riklam

پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی کابان خان

پرسەنامە 12:18 PM - 2023-12-16
پرسەنامە PUKMEDIA

پرسەنامە

پرسەنامە

قوباد تاڵەبانی لێپرسراوی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال، پرسەنامەیەک ئاڕاستەی خێزان و خانەوادەی کابان خان دەکات.

 

دەقی پرسەنامەکە...

 

بەڕێزان خزمانی باجەڵان
بەڕێزان خانەوادەی کابان خان

بەبیستنی هەواڵى کۆچی دوایی (کابان خان) خێزانی شەهید کوێخا عەبدوڵا باجەلان، نیگەران و دڵگران بووم. 

(کابان خان) خانمێکی بوێر و دڵسۆزی شۆڕش و پێشمەرگایەتی، و خانەوادەیەکی قوربانیدەر بوون بۆ کوردایەتی و لەو پێناوەشدا چوار کوڕی بەناوەکانی (شەهید میرزا، شەهید مەغدید، شەهید رەحمان، شەهید حەمە ئەمین) گیانی خۆیان بەخت کرد. 

بۆ ئەم کۆستە، پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی خێزان و خانەوادە بەڕێزەکەتان و هەموو خزمانی باجەڵان دەکەم، خواى گەورە لەکۆچکردوو خۆش بێت، سەبورى و دڵنەواییش بەهەموو لایەک ببەخشێت. 

انا لله وانا اليه راجعون

قوباد تاڵەبانی
لێپرسراوی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket