یه‌كێتی گه‌نجان ده‌كاته‌وه به داینه‌مۆی پێشكه‌وتنی وڵات
کوردستان 10:09 AM - 2023-11-22لۆگۆی لیست و قەوارەکانی یەکێتی بۆ هەڵبژاردن
لیست و هاوپه‌یمانێتییه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی
كوردستان بۆ ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عیراق، له هه‌وڵی باشتركردنی ژیان و گوزه‌رانی
گه‌نجاندایه له ناوچه جێناكۆكه‌كان و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش هه‌وڵده‌دات زۆرترین
كاندیدی بنێرێته ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان، بۆ ئه‌وه‌ی له ئه‌نجومه‌نه‌كه‌وه خزمه‌تی
گه‌نجان بكات.
له كارنامه‌ی لیست و هاوپه‌یمانێتییه‌كانی یه‌كێتیی
نیشتمانیی كوردستاندا هاتووه، له‌گه‌ڵ باشتركردنی ژیان و گوزه‌رانی گه‌نجانداین و
هه‌وڵی ره‌خساندنی هه‌لی كاری زیاتر بۆ گه‌نجان ده‌ده‌ین به‌شێوه‌یه‌ك كه له‌گه‌ڵ
ژیانیاندا بگونجێت، ئه‌مه‌ش ده‌كه‌ینه به‌رنامه‌یه‌كی گونجاو بۆ رێگریكردن له كۆچی
گه‌نجان بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات، بۆئه‌وه‌ی گه‌نجان ئه‌و توانا گه‌وره‌یه‌ی هه‌یانه
له وڵاته‌كه‌یاندا به‌كاریبهێنن.
یه‌كێتی ژیانێكی باشتر بۆ گه‌نجان ده‌سته‌به‌ر ده‌كات
حه‌سه‌ن عه‌لی ره‌فیق كاندیدی ژماره ٢٧ له
هاوپه‌یمانی كه‌ركوك هێز و ئیراده‌مانه ژماره ١٤٢ به سایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی
كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاند:
"له كه‌ركوك بارودۆخێكی ناهه‌موار و نادادپه‌روه‌ر هه‌یه به‌تایبه‌تی به‌رامبه‌ر
به گه‌نجان، هه‌روه‌ها هه‌لی یه‌كسان نییه بۆ گه‌نجان كه بتوانن دابمه‌زرێن یاخود
كاریان ده‌ستبكه‌وێت، ئه‌مه‌ش وایكردووه گه‌نجان نا‌ئومێد بن له‌م ده‌سه‌ڵاته خۆجێییه".
"به‌چوونمان
بۆ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك، هه‌وڵده‌ده‌ین هه‌لی كاری زیاتر و هه‌لی دامه‌زراندن
بۆ گه‌نجان بڕه‌خسێنین، هه‌روه‌ها كارێك ده‌كه‌ین كه كۆمپانیاكان هاوكاربن له
دابینكردنی هه‌لی كار بۆ گه‌نجان و دابینكردنی پێداویستییه‌كانیان تا گه‌نجان
باشتر بژین، چونكه دابینكردنی ژیانێكی باشتر بۆ گه‌نجان مافی خۆیانه"، حه‌سه‌ن عه‌لی ره‌فیق واده‌ڵێت.
یه‌كێتی له خه‌می گه‌نجاندایه
له ناوه‌ڕ‌ۆكی كارنامه‌ی لیست و هاوپه‌یمانییه‌كانی
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستاندا گرنگی تایبه‌ت به گه‌نجان و جێبه‌جێكردنی داواكارییه‌كانیان
دراوه و یەکێتی ئامانجیەتی ژیانێكی باشتریان بۆ دابین بكات.
هۆشمه‌ند حه‌سه‌ن ره‌شید كاندیدی ژماره ٢٥ له
لیستی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ژماره ١٢٠ به سایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی
كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاند:
"گه‌نجان چینه زیندووه‌كه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ن و وه‌ك له كارنامه‌ی به‌رنامه‌كه‌ماندا
هه‌یه گرنگی زیاتر به رۆڵی گه‌نجان له بواری زانست و وه‌رزش و بواره‌كانی دیكه
ده‌ده‌ین".
"له ئه‌نجومه‌نی
پارێزگای دیاله‌وه ده‌مانه‌وێت خزمه‌تی زیاتر به گه‌نجان له‌و ناوچه‌یه بكه‌ین،
هه‌لی كار بۆ گه‌نجان له گرنگترین ئه‌و خاڵانه‌یه كه لیسته‌كه‌مان كاری بۆده‌كات
و ده‌مانه‌وێت ببینه پشتوپه‌نایه‌كی جددی بۆ گه‌نجان و جێبه‌جێكردنی داواكارییه‌كانیان
كه مافی خۆیانه ژیانێكی باشتر بژین"، هۆشمه‌ند حه‌سه‌ن واده‌ڵێت.
پرۆژه‌كانی یه‌كێتی كێشه‌كانی گه‌نجان چاره‌سه‌ر ده‌كات
له پارێزگای دیاله ژماره‌یه‌كی زۆری گه‌نج بێكارن،
یه‌كێتی له رێگای پرۆژه و پلانی تایبه‌ته‌وه ئه‌و كێشه‌یه‌ی گه‌نجان چاره‌سه‌ر
ده‌كات، چونكه یه‌كێتی پێی وایه گه‌نجان كۆڵه‌كه و داهاتووی كۆمه‌ڵگه‌ن و ده‌بێت
ژیانێكی باشتریان هه‌بێت.
عه‌بدولجه‌واد جه‌میل ئه‌حمه‌د كاندیدی ژماره
٢٤ له هاوپه‌یمانێتی یه‌كێتی خه‌ڵكی نه‌ینه‌وا ژماره ١٣٤ به سایتی ره‌سمی یه‌كێتیی
نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاند:
"كارده‌كه‌ین بۆ پشتگیریكردن له‌و پرۆژانه‌ی خزمه‌تی گه‌نجان ده‌كه‌ن و ده‌بنه
هۆی دۆزینه‌وه‌ی هه‌لی كار بۆیان، هه‌ر له به‌گه‌ڕ‌خستنیان له پرۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان
یان دامه‌زراندنیان له دام و ده‌زگاكانی حكومه‌ت".
"گه‌نجان كۆڵه‌كه‌ی
كۆمه‌ڵگه‌ن و ئه‌گه‌ر پشتیوانی بكرێن له داهاتوودا سوودی زۆریان ده‌بێت له پێشخستنی
وڵات و دروستكردنی نه‌وه‌یه‌كی هۆشیارو تێگه‌یشتوو، بارودۆخی گه‌نجان له پارێزگای
نه‌ینه‌وا ناهه‌مواره و بێكاری له ئاستێكی به‌رزدایه، له كه‌رتی تایبه‌ت بێت یا
كه‌رتی گشتی، هه‌زاره‌ها گه‌نجی ده‌رچووی زانكۆ و په‌یمانگاكان بێكارن و ئه‌گه‌ر زۆرترین
كاندیدی هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌مان بچیته ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكه له‌وڕ‌ێگه‌یه‌وه
هه‌ولێ دامه‌زراندن و ده‌ستكه‌وتنی هه‌لی كاری زیاتر ده‌ڕ‌ه‌خسێنین بۆیان"،
عه‌بدولجه‌واد جه‌میل واده‌ڵێت.
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان هه‌میشه له خه‌می
گه‌نجاندا بووه، له‌م قۆناغه‌شدا ده‌یه‌وێت له رێگای ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عیراقه‌وه
زیاتر خزمه‌ت به گه‌نجانی ناوچه جێناكۆكه‌كان بكات و ژیانێكی باشتریان بۆ بـڕه‌خسێنیت،
چونكه ده‌زانێت كه ئه‌و گه‌نجانه خاوه‌نی توانا و به‌هره‌یه‌كی زۆرباشن و پێویسته
هه‌لی كار و ژیانێكی شایسته‌یان بۆ دابین بكرێت نه‌ك به‌م شێوه‌یه‌ی ئێستا فه‌رامۆش
بكرێن، بۆیه یه‌كێتی له خه‌می داهاتووی گه‌نجاندایه و به پلانی تایبه‌ت ژیانێكی
شایسته بۆ گه‌نجان دابینده‌كات و كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ر ده‌كات.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سالار مەحمود: ماف بۆ مامۆستایانی ئایینی خۆبەخش دەگەڕێنینەوە
05:13 PM - 2024-09-20 -
وەفدێکی باڵای یەکێتیی بەشداری یادی دامەزاندنی کۆماری چین دەکات
11:02 AM - 2024-09-20 -
بەهەوڵی فراکسیۆنی یەکێتی هاوردەکردنی تەماتە قەدەغەدەکرێت
03:09 PM - 2024-09-19 -
فەهمی بورهان: سەرژمێری دوردەبێت لەمەرامی سیاسی
02:56 PM - 2024-09-19
ئەمانەش ببینە
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 8 ملیار دینارە
09:03 AM - 2024-09-20
یه‌كێتی به‌كاندیدی گه‌نج و خاوه‌ن بڕوانامه‌وه ده‌چێته هه‌ڵبژاردنه‌وه
05:54 PM - 2024-09-19
كۆمسیۆن بۆ دیاریكردنی وادەی دەستپێكردنی بانگەشە كۆدەبێتەوە
01:50 PM - 2024-09-19
١١ مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان ده‌چێته ناو توێژه‌رانی جیهانه‌وه
12:43 PM - 2024-09-19
زۆرترین خوێنراو
-
سالار مەحمود: ماف بۆ مامۆستایانی ئایینی خۆبەخش دەگەڕێنینەوە
کوردستان 05:13 PM - 2024-09-20 -
ئاسایش تۆمەتبارانی تەقەکردنەکەی سلێمانی دەستگیردەکات
کوردستان 11:10 AM - 2024-09-20 -
وەفدێکی باڵای یەکێتیی بەشداری یادی دامەزاندنی کۆماری چین دەکات
کوردستان 11:02 AM - 2024-09-20 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 8 ملیار دینارە
کوردستان 09:03 AM - 2024-09-20