ٦٠ ساڵەی خۆی دەکاتەوە.

 

هەروەها دوای شەش دەیە لە دامەزراندنی لەلایەن ئیڤاڵد ڤۆن کلایستەوە، MSC جارێکی دیکە بڕیاردەران و سەرکردە بیرمەندە باڵاکان لە سەرانسەری جیهان کۆدەکاتەوە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر زەقترین نیگەرانییە ئەمنییە نێودەوڵەتییەکان لە شوباتی ٢٠٢٤.

 

ئەو بڕیارانەی لە میونشن دەدرێن

لە کۆنفرانسەکەدا هیچ دانوستانێکی رەسمیی ئەنجام نادرێت، بەڵام زۆرجار رێگاکان نەخشەیان بۆ دادەنرێت، بڕیارەکان ئامادە دەکرێن، چارەسەرەکان لەبەرچاو دەگیرێن، ئەمەش لە ژوورەکانی پشتەوەی ژوورەکانی هۆتێلی (بایریشەر هۆف) دەبێت، کە دەیان ساڵە چالاکییەکەی تێدا بەڕێوەدەچێت.

ئەمساڵیش لایەنە سەرەکییەکانی شەڕی غەززە، سەرۆکی ئیسرائیل، سەرۆکوەزیرانی فەلەستین، شای ئوردن، سەرۆکوەزیرانی قەتەر و وەزیری دەرەوەی میسر ئامادەن و گفتووگۆ لەسەر ئەوە دەکرێت دەرفەتێک بەکاربهێنرێت بۆ دۆزینەوەی رێگاکانی دەربازبوون لە ململانێکان.

PUKMEDIA

Riklam

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket