riklam

پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆکۆچی دوایی حاجی حەپسە

پرسەنامە 09:02 PM - 2023-12-18
پرسەنامە PUKMEDIA

پرسەنامە

پرسەنامە

لێپرسراوی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی حاجی حەپسە ئەمین رەشید دەکات.

 

دەقی پرسەنامەکە.....

 

*بەڕێزان خێزان و خانەوادەی حاجی حەپسە ئەمین رەشید* 

بەبیستنی هەواڵى کۆچی دوایی (حاجی حەپسە ئەمین رەشید)، نیگەران و دڵگران بووم. 

حاجی حەپسەی کۆچکردوو  لەخانەوادەیەکی دڵسۆز و قوربانیدەر بوو ،خانمێکی بوێر و پشت و پەنای پێشمەرگە و شۆڕش و کوردایەتی، لەو پێناوەشدا شەهیدان (ئاوات، دارا، بورهان، لوقمان، سامان، عەدنان) ی کوڕی گیانیان سپارد.

بۆ ئەم کۆستە، پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی خێزان و خانەوادە تێکۆشەرەکەتان دەکەم، خواى گەورە لەکۆچکردوو خۆش بێت، سەبورى و دڵنەواییش بەهەموو لایەک ببەخشێت. 

انا لله وانا اليه راجعون

قوباد تاڵەبانی
لێپرسراوی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال

 

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket