سالار مه‌حمود: یه‌كێتی هێزی وه‌رچه‌رخانه گرنگه‌كانه
کوردستان 04:27 PM - 2023-10-25
سالار مەحمود
سالار مه‌حمود ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ سایتی ره‌سمیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA رایگه‌یاند:"یه‌كێتی هیچ جۆره ده‌ستدرێژییه‌كی ماددی و مه‌عنه‌وی بۆ سه‌ر كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان قبوڵ ناكات و پارێزه‌ری به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خه‌ڵك ده‌بێت، له‌ئێستادا یه‌كێتییه‌كی به‌هێز به‌هه‌موو مانایه‌كه‌وه له مه‌یدانه‌كه‌دایه و ستراتیژ و پلانی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه‌و هه‌موو ئامانجی خزمه‌تكردنی خه‌ڵكی كوردستانه".
ئه‌ندامه‌كه‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی ده‌شڵێت:" یه‌كێتی به‌هێزی وه‌رچه‌رخانه گرنگه‌كانی مێژووی ٥٠ ساڵه‌ی عیراق و كوردستان ده‌زانرێت، ئه‌م زه‌خیره سیاسییه نیشتمانییه ده‌گه‌ڕ‌ێته‌وه بۆ پێگه‌ی رێبه‌ری ئێمه له‌ناو بزوتنه‌وه‌ی رزگاری نیشتمانی گه‌لی كوردستان و دیموكراسی عیراق سه‌رۆك مام جه‌لال كه سه‌رمایه‌یه‌كی به‌هێزی له توندوتۆڵكردنی په‌یوه‌ندی له‌نێوان هێزه كوردستانییه‌كان و هێزه دیموكراتییه‌كانی عیراق بۆ به‌جێهێشتووین و ئه‌ركیشمانه ئه‌و په‌یوه‌ندییانه جارێكی تر ببوژێنینه‌وه".
ده‌قی چاوپێكه‌وتنه‌كه:
*له‌دوای پێنجه‌مین كۆنگره، ده‌ركه‌وتووه یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان زیاتر له‌پێشتر یه‌كهه‌ڵوێست و یه‌كده‌نگه، چۆن ئه‌م یه‌كهه‌ڵویستییه ده‌چێته بواری خزمه‌تی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستانه‌وه ؟
- سالار مه‌حمود: "به‌ستنی پێنجه‌مین كۆنگره له‌ژێر دروشمی نوێگه‌ری له‌كار و كۆده‌نگی له‌بڕ‌یار به‌سه‌ركه‌وتوی ئامانجه‌كانی خۆی پێكا، به‌وه‌ی وتارێكی روونی هه‌بێت له‌سه‌ر كۆی پرسه‌كان و یه‌كده‌نگییه‌كی ته‌واو دروستبكات بۆ راپه‌راندنی ئه‌ركه‌كانی داهاتوو كه په‌یوه‌سته به‌جێبه‌جێكردنی په‌یڕ‌ه‌و پرۆگرامی یه‌كێتی كه ده‌ستوری حزبه‌كه‌یه، یه‌كێتی به‌رپرسیاره له‌دۆخی عیراق و كوردستان، نه‌ك ئه‌مڕ‌ۆ یه‌كێتی یه‌ك ده‌نگه، به‌ڵكو له‌هه‌وڵی كۆكردنه‌وه‌ی ده‌نگه په‌رتبووه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی خۆشێتی وه‌ك هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كانی تر بۆ دروستكردنی هاوپه‌یمانێتییه‌كی گه‌وره له‌سه‌ر ئاستی عیراق و كوردستان بۆ راپه‌ڕ‌اندنی ئه‌ركه هاوبه‌شه‌كان" .
"له‌م ساته‌وه‌خته‌شدا یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان سه‌رقاڵی ئاماده‌كارییه بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان، به‌ڵام له دوای ئه‌وه به دڵنیاییه‌وه ئه‌م بابه‌تی یه‌كڕ‌یزی و یه‌كده‌نگی یه‌كێتییه ده‌گوێزرێته‌وه بۆ یه‌كڕ‌یزی هێزه كوردستانییه‌كان، به وتارێكی هاوبه‌ش و ستراتیژێكی هاوبه‌ش، دۆزینه‌وه‌ی شه‌ریكێكی راسته‌قینه‌ی هاوبه‌ش له به‌ڕ‌ێوه‌بردن و پاراستنی هاوسه‌نگی له كوردستان له دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانیش یه‌كێتی به نه‌فه‌سێكی سیاسی دیبلۆماسی و نیشتمانی به‌رپرسیارانه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كۆی پرسه‌كان ده‌كات، له‌سه‌ر بنه‌مای بڕ‌یاره په‌سه‌ندكراوه‌كانی پێنجه‌مین كۆنگره‌ی یه‌كێتی".
*یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ده‌یه‌وێت به‌كۆده‌نگی هه‌م له ناوخۆی حزب هه‌م له‌ناو حزبه‌كانی دیكه په‌ڕ‌ه‌یه‌كی نوێ هه‌ڵبداته‌وه، ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی یه‌كێتی له‌چییه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه؟
- سالار مه‌حمود:" به‌دڵنیاییه‌وه یه‌كێتی په‌رۆشی ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵكه و ئاوڕ ده‌داته‌وه له ٣٠ ساڵی رابردوودا ده‌رفه‌تی زیاتر هه‌بووه كه باشتر بیخه‌ینه خزمه‌تی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان و بووژانه‌وه و گه‌شه‌پێدانی ئابووری كوردستان و گوزه‌رانی خه‌ڵكی كوردستان، به‌ڵام ناكۆكی و ململانێكان رێگرییان كرد هه‌ندێك جار وه‌ك پێویست بتوانرێت له ئاستی حكومه‌ت و داموده‌زگاكانی ده‌سه‌ڵاتی خۆجێی زیاتر خزمه‌ت بكرێن، یه‌كێتی له‌م ساڵانه‌ی دوایدا به‌رپه‌رچی ئه‌و سیاسه‌ته‌ی دایه‌وه، یه‌كێتی دژی ئه‌وه بوو حكومه‌ت بۆ پێگه‌ی تاكه كه‌س و حزبێكی دیاریكراو به‌كاربهێنرێت، له‌ناو حكومڕ‌انییه‌كی ئیئتیلافی هاوپه‌یمانیدا نابێت لایه‌ك قۆرخی ده‌سه‌ڵاته‌كانی حكومه‌ت بكات و جیاوازی بكات له ناوچه‌كاندا، له‌م رووه‌وه یه‌كێتی هه‌م پشوو درێژ بوو له‌وه‌ی كه له‌لایه‌ك یه‌كده‌نگی كورد له به‌غدا بپارێزێت، له‌لایه‌كی تریش هه‌ڵبدات ئه‌م ململانێیه بباته ئاستێك به‌رامبه‌ره‌كان تێبگه‌یه‌نێت كه ناتوانێت به‌م جۆره حكومڕ‌انییه به‌رده‌وام بێت، چونكه كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان نیگه‌رانن و گله‌ییان هه‌یه، یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان حزبێكی به‌رپرس و مێژووكرده حزبی روبارێك خوێنه كه زیاتر ٢٦ هه‌زار شه‌هیدی هه‌یه، بۆیه یه‌كێتی به‌وپه‌ڕ‌ی به‌رپرسیارێتییه‌وه خۆی ئاماده‌كردووه بۆ راپه‌راندنی ئه‌ركه‌كانی داهاتووی كه ئاسان نین، به‌ڵام به‌یه‌كڕ‌یزی و ئیراده‌ی هاوبه‌شی نێوان یه‌كێتی كه له‌ئێستادا یه‌كێتی ناو یه‌كێتی له هه‌موو كات پارێزراوتره ده‌توانین رووبه‌ڕ‌وی تێپه‌ڕ‌اندنی كێشه‌كان ببینه‌وه."
*له‌دوای پێنجه‌مین كۆنگره‌ی به‌سه‌ركه‌وتویی، لایه‌نه‌كان ئومێدی زیاتریان به یه‌كێتی هه‌یه، بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و خزمه‌تی زیاتری كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك، ئه‌مه بۆچی ده‌گه‌ڕ‌ێنیته‌وه؟
- سالار مه‌حمود : "وتاری سه‌ركرده و هێزه سیاسییه عیراقییه‌كان له پێنجه‌مین كۆنگره‌ی یه‌كێتی ده‌رخه‌ری ئه‌و راستییه‌ن كه یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان هێزێكی به‌رپرسیار و كاریگه‌ره له‌سه‌ر ئاستی عیراق و كوردستان، هێزه سیاسی و عیراقییه‌كانیش چاوه‌ڕ‌وانیان ده‌كرد یه‌كێتی به‌بڕ‌یارێكی هاوبه‌شی یه‌كگرتوو له كۆنگره بێته ده‌ره‌وه هه‌ر واشبوو، یه‌كێتی به‌هێزی وه‌رچه‌رخانه گرنگه‌كانی مێژووی ٥٠ ساڵه‌ی عیراق و كوردستان ده‌زانرێت، ئه‌م زه‌خیره سیاسییه نیشتمانییه ده‌گه‌ڕ‌ێته‌وه بۆ پێگه‌ی رێبه‌ری ئێمه له‌ناو بزوتنه‌وه‌ی رزگاری نیشتمانی گه‌لی كوردستان و دیموكراسی عیراق سه‌رۆك مام جه‌لال كه سه‌رمایه‌یه‌كی به‌هێزی له توندوتۆڵكردنی په‌یوه‌ندی له‌نێوان هێزه كوردستانییه‌كان و هێزه دیموكراتییه‌كانی عیراق بۆ به‌جێهێشتووین، ئه‌و په‌یوه‌ندییانه جارێكی تر ئه‌بوژێنینه‌وه و له‌هه‌ركوێدا كه‌موكورتییه‌ك هه‌بێت، یه‌كێتی به به‌رپرسیارانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌موو جیاوازییه‌كان ده‌كات، جیاوازی سیاسی به به‌شێك له فه‌رهه‌نگی دیموكراسی سه‌یرده‌كات، پێی وایه بوونی جیاوازی نابێت بگاته ئاستی زه‌ره‌ر گه‌یاندن به‌كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان، له‌ئه‌مڕ‌ۆوه یه‌كێتی به‌م فه‌رهه‌نگه یه‌كێتی خه‌بات ده‌كات و كاریگه‌ره، هیچ جۆره ده‌ستدرێژییه‌كی ماددی و مه‌عنه‌وی بۆ سه‌ر كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان قبوڵ ناكات و پارێزه‌ری به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خه‌ڵك ده‌بێت، به‌م نه‌فه‌سه‌وه یه‌كێتی به‌سه‌ركردایه‌تییه‌كی نوێوه هاتووه‌ته‌وه مه‌یدانه‌كه و كارده‌كات، ره‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌م وتاره‌ش له‌سه‌ر زهنیه‌تی خه‌ڵكی هه‌یه، جۆرێك هیوایه‌ك په‌یدا بووه كه ده‌بێت زیاتر گه‌شه‌ی پێبده‌ین و خه‌ڵك ئاشت بكه‌ینه‌وه، چونكه خه‌ڵكی كوردستان و یه‌كێتییه‌كان چاوه‌ڕ‌ێی یه‌كێتییه‌كی یه‌ك وتار و یه‌ك ئاڕ‌استه ده‌كه‌ن كه تێڕ‌وانینی هه‌بێت بۆ هه‌موو پرسه‌كان، كه ئێستا ئه‌و یه‌كیتییه له مه‌یدانه‌كه‌دایه و ستراتیژ و پلانی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه‌و هه‌موو ئامانجی خزمه‌تكردنی خه‌ڵكی كوردستانه".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
كاندیدانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان بناسە
01:18 PM - 2023-11-05 -
قوباد تاڵەبانی ئەندامێتی فەخری لە کۆمەڵەی تالاسیمیای کوردستانی پێبەخشرا
09:27 PM - 2023-12-07 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی تاکە هێزی پارێزەری کەرکووک و کەرکووکییەکانە
08:04 PM - 2023-12-07 -
هاوخەمییەكان بۆ كۆچی دوایی قاسم حاجی حەمە
01:30 PM - 2023-12-07
ئەمانەش ببینە
سەرۆك بافڵ: یەكێتی پشتگیریی هەڵبژاردنێكی بێگەرد دەكات
12:13 PM - 2023-12-07
قوباد تاڵەبانی: ژن لە كۆمەڵگەی ئێمەدا لاواز نییەو بەهێزە
09:30 AM - 2023-12-07
سەرۆك بافڵ: پشتگیریی سەربەخۆیی دادگاكان دەكەین
09:32 PM - 2023-12-06
سه‌رۆك بافڵ: ئه‌ركی هه‌موومانه وڵات له‌ئه‌گه‌ری نه‌خوازراو بپارێزین
03:40 PM - 2023-12-06
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی ئەندامێتی فەخری لە کۆمەڵەی تالاسیمیای کوردستانی پێبەخشرا
کوردستان 09:27 PM - 2023-12-07 -
ئاراس محەمەد ئاغا: دەنگەکانی یەکێتی لە نەینەوا زیاد دەکات
کوردستان 08:21 PM - 2023-12-07 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی تاکە هێزی پارێزەری کەرکووک و کەرکووکییەکانە
ی ن ک 08:04 PM - 2023-12-07 -
هاوخەمییەكان بۆ كۆچی دوایی قاسم حاجی حەمە
ی ن ک 01:30 PM - 2023-12-07 -
هاوخەمی سەرۆكی یەكێتی بۆ بنەماڵەی شەهیدی فەرماندە محەمەد بیكەیسی
پرسەنامە 12:50 PM - 2023-12-07 -
قوباد تاڵەبانی سەرەخۆشی لە خانەوادەی بایز برایم عباس شەرەبۆتی دەكات
پرسەنامە 12:22 PM - 2023-12-07 -
سەرۆك بافڵ: یەكێتی پشتگیریی هەڵبژاردنێكی بێگەرد دەكات
کوردستان 12:13 PM - 2023-12-07 -
هاوپەیمانی كەركوك هێز و ئیرادەمانە، لیستێكی دەستپێشخەرو گەنجانەیە
کوردستان 12:03 PM - 2023-12-07