هاوخەمییەکان بۆ کۆچی دوایی خاتوو حەلاوە ئیسماعیل
پرسەنامە 10:49 AM - 2023-12-30خاتوو حەلاوە ئیسماعیل
ئەمڕۆ شەممە ٣٠-١٢-٢٠٢٣، خاتوو حەلاوە ئیسماعیل عەبدوڵڵا، خوشکی شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان کۆچی دوایی کرد و بۆ ئەو خەمەش چەند پرسەنامەیەک ئاڕاستەی خێزان و خانەوادەی کۆچکردوو کراوە.
نوسینگەی رۆژنامەوانی وەزیری پێشمەرگەش رایدەگەیەنێت: "بەداخ و خەمێکی زۆرەوە ژیانئاوایی خاتوو (حەلاوە ئیسماعیل عبداللە) خوشکی بەڕێز ( شۆڕش ئیسماعیل) وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رادەگەیەنین، هەروەها ئەمڕۆ شەممە ٣٠-١٢-٢٠٢٣، پرسەکەی لەمزگەوتی (عوسمان ئاغا) دەبێت لە شاری سلێمانی".
دەقی پرسەنامەکان...
پرسەنامەی سەرۆک بافڵ
بەڕێز شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری کاروباری پێشمەرگە
بە خەمێکی قووڵەوە هەواڵی کۆچی دوایی خاتوو (حەلاو ئیسماعیل عەبدوڵا) خوشکی بەڕێزتانم پێگەیشت.
بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاڕاستەی بەڕێزتان و بنەماڵە سەربەرزەكەتان دەكەم و هاوخەمتانم.
لەخوای گەورە داواکارم کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شادبکات و سەبووری بە هەموولایەک ببەخشێت.
دڵسۆزتان
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
پرسەنامەی کۆسرەت رەسوڵ عەلی
برای بەڕێزم کاک شۆڕش ئیسماعیل
بەڕێزان کەسوکارو خانەوادەی خاتوو حەلاو ئیسماعیل عەبدوڵا
بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی خاتوو (حەلاو ئیسماعیل عەبدوڵا)ی خوشکی بەڕێزتانم بیست، دڵگران و خەمباری کردم، هاوبەشی خەمتانم، پرسەو سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆمتان ئاراستە دەکەم، هیواخوازم ئەمە دواکۆست و ناخۆشیتان بێت، خوای گەورە سەبووری هەموو لایەک بدات و کۆچکردوو جێگای بەهەشتی بەرین بێت.
براتان
کۆسرەت رەسوڵ عەلی
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
بەڕێزان
کاک شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان
کەسو کاروخانەوادەی کۆچکردوو حەلاوە ئیسماعیل
بە خەم و پەژارەیەکی قوڵەوە ھەواڵی کۆچی دوایی (حەلاوە ئیسماعیل عەبدوڵا) خوشکی بەرێزتانمان پێگەیشت.
پرسەو ماتەمی خۆمان ئاڕاستەی بەڕێزتان و خانەوادە تێکۆشەرەکەتان دەکەین.
لەیەزدانی مەزن داواکارین دڵنەوایتان پێببەخشێت و کۆچکردوو بە بەهەشت
شاد بکات.
مەکتەبی سیاسیی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی
برای بەڕێزم کاک شۆڕش ئیسماعیل
بەڕێزان خێزان و خانەوادەی کۆچکردوو حەلاوە ئیسماعیل
بەداخەوە هەواڵى کۆچی دوایی (حەلاوە ئیسماعیل عەبدوڵا) خێزانی فەرەجی حاجی حسێنی مەڵکەندی و خوشکی کاک شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمم بیست.
بۆ ئەم خەمە، پرسە و سەرەخۆشی لەخۆتان و خێزان و خانەوادەی دڵسۆزتان بۆ کوردایەتی و تێکۆشان دەکەم، خواى گەورە لەکۆچکردوو خۆش بێت و جێگەی بەهەشت بێت، سەبورى و دڵنەواییش بەهەموو لایەک ببەخشێت.
انا لله وانا اليه راجعون
قوباد تاڵەبانی
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
کۆمسیۆن دەستیکرد بە چاپکردنی وەرەقەی دەنگدان
01:11 PM - 2024-05-06 -
وەزیری کشتوکاڵ: وەک پارێزگاکانی دیکەی عیراق گەنمی جوتیارانی هەرێم وەردەگیرێت
11:14 PM - 2024-05-05 -
قوباد تاڵەبانی بەشداری پرسەی هاوسەری د.فوئاد حسێن دەکات
10:42 PM - 2024-05-05 -
سەرۆک بافڵ بەشداری پرسەی شێخی ئیمارات دەکات
01:36 PM - 2024-05-05
ئەمانەش ببینە
سهرباری رێگرییهكانی حكومهتی ههرێم 102 خێزانی ئاواره گهڕانهوه شهنگال
01:42 PM - 2024-05-05
ئهندامێكی لیژنهی دارایی: تهوتین دواكهوتنی مووچه چارهسهر دهكات
11:47 AM - 2024-05-05
٧٢ هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
09:23 AM - 2024-05-05
وەفدێکی یەکێتی گرێبەستی کشتوکاڵی و وەبەرهێنان لە دوبەی ئیمزا دەکات
07:34 PM - 2024-05-04
زۆرترین خوێنراو
-
وەزیری کشتوکاڵ: وەک پارێزگاکانی دیکەی عیراق گەنمی جوتیارانی هەرێم وەردەگیرێت
کوردستان 11:14 PM - 2024-05-05 -
قوباد تاڵەبانی بەشداری پرسەی هاوسەری د.فوئاد حسێن دەکات
کوردستان 10:42 PM - 2024-05-05 -
وەفدێکی یەکێتی بەشداری لە جەژنی قیامەی مەسیحیەکان دەکات
ی ن ک 08:56 PM - 2024-05-05 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ لەهەولێر بەشداری ژمارەیەک پرسە دەکات
پرسەنامە 07:56 PM - 2024-05-05 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ بنەماڵەی خەسرەوی حەمەی محە
پرسەنامە 06:08 PM - 2024-05-05 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی عەبدولستار محەمەد
پرسەنامە 04:39 PM - 2024-05-05 -
سهرباری رێگرییهكانی حكومهتی ههرێم 102 خێزانی ئاواره گهڕانهوه شهنگال
کوردستان 01:42 PM - 2024-05-05 -
سەرۆک بافڵ بەشداری پرسەی شێخی ئیمارات دەکات
ی ن ک 01:36 PM - 2024-05-05