riklam

‎‎سەرۆك بافڵ: گرنگیدان بە پرسە نیشتمانییەكان كاری لەپێشینەمانە

کوردستان 09:10 PM - 2023-12-20
پێشوازیی سەرۆك بافڵ لە كونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا لە هەرێم نووسینگەی سەرۆک بافڵ

پێشوازیی سەرۆك بافڵ لە كونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا لە هەرێم

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەرۆک بافڵ

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە سلێمانی پێشوازیی لە كڵاوس دیتەر شترایشەر، كونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا لە هەرێمی كوردستان كرد.‍

‎لەدیدارەكەدا پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولا و فراوانكردنی هاریكاری و هەماهەنگییەكان لەخزمەت بەرژەوەندییە باڵاكاندا جەختیلێكرایەوە.‍

‎لەدرێژەی دیدارەكەدا دۆخی سیاسیی ناوچەكە و بەتایبەت كەركوك گفتوگۆی لەبارەوەكرا و سەرۆك بافڵ رایگەیاند: "گرنگیدان بە پرسە نەتەوەیی و نیشتمانییەكان كاری لەپێشینەمانە و لەسەروو هەموو بەرژەوەندییە حزبییەكانەوەیە، یەكخستنی دەنگی كورد، تەبایی و كاری پێكەوەییش ئامانجمانە".‍

‎لەبارەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن لە هەرێم لە وادەی دیاریكراوی خۆیدا سەرۆك بافڵ پێویستیی ئەنجامدانی هەڵبژاردنێكی بێگەردی لەوادەی خۆیدا دووپاتكردەوە و وتی: "هەوڵەكانمان بۆ چارەسەركردنی كێشەكان و تێپەڕاندنی بەربەستەكانی بەردەم ئەم پڕۆسە دیموكراسییە بەردەوامە".

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket