كاندیدانی یهكێتی لهگهڵ قهدهغهكردنی بانگهشهن لهكهمپی ئاوارهكان
کوردستان 09:08 AM - 2023-11-15
لۆگۆی هاوپەیمانی یەکێتی خەڵکی نەینەوا و کەمپی ئاوارەکانی هەرێم
کاندیدانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە
هاوپەیمانی یەکێتی خەڵکی نەینەوا بڕیاری قەدەغەکردنی بانگەشەی هەڵبژاردن لە کەمپی
ئاوارەکانی هەرێم بەدروست دەزانن و ئاماژە بەوەشدەکەن، پێویستە ئاوارەکان
بگەڕێنرێنەوە زێدی خۆیان نەک بە بانگەشەی هەڵبژاردنەوە سەرقاڵیان بکەین.
وتەبێژی وهزارهتی كۆچ و كۆچبهرانی عیراق
بەڕەسمی رایگهیاندووە: "بانگهشهی ههڵبژاردن
لهكهمپی ئاوارهكانی ههرێم قهدهغهیه و ههر قەوارە و لیست و كاندیدێكیش
پابهندی بڕیارهكه نهبێت سزادهدرێت".
هەوڵدان بۆ گەڕاندنەوەی ئاوارەکان ئەرکی هەمووانە
وسام سالم کاندیدی ژمارە ١٨ لە هاوپەیمانی یەکێتی خەڵکی نەینەوا کە ژمارەکەی ١٣٤ـە، بەسایتی رەسمیی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی
راگەیاند:"بڕیارەکەی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عیراق تەواو یاساییە و لەجێی
خۆیەتی، چونکە لەئێستادا کە بارودۆخی ژیانی ئاوارەی کەمپەکانی هەرێم وەک پێویست
نییە، ناکرێت بانگەشەی هەڵبژاردن ببێت بە سەرئێشە و بارگرانییەکی دیکە بۆیان".
"ئەرکی
هەموومانە هەوڵی گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ زێدی خۆیان بدەین، نەک لەکەمپەکان
بیانهێڵینەوە و بۆ مەرامی سیاسی بەکاربهێنرێن، لەم هەڵمەتی بانگەشەیەشدا لەبری
ئەوەی خزمەتیان بکەین، بەهەڵبژاردنەوە سەرقاڵیان بکەین"، وسام سالم وایوت.
بانگەشەی هەڵبژاردن لە کەمپەکان قەدەغەیە
بانگهشهی ههڵبژاردن لهكهمپی ئاوارهكانی ههرێم
قهدهغه دەکرێت و ههر قەوارە و لیست و كاندیدێكیش پابهندی بڕیارهكه نهبێت
سزادهدرێت.
عهلی عهباس جیهانگیر وتهبێژی وهزارهتی كۆچ
و كۆچبهران لهكۆنگرهیهكی رۆژنامهنوسیدا رایگهیاند: "نابێت هیچ
هاوپەیمانی و لیست و کاندیدێک بانگەشەی هەڵبژاردن بباتە ناو کەمپەکانی هەرێمی
کوردستانەوە کە تائێستاش ژمارەیەکی زۆر ئاوارەی تێدا نیشتەجێن".
ئاماژهی بهوهشكرد: "ههر هاوپەیمانی و
لیست و کاندیدێک پێشلكاری بكات، ڕێوشوێنی یاسایی بهرامبهر دهگیرێتهبهر."
هاوپەیمانی یەكێتی خەڵكی نەینەوا: ئاوارەكان شایستەی ژیانێكی باشترن
هاوپەیمانی یەكێتی خەڵكی نەینەوا، گەڕاندنەوەی
ئاوارەكانی بۆ پارێزگاكە كردووەتە بەرنامەی خۆی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی
پارێزگاكانی عیراق و ئاوارەكان بە شایستەی ژیانێكی باشتر دەزانێت.
ئاوارەکان شایەنی ژیانێکی باشترن
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان وەک پیشەی هەمیشەیی
خۆی هەوڵی تەواو بۆ بەدەستهێنانی ماف و شایستە داراییەكانی ئاوارەكان دەدات، جگە
لەوەی هەر خێزانێك بەهۆی پەلامارە تیرۆرستییەكانی داعشەوە شەهیدی هەبێت، لە
بەغداوە هەوڵی دابینكردنی شەهیدانەیان بۆ دەدات.
لەیلا ئەفدڵ نوری كاندیدی ژمارە 2ی هاوپەیمانی
یەكێتی خەڵكی نەینەوا ژمارە ١٣٤، لە لێدوانێكیدا بۆ سایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی
كوردستان PUKMEDIA رایگەیاند:
"وەك لە بەرنامەی كاری هاوپەیمانێتییەكەماندا هاتووە، هەموو هەوڵێك بۆ
گەڕاندنەوەی ئاوارەكان بۆ زێدی خۆیان دەدەین، ئەمە جگە لەوەی هەر خێزانێك بەهۆی
پەلامارە تیرۆرستییەكانی داعشەوە شەهیدی هەبێت، لە بەغداوە هەوڵی دابینكردنی
شەهیدانەیان دەدەین".
"هەوڵی
تەواوی ماف و شایستە داراییەكانی ئاوارەكان دەدەین و پێمانوایە ئاوارەكان شایەنی
ژیانێكی باشترن و پێویستە لە ماڵ و حاڵ و زێدی خۆیاندا ژیان بەڕێبكەن، نەك لە
كەمپەكاندا"، لەیلا ئەفدڵ نوری وادەڵێت.
ماوەی نۆ ساڵە بەهۆی داگیركردنی شاری موسڵ
لەلایەن تیرۆرستانی داعشەوە، ژمارەیەكی زۆر دانیشتووی پارێزگای نەینەوا ئاوارەی
پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان بوون، لەو ماوەیەدا چەند جارێك ژمارەیەك ئاوارە
گەڕاونەتەوە بۆ زێدی خۆیان، بەڵام هێشتا زیاتر لە ١٢٠ هەزار هاووڵاتی پارێزگاكە لە
هەرێم ئاوارەن و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە رابردوودا چەندین جار لە رێگەی
ئەنجومەنی پارێزگاكە و نوێنەرانی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق هەوڵی گەڕاندنەوەی
ئاوارەكانی پارێزگاكەی داوە، بەكردار ژمارەیەك ئاوارەی گەڕاندووەتەوە بۆ ناوچەكانی
خۆیان.
ئێستاش یەکێتی لەرێگەی هاوپەیمانی خەڵكی
نەینەواوە دەیەوێت هەوڵەكانی بۆ گەڕاندنەوەی ئاوارەكان چڕتر بكاتەوە و زۆرترین
كاندیدی بۆ ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا سەربخات، بۆ ئەوەی ببنە داكۆكیكاری
راستەقینەی خەڵكی نەینەوا و هەر لەوێشەوە بە یاسا مافەكانیان بچەسپێنێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
كاندیدانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان بناسە
01:18 PM - 2023-11-05 -
قوباد تاڵەبانی ئەندامێتی فەخری لە کۆمەڵەی تالاسیمیای کوردستانی پێبەخشرا
09:27 PM - 2023-12-07 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی تاکە هێزی پارێزەری کەرکووک و کەرکووکییەکانە
08:04 PM - 2023-12-07 -
هاوخەمییەكان بۆ كۆچی دوایی قاسم حاجی حەمە
01:30 PM - 2023-12-07
ئەمانەش ببینە
سەرۆك بافڵ: یەكێتی پشتگیریی هەڵبژاردنێكی بێگەرد دەكات
12:13 PM - 2023-12-07
قوباد تاڵەبانی: ژن لە كۆمەڵگەی ئێمەدا لاواز نییەو بەهێزە
09:30 AM - 2023-12-07
سەرۆك بافڵ: پشتگیریی سەربەخۆیی دادگاكان دەكەین
09:32 PM - 2023-12-06
سهرۆك بافڵ: ئهركی ههموومانه وڵات لهئهگهری نهخوازراو بپارێزین
03:40 PM - 2023-12-06
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی ئەندامێتی فەخری لە کۆمەڵەی تالاسیمیای کوردستانی پێبەخشرا
کوردستان 09:27 PM - 2023-12-07 -
ئاراس محەمەد ئاغا: دەنگەکانی یەکێتی لە نەینەوا زیاد دەکات
کوردستان 08:21 PM - 2023-12-07 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی تاکە هێزی پارێزەری کەرکووک و کەرکووکییەکانە
ی ن ک 08:04 PM - 2023-12-07 -
هاوخەمییەكان بۆ كۆچی دوایی قاسم حاجی حەمە
ی ن ک 01:30 PM - 2023-12-07 -
هاوخەمی سەرۆكی یەكێتی بۆ بنەماڵەی شەهیدی فەرماندە محەمەد بیكەیسی
پرسەنامە 12:50 PM - 2023-12-07 -
قوباد تاڵەبانی سەرەخۆشی لە خانەوادەی بایز برایم عباس شەرەبۆتی دەكات
پرسەنامە 12:22 PM - 2023-12-07 -
سەرۆك بافڵ: یەكێتی پشتگیریی هەڵبژاردنێكی بێگەرد دەكات
کوردستان 12:13 PM - 2023-12-07 -
هاوپەیمانی كەركوك هێز و ئیرادەمانە، لیستێكی دەستپێشخەرو گەنجانەیە
کوردستان 12:03 PM - 2023-12-07