یەکێتی ئەنجومەنێکی هاوبەشی لەناوچە جێناکۆکەکان دەوێت
کوردستان 11:31 AM - 2024-01-02شاری کەرکوک
هەرچەندە کورد بەپێی
سەرجەم ئامار و دەنگەکانی هەڵبژاردن گەورەترین نەتەوەی پارێزگای کەرکوکە و لەپارێزگا
جێناکۆکەکانی دیکەش دەنگی زۆری بەدەستهێناوە، بەڵام بەتەنها ناتوانێت حکومەتی
خۆجێی پارێزگاکان پێکبهێنێت، لەگەڵ ئەوەشدا پێویستە لەپێناو خزمەتی خەڵک پەلە بکرێت
لە پێکهێنانی ئەنجومەنی پارێزگاکان.
یەکێتیی نیشتمانیی
کوردستان کە زۆرترین دەنگی لە پارێزگای کەرکوک بەدەستهێناوە و یەکەم هێزیشە لە هەر
چوار پارێزگا جێناکۆکەکە کاندیدی دەرچووی هەبێت، هێڵی سوری بۆ گفتوگۆ لەبارەی پێکهێنانی
ئەنجومەنی پارێزگاکان لەگەڵ هیچ لایەن و پێکهاتەیەکدا دانەناوە و لەسەر رێبازی چەپکە
گوڵەکەی سەرۆک مام جەلال، دەیەوێت حکومەتێکی خۆجێی فرە دەنگ و فرە رەنگ پێکبهێنێت.
مافی کوردە پۆستی پارێزگاری کەرکوک وەربگرێت
د.ئەحمەد فاتیح کاندیدی
دەرچوی پارێزگای کەرکوک لە پشکی یەکێتی بۆ ئەنجومەنی پارێزگاکان بە سایتی رەسمیی یەکێتیی نیشتمانیی
کوردستان PUKMEDIA ی
راگەیاند:"پێویستە گفتوگۆ و دانوستانەکان لەنێوان پێکهاتە و حزب و لایەنەکان
بۆ پێکهێنانی ئەنجومەنی پارێزگاکان دەستپێبکات و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیش کە
زۆرترین کورسی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوکی بەدەستهێناوە، دەرگای کراوەیە بەڕووی
لایەنەکاندا".
" لەسەر رێبازی
چەپکە گوڵەکەی سەرۆک مام جەلال، یەکێتی ئەنجومەنێکی فرە رەنگ و فرە دەنگی دەوێت و لەگەڵ
فەرامۆشکردنی هیچ پێکهاتە و لایەنێکدا نییە، کوردیش کە زۆرترین دەنگی پارێزگاکەی
بەدەستهێناوە مافی خۆیەتی پۆستی پارێزگاری شارەکە وەربگرێت"، د.ئەحمەد وایوت.
پێکهێنانی ئەنجومەنی پارێزگاکان لەنەینەوا ئاسان نییە
یەکێتیی نیشتمانیی
کوردستان لەپێناو خزمەتی خەڵک دەیەوێت پەلە بکرێت لە پێکهێنانی ئەنجومەنی پاریزگاکان
لەنەینەوا و هاوکات حکومەتێکی خۆجێی دەوێت، کە گوزارشت لە سەرجەم پێکهاتەکانی
شارەکە بکات و سەرجەم لایەنەکان پشتیوانی لێبکەن.
محەمەد جاسم کاندیدی
دەرچوی پارێزگای نەینەوا بۆ ئەنجومەنی پارێزگاکان بە سایتی رەسمیی یەکێتیی
نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند:" هەرچەندە پێکهێنانی ئەنجومەنی پارێزگاکان ئاسان
نییە بەهۆکاری ئەوەی هیچ حزب و لایەنێک وەک پێویست دەنگی نەهێناوە، بەڵام دەکرێت
گفتوگۆکان چڕبکرێنەوە و لەپێناو خزمەتی خەڵک پەلە بکرێت لە پێکهێنانی ئەنجومەنی
پاریزگاکان".
" پێویستە لەپارێزگای
نەینەوا حکومەتێکی خۆجێی دروستبکرێت، کە گوزارشت لە سەرجەم پێکهاتەکانی شارەکە
بکات و سەرجەم لایەنەکان پشتیوانی لێبکەن بەم شێوەیەش دەتوانرێت خزمەتی زیاتری
خەڵک بکرێت"، محەمەد جاسم وایوت.
کورد رۆڵی سەرەکی دەبینێت لە دیالە
یەکێتی هێڵی سوری بۆ هیچ
لایەن و پێکهاتە و مەزهەبێک دانەناوە، بەپێچەوانەوە لەسەر رێبازەکەی سەرۆک مام
جەلال حکومەتێکی خۆجێی فرەڕەنگی لە پارێزگاکە دەوێت.
ئەوس ئیبراهیم کاندیدی
دەرچوی پارێزگای دیالە بۆ ئەنجومەنی پارێزگاکان بە سایتی رەسمیی یەکێتیی نیشتمانیی
کوردستان PUKMEDIA ی
راگەیاند:" لەدوای پەسندکردنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن لەلایەن دادگای
فیدراڵییەوە، دەرگای گفتوگۆ لەنێوان لایەنەکاندا دەکرێتەوە بۆ پێکهێنانی ئەنجومەنی
پارێزگاکان، سەبارەت بە پارێزگای دیالەش کورد رۆڵی سەرەکی دەبینێت لە پێکهێنانیدا،
چونکە هەریەک لە سوننە و شیعەکان خاوەنی ٧ کورسین و بۆ یەکلاکردنەوەشی پێویستیان
بە دەنگی یەکێتییە".
" یەکێتی هێڵی سوری
بۆ هیچ لایەن و پێکهاتە و مەزهەبێک دانەناوە، بەپێچەوانەوە لەسەر رێبازەکەی سەرۆک
مام جەلال حکومەتێکی خۆجێی فرەڕەنگی مەبەستە، چونکە بارودۆخی پارێزگاکە حکومەتێکی
لەوجۆرەی پێویستە"، ئەوس ئیبراهیم وایوت.
هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی
عیراق کە لە ١٥ پارێزگای عیراق لە رۆژانی ١٦ و ١٨ی ١٢ی ٢٠٢٣ بەڕێوەچوو، کۆی گشتی
ژمارەی دەنگدەران بە هەردوو دەنگدانی گشتی و تایبەت ١٦ ملیۆن و ١٥٨ هەزار و ٧٨٨
دەنگدەر بوو، رۆژی ٢٨-١٢-٢٠٢٣ کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق
ئەنجامەکانی راگەیاند و چاوەڕواندەکرێت لەڕۆژانی داهاتوودا ئەنجامی کۆتایی
هەڵبژاردنەکان لەلایەن دادگای فیدراڵییەوە پەسندبکرێت و پاشان لایەنەکان بۆ
پێکهێنانی ئەنجومەنی پاریزگاکان دەرگای گفتوگۆ بەڕووی یەکتردا بکەنەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
نەوەی نوێ ژێربەژێر لەگەڵ پارتی رێکدەکەوێت و بە ئاشکرا ناوی یەکێتی دەهێنێت
08:24 PM - 2024-05-07 -
ئەندامێکی سەرکردایەتی: پێمان باشە پارتی دادگای فیدراڵی بە مەرجەع دەزانن
11:59 AM - 2024-05-07 -
تیرۆرستێک دەستگیردەکرێت
11:39 PM - 2024-05-06 -
دوو ئەمیر و 5 تیرۆریست لەسلێمانی و هەڵەبجە دەستگیرکران
09:20 PM - 2024-05-06
ئەمانەش ببینە
هیومان رایتس وۆچ: لهههرێم یاسای ناروون بۆ بێدهنگكردنی رۆژنامهنووس بهكاردههێندرێت
04:20 PM - 2024-05-07
یەکێتی لە دژی سکاڵاکەی مەسرور بارزانی داوایەک ئاڕاستەی دادگای فیدراڵی دەکات
01:58 PM - 2024-05-07
کۆمسیۆن: وەرەقەی دەنگدانی گشتی و تایبەت بۆ هەڵبژاردن چاپدەکرێت
10:38 AM - 2024-05-07
"یەکێتی بە دووساڵی پارێزگار بۆ کەرکوک رازی نابێت و پارتی رازییە"
09:05 PM - 2024-05-06
زۆرترین خوێنراو
-
ئەندامێکی سەرکردایەتی: پێمان باشە پارتی دادگای فیدراڵی بە مەرجەع دەزانن
کوردستان 11:59 AM - 2024-05-07 -
کۆمسیۆن: وەرەقەی دەنگدانی گشتی و تایبەت بۆ هەڵبژاردن چاپدەکرێت
کوردستان 10:38 AM - 2024-05-07 -
شاڵاو کۆسرەت بەشداری بەخاکسپاردنی حاجی زبێد دەکات
پرسەنامە 10:11 AM - 2024-05-07 -
تیرۆرستێک دەستگیردەکرێت
کوردستان 11:39 PM - 2024-05-06 -
دوو ئەمیر و 5 تیرۆریست لەسلێمانی و هەڵەبجە دەستگیرکران
کوردستان 09:20 PM - 2024-05-06 -
"یەکێتی بە دووساڵی پارێزگار بۆ کەرکوک رازی نابێت و پارتی رازییە"
کوردستان 09:05 PM - 2024-05-06 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ بەشداری لە ژمارەیەک پرسەدا دەکات
پرسەنامە 08:04 PM - 2024-05-06 -
قوباد تاڵەبانی: توانای مرۆیی باشمان هەیە و رێکنەخراوە
کوردستان 06:31 PM - 2024-05-06