riklam

هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆ کۆچی دوایی پورە حەپسە

پرسەنامە 09:00 PM - 2023-12-18
پرسەنامە PUKMEDIA

پرسەنامە

پرسەنامە

‎سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پرسەنامەیەکی هاوخەمی ئاڕاستەی خانەوادەی پورە حەپسە دەکات.

 

دەقی پرسەنامەکە...

 

کۆچی دوایی (پورە حەپسە) ژنە تێکۆشەری گەلەکەمان و دایکی هەر شەش شەهیدی نەمر (ئاوات، دارا، بورهان، لوقمان، سامان و عەدنان) لە دڵەوە نیگەرانیكردین.


‎پورە حەپسە نموونەی ژنی قارەمان و خۆڕاگری گەلەکەمان بوو، لە پێناو شۆڕش و خەباتی گەلی كورددا شەش ڕۆڵەی   قارەمانی بەخشییە خاكی كوردستان و لە بەرامبەر نەهامەتییەكاندا، هەمیشە سەربەرز و بەهێز بوو.

‎بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسە و هاوخەمیی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی كەسوكار و بنەماڵە سەربەرزەكەی دەكەم كە نموونی خێزانی كوردپەر و تێكۆشەرن لەمێژووی گەلەكەماندا.


‎لەخوای گەورە داواکارم کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شادبکات و سەبووری بەهەموو لایەک ببەخشێت.


‎دڵسۆزتان 
‎بافڵ جەلال تاڵەبانی 
‎سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان-کەرکوک

 

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket