رزگار حاجی حه‌مه: بایۆمه‌تری ده‌نگدان نهێنی سه‌ركه‌وتنی هه‌ڵبژاردن بوو
چاوپێکەوتن 05:43 PM - 2024-01-21
PUKMEDIA
رزگار حاجی حەمە
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 21-1-2024، كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی
عیراق، ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی په‌سه‌ند كرد و رزگار حاجی
حەمە لێپرسراوی مه‌كته‌بی هه‌ڵبژاردنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانیش له چاوپێكه‌وتنێكی
له‌گه‌ڵ PUKMEDIA دا رایگه‌یاند: "عیراق پرۆسه‌یه‌كی
دیموكراسی و شه‌فافی بێگه‌ردی له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان پێشكه‌شكرد
و ده‌كرێت له رووانگه‌ی ئه‌م سه‌ركه‌وتنه‌وه پشتی زیاتر به‌كۆمسیۆنی عیراق بۆ
هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مانی كوردستان ببه‌سترێت".
ده‌قی چاوپێكه‌وتنه‌كه..
پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عیراق چۆن
به‌ڕ‌ێوه‌چوو؟
رزگار حاجی حەمە: "هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی
عیراق به‌شێوه‌یه‌كی زۆر باش به‌ڕ‌ێووه‌چوو، ئاماده‌كارییه‌كان زۆر باش بوون، هه‌ندێك
گیروگرفت هه‌بوو، به‌ڵام پرۆسه‌یه‌كی شه‌فاف و بێگه‌رد بوو، دوور بوو له ده‌ستێوه‌ردان،
ده‌تواندرێت ئه‌م پرۆسه‌یه له هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوو به‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێمی
كوردستانیشه‌وه باشتر بكرێت و پشتی زیاتر به كۆمسیۆنی عیراق ببه‌سترێت".
ده‌تواندرێت بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان پشت به‌تۆماری
ده‌نگده‌رانی عیراق ببه‌سرێت؟
رزگار حاجی حەمە: "كۆمسیۆن هه‌مووكاتێك له هه‌وڵدایه
كه ساڵ به ساڵ گۆڕ‌انكاری باش بكات، خاڵه نه‌رێنییه‌كان دیاریده‌كات و هه‌وڵ ده‌دات
و سودیان لێوەربگرێت، كۆمسیۆن توانیویانه به‌شێوه‌یه‌كی باش هه‌ڵبژاردن
به‌ڕ‌ێووه‌ببه‌ن، به‌تایبه‌تی له‌ئم جارەدا تۆماری ده‌نگده‌ران پاك كراوه‌ته‌وه‌و
كارتی كورت مه‌ودا كۆتایی پێهاتبوو، ئه‌وه یه‌كێك بوو له گرفتی كۆمسیۆن له
رابردوو، چونكه كارتی بایۆمه‌تری باوه‌ڕ‌پێكراوه‌و ئه‌وه‌ش خاڵی گرنگی سه‌ركه‌وتنی
ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌بوو".
ئایا كاتی ئه‌وه‌هاتووه حكومه‌تی خۆجێی پارێزگاكانی عیراق
دروستبكرێت؟
رزگار حاجی حەمە: "دوای ئه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن
په‌سه‌ندكرا، ئه‌و واده‌یه دێته‌پێشه‌وه كه ده‌ستبكرێت به وتوێژ له‌نێوان قه‌واره
سیاسییه‌كان بۆئه‌وه‌ی حكومه‌تی ناوه‌ندی پارێزگاكان دروستبكرێت".
یه‌كێتی هه‌وڵیداوه حكومه‌تی خۆجێیی له كه‌ركوك
دروستبكات؟
رزگار حاجی حەمە: "به‌ڵێ، له‌هه‌وڵه‌كانمان به‌رده‌وامین،
پێشوه‌خته ده‌مانه‌وێت له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان رێكبكه‌وین وه‌كو كورد
كه ژماره‌ی كورسییه‌كانمان حه‌وت كورسییه له‌و شاره، دواتر له‌گه‌ڵ كورسی كۆتایی
مه‌سیحییه‌كان و له‌گه‌ڵ پێكهاته‌كانی توركمان و عه‌ره‌ب راوێژ بكه‌ین، چونكه كه‌ركوك
پێویستی به‌وه‌یه هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كان ئیداره‌ی شاره‌كه به‌ڕ‌ێوه‌ببه‌ن.
ئایا پارێزگاری كه‌ركوك مافی كورده؟
رزگار حاجی حەمە: "ئه‌م پرۆسه‌یه‌ی كه ئه‌نجامدراوه
به‌جۆرێكه هێزێك له پارێزگایه‌ك كه یه‌كه‌م بێت پۆستی یه‌كه‌می ئه‌و پارێزگایه‌ی
به‌رده‌كه‌وێت، ره‌چاوی ئیستحقاقی هه‌ڵبژاردنه‌كه ده‌كرێت و لایه‌نه‌كانی دیكه‌ش
بێبه‌ش ناكرێت و پۆسته‌كانی دیكه بۆ لایه‌نه‌كانی دیكه ده‌بن، به‌ڵام به‌پێی ئیستحقاقی
هه‌ڵبژاردن كورد، له‌ناو كوردیش یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان مافی خۆیه‌تی كه پۆستی
پارێزگاری كه‌ركوك وه‌ربگرێت.
هه‌ڵبژاردنی تایبه‌ت و گشتی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عیراق
له رۆژانی 16و18-12-2023، له پارێزگاكانی عیراق و ناوچه جێناكۆكه‌كان به‌ڕ‌ێوه‌چوو،
ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ش به‌جۆرێك بوو كه ده‌نگه‌كانی یه‌كێتی زیادیكرد و له
شاری كه‌ركوك 157 هه‌زار و 693 ده‌نگی به‌ده‌ستهێنا كه 5 كورسی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای
كه‌ركوك ده‌كات، هه‌روه‌ها له‌شاری نه‌ینه‌وا 50 هه‌زار و 606 ده‌نگی به‌ده‌ستهێنا
كه ده‌كاته 2 كورسی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكه ده‌كات، له پارێزگای دیاله‌ش 28 هه‌زار
و 648 ده‌نگی به‌ده‌ستهێنا كه ده‌كاته 1 كورسی، هه‌روه‌ها له پارێزگای سه‌لاحه‌دین
10 هه‌زار و 884 ده‌نگی به‌ده‌ستهێنا كه 1 كورسی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكه ده‌كات.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
دۆناڵد ترەمپ: ناتۆ ترسنۆکە و پڵنگی سەر کاغەزە
07:57 PM - 2026-03-20 -
خاتوو شاناز: جەژنی نەورۆز ببێتە کۆتایی نەهامەتییەکان
03:32 PM - 2026-03-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا پیرۆزبایی جەژن لە موسڵمانان دەکات
07:25 PM - 2026-03-19 -
کۆسرەت رەسوڵ عەلی: گەلەکەمان پارێزراو بێ لە ئاڵۆزی و گرژییەکان
07:09 PM - 2026-03-19
ئەمانەش ببینە
مەکتەبی سیاسی: دەبێت ئامانجە نەمرەکانی نەورۆز و راپەڕین بەشکۆداری بهێڵینەوە
04:18 PM - 2026-03-20
سەرۆک بافڵ: ئەرکی هەموو لایەکمانە بە گیانی پێکەوەیی و نیشتمانییەوە کاربکەین
06:48 PM - 2026-03-19
ڕفعەت عەبدوڵڵا: یەکێتی وەک هەمیشە پارێزەری دەسکەوتەکانی گەلەکەمانە
04:46 PM - 2026-03-19
پنتاگۆن داوای بودجەی زیاتر بۆ جەنگ دەکات
01:45 PM - 2026-03-19
زۆرترین خوێنراو
-
دۆناڵد ترەمپ: ناتۆ ترسنۆکە و پڵنگی سەر کاغەزە
جیهان 07:57 PM - 2026-03-20 -
سەرۆک بافڵ: نەورۆزی کوردان لە کوردستانیان پیرۆزبێت
کوردستان 06:50 PM - 2026-03-20 -
مەکتەبی سیاسی: دەبێت ئامانجە نەمرەکانی نەورۆز و راپەڕین بەشکۆداری بهێڵینەوە
کوردستان 04:18 PM - 2026-03-20 -
خاتوو شاناز: جەژنی نەورۆز ببێتە کۆتایی نەهامەتییەکان
کوردستان 03:32 PM - 2026-03-20





.jpg)
.jpg)
دابەزێنە

