مەلا بەختیار: هەقە یەکێتی لەسەر بەناو دادگایی هەکاری لەلاهای سکاڵا بکات
کوردستان 12:11 AM - 2023-08-14مەلا بەختیار
مەلا بەختیار لە ڤیدیۆیەکدا بەبەڵگە وەڵامی
تۆمەتە ناڕەواکانی کەمال کەرکوکی ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان دەداتەو
و دەڵێت: "بریا ئێستا لێرە بویتایە تا
مەدالیایەکت بۆ بکەم لەسەری بنووسم کەم بژی
و کەڵ بژی و بە بەرۆکتا هەڵیواسم"، وتیشی:"تۆ كەباسی مەحكەمە دەكەیت كامە مەحكەمە؟ كوا حاكم، كوا دادوەر لەماوەی مانگێكدا چەندین پێشمەرگەو سەركردەی قارەمان شەهید كران كە بەدەستی هۆزە دۆستەكانتان دەستگیركرابوون، ئەگەر ئەو حاکمە هەیە بەس ناوەکەی بهێنە هەق وایە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دادگای لاهای سکاڵای یاسایی لەسەر تۆمار بکات ".
مەلا بەختیار ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و
بەرژەوەندییەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە تۆمارێكی ڤیدیۆیدا رایگەیاند: "کەمال
کەرکوکی کاتێکی خراپی هەڵبژارد پەلاماری یەکێتی دا، من هەرگیز دیفاعم
لەکەموکوڕییەکانی شۆڕش نەکردووە و هەر تاوانێک کرابێت نووسیومە، بەڵام ئەم وەڵامەم بەرگرییە لەکەرامەتی سیاسیمان، بەرگرییە لە ١٥ ساڵ خەبات و تێکۆشانی هەزاران پێشمەرگە بەرامبەر
بە فاشییەکانی عیراق، کاک کەمال دەستیبرد بۆ شادەماری هەستیاری هەموو تێکۆشەرێکی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە وتنی هەندێک تۆمەتی ناڕاست کە جێگەی داخە".
باشترین فەرماندەکانی یەکێتی دوای کارەساتی هەکاری دروستبوون
"ئێمە هیچ
پێویستمان نییە بەرامبەر بە تۆ یان خەڵکی وەک تۆ روونکردنەوە بدەین، ناسنامەی شۆڕشگێڕی
و قوربانیدان لەکەس وەرناگرین، بۆیە ئەمەوێت سەرنجی کەمال کەرکوکی و ئەوانەشی وەک
ئەو کڵۆڵن و نازانن مێژوو لێک بدەنەوە رابکێشم بۆ ئەوەی، عیراق بە هەلی زانی دوای کارەساتی
هەکاری هەموومان لەناو ببات، باشترین فەرماندەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
دوای شەهیدبوونی فەرماندەکان لە هەکاری دوای کارەساتەکە دروستبوون، کاک کەمال نایانناسێت
ناوچەکانی نەدیوە شەڕەکانی نەبیستووە بۆیە ئەو قسانە دەکات، بۆ ئەوەی زانیاریت
هەبێت بڕۆ مێژووی یەکێتی و دەفتەری سەروەری هەواڵنامە و گۆڤاری کۆمەڵە بخوێنەرەوە، بڕۆ سەیری داستانەکان بکە کە یەکێتی
تۆماری کردوون"، مەلا بەختیار وای وت.
کەم بژی و کەڵ بژی
هەر لەو گرتە ڤیدیۆییەدا مەلا بەختیار وتیشی: "کاک کەمال حەزەکەم ئێستا لێرەبیت، مەدالیایەکت بۆ بکەم لەسەری بنوسم کەم بژی و کەڵ بژی و بە بەرۆکتا هەڵیواسم، کە شەهید شەهابی شێخ نوری ئەو دروشمەی کرد بە وێردی سەر زمانی هەموو کوردێک، ئەگەر لەلام بویتایە چەندین یادگاری و نمونەی بەجێماوی شەهید و فەرماندە قارەمانەکانم بە گەردن و بەرۆکتا هەڵەواسی".
قییادە موەقەتە شەڕی یەکێتی دەکرد
هاوکات مەلا بەختیار پرسیار لە کەمال کەرکوکی
دەکات و دەڵێت: "تۆ كەباسی مەحكەمە دەكەیت كامە مەحكەمە ؟ كوا حاكم، كوا
دادوەر لەماوەی مانگێكدا چەندین پێشمەرگەو سەركردەی قارەمان شەهید كران كە بەدەستی
هۆزە دۆستەكانتان دەستگیركرابوون، ئەگەر ئەو حاکمە هەیە بەس ناوەکەی بهێنە هەق
وایە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دادگای لاهای سکاڵای یاسایی لەسەر تۆمار بکات، بەویژدانت كاك كەمال قیادە موەقەتە شەڕی یەكێتی دەكرد یان هۆزەكانی
دۆستی ئێوە؟".
لەبەر هێزەکانی یەکێتی کۆپتەر زیادکرا
وتیشی:"بەداخەوە جەنابت گومان دەخەیتە سەر یەکێتی، ئێمە پۆلێک
شەهیدمان هەیە کە وەک ئەستێرەیەکی گەش لەئاسمانی کوردەواریدا دەدرەوشێنەوە، تۆ
ئەمانەت بیرچووەتەوە و وا ئەزانیت فیلمی سینەماییە، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
پێشمەرگە و فەرماندەکانی لەسەرجەم کوچە و کۆڵانەکانی کوردستان بەرگرییان کردووە و
بە سەدان مەفرەزە و بە دەیان کەرت و تیپمان هەبووە، ئەسڵەن کۆپتەر لەبەر هێزەکانی
یەکێتی زیادبوون، لە هەموو شۆڕشەکانی ئەیلولدا حکومەتی عیراقی پێموابێت ٨٠ کۆپتەری
هەبوو، بەڵام دواتر زیادیکرد بۆ نزیکەی ٤٥٠ کۆپتەر کە بەشێوەی شۆڕشی چەواشە
ئامادەکرابوون و دژایەتی پێشمەرگەیان دەکرد".
"بۆ ئاگاداریت هەتا ساڵی ١٩٨١ من بەرپرسی پێشمەرگە نهێنییەکانی
یەکێتی و رێکخستنەکانی کۆمەڵە بووم لەشارەکان، من لە کاک کەمال دەپرسم، پارێزگاری
سلێمانی تۆ لێتدا؟ عوسمان محەمەد فایەق لە بەغدا تۆ کوشتت؟ عومەر گورچیلە کە
دەیویست ببێت بە مەفرەزە خاصە تۆ کوشتت؟ باقی خۆفرۆشەکان کە بەسزای گەل و شۆڕش
گەیەندران تۆ بوویت؟ ناکرێت نکۆڵی لەم هەموو قارەمانێتییە بکەیت، لەپای ئەم هەموو
مێژووە جوانە و ریککەوتنی سەرۆک مام جەلال و کاک مەسعود لە واشنتۆن
و بڕیاریاندا شەڕی ناوخۆ رونەداتەوە، ناکرێت کەسێک لەهەر لایەنێکەوە وتارێک
بنوسێت دۆخەکە تێکبدات، ئێمە لە دۆخیکی خراپداین و نیمچە گەمارۆیەک گەمارۆ دراوین"،
مەلا بەختیار وایوت.
یەکێتی کەمال کەرکوکی راونا
مەلا بەختیار ئاماژەی بەوەشکرد: "کاک کەمال تۆ لەکاتێکدا قسە دەکەیت کە ئێمە شکستی ئابووریمان خواردووە، ١٠ وەفد دەچێتە بەغدا ئینجا مووچە دەنێرن، تا ئێستا بەشە بوودجەی هەرێم نەنێردراوە، ناکرێت تۆ بیر لەمانە نەکەیتەوە تکا دەکەم لە ئەندامانی یەکێتی و پارتیش وازبێنین، هەمومان لەشەڕی ناوخۆ تێوەگلاوین، جەنابیشت بەرگەی دوو مانگت نەگرت یەکێتی لە دۆڵی جافایەتی راوینایت، ئەو رۆشتنەی رۆشتیت تا راپەڕین کوردستان و سۆرانت بەچاو نەبینییەوە، لەدوای رووخانی شا چویتە ئێران و خەریکی خوێندن بوویت، کە خۆت باش دەزانیت باجی شەڕی ناوخۆیە داوتە".
کاک مەسعود داوای لێبوردنی لە بنەماڵەی شەهید عەلی عەسکەری کرد
وتیشی: "من دەمەوێت ئەو پرسیارە لە ویژدانی کاک کەمال بکەم ئەگەر شەهیدکردنی عەلی عەسکەری و هاوڕێکانی رەوا بوو، بۆچی کاک مەسعود لە مەوقیفێکی جواندا چووە ماڵی کاک عەلی عەسکەری و داوای لێبوردنی لە خێزان و مناڵەکانی کرد و پێیوتن قەد نەدەبوو ئەمە رووبدات، تەنانەت لە کتێبەکەشیدا باسی ساڵی ٥٩ دەکات کە هەڵە کراوە کاتێک هەمزە عەبدوڵڵا دەرکراوە و مقەڕەکەی داخراوە و هێز چووەتە سەریان".
لە کۆتایشدا مەلا بەختیار بە کەمال کەرکوکی وت: "ئەگەر بێتە سەر شۆڕش و شۆڕشگێرێتی لەحەقیقەتدا خۆت دەزانیت لەدوای رێککەوتنی جەزائیر چی رەشبینییەک بەسەر کوردستاندا زاڵ بوو، باشتریش دەزانیت لەناو وڵاتدا هیزەکانی ئێمە بوون ئومێدیان گێڕایەوە، بۆیە پێم وایە خاڵە هاوبەشەکانی ئەو مێژووە گەشبکەینەوە باشترە نەک سلبییەکان، نازانم چۆن شانازی بەو تۆمەتبارکردنەوە دەکەیت؟، هەزار سڵاو لەشەهیدانی هەموومان کێلی شەهید بەشەهیدی وڵاتەکەم ماچەکەم، هیوادارم ئەو چاوپێکەوتنەی کاک کەمال کەرکوکی ببێت بە وانە بۆ هەموو لایەک و بە کۆنە قینەوە قسە نەکەن شەڕی ناوخۆ هیچ شانازییەکی تێدا نییە".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ژمارهو ناوی كاندیدانی یهكێتی بۆ ههڵبژاردنی پهرلهمانی كوردستان
12:50 PM - 2024-09-25 -
عیماد ئەحمەد: هێنانەکایەی حکومەتێکی رەشید هەر بە یەکێتی دەکرێت
05:06 PM - 2024-10-07 -
نوێنەرایەتییەک بۆ بنەماڵەی شەهیدانی ئیدارەی راپەڕین دروست دەکرێت
04:19 PM - 2024-10-07 -
فەرمانی بەگرێبەستکردنی مامۆستایانی وانەبێژ ئیمزا کرا
02:32 PM - 2024-10-07
ئەمانەش ببینە
کوردستان 03:10 PM - 2024-10-07 سهرۆكی فراكسیۆنی یهكێتی: وهك جێگرهوهی ههژماری من ههوڵی كردنهوهی بانكه فیدراڵییهكان دهدهین
لیستی ١٢٩ هێزی کۆتایی پێهێنانە، ئەوانی دیکە هێزی پۆستەر دڕاندن
01:52 PM - 2024-10-07
وتەبێژی لیستی ١٢٩: یەکێتی بەڕەسمی هەژماری من رەتدەکاتەوە
12:37 PM - 2024-10-07
یەکێتی ناهێڵێت غاز بەدەردی نەوت بچێت
09:21 AM - 2024-10-07
سەرۆك بافڵ دەبێتە هاوسەرۆكی هاوپەیمانی پێشكەوتنخوازی 119 حزبی جیهانی
09:43 PM - 2024-10-06
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمی مەكتەبی سیاسی بۆ كۆچی دوایی خاتوو تەلیعە فەرمان
پرسەنامە 09:30 PM - 2024-10-06 -
شێخ جەعفەر لەشارەزوور پەردە لەسەر وێنەی سەرۆكی یەكێتی لادەدات
ی ن ک 08:28 PM - 2024-10-06 -
رەفعەت عەبدوڵڵا: یەكێتی خەباتی راستكردنەوەی حوكمڕانی دەكات
ی ن ک 08:19 PM - 2024-10-06 -
قوباد تاڵەبانی : سەردەمی بەکارهێنانی دەنگی مردو بۆ لایەنێک بەسەرچوو
ی ن ک 08:07 PM - 2024-10-06 -
شێخ جهعفهر: بۆ راستكردنهوهی رێڕهوی حكومهت دهبێت دهنگ بهیهكێتی بدهین
ی ن ک 06:50 PM - 2024-10-06 -
لیستی پارتی و 7 كاندیدی سزادەدرێن
کوردستان 06:37 PM - 2024-10-06 -
مووچهخۆران ههژماری من رهتدهكهنهوهو پشتیوانی ههڵوێستهكهی سهرۆك بافڵ دهكهن
کوردستان 06:11 PM - 2024-10-06 -
سەركەوتن بۆ لووتكەیەكی دیكە
بیروڕا 04:56 PM - 2024-10-06