پارتی چه‌كی شۆڕ‌شی فڕێداو به هه‌كاری رێی له‌چه‌ك گرت
کوردستان 10:45 AM - 2023-08-11شەهیدان د. خالید و عەلی عەسکەری و شێخ حسێن بابەشێخ
یه‌كێتیی نیشتمانیی
كوردستان شانیدایه به‌ر هه‌ڵگیرساندنه‌وه‌ی شۆڕ‌شی گه‌لی كورد له دوای نسكۆی
1975 ی پارتی دیموكراتی كوردستان، كه سه‌رجه‌م چه‌كی شۆڕ‌ش به بڕ‌یار ته‌سلیم به
رژێم كرایه‌وه، بۆیه سه‌ختترین ئه‌ركی شۆڕ‌شی نوێ دیسانه‌وه په‌یداكردنی چه‌ك
بوو، بۆئه‌وه‌ش له رێی په‌یوه‌ندییه‌كانه‌وه له سوریا بڕ‌ێك چه‌ك په‌یداكرا بڕ‌یار
بوو" بهێندرێته‌وه و خه‌باتی چه‌كداری" دوای هه‌ره‌سی پێ بكرێت.
قیاده مه‌وقه‌ته یه‌كه‌م گورزی له‌شۆڕشی نوێ دا
چه‌ك بۆ شۆڕ‌شی نوێ له‌سوریا
و لیبیاوه دابینكرا، له 17/4/1978 به سێ ره‌تڵیش هێز به‌ره‌و سوریا به‌ڕێكه‌وتن
كه نزیكه‌ی 1000 پێشمه‌رگه بووه و 300-350 پێشمه‌رگه‌یان بێ چه‌ك بوون، به‌ڵام
سه‌ركردایه‌تی كاتی پارتی / قیاده مه‌وقه‌ته، یه‌كه‌م گورزی له‌و هه‌وڵه‌دا و
ژماره‌یه‌كی زۆر پێشمه‌رگه‌ی شه‌هید كرد و هه‌ریه‌ك له عه‌لی عه‌سكه‌ریی و د.خالید
و حسێن بابه‌شێخ -كه سه‌ركرده بوون، به‌دیلی شه‌هید ده‌كه‌ن و كاره‌ساتی هه‌كاریان
به‌سه‌ر شۆڕ‌شی نوێ دا خوڵقاند.
ئامانجی یه‌كێتی هێنانی چه‌ك بوو بۆ شۆڕ‌ش
مولازم عومه‌ر تێكۆشه‌ری
دێرین و رزگاربووی كاره‌ساتی هه‌كارییه، له‌ناو ئه‌و هێزه‌ی (یه‌كێتیی نیشتیمانیی
كوردستان) دا بوو كه به‌ڕێكه‌وت، كه ئه‌وكات ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی و
ئه‌ندامی مه‌كته‌بی عه‌سكه‌ری بووه و (شه‌هید عه‌لی عه‌سكه‌ری) لێپرسراوی هێزی پێشمه‌رگه
و مه‌كته‌بی عه‌سكه‌ری بوو. ئه‌و ده‌ڵێت: "به هیچ جۆرێك ئه‌وه راست نیه
كه ئه‌و هێزه به‌ڕ‌ێكه‌وتبێت بۆ لێدان و له‌ناوبردنی (قیاده‌ی مه‌وقه‌ته). هێزێك
بۆ شه‌ڕ بچێت، ٢٠٠ پێشمه‌رگه‌ی بێ چه‌ك نابات له‌گه‌ڵ خۆی. هێزه‌كه‌مان نزیكه‌ی
٨٠٠ پێشمه‌رگه بوو، ٢٠٠ ی بێ چه‌ك بوون".
"ئامانجی سه‌ره‌كیمان ئه‌وه بوو كه بچینه
بادینان و له‌وێوه بۆ سه‌ر سنوری سوریا بۆ وه‌رگرتنی چه‌ك، كه به‌شێكی لیبیا پێی
دابووین و به‌شێكی مقاوه‌مه‌ی فه‌ڵه‌ستینی، به‌تایبه‌تی جه‌بهه‌ی شه‌عبی و جۆرج حه‌به‌ش.
ئامانجی دووهه‌ممان ئه‌وه بوو كه له‌گه‌ڵ (شێخ حسێن بابه شێخ) ماوه‌یه‌ك له
بادینان بمێنینه‌وه، هه‌تا هێزه‌كه‌ی ته‌واو جێگیر ده‌بێ و بنكه و باره‌گا دائه‌نێن"،
مولازم عومه‌ر تێكۆشه‌ری دێرین له روونكردنه‌وه‌یه‌كیدا سه‌باره‌ت به راستی
كاره‌ساتی هه‌كاریی واده‌ڵێت، كه كۆپیه‌كی بۆ PUKMEDIA ناردووه.
هێزه‌كه‌ی یه‌كێتی به‌ڕێكه‌وت
ره‌تڵی یه‌كه‌م، رۆژی17/4/1987
به‌سه‌ركردایه‌تی د.خالید له زه‌ڵێوه به‌ئاڕ‌استه‌ی بیركمه‌و
سیده‌كان و برادۆست به‌رێكه‌وت و ژماره‌یان 320 پێشمه‌رگه
ده‌بوو، كه 150 پێشمه‌رگه‌یان بێچه‌ك بوون، توانیان رۆژی 11/5/1987 بگه‌نه گوندی
جورجان له‌سه‌ر سنوری توركیا.
ره‌تڵی دووه‌میان،
زیاتر له 500 پێشمه‌رگه بوون، به‌سه‌ركردایه‌تی عه‌لی عه‌سكه‌ری
و تایه‌ری عه‌لی والی و پاش چه‌ند رۆژێك
له‌جوڵانی ره‌تڵێ یه‌كه‌م، ئه‌وان به ئاڕ‌استه‌ی خانه‌و كێله‌شین و
حه‌سارۆست له‌سنوری عیراق-ئێران رۆیشتن و 150 كه‌سیان بێ چه‌ك بوون.
ره‌تڵی سێیه‌م، به‌سه‌ركردایه‌تی
مام جه‌لال تاڵه‌بانی و نه‌وشیروان مسته‌فا بوو كه نزیكه‌ی 50 پێشمه‌رگه ده‌بوون،
له‌نێوانیاندا ئه‌ندامانی(م.س)ی یه‌كێتی و لیژنه‌ی ئاماده‌كاری (پ.د.ك) و پاسۆك هه‌بوو،
له‌نزیك قه‌ڵادزێوه به‌رێكه‌وتن و دوای سێ رۆژ گه‌یشتنه دۆڵه كوگه‌و چیای قه‌ندیل.
ره‌تڵی یه‌كه‌م و دووه‌م
تا گه‌یشتنه سنووری توركیا له‌لایه‌ن ئێران و عیراقه‌وه لێیان دراو جگه له‌شه‌هید
و برینداركردنی چه‌ندین پێشمه‌رگه، هیلاك و ماندووبوون، سه‌رباری ئه‌وه‌ش قیاده‌مه‌وقه‌ته
- پارتی خه‌نجه‌ری ژه‌هراوی له شۆڕ‌شی كورد دا، له ته‌ڵه‌و پیلانێكی دوژمنكارانه‌دا
په‌لاماری ئه‌و هێزانه‌ی دا و ده‌یان پێشمه‌رگه و سه‌ركرده‌ی شۆڕ‌شی نوێی شه‌هید
كرد‌و ژماره‌یه‌كیشی به‌دیلی شه‌هیدكرد و ئه‌و تاوانه‌ش به كاره‌ساتی " هه‌كاری"
ناسراوه.
ئیدریس بارزانی و حه‌مایل خان ئاگادار كرانه‌وه
كاره‌ساتی هه‌كاریی كه 45
ساڵ به‌ر له ئێستا روویداوه و له مێژووی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی گه‌لی كورد دا
تۆماركراوه و به‌شێك له فه‌رمانده و كاراكته‌ری ناو راستی كاره‌ساته‌كه له ژیاندان،
یه‌كێك له‌وانه حامید حاجی غالی- و ئێستا ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتییه و
ده‌ڵێت: "بۆ ئه‌و هه‌نگاوه و هه‌ڵگیرساندنه‌وه‌ی شۆڕ‌ش وه‌فدێك نێردرا بۆ ئێران
بۆ لای كاك ئیدریس، وه‌ڵامه‌كانی خراپ نه‌بوون به‌س وتبووی كه هه‌وڵبه‌ین (به‌یه‌كه‌وه
شۆڕ‌ش بكه‌ین، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌یه‌كه‌وه نه‌یكه‌ین، پێمان نه‌كرێت پێمان تێك ده‌درێت)،
دواتر نامه نێدرا بۆ حه‌مایل
خان و ئه‌و جوابه‌كه‌ی ئیجابی
بوو، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی نه‌گه‌یشتبووینه رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ قیاده موه‌قه‌ته،
بڕ‌یاردرا بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین به‌سه‌لامه‌تی ئامانجه‌كانمان بپێكین له شوێنێكه‌وه
بڕ‌ۆین قیاده‌ی موه‌قه‌ته‌ی تێدا نه‌بێت، دوای ئه‌وه‌ی چوینه سنوری توركیا، مام
جه‌لال و كاك نه‌وشیروان بۆچونیان وابوو په‌له نه‌كه‌ین، خوا لیخۆشبوو كاك عه‌لی
وتی" ئه‌مه هه‌لێكی زێڕ‌ینه بۆ كوردستان و ده‌بێت ئێمه بچین ئه‌و چه‌كانه
بهێنین"، بۆیه بڕ‌یار درا به سێ وه‌جبه بچین"،
"ئێمه هێزێك بوین كه‌مترین رێژه‌مان چه‌كدار
بوو، چونكه بڕ‌یاربوو له‌وسه‌ره‌وه چه‌ك بهێنین، له‌وێ پێیان وتین رێگه‌كه‌مان
مه‌ترسیداره و بگه‌رێینه‌وه باشتره، به‌ڵام كاك ئازاد وتی" ئێمه تیابچین
باشتره له‌وه‌ی هاوڕ‌ێكانمان به‌جێ بهێڵین"، سه‌ركرده شه‌هیده‌كانی یه‌كێتی
وه‌ك د. خالید و شێخ حسێن چونه پێشه‌وه‌و رویانكرده جه‌وهه‌ر نامیق و وتیان:
"به كوشتنی ئێمه بیری نوێمان له‌ناوناچێت"، حامید حاجی غالی وایوت.
یه‌كێتی بۆ به‌هێزكردنی شۆڕ‌ش هه‌وڵی په‌یداكردنی چه‌كی دا
هاوڕێ جه‌بار شایه‌تحاڵێكی
دیكه‌ی كاره‌ساتی هه‌كاری و ئاگاداری رووداوه‌كانی كاره‌ساته‌كه‌و ورده‌كارییه‌كانی
په‌یداكردنی چه‌ك و خیانه‌تی قیاده مه‌وقه‌ته‌و ده‌ڵێت: "یه‌كێتی ئاگاداربوو
كه حكومه‌تی عیراق به‌نیازه گونده‌كان رابگوێزێت و هێرش بكاته سه‌ر یه‌كێتی، بۆ
ئه‌و مه‌به‌سته بڕیاریدا كه چه‌ك له‌سوریاوه بۆ مه‌به‌ستی به‌رگری و به‌هێزكردنی
شۆڕ‌ش بهێنێت، به‌ڵام قیاده مه‌وقه‌ته‌ی پارتی خیانه‌تی كرد‌و له‌هێزه‌ی داین و چه‌ندین
پێشمه‌رگه‌ی لێ شه‌هیدكردین و ژماره‌یه‌ك سه‌ركرده‌شمان كه به‌دیل گیرابوون دوای
به‌بڕیاری ئه‌وان شه‌هید كران".
" یه‌كێتی خواسی هێرش كردن نه‌بوو بۆ سه‌ر
قیاده مه‌وقه‌ته‌ی پارتی، به‌ڵكو دوای ئاشبه‌تاڵ چه‌ك زۆر كه‌م به‌ده‌ست پێشمه‌رگه‌وه
بوو، بۆئه‌وه‌ی هێزه‌كه‌ی و ته‌نانه‌ت خه‌ڵكی گونده‌كانیش پڕ چه‌ك بكات تا له‌كاتی
هێرشی به‌عسدا به‌رگری له‌خۆیان بكه‌ن، هه‌وڵی په‌یدا كردنی چه‌كی له سوریا دا‌و هێزه‌كه‌ی
یه‌كێتیش كه زیاتر له نیوه‌یان بێ چه‌ك بوون چوون چه‌كه‌كان وه‌رگرن، به‌ڵام قیاده
مه‌وقه‌ته رێگری كرد‌و كاره‌ساتی هه‌كاری خوڵقاند"، هاوڕێ جه‌بار بۆ ده‌نگی
گه‌لی كوردستان واده‌ڵێت.
مام جه‌لال له به‌شی
دووهه‌می كتێبی دیداری ته‌مه‌ن-دا، كه سه‌لاح ره‌شید ئاماده‌ی كردوه له‌باره‌ی
كاره‌ساتی هه‌كارییه‌وه ئاماژه بۆ ئه‌وه‌كردوه: "به پێچه‌وانه‌ی ئاوات و
ویستی گڵاوی ناحه‌زان و دوژمنانه‌وه، هه‌ر چه‌نده كاره‌ساتی هه‌كاری كاره‌ساتێكی
گه‌وره‌و جه‌رگبڕ و دڵته‌زێن بوو، به‌ڵام وره‌ی سه‌ركردایه‌تی كادره‌كانی یه‌كێتیی
نیشتمانیی كوردستانی نه‌ڕ‌وخاندو نه‌یبه‌زاند، به‌پێچه‌وانه‌وه بیركردنه‌وه‌ی مێژوویی
ئه‌وان، پێشمه‌رگه‌كانی یه‌كێتی بڕ‌یاریان دا درێژه به‌خه‌بات بده‌ن، ته‌نانه‌ت
ئه‌گه‌ر مردنی خۆشیانی تێدابێت".
له دوای نسكۆی 1975 ی
پارتی، یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان دوای رێكخستنه‌وه‌ی شانه چه‌كداره‌كان و
پاشان راگه‌یاندنی هه‌ڵگیرسانه‌وه شۆڕ‌ش، هه‌وڵی په‌یداكردنی چه‌كی دا، چونكه له‌دوای
ئاشبه‌تاڵ پارتی سه‌رجه‌م چه‌كه‌كانی راده‌ستی رژێمی به‌عس كرد‌و بۆ به‌رگریش شۆڕ‌ش
پێویستی زۆری به‌چه‌ك بوو، بۆیه یه‌كێتی له‌رێگه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانیه‌وه له ده‌ره‌وه‌ی
وڵات هه‌وڵی هێنانی چه‌كی له سوریاوه كرد‌و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش هێزێكی 1000 پێشمه‌رگه‌یی
به سێ ره‌تڵ نارد بۆ هێنانه‌وه‌ی چه‌كه‌كان، به‌ڵام قیاده موه‌قه‌ته‌ی ئه‌وسای
پارتی وه‌ك ئه‌وه‌ی هاوكار نه‌بوو له‌هێنانی چه‌ك، رێگریشیان له هێزه‌كه‌ی یه‌كێتی
كرد و چه‌ندین پێشمه‌رگه‌یان شه‌هید كرد.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ئەندامێکی سەرکردایەتی: پێمان باشە پارتی دادگای فیدراڵی بە مەرجەع دەزانن
11:59 AM - 2024-05-07 -
تیرۆرستێک دەستگیردەکرێت
11:39 PM - 2024-05-06 -
دوو ئەمیر و 5 تیرۆریست لەسلێمانی و هەڵەبجە دەستگیرکران
09:20 PM - 2024-05-06 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: مامۆستایانی ئایینی رۆڵیان لەپێگەیاندنی نەوەکاندا هەیە
06:19 PM - 2024-05-06
ئەمانەش ببینە
"یەکێتی بە دووساڵی پارێزگار بۆ کەرکوک رازی نابێت و پارتی رازییە"
09:05 PM - 2024-05-06
قوباد تاڵەبانی: توانای مرۆیی باشمان هەیە و رێکنەخراوە
06:31 PM - 2024-05-06
سەرۆک بافڵ گەیشتە واشنتن
06:23 PM - 2024-05-06
ئاگر زیانی ملیۆنان دۆلار لە كاسبكارانی هەولێر دەدات
12:17 PM - 2024-05-06
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی: توانای مرۆیی باشمان هەیە و رێکنەخراوە
کوردستان 06:31 PM - 2024-05-06 -
سەرۆک بافڵ گەیشتە واشنتن
کوردستان 06:23 PM - 2024-05-06 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: مامۆستایانی ئایینی رۆڵیان لەپێگەیاندنی نەوەکاندا هەیە
کوردستان 06:19 PM - 2024-05-06 -
ئامادەکارییەکان بۆ هەڵبژاردن لە هەولێر بەردەوامە
کوردستان 04:57 PM - 2024-05-06 -
گومان بەسەر ئاگرەكەی قەیسەریدا زاڵ دەبێت
کوردستان 03:40 PM - 2024-05-06 -
مەکتەبی سکرتارییەت: سامان گەرمیانی وەک قارەمانێک بەشێک بووە لە سەرکەوتنەکان
ی ن ک 01:43 PM - 2024-05-06 -
کۆمسیۆن دەستیکرد بە چاپکردنی وەرەقەی دەنگدان
کوردستان 01:11 PM - 2024-05-06 -
بایەخی سەردانی سەرۆك بافڵ بۆ ئەمریكا
بیروڕا 12:31 PM - 2024-05-06